کەش و هەوا/ Weather
Open in Telegram
کەناڵی تێلگرامی کەش و هەوا بۆ زانینی کەش و هەوای کوردستان و زۆرترین زانیاری ☔☁☀☔☁☀
Show more734
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1730 days
Posts Archive
هۆشداری
شەپۆلێکی خۆلبارین شاری کەرکوک و هەندێ لەناوچەکانی گەرمیانی گرتۆتەوە بەجۆرێک مەودای بینین لەهەندی شوێن کەم بۆتەوە بۆ کەمتر لە 500 متر, بەگوێرەی دواین زانیاری بەردەست مەودای بینین هەندێ لە ناوچەکان بەم شێوەیە بوو:
کەرکوک 3 کم
چەمچەماڵ 2 کم
دووز خورماتوو 300 مەتر
خانقین 7 کم
پێشبینی دەکرێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوو کاریگەری لاواز بێت.
بەشی پێشبینی
5-2-2025
کات 6.30 ی ئێوارە
ئەگەر گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت ئەمە نەخشەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەریە بۆ ناوچەکانمان لە کۆتایی هەفتە
پشتیوان بە خوای گەورە جێگیر دەبێت چاوەڕوانی بارانی باشی لێ دەکرێت.
واللە اعلم
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات ⛈️❄️
کاریگەری شەپۆلەکە گەیشتووە بە ناوچەکانمان و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری گۆراوە بۆ ھەوری نزمی تەواو و لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا نمە بارانی پچر پچر لە ناوچەی جیاجیادا دەستپێدەکات و لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا رێژەی بارانەکە زیاددەکات بۆ مامناوەندی پچر پچر بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە رێژەکەی زیاتر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند لە ناوچە شاخاویەکان و بەگشتی ئەو شار و ناوچانەی 1000 مەتر بەرزن لە ئاستی ڕووی دەریاوە لەکاتەکانی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی شەمە 21/12/2024 ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ نزیک سفر پلە ، پێش نیوەرۆی سبەی شەمە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەتەواوی کۆتای پێدێت .
سوپاس بۆ چالاکبوونتان ...والله اعلم...
ھەینی 20 ی کانوونی یەکەم 2024 کاتژمێر 12:57 نیوەرۆ
#ئاراس_جبار
