💫وشەکانی شەو💫
خەونەکانمان سنوور ناناسن.... . . . . . https://t.me/v_shaw
Show more585
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
ئهمڕۆ گوتت پیر بووم،
ئهمشهو ههموو درهختهكانی ئهم شاره
خهون بهوهوه دهبینن ببنه گۆچان
ـــــــــــــــــــــ
#تەڵعەت_تاهیر
@v_shaw
من دارەوەنی ئاشنای کوێستان
ڕیشەم جێ ناگرێ لە غەریبستان
ڕۆژێکم ماوێ لەسەر ئەم دونیا
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو دارستان
#سیمین_چایچی
@v_shaw
دیمەنەکانی کوردستان
"ئەم کاناڵە تایبەت بە وێنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان"
ئێوەیش ئەتوانن وێنەکانی خۆتان بۆ ئێمە هەناردە کەن🙏🌹
پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەر(ادمین)☟☟
@s_k_a_m_9
https://t.me/Kurdistan_M_photos
دیمەنەکانی کوردستان
"ئەم کاناڵە تایبەت بە وێنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان" ئێوەیش ئەتوانن وێنەکانی خۆتان بۆ ئێمە هەناردە کەن🙏🌹 پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەر(ادمین)☟☟ @s_k_a_m_9
عەبدوڵڵا_پەشێو
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟!
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو.
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە.
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
من دێوانەی
ئەو دڵۆپە فرمێسکە بێ سەروشوێنەم.
هەرچەند دەکەم، جارێکی دی،
بۆم ناکرێ بیگێڕمەوە ناو گلێنەم.
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو هەناسەیەکی پاک
لە سینگمدا
هێلانەی خۆی چێکردبوو.
لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا،
وەک باڵندە
تۆرا و سییەکانمی بەجێهێشت...
لەو ڕۆژەوە تاکوو ئەمڕۆ
هەرچەند دەکەم، ئاخ، ناتوانم
ئەو هەناسە ئاوارەیە
بدۆزمەوە...
کۆی کەمەوە...
بیگێڕمەوە ناو سییەکانم!
@v_shaw
ئەم دوو ڕووباره دڵداره
هەتا نەگەیشتبوون به یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان
به هەورا ئەنارد بۆ یەکتر.
ئەم دوو باڵداره دڵداره،
هەتا نەگەیشتبوون به یەک
هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان
به با دا ئەنارد بۆ یەکتر.
کەچی وەختێ به یەک گەیشتن
تۆ بڕوانه:
دووئاوان هەر ناڵەیەتی و
هێلانه هەر زیقەیەتی و
ژووری شێعریشیان ساردوسڕ
گەر مەم و زین،
به یەکتری بگەیشتنایه
لەو ساتەوه ئەکوژانەوه...
@v_shaw
«شێرکۆ بێکەس»
له مندا...
کۆڵانێک هەیە
لەگەڵ تۆ، تیایدا نەگەڕاوم
سەفەرێک هەیە
هێشتا لەگەڵ تۆ نەڕۆیشتووم
ڕۆژان و شەوانێک هەن
لەگەڵ تۆ ... تێپەڕم نەکردوون
ئاشقانەگەلێکیش ... کە هێشتا پێتم نەگوتوون..!
@v_shaw
بە بۆنەی نزیك بوونەوە لە ٨ی ئادار(مارچ)پیرۆزبایی خۆم دەنێرم بۆ تەواوی ژنانی سەر ڕووی زەوی وبەتایبەتیش ژنەگەریلا چاوگەشەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان