cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ماڵی دڵان

@malledllan باشە کەس گوێی لە بێدەنگی نابێت، ئەگەرنا ئەو خەڵکە گوێیان لە هاواری ڕۆحم دەبوو، کە هەمیشە بانگی تۆ دەکات. @Ahoramazdak

Show more
Iran157 672The language is not specifiedPolitics28 134
Advertising posts
545Subscribers
-124 hours
-87 days
-2630 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

سووتاندنی ئاڵای کوردستان و بێدەنگی لایەنە سیاسییەکان! 2024-04-26 in ڕوانگە ئەرکی سەرەکیی پەکەکە، لەناوبردنی کوردە لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا و ئاگرێکی داگیرساندووە کە تەنیا کورد دەسووتێت. چەند شەو لەوەپێش پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا (پەدەکە ـ سە) ڕایگەیاند، “گروپێکی چەکدار نووسینگەی پارتەکەیان لە شاری قامیشلۆ سووتاندووە”. هاوکات لە شارۆچکەی تربەسپی، گرووپێکی چەکدار، ئاڵای کوردستانیان لە سەربانی نووسینگەی پەدەکەـسە هێنایە خوارەوە وئاگریان تێبەردا. “پەدەکە ـ سە” ڕایگەیاند، “چەکدارانی سەر بە پەیەدە، نووسینگەی ئەو حیزبە لە قامیشلۆ و ئاڵای کوردستانی سەر بینای نووسینگەکەیان لە تربەسپی سووتاندووە”. ئەوە یەکەمجار نییە کە گەریلاکانی پەکەکە هێرش بکەنە سەر ئەنەکەسە و پەدەکە ـ سە و حزبەکانی دیکەی ناو ئەنەکەسە و نووسینگەکانیان بسووتێنن و سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان بکەن. بەڵام ئەم هێرشانەی گەریلاکانی پەکەکە هەموو جارێک بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک یان بەیاننامەیەکی ئیدانەکردن، تێپەڕ دەبێت. لە ڕاستیدا سەلمێنراوە کە پەیەدە و هەسەدە و هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سیاسەتی پەکەکە ئاڕاستە دەکەن، هەرگیز نە لەگەڵ ئەنەکەسە و نە لەگەڵ هیچ حزبێکی دیکەی کوردستانیدا ئامادە نین هاوکاری بکەن. بە دەیان جار هاوکاری واژۆ کراوە بەڵام هەر لەسەر کاغەز ماوەتەوە. دۆخی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کەشفە، ئەو سیاسەتەی سەرکردایەتی دەکەن ئاشکرایە و تەنها یەک ئامانجی سەرەکییان هەیە؛ ئەویش ئەوەیە کە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا نەهێڵن و زۆرینەیدانیشتوانی ناوچەکەکە بکەن بە عەرەبو ناوچەکە لە کوردستانی بوون بەتاڵ بکەنەوە. ئەوان هیچ پەرۆشی و ئینتیمایەکیان بۆ کوردستان و کوردایەتی نییە. ئەگەر لە وڵاتێک یان ناوچەیەک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغە بێت، بەڕآستی ئەوانەی ئەم ئاڵایە قەدەغە دەکەن، چ ئامانجێکیان بۆ داهاتووی کورد و کوردستان دەبێت؟ سەیر بکەن، زۆر حیزب و لایەنی سیاسی تەنانەت ئەو هێرشانەی گەریلاکانی پەکەکە ئیدانەش ناکەن. بەداخەوە نە ئەنەکەسە و نە “پەدەکە ـ سە” سکاڵا لەسەر ئەو پارتە سیاسیانە تۆمار ناکەن، کە بۆچی ئێوە هێرشەکانی پەکەکە لەدژی نیشتمانپەروەرانی کورد و بەهاکانی کوردستان ئیدانە ناکەن؟ ئەمەش پێویستە بۆ پەیوەندییەکانی ENKS و PDKS، بێت بە پێوەر و پێوانەیەک. کاتێک چەکدارێکی تورک یان کەسێکی ڕەگەزپەرست سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات، لایەنە سیاسییەکان یەک لەدوای یەک ڕاگەیاندراو دەدەن و شەرمەزاری دەکەن لە سۆشیال میدیادا بە چەندین ڕۆژ وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن. بەڵام پەکەکە لە قامیشلۆ و شوێنەکانی تری ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵای کوردستان دەسوتێنێت، کەچی کەس دەنگی لێوە نایەت. بەڕاستی ئەو ڕەگەزپەرستانەی تورک کە ئاڵای کوردستان دەسوتێنن، چ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئەو گەریلایانەی پەکەکەدا هەیە کە هەمان کار دەکەن؟ ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە، ئەوا هەموو شتێک تەواوە، بەڵآم بەداخەوە زۆربەی ڕێکخراوە کوردییەکان هیچ وەڵامێکیان بۆ ئەم پرسیارە نییە. تا کورد بەگشتی سیاسەتی پەکەکە بە باشی نەناسن لە بەرانبەر ئەو سیاسەتانەدا خاوەن هەڵوێست نەبن، ناتوانن تاقە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێن و هیچ پێشکەوتنێک لە بەدەستهێنانی مافە ڕەوا نەتەوەییەکان کورد و کوردستان بەدی ناکرێت. ئەگەر لایەنە سیاسییەکان هێشتا پەکەکەیان بە باشی نەناسیبێت، ئەوا تازە هەتا عومریان مابێت نایناسن و ناتوانن هەڵوێستێکی ڕاستەقینەیان لە بەرامبەریدا هەبێت. لەم بوارەدا زۆر شت هەیە کە دەبێ بگوترێ. بەڵام پێویستە ئەوە باش بزانین کە پەکەکە ئاگرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا داگیرساندووە و لەم ئاگرەدا تەنیا کورد دەسووتێت. ئەرکی سەرەکیی پەکەکە، لەناوبردنی کوردە لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا. ڕۆژەڤا کورد
Show all...
👏 2🤯 1
سڵاو خۆشەویستان لیستی کاناڵم داناوەتەوە بۆ بە‌شداری کردن نامە بنێرن کێشەی ئەندامان نییە ئازیزانم🫶🏻 @barrh4
Show all...
به‌شداری دکه‌م✨
هاتم🫀
وردیله‌که‌م🫂
Free FaceSwap🤖
Best DeepNude🙈
بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارۆچكەی دۆكان. ١٣ ئۆتۆمبێل زیانی پێگەشت و ١٨ كەس بریندارن
Show all...
مووشەكە كانی ئێران لە دەرگای ماڵی بەر پرسەكانی ئیسرائیل دەدەن ژوور بەژوور بەدوای كابرا دەگەڕێن 😂😂😂
Show all...
🤣 2
‎هێزە چەکدارەکانی پەیەدە "ناسر ژارۆ" ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی "PYK-S"یان ڕفاند ‎گەریلاکانی پەیەدە، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوچەی "پارتی یەکێتیی کوردستان ـ سوریا"یان لە شاری عامودای ڕۆژئاوای کوردستان، ڕفاند. ‎سەرچاوە خۆجێییە تایبەتەکان بڵاویانکردەوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەریلاکانی پەیەدە "ناسر ژارۆ"، ئەندامی کۆمیتەی خۆجێیی "پارتی یەکێتیی کوردستان-سوریا"یان لە شاری عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. ‎شایانی باسە لە 31ی ئازاری 2024دا، چەکدارانی پەیەدە، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی و پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا لە شارۆچکەکانی "گرکێ لەکێ" و "دێرک" لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەی نایاسایی دەستبەسەر کرد و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو کەسە ڕفێنراوانە نادیارە. ‎ناوی ئەو کەسانەی کە لەلەیاەن گەریلاکانی پەیەدەوە ڕفێندراون بەم شێوەیەن: ‎1-ڕاکان ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی "پەدەکە ـ سە" لە شاری دێرک، لە ڕیکەوتی 31ی ئاداری 2024دا لە شاری گرکێ لەکێ ڕفێندرا و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. ‎2- مەروان حوسێن چالاکوان و ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە گرکێ لەکێ، لە 1ی نیسانی 2024 لە شارۆچکەی گرکێ لەکێ ڕفێندرا و چارەنووسی نادیارە. ‎3- ئەحمەد سۆفی، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی "پەدەکە ـ سە" لە ڕێکەوتی 2/4/2024 لە شاری دێرک ڕفێندرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. ‎4- حەسام عەبدوڵڵا دۆرسن، ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی پارتی دیموکراتی گەلی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، لە ڕیکەوتی 1ی نیسانی 2024دا لە شاری دێرک ڕفێندرا و تا ئێستاش چارەنووسی نازانرێت.
Show all...
دارکا مازی ناوی 19 گەریلا و فەرماندەی پەکەکە ئاشکرا دەکات کە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە 2024-04-25 in نھێنی پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی وەک لایەنی براوە لە شەڕەکەدا نیشان بدات، مردنی ئەو گەنجانە دەشارێتەوە. شاردنەوەی ژمارەی ئەو گەنجە کوردانەی کە لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و گیان لەدەست دەدەن، ڕوو لە زیادبوون دەکات و پەکەکەش وەکوو پیشەی هەمیشەیی خۆی کوشتنی ئەو گەنجانە لە بنەماڵەکانیان و خەڵکی کوردستان دەشارێتەوە ناوە ناوە ناسنامەی بەشێکی کەمیان ئاشکرا دەکات و بازرگانی سیاسی بە خوێنیانەوە دەکات. پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی وەک لایەنی براوە لە شەڕەکەدا نیشان بدات، مردنی ئەو گەنجانە دەشارێتەوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ناوی ژمارەیەک گەریلای دیکەی پەکەکە ئاشکرا دەکەن کە لە ساڵی 2023دا لە ناوچەی چیای مەتینا و گارە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە. ناوی گەریلاکانی پەکەکە، بەرپرسایەتیەکەیان لەو حیزبەدا و ئەو ناوچانەی کە تێیدا گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن: 1- کەمال باتمان، شارەزای بواری تەقەمەنی لە مانگی 6ی ساڵی 2023دا لە دەوروبەری گوندی گیزێ – لەناوچەی بەری گارە گیانی لەدەستداوە. 2- دەوران سلۆپی، شۆفێری بڕیارگەی ناوەندی پەکەکە، لە مانگی 6ی 2023 لە گوندی گێزێ – لەناوچەی بەری گارە گیانی لەدەستداوە. 3- هەرکۆل شێرناخ، کە بەرپرسی تیم بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 4- ڕۆژدا شێرناخ، بەرپرسی تیم و شارەزای بواری مووشەکی دژە تانک بووە، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 5- هارۆن ڕۆژهەڵات، شارەزای بواری چەکە قورسەکان، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 6- ڤیان ماردین، پسپۆڕی بواری تەقەمەنی، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 7- ئاڤێستا وان شارەزای بواری تەقەمەنی، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 8- باوەڕ بەرواری جۆلەمێرگ، پسپۆڕی بواری تەقەمەنی و مووشەکی دژە تانک، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 9- سەرهەڵدان سلۆپی، شەڕڤان بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 10- شۆڕش عەرەب، شەڕڤان و شارەزای بواری تەقەمەنی بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 11- سارینا ئامەد، بەرپرسی یەکینە، شارەزا لە بواری مووشەکی دژە تانک، لە مانگی 8ی 2023 لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستدا. 12- ئارین کۆچەر، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە. 13- سمکۆ ڕۆژهەڵات، شارەزای بواری چەکی نیشانەشکێن، پاسەوانی تایبەتی ڕزگار ئێریسی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بڕیارگەی گشتیی سڤکێ دارە بووە، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە. 14- چیا قامیشلۆ، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە. 15- دژوار ئامەد، بەرپرسی ناوچە، لە مانگی 10ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی جارچەل لە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە. 16- وەڵات ئامەد، شارەزای بواری تەقەمەنی لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە دەڤەری شەهید مەروان سەر بە هەرێمی سەری مەتینا، گیانی لەدەستداوە. 17- چاڤرێ باکور، شارەزای بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی بێشیلە، لەکاتی دانانەوەی میندا، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. 18- کەنداڵ تربەسپی، شەرڤان بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی خانکێ سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە. 19- ئەرنەستۆ ئامەد، ئەندامی دامەزراوەی پۆستە و گەیاندن بۆ باکووری کوردستان و شارەزای بواری تەقەمەنی بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی بێشیلە سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.
Show all...
ئەمریكا كردوەیەكی پەیەدە شەرمەزار دەكات باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد. باڵوێزخانه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ قامیشلۆ ده‌كه‌ین و پێویسته‌ ھێرشه‌كانی سه‌ر نووسینگه‌ و باره‌گای حزبه‌كان له‌ باكووری سووریا بوه‌ستێندرێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، پێویسته‌ سه‌رپێجیكاران سزا بدرێن و داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ گوتاری توندئاژۆ و كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی سووریا به‌بێ توندوتیژی.
Show all...
ئەم برادەرە ئەگەر بیر لەوە بکاتەوە چۆن بگاتە پێشی ئۆتۆمبێلەكە ئەوە شتێکی باشە، ئەگەر بە شوێنی خۆیشی ڕازییە، ئەوا لە ويستگەی دواتر لەوێش فڕێی ئەدەنە خوارەوە. ژیان ئەبێت شەڕی بکەیت تا لە خۆشییەکانی بەشت بدات، بە تەمای خەڵک بیت بەزەییان پێتدا بێتەوە، زۆر سەهوی، بەخوا هەمووان جێتدەهێڵن لە برسا بمریت. لوقمان بیارەیی
Show all...
👍 1