cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

بيروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت بەپێی نەقڵ و عەقڵ

لێرەدا پێدانی زانیاریی و ڕەواندنەوەی نەزانین، چەواشەکاری، هەڵبەستن، لەسەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت دەبێت وەدەتوانن پرسیاربکەن بەیارمەتی خوای گەورە وڵامدەدرێنەوە

Show more
Iran166 176The language is not specifiedReligion & Spirituality98 557
Advertising posts
488
Subscribers
+124 hours
No data7 days
+1130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

وەک ئەوەی ڤۆڵتێر رووی دەمی بۆ دۆڕاو و شکست خواردووی وڵاتانی ئێمە بێت: سەرەتا گەورە بیرمەندی فەڕەنسی ڤۆڵتێر رەخنە له نەساڕا و قەشە یان ئەوانەی درۆیان بە دەم ئیسلامەوە کردووە و پەیامەکەی ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکات کە بڕوایان بە بوختانکەرانی ئیسلام هەیە: جارێکی تر پێتان دەڵێم: ئەی گەمژەی دواکەوتووانە دواکەتوو لە رووی عەقڵیەتەوە، هەندێک نەفامی تر وای لێکردوون بڕوا بەوە بکەن ئایینی موحەممەد ئاینێکی شەهوانی هەوەسبازییە واتە ئاینێکە بۆ ئاڵۆشی سێسکی.. وشەیەک نیە بۆ راستگۆی ئەوە.. ئێوە ڵەم رووەوە هەڵخەڵەتێنراوون هەر وەک چۆن زۆرێکتان هەڵخەڵەتێنراوون. ئێوە ئەی نەساڕا و قەشەکان گەر یاسایەک بە سەرتاندا بچەسپێنن کە، نان و ئاو هیچ شتێک مەخۆنەوە لە چواری بەیانی تاوەکو دەی شەو لە مانگی حەوتی وەرزی هاوین دەست بکەن به رۆژوو بوون لەو ماوەیەدا. قومارتان لێ قەدەغە بکرێت و نەیکەن لە ترسی ئەوەی نەفرەتتان لێنەکرێت. یان گەر خواردنەوەی شەڕابتان لێ حەرام بکرێت لەژێر هەڕەشەی خۆی. یان گەر هاتوو حەجتان لەسەر واجب کرا لە بیابانێکی گەرمی سووتنێتەر. یان گەر عادەتتان کردبوو بە چێژ وەرگرتن لە هەژدە ژن و دوای ژومارەکە لە ناکاو کەم کراوەتەوە بۆ چوار. ئایا بوێری ئەوەتان هەیە بانگەشەی ئەوە بکەن بڵێن ئایینی موحەممەد ئاینێکی شەهوانی هەوەسبازییە. ئەیکەن..؟! نووسینی: د. عثمان محمد غریب لە عەرەبیەوە: هەردی ئەنوەر سەرچاوە: قاموس فولتير الفلسفي، ترجمة يوسف نبيل، مؤسسة الهنداوي، 2018: ص229.
Show all...
ئەگەر تەوحید واتە دابەشکردنی تەوحید خێری تێدا بووایە ئەم هاوەڵانە لە پێشتر بوون بیکەن وایە..؟ بەڵێ..! ئەی بۆ:- *ئیمامی ئەبوبەکر دوو ساڵ خەڵافەتی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە ئەبوبەکر..؟ هاوڕێی پێغەمبەر و خەزووری پێغەمبەر. *ئیمامی عومەر دە ساڵ خەلافەتی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عومەر..؟ فاروق خەزووری پێغەمبەرە و شەهیدی ئوممەت! *ئیمامی عوسمان سیانزە ساڵ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عوسمان..؟ زاوای پێغەمبەرە و خاوەن نازناوی(الهجرتین)ە..دوو جار هیجرەتی کردووە. پێغەمبەر یەکجار هیجرەتی کردووە.! *ئیمامی عەلی چوار ساڵ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عەلی..؟ کوڕی مامی پێغەمبەر و زاوای پێغەمبەرە و ئاوەڵزاوای عوسمانی کوڕی عەففان. مێردی خاتوونەکانی بەهەشت فاتیمە خاتوون کچی پێغەمبەر. *ئیمامی حەسەن شەش مانگ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە حەسەن..؟ گەورەی لاوانی بەهەشتە و کوڕی ئیمامی عەلیە و کچەزای پێغەمبەرە و پێغەمبەر ناو دەمی ماچ کردووە! دوای ئەم بەڕێزانە: -مەعاویە هات و حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! دوای ئەو: -دوەڵەتی ئەمەوی هات وەک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز خەلافەتی گرتە دەست و حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! -دوای دەوڵەتی عەبباسی هات و هاڕوونە رەشید و خەلیفە جەعفەری کوڕی مەنسوور حوکمیان کرد، باسی" بەشەکانی تەودحید" یان نەکرد؟! باشە ئەگەر بەشەکانی تەوحید گرنگ بن ئایا ئێمە لە پێشترین وەک هەندێ بانگەشەی بەشەکانی تەوحید دەکەن یان ئەم بەڕیزانە..؟ باشە پێغەمبەر نافەرموێ لەسەر سووننەتی من و خەلیفەکان بن. ئەی بۆ ئەو بەڕێزانە ئەم تەوحیدەیان دابەش نەکردووە... بۆ..؟ نە پێغەمبەر نە خەلیفە بەڕێزەکانی هیچ کامیان وشەی(التوحید)ی بەکارنەهێناوە..؟ نووسینی: دکتور رمضان البوطي لە عەرەبیەوە: هەردی ئەنوەر
Show all...
حەللاج و داستانەکەی ــ عبدالحسین زەرینکوب ــــــــــــــــــــ ئەم حەللاجە ناوی حوسێنی كوڕی مەنسورە، لە بەیزای فارس لەدایك بووە، بەڵام لە شاری واسیت نەشونمای كردووە. باپیری لە ئاورپەرستانی ئێرانییە. دەڵێن باوكی لە ئایینی باپیرانییەوە هاتۆتەدەر و باوەڕی بە ئیسلام هێناوە. حوسێن لە گەنجییەتیدا حەز و عەلاقەیەكی تەواوی بە زوهد و ڕیازەت بۆ دروست دەبێت، شازدە ساڵێک بووە كە دەچێتە شوشتەر و دەبێتە موریدی عاریف و زاهیدی ناسراو سەهلی تەستەری(283_200ک). كاتێكیش سەهل بۆ بەسرە دەركراوە؛ حەللاجیش هاوڕێی دەبێت. حوسێن لە بەسرەوە دەچێتە بەغدا و دەگەڵ سۆفییەكانی ئەوێ تێكەڵاوی پەیدا دەكات. لە عەمرى مەکكی و جونەیدی نەهاوەندی زۆر شت فێر دەبێت. پاشان دەچێتە مەككە و ماوەیەك لەوێ دەمێنێتەوە و دەست دەكات بە خەڵوەتكێشان. كاتێ لە حەجێ دەگەڕێتەوە دیسان ماوەیەك لە بەغدا دەمێنێتەوە. بەڵام عەقاید و باوەڕێكی تازەی كە بۆ دروست ببوو مایەی قبووڵی سۆفییەكانی بەغدا نابێ و بەساردی پێشوازی لێ دەکرێ. حەللاج پەشمینەی سۆفییانی دانا و قوبا -جبەى شۆڕ- دەپۆشێت. دیسان لە بەغدا دەڕوا و دەكەوێتە گەشتوگەڕان. ماوەیەك لە شیراز و خوڕاسان دەسووڕێتەوە. لەو سەفەرانەیدا دەگەڵ چینی جیاواز تێكەڵاو دەبێ و لە مەزهەبەكان و باوەڕیان شتگەلێك فێر دەبێت. پاشان بەرەو هیند و توركستان دەڕوا و دەڵێن تا سنووری چین ڕۆیشتووە. لە گەڕانەوەیدا هەندێك كاری غەریب و نائاسایی نیشان دەدات، وا دیارە لە گەشتەكانی بۆ هیند لەوبارەوە كاریگەری لەسەر دروست کردووە. لە بەشێك لە كارەكانی _كە بە كەرامات هەم ناو دەبرا_ لە هاویندا میوەكانی زستانی نیشان دەدان و لە زستانێشدا ئەو شتانەى نمایش دەكرد كە تایبەت بوون بە هاوینێ. لەوەش بگەڕێین، دەڵێن بیروباوەڕەكانی دەخوێندنەوە و سرتوورتی دەكرد و كاتێك دەستی درێژ دەكرد پڕ دەبوون لە سكەی زێڕ، كە بە قسەی ئەو لە غەیبەوە لێدرابوون. هەروەها بانگەشەیەكی دیكەی لەو چەشنەی لێ گێڕراوەتەوە و بەشێك لە موریدانی قسەگەلێكیان دەرهەق كردووە، تەنانەت هەندێكیان باسیان لە خوایەتیی ئەو دەكرد. ئەو حاڵ و گوتانە, كە لە مزگەوت و بازاڕەكاندا دەماودەمی پێ دەكرا هەم سۆفییەكانی لە دژی ئەو دەجوڵاند هەم فەقیهەكان. لە دەرەنجامدا سۆفییەكان لێی دوور كەوتنەوە و دامودەزگای خەلیفەش لێی وەگومان كەوت. بەتایبەت چونكە دەگەڵ قەرامیەتەكان و هەندێك زانای شیعە پەیوەندی هەبوو؛ بەدگومانییەکەى وەزیر و خەلیفەی بەتوندی تۆخ كرد. حەللاج كە دۆخی ژیانی بە مەترسی زانی؛ هەڵات و خۆی شاردەوە. ڕووی كردە خوزستان و سێ ساڵان بەنهێنی لەوێ ژیا. بەڵام دواجار دەستگیر كرا و بەرەو دادگایی بردیان. لەو دادگاییەدا بە مەزهەبی تەئویل و بەدروستزانینی تۆمەتبار كرا، هەروەها بە تۆمەتی ئەوەی كە بانگەشەكارێكی قەرامیتەیە بڕیاری لەسەر دەرچوو و زیندانی كرا. دەگوترێ هەشت ساڵان دە زیندانێدا ماوەتەوە. بەڵام لەو مایەوەیەدا حەللاج لە دەرباری خەلیفە هەوادار و لایەنگرانێك پەیدا دەکات. دایكی خەلیفە و دەرکەوانی ئەو بۆ ڕزگاركردنی وەدەنگ هاتن، بەڵام پشتیوانیی ئەوان دەرەنجامێكی نەخوازراوی لێ كەوتەوە، چونكە خەشم و حەسادەتی وەزیری زیاتر كرد و هیوایەكی بۆ ئازادكرانی نەمایەوە. لەباتی ئەوەی ڕووداو و ماجەراكەی كۆتایی پێ بێت، بە ئاماژەی وەزیرێكی دی دیسان خستیانەوە بەردەم دادگایی. بەڵام ئەم جارە درێژەی كێشا و حەوت مانگ بەردەوام بوو و تۆمەتبار بوو بە گوتەی (انا الحق) و بانگەشەی خوایەتی. لە دادگا حەللاج بەرگری لە خۆی كرد و بە موسڵمانی پاكباوەڕ خۆی ناو برد و هۆشداری دایە دادوەرەكان لە ڕشتنی خوێنی. بەڵام دەگەڵ هەموو ئەوەدا ڕێڕەوی دادگا بە بڕیاری کافربوو كۆتایی هات. پاشان بەپێی بڕیاری فەقیهەكان داركاری كرا. دەڵێن هەزار شەلاقی خوارد نەقەی نەكردووە و ئاهێكی بەدەمدا نەهاتووە. بەڵام وەزیر ترسی لەو كاریگەری و پەیوەندییەی حەللاج دەگەڵ قەرامیتەكان دەبێت، بەم ئەشكەنجەیە واز نایەنێ و فەرمان دەدا لە سێدارەی بدەن. دەڵێن لە دار درا و دەست و پێکانى یەك یەك دەبڕن، سەری لێدەکەنەوە و ئاور دە لاشەكەی بەردەدەن و خۆڵەمێشەكەش بە ئاوی دیجلەدا دێڵن (309ك). حەللاج تا زیندوو بوو و ڕۆحی دەبەردا مابوو تەواوی ئەو ئەشكەنجانەی بەئارامی و خۆڕاگرییەكی بێوێنە بەرگە گرت. ورە و ئارامیی كەموێنەی ئەویان بە عیسا و شەهیدانی مەزنی مەسیحی چواندووە. بەڵام ئایە لە مەرگیشدا هەم لە پەیڕەویی سەرمەشقی گەورەی خۆیدا _عیسای مەسیحی_ لەبەرچاو گرتووە؟ داستانی كەرامات و ماجەرای پایانی كاری حەللاج لە ئەدەبی سۆفیگەرییدا بەڕادەیەک لە زێدەگۆیی گێڕراوەتەوە, كە بیرخەرەوەی چارەنووسی عیسایە. دەڵێن كاتێك حەللاجیان دەبردە بەردەم سێدارە خەڵكێكی زۆر بۆ تەماشاكردنی هاتبوون. یەكێك لێی دەپرسێ ئەشق چییە؟ لە وەڵامدا دەڵێ: ئەمڕۆ دەیبینی، سبەینێ و دووسبەش دەیبینی.
Show all...
بەدرێژایی ڕێ لە زیندانەوە تا بەردەم قەنارە، بە دەستوپێی زنجیركراوەوە دەڕۆیشت و دەیگوت: (انا الحق). پرسیان هۆی ئەو دەستوپێ زنجیركراوییە چییە؟ گوتی: نا، مەگەر نابینن وا بەرەو قەنارە دەڕۆم. كاتێك پێی بردە سەر كورسیی سێدارە، گوتی: ئەمە پلیكانەی ئاسمانە. لێكچوونی داستانی حەللاج و چارەنووسی عیسا سەرنجڕاكێشە. سەیرتر ئەوەیە, كە هەندێك لە یارانی گوتیان: چارەنووسی ئەویش وەك عیسای لێ هات. هەڵیانكێشایە عاسمانێ و لە جێی ئەودا یەكێكی دیكەیان لەدار دا. حەللاج بووە سەرقافڵەی شەهیدانی سۆفیگەری، بەڵام ڕوداوەكەی ئەو, چەند سۆفییەكی ناچار بە پاراستن و شاردنەوەی ڕازەكانیان كرد، بەڵام ئەڵبەتە وەک دواهەمین بێباكیی سۆفییەكان نەمایەوە. سەرگوزشتەی ئەو دیسان لەنێو سۆفییەكاندا هاوشێوەی بەخۆوە بینی و میر و دەسەڵاتدارانیش فرسەتیان دەقۆستەوە تا وێڕای سزادان و تەكفیری سۆفییەكان، خۆشیان وەک پارێزەری شەریعەت و جێی باوەڕی حەشیمەت نیشان بدەن. عەینولقوزات هەمەدانی (525_490ک) بە هەمان دەردى حەللاج برا و ئەویش هەروا شوێنەوار و كاریگەریی مەزنى دروست كرد. بەلای زۆرینەی سۆفییەكان حەللاج لە ئەولیایانە، بەڵام حەشیمەتی موسڵمانان بەهۆی مەحكومكرانی؛ بە ئەهلی بانگەشە و فریودەریان دانا. لە ڕاستیدا حەللاج وتەی نامۆی هەبوو و كتێبی سەیری وەك: (طاسین الازل، قرآن القرآن, كبریت احمر)ی نووسیون. هەروەها شێعرگەلێكی هەیە, كە پڕن لە شەتەحات، كە هەم پڕ بوون لە مانای بڵند و بانگەشەی نامۆ. گوتەی (انا الحق و انا الله) كە لەو گوازراوەتەوە و لە كتێبی (الطواسین)دا هاتوون، دواتر بوونە جێی تەئویل و سۆفییەكان بە گوزارشتێك لە بنچینەی فەنایان داناوە. ماجەرای حەللاج پێشڤەچوونی تەسەوفی ڕانەگرت. بەڵام سۆفییەكان لەو داستانە پەند و خۆپارێزی فێربوون. لە هەمان دەوراندا بەشێك لە ناودارانی سۆفیگەرى لە عێڕاق و خوڕاسان دەژیان و بەشێكیش لەوان بەنهێنی یان ئاشكرا ستایشی حەللاجیان دەكرد. ئیبن عەتاى ئادەمى بەغدایى (309ک) کە سۆفییەكی ناسراوی ئەو سەردەمە بوو, لە ڕووداوی حەللاجدا بەهۆی هاوڕابوونی دەگەڵ ئەودا لە قەنارە درا. سۆفییەكانی دیكەش ئەگەرچی دەگەڵ حەللاجدا هاوڕا بوون، بەڵام پایانی كار و ڕووداوی ئەویان بە مەترسی دەبینی و كەمێك بە خۆپارێزییەوە هەناسەیان دەكێشا. بەهەرحاڵ، ناو و دەنگی حەللاج بەتایبەت دواڕۆژ و چارەنووسی، ناوبانگى گەلێك لە شێخەكانی هاوزەمانی لە ڕەونەق خست. بەڵام لە مێژووی سۆفیگەرییدا باسوخواسى زۆرێك لە شێخەكان هەیە، كە كەمێك بەر لە حەللاج یان دواتر هەبوون و لێرەدا ناوهێنانیان جێی یاد كردنە: یەكێك لەوانە: سری سەقەتییە (251،256ك) كە خاڵی جونەید بوو و لە عیرفان و یەكتاپەرستیدا وتەی بەرزی لێ گوازراوەتەوە. هەروەها یەحیای كوڕی موعازی ڕازی(258ك) و حەمدون قەسار(271ك)، ئەبوو سەعید خەراز(277ك)، ئیبراهیم خەواس(284ك)، مومشاد دەینەوەری(299ك)، یوسفی كوڕی حوسیەینی ڕازی(304). ئەڵبەت لە كتێبی سۆفییەکاندا بەدرێژی باسی حاڵ و بیر و باوەڕی هەر یەک لەوانە هاتووە و بەشێكیشیان ئەهلی مەلامەت بوون. خاڵی سەرنجڕاكێش لە ژیانی سۆفیگەرییدا ئەو قۆناخە لە شێعر و ئەدەبیاتە بەسۆز و کوڵى عاریفانەیە، كە لە كتێبی سۆفییەكاندا دراوەتە پاڵ زۆربەیان و هەموو ئەو خوازە و چواندانە، كە لە غەزەلە عاشقانەكاندا هاتوون, بەشێكن لەوە. لەنێو سۆفییەكانی چەرخی چوارەم بەتایبەت: ئەبوبەكری شیبلی (335،247) ناوبانگی تەواوی دەركرد. ئەو یەکێک بوو لە یارانی جونەید و لە ڕووداوی حەللاجدا دەگەڵ ئەوەی گەنجیش بوو توانی ئاگای لە خۆی بێ و خۆی بپارێزێت. ڕەچەڵەكی شیبلی لە (ئوشروسن)ـە، سەرزەمینی ئەفشینیان، بەڵام لە بەغدا وەفات دەکات. هەروەك ئەبوبەكر واسیتی (331)، سۆفییەكی دیكەی ئەو سەردەمەیە و خەڵكی فەرغانە، بەڵام بەزۆری لە مەرو یان لە عێڕاق ژیاوە. ــ ارزش میراث صوفیه و. مەهدی
Show all...
بابەتێکی کورت له نامیلکەکە: ئایا پێشەوا موعاویە ئالوبەیتی شەهیدکردووە؟ لە بەیان نامەکەی جەنابی کۆڵکە شێخدا باسیان لەوە دەکرد کە گوایە (سیدنا معاویة) دوو کوڕی پێشەوا (عبیدالله)ـی کوڕی (پێشەوا عباس)ـی مامی پێغەمبەری️(ﷺ) شەهیدکردووە!. دوای گەڕانەوەمان بۆ سەرچاوە مێژووییەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕشتەی ڕوداوەکان بۆمان دەرکەوت کە ڕوداوێک هەیە، گوایە پێشەوا (معاویة) لە دوای بابەتی (التحکیم) سوپایەکی ناردووە به (3) هەزار جەنگاوەرەوە بە سەرکردایەتی (پێشەوا بسر بن أرطاة) بۆ مەدینە، دواتر بۆ مەککە، دواتر بۆ یەمەن، کە ئەوکات پێشەوا (عبیدالله بن عباس) فەرمانڕەوای یەمەن بووە، بەڵام هەڵهاتووە بەرەو کوفە، و (عبدالله بن عبدالله بن المدان الحاوي) لەجێگای خۆی داناوە، بەڵام کاتێک سوپاکەی (بسر بن أرطاة) گەیشتۆتە یەمەن، عبدالله و کوڕەکەی کوشتوون، و بەهەمان شێووە دوو کوڕی پێشەوا (عبیدالله بن عباس)ـی بەناوی (عبدالرحمن و قثم) شەهیدکردوون، دواتر لەڕێگای گەڕانەوەی خۆیدا خەڵکێکی زۆری شەهیدکردوون لە لایەنگرانی پێشەوا (عەلی). وەڵامی ئەم ڕیوایەتە: ❶.پێشەوا (ابن کثیر) ئەم ڕیوایەتەی هێناوە لە کتێبی (البدایة والنهایة 7/334)، هەر لە پاش ئەمە ڕیوایەتێکی دیکەی هێناوە کە دەڵێت:(کاتێک ئیمام عەلی سوپای ناردووه تاکو یەمەن لە دەستی ـ بسر بن أرطاة ـ خەڵکێکی زۆری کوشتووە لە لایەنگرانی ئیمام عثمان...هتد)، ئیتر تێناگەم بۆ یەکەم ڕیوایەت وەردەگرن و دووەم وەرناگرن، خۆ هەردوو ڕیواتەکە یەک شتن و گەر ڕاست بن کەوابیت هەردوو لایەن زوڵمیان کردووە، بەڵام پێشەوا (ابن کثیر) لە کۆتایی ڕیواتەکەدا دەفەرمووێ:(وهذا الخبر مشهور عند أصحاب المغازي والسير، وفي صحته عندي نظر والله تعالى أعلم)... ❷.دکتۆر موحەمەد بەرزنجی خودا پاداشتی خێری داتەوە (صحیح وضعیف تأريخ الطبری) ئەوەی ڕوونکردنەوەتەوە کە ئەم دوو ڕیواتە هەردووکیان بۆ بەڵگە ناشێن. ❸.بەهەمان شێووە دکتۆر عەلی صەلابی لە کتێبی (الحسن بن علي بن أبي طالب) زۆر بەوردی شەن و کەوی ئەم ریوایەتەی کردووە و سەلماندویەتی کە درۆیە و ڕشتەی هەواڵەکە کەسانی درۆزن و وازلێهێنرا و شیعەی تێدایە، بڕوانە (أمیر المؤمینین الحسن بن علي بن أبي طالب 326). ❹.کۆتایی بەوەدێنم، کە ئەم کۆڵکە شێخە لەکتێبی براشیعەکانی هاتووە کە (عبیدالله بن عباس) یەکێک بووە لەوانەی خیانەتی کردووە لە (پێشەوا حسن) و بووەتە پاڵپشت و پشتگیری (پێشەوا معاویة)، دەی گەر ئێووە ئەوەندە ئالوبەیتان خۆشەوێ، ئالوبەیت بۆچی ئەچنە پاڵ کەسێک کە دوژمنیان بووە؟، یان ئەوەتا شەڕکەر وازی هێناوە کەچی ناوبژیکەر وازناهێنێ، ئەم ڕوداوەش لە کتێبی (الخرائج والجرائح 2 / 574)ـی (قطب الدین الراوندي) هاتووە، کە جەنابت شیوەنیان بۆ دەکەی و لەبەرگی تەسەوف و تەریقەتدا دەتەوێ پەرە بە فیکرەکەیان بدەی. 🔰سالار نەوجولی
Show all...
#غەدیری_خوم پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ لە دوای حەجی ماڵئاوا لە نێوان مەککە و مەدینە گەیشتە جێیەک پێ دەڵێن غەدیر خوم، لەو کاتەدا حەزرەتی عەلی رضي الله عنه کە نێردراوی سەروەر بوو بۆ یەمەن لەگەڵ کۆمەڵێک ئەهلی یەمەن گەیشت نە خزمەتی سەروەرﷺ، یەمەنیەکان بێ گوێی حەزرەتی عەلیان دەکرد، زۆر پابەندى بڕیارەکانی نەبوون وخۆلاسە ساردبوون لە خزمەت حەزرەتی عەلی، بۆیە سەروەرمانﷺ یەمەنیەکان کۆکردەوە وبەشاهیدی یارانی فەرمووی: ئایە من چاکترین نیم بۆ موسڵمانان لە نەفسی خۆیان؟ وتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خواﷺ: پاشان فەرمووی: هەرکەسێک من بەگەورەی خۆی دەزانێت ئەوە عەلیە گەورەیەتی! خوایە ئەوەی خۆشی دەوێت خۆشت بوێت، ئەوەش دژایەتیی دەکات دژایەتی بکە. ١- سەروەمان ﷺ کۆتایی هێنا بەو ساردییەی نێوان حەزرەتی عەلی ویەمەنییەکان، وە ئەو فەرموودەیە کە بەچەندان ڕیوایەتی سەحیح و زەعیف هاتووە، بەڵام کۆی فەرموودەکان دەریدەخات کە مەبەستی سەرەکی بابەتەکە ئەوەبوو کە نوێنەرایەتی حەزرەتی عەلی جێگیرە بۆ یەمەنیەکان لەلایەن خودی سەروەرمان ﷺ وئیتاعەی واجبە. ٢- ئەمە نابێتە دەلیل بۆ ئەوانەی دەلێین تەواوی یارانی سەروەرﷺ خیانەتیان کرد دوای وەفاتی سەروەرمان ﷺ حەزرەتی عەلی نەکرایە خەلیفە، چونکە حەزرەتی عەلی بەیعەتی کرد بە حەزرەتی ئەبوبەکر، نە خۆی ونە هیچ سەحابەیەک ئەوەیان نەکردە دەلیل بۆ جێنشینی حەزرەتی عەلی. ٣- بەداخەوە کەسانی بەناو خوێندەوار دەبینم ئەم ڕووداوە دەکاتە جەژن! ونازانێت دەرئەنجامی ئەو گومانە دەبێت بە خائین دانانی خودی حەزرەتی عەلی وتەواوی یاران. چونکە نە خۆی ونە یەکێکتر ناکرێت بێ دەنگ بن! ٤- لەدینی ئیسلامدا خواناسی و دینداری پەیوەست نییە بە پەیوەندی خوێن، ڕاستە شانازییە مرۆڤ ڕەچەڵەکی خۆی خۆش بوێت، وە ڕێزی بنەماڵەی سەروەرمان ﷺ گەر خواناس بن لەسەر سەرمانە بەڵام ناکرێت وەک شیعە اتهامی یاران بکەین کە خەلافەتیان زەوتکرد لە حەزرەتی عەلی چوارەم خەلیفەی ڕاشدین رضي الله تعالى عنهم أجمعين. ١٨ ذو الحجّة ١٤٤٥ عدنان خالد رسول پشتمان دەگاتەوە سەر حەزرەتی حوسەین رضي الله عنه
Show all...
ئەبوو ئیسحاقی شیرازی پێشەوای شافیعییەکان بوو لەسەردەمی خۆی، یەکێکە لە بزانە گەورەکانی ناو مەزهەب. لەدنیایێ هیچ هیچی نەبوو، تەنانەت ئەوەندە هەژار بوو بای خواردنی ڕۆژانەی نەبوو، جلکی نەبوو لەبەری بکا! فەقێیەکی دەڵێ: دەهاتینە و لەبەرمان هەڵدەستایەوە، بەڵام زۆریش خۆی قیت نەدەکردەوە نەخۆ عەوڕەتی بەدیار بکەوێ! ئەوجە ئەگەر ماوەیەک هیچی دەستنەکەوتبایە بیخوا، دەهاتە لای دۆستێکی پاقلەفرۆشی، هەندەک نانی لە ئاوی پاقلەی دەکوشی و دەیخوارد. جاری واش هەبوو پاقلە فرۆشەکە هیچی پێ نەمابوو کە پێشەوا ئەبوو ئیسحاق دەهاتە لای، ئاوی پاقلەکەشی نەمابوو! ئیمام دەیفەرموو: "تلك اذا كرة خاسرە!". پێشەوا سوبوکی لە تەبەقاتەکەی (4/219) ئەوها دەگێڕیتەوە. لێزمە شێخانی
Show all...
جەنابی ماموستا ملا عبدالکریمی مودەریس بەشیعرێکی ناوازە ستایشی ئەو زەحمەت وماندووبوونەی حەزرەتی شێخ علاءالدینی بیارە (رەحمەتی خوایان لێبێت) ئەکات کەکردوویەتی بەرامبەر بەجەنابی مامۆستای مودەریس یادی مەردانــی گەورەی ئەم ئەرزە لــــــەسەر ئینسانی بـــــەوەفـــا فەرزە چ مـــــورشیدانــی مەنبەعی ئەنوار چ ئـــــــوستادانی عـــــولەمـــای ئەبرار حــــوقووقیان هــه یە کۆمەڵی پێشوو لــــــەسەر کۆمەڵی وەچـــــەی داهاتـــــوو لەجوملەی ئەوان مــــــــورشیدی بەرزم مـــــایەی فووتووح وبــەرزی سەرئـــەرزم عــــەلائــــــەدینی عـــــومەری عــوسمان فــــــەردی دەوری خۆی نادیــــرەی زەمـــان کـــــەسوودی پئ دام بەماددە و مـــەعــــنا بـــــوو بـــــەرەهبــــــەرم لەرووی زەمـــــانا لــــــــــەبــــۆ تەنویری لـــــــــــەتیفەی دڵم کــــەبوو بەچــــــــــــرای ماڵ و مــــــــــەنزڵم لــــــــەبۆ تەرغیبم لـــــــــــــەسەر دیراسە لەسەر هەرکـــــــــــارێ پــــــــــەسەندو ڕاسە لەسەر تەرویــــــــــــــجم بۆخزمەتی دین لەبـــــــــۆ تــــەدریسی زومرەی تالیــــــــبین بــــــــــــۆ رزگار بوونم لەگەلێ مەینەت بەمــــاڵ بەمــــــــەقاڵ بەحاڵ بەسوحبەت بەمــــــــــــوژودە دانی ئاشکراو پەنهان بەدۆعــــــــــای تەوفیق بۆعیـــلم وئیمــــان بـــــــەیانی هەمووی زەحمەت و دوورە ژمارە و عـــــــەدەد غــــــــــــــــــەیرە زەرورە ئــــــــــــەوەندە ئەلێم لای خودای عالەم جەزای بەئیحــــــسان (بالــــــــــــــوجە الاتم) ئـــــــــەم زاتە بەرزەی خاوەن کــــەرامە خــــــــــــــــــاوەن پیرۆزی چەرخی ئەییامە تە قریبـــەن چڵ ساڵ ژیام لـــــــــــەگەڵیا ئەگــــــەڕام لـــەگـــەڵ مەکنــــــوونی دڵیـــــا هیــــــــچ کەسم نەدی لەچەرخی ئافاق وەکـــــــوو ئەو جـــامیع بۆحوسنی ئەخلاق نامــــــــــــــــــەی هۆشیار سيد عثمان البرزنجي
Show all...
بانگخواز ی كوەیتی شێخ ئەحمەد قطان دەڵێت :چەند كلیلێك لەمزگەوت بەجێماو ئێمەش لای رەفەی قورئانەكانەوە هەڵمان واسی كەچی پاش ساڵێك كەس بۆی نەهاتەوە ، ئێوارەیەكیان لەگەڵ ماڵ و مناڵدا كە لەدەرەوە گەڕاینەوە ئەملا كلیل ئەولا كلیل نەبوو ، تومەز مناڵەبچوكەكەمان ونی كردووە . هاوسەرەكەم زۆر بێتاقەت بوو ، بەوشەوەش هیچ چارێكمان نەبوو، وتم : ئێوەچاوەڕێم بكەن تا ئەچمە مزگەوت نوێژدەكەم خوا كەریمە ، وتی : قابیلە خوا كلیلت بۆ بنێرێت ؟؟ كەنوێژم كرد زۆر پاڕامەوە لەخوا چارەیەكمان بكات ، چاوم بەكلیلە هەڵواسراوەكە كەوت و وتم: بابیبەم تاقیبكەمەوە لەسەرخوا ، سبحان الله كلیلێكیان بۆی بوو دەرگامان بۆكرایەوە ( یُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَا‌ء إِڵی الْأَرْض ثم ێعْرُجُ إِڵیْهِ فِی ێوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَەٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)ذلِكَ عَالِمُ الْغَیْبِ ۆالشَّهَادَەِ الْعَزِیزُ الرَّحِیمُ (6)السجدە. عثمان موهەندیس
Show all...
بۆچی خەوتن بەلای ڕاستدا گونجاوترە لەهەموو ***شێوازەکـانی تری خەوتن؟**** . - وەك چۆن پێشەوایی مرۆڤایەتی ئاماژەی پێکردووە کە شێوازێکی درووست و سەلامەتە ، وە پزیشکەکانیش بەهەمان شێوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە نوستن لەسەر لای ڕاست باشترین شێوازی نوستنە ، چونکە نوستن لەسەر لای چەپ یان لەسەر دەم دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر ناوچەی ورگ و سنگ و زیانی بۆ ماسولکەکانی سنگ و گەورەبوونی ورگ دەبێت. . . * بۆ دەبێت لەسەر لای ڕاست بنوین؟ . 1- بەهۆی گەورەیی سی لای ڕاست لە چاو سی لای چەپ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قورسای سەر دڵ و پەستانی زۆر ناخاتە سەر ماسولکەکانی دڵ. . 2- نوستن لەسەر لای ڕاست جگەر لە بارێکی جێگیردا ڕادەگرێت و زیانی پێناگەیەنێت. . 3- گەدە لە بارێکی ئارامدا دەبێت و هەستکردن بە ئازار و ئاوساوی گەدە ناهێڵێت. . 4- کرداری هەناسەدان ئاسان دەکات، چونکە ڕێگری و پەستان ناخاتە سەر بۆریەکانی هەناسە. . 5- ئەگەر دەستی ڕاست لەژێر سەردابێت و نوستن بە لای ڕاست بێت واتە ناولەپی دەستە راستت لەژێر ڕومەتت بێ ئەوا مێشك لە پەستانە دەروونیەکان کەم دەکاتەوە و ئارامی بە مێشک دەبەخشێت وە مێشك لە هەموو ئەو جەنجاڵی و ئەو بارگە زیانبەخشانەی وادەکەن مێشك ماندووبێت خاڵی دەکاتەوە وەك پێخەمبەرمان محمد ( صلا الله عليه وسلم) بەوشێوەیە نوستووە. #ناوەجەیی زانیاریی
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.