en
Feedback
Xunyager🌱

Xunyager🌱

Open in Telegram

خونیاگەر بۆ ژیانەوە🌱.

Show more
5 680
Subscribers
-724 hours
-77 days
-1230 days
Posts Archive
لە ڕاستیدا دەبێت بڵێم: بیرچوونەوە کارێکی ئاسانتر نیە لە فێربوون، لایەنی کەم مرۆڤ بە درێژای مێژوو گەلەک تەکنیکی گرنگی بۆ فێربوون گەشە پێداوە، بەڵام مرۆڤ زانستێکی تایبەتی بۆ بیرچوونەوە دانەمەزراندووە، توانای ئینسان لەسەر بیرچوونەوە دەیان جار لە توانای لەسەر فێربوون لاوازترە. 《بەختیار عەلی》 #بەختیار_عەلی @Xunyager 🌱

فوئاد ئەحمەد(باوەنەکەی بابم) @Xunyager 🌱 باوانەکەی باوم هێز و هەناوم ئەو تیرەی هاویشتت لە جگەری داوم سەوزە لە باژێر بێ دە با دەست بە زێر بێ لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ سلێمانی خۆشە گیان خاکی باپیرە زەڵم و سەرچنار خۆش و دڵگیرە دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ با بچینە سەیرانگای شین و وەنەوشە یاری چاو جوان بۆنی چەن خۆشە دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ با بچینە سەیرانگا فەسڵی بەهارە کوڕ و کچۆڵان بۆی چاوەنواڕە دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ #فوئاد_ئەحمەد @Xunyager 🌱

من بریندارم... #ماملێ @Xunyager 🌱

ئەوشۆ لەو تاقە هەنارەی ماڵێکی چۆل و کۆن دەچم، زستانی گەیشتۆتێ و تەنیا و شەق بردوو، بە بەرزترین لکی دارهەنارێکی ڕووتاوە بەجێما
ئەوشۆ لەو تاقە هەنارەی ماڵێکی چۆل و کۆن دەچم، زستانی گەیشتۆتێ و تەنیا و شەق بردوو، بە بەرزترین لکی دارهەنارێکی ڕووتاوە بەجێماوە و جار و بار سەرنجی ڕێبوارانی کۆڵان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت؛ ڕوو ئاڵ بێدەنگ دڵ پڕ لە خوێن... 《ژیلا حیسامی》 #ژیلا_حیسامی @Xunyager 🌱

شەوی تەنیایی، ڕووناکی چرای ئاواتی، خنکانم 《ئەحمەد هەردی》 #ئەحمەد_هەردی #هەردی @Xunyager 🌱
شەوی تەنیایی، ڕووناکی چرای ئاواتی، خنکانم 《ئەحمەد هەردی》 #ئەحمەد_هەردی #هەردی @Xunyager 🌱

گریان پاکت دەکاتەوە. 《فەرهاد پیرباڵ》 #فەرهاد_پیرباڵ @Xunyager 🌱
گریان پاکت دەکاتەوە. 《فەرهاد پیرباڵ》 #فەرهاد_پیرباڵ @Xunyager 🌱

مەرزییە فەریقی(ئاگر بارانە) @Xunyager 🌱 هەموو ڕۆژێ لای ئێوارێ کە دەڕوانمە تاقە دارێ نابینم باڵاکەی یارێ ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە ماڵی باوکت سەرەوژێر بێ ئیزرائیل بە ماڵتان فێر بێ کێ تۆی ڕەنجان ڕەبی کوێر بێ ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە قەڵای هەولێر شوێنی کۆنە لێی دەخوێنن سەکر و سۆنە ئاخۆ یارم کەیفی چۆنە ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە #مەرزییە_فەریقی @Xunyager 🌱

غەمی عالەم لە سەر شانم قەڵایە بە دەردی من، فەراغەت کیمیایە هەموو دەردێک، دەبێ دەرمانی ڕۆژێک دڵی من نا! کە دەرمانی بەڵایە 《باب
غەمی عالەم لە سەر شانم قەڵایە بە دەردی من، فەراغەت کیمیایە هەموو دەردێک، دەبێ دەرمانی ڕۆژێک دڵی من نا! کە دەرمانی بەڵایە 《باباتاهیر و ناسر حیسامی》 فەراغەت: فَراغَه، راحَه، عَدَمُ الاِشتِغال ئاسوودەگەری، شێنەیی، ئاسوودەیی سەرچاوە: فەرهەنگی مەردۆخ #ناسر_حیسامی @Xunyager 🌱

قولینچێک لە تاریک و ڕوونی جوان🌱
قولینچێک لە تاریک و ڕوونی جوان🌱

من سنوور ناناسم پێم خۆشە هەڵبفڕم لە گوانی کامە هەور زۆر تەڕە پاراو کەم ئەم ڕۆحە شەقارەم 《جەلال مەلەکشا》 #جەلال_مەلەکشا @Xunya
من سنوور ناناسم پێم خۆشە هەڵبفڕم لە گوانی کامە هەور زۆر تەڕە پاراو کەم ئەم ڕۆحە شەقارەم 《جەلال مەلەکشا》 #جەلال_مەلەکشا @Xunyager 🌱 شەقار: لەت/دڕاو سەرچاوە: هەنبانەبۆرینە

ڕۆح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح 《سافی هیرانی》 ڕاح دەتوانێ ئەو مانایانەی هەبێ: مەی،شەراب، خۆشی/جۆرێک مۆسیقا فەرهەنگی
ڕۆح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح 《سافی هیرانی》 ڕاح دەتوانێ ئەو مانایانەی هەبێ: مەی،شەراب، خۆشی/جۆرێک مۆسیقا فەرهەنگی عەمید/لۆغەت‌نامەی دێهخۆدا/فەرهەنگی مۆعین #سافی_هیرانی @Xunyager 🌱

Xecê Herdem(Bêzar im) Bêzar im ez bêzar im Ji vê jînê bêzar im Serxoş û pir sekran im Ji dûrya te ez birîndar im Xwuda ev qedera min e Yara min ne li def min e Meşrûb dermanê min e Çûna wê ne bi deste min e Bêzar im ez bêzar im Ji vê jînê bêzar im Serxoş û pir sekran im Ji dûrya te ez birîndar im Her şev digel hevalekê Ezê biçime meyxanekê Ez dê vexwum pêykekê Da bizîvirê bes carekê Da serxwoş bim bi gavekê Bêzar im ez bêzar im Ji vê jînê bêzar im Serxoş û pir sekran im Ji dûrya te ez birîndar im #Xecê_Herdem @Xunyager 🌱

لەبەر چاومە دواجار من و تەنیایی پێکەوە دەمێنینەوە ئەو ئاوری جگەرەکەی دەکوژێتەوە منیش بۆ هەتاهەتایە ئیتر ئەنووم 《شێرکۆ بێکەس》 #شێرکۆ_بێکەس @Xunyager 🌱

غارێتی مەرگ تا پەرەستشی ترێ دەکەم مەست، لە مێحرابی سپێدەدا شکۆفەی شەرابە نیگات بە بانگی ڕەزان. گەر بە خۆی بنازێ سارد کە بناغە
غارێتی مەرگ تا پەرەستشی ترێ دەکەم مەست، لە مێحرابی سپێدەدا شکۆفەی شەرابە نیگات بە بانگی ڕەزان. گەر بە خۆی بنازێ سارد کە بناغەی دڵتە بەرد دەڕەنگێتەوە لە سەبری ئەرخەواندا بە ئیزنی عیشق. نە بە کووچەی خەزاندا وەریوم بە مەکری با، نە ژاری ژیانەوە لە زارما تاڵ کە هەزار تام دەدرەوشێتەوە لە خەڵوەتی خەندەتا بە ئاکاری هەنار. جەوان نەما تەمەن حەیف تا دەرکەوم بە کرداری خۆم شەیدا کە چەمیوە قامەتی زمان لە ڕەنجی تۆ. گەشبین نییە دڵم بە شەوکەرانی شێعر تا بتبینمەوە لە ڕەشماڵی گیان کە خاش و وردە وشە بە غارێنی مەرگ 《فەرەیدوون ئەرشەدی》 #فەرەیدوون_ئەرشەدی @Xunyager 🌱

ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ پەردەی دڵی داگرتبووم بۆیە چیم کرد من نەمتوانی نە لێبوردن ببینم و نە یەک وشەیش بۆ خوشەویستی بنووسم! 《شێرک
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ پەردەی دڵی داگرتبووم بۆیە چیم کرد من نەمتوانی نە لێبوردن ببینم و نە یەک وشەیش بۆ خوشەویستی بنووسم! 《شێرکۆ بێکەس》 #شێرکۆ_بێکەس @Xunyager 🌱

هەتاو تۆ هەتاوی گوڵی من! چاوجوان هێزی دڵی من! بزەی سەر لێوی سوورت کوڵمەی وەکوو بلوورت دوو چاوی ئاسک شێوەت لەرەی ئەو جووتە سێو
هەتاو تۆ هەتاوی گوڵی من! چاوجوان هێزی دڵی من! بزەی سەر لێوی سوورت کوڵمەی وەکوو بلوورت دوو چاوی ئاسک شێوەت لەرەی ئەو جووتە سێوەت بزەی هەتاو ئاساییت دڵی پاک و دەریاییت هیلالی دوو برۆکەت لێوی ناسکە چرۆکەت بەژن و باڵای شیرینت مانگی گۆنا و جەبینت سنگی نەرم و نیانت شنەی بسکی سەرشانت بسکی چی! تیشکی خۆرە ڕەنگاوە بە سەد جۆرە دڵی سڕی کەسیرە تەنیا خۆری لەبیرە بۆ من خۆری گەشی تۆ دەخزێمە باوەشی تۆ ئەگەر بشبم بە قەقنەس ئامێزی تۆم دەوێ و بەس! 《ئەمین گەردیگلانی》 #ئەمین_گەردیگلانی @Xunyager 🌱

پشتی زەوی چۆن ئەم هەموو چیایەی هەڵگرتووە؟ من دەڵێم: دەگری و ئێمە گوێمان لە دەنگی نییە 《لەتیف هەڵمەت》 #لەتیف_هەڵمەت @Xunyager
پشتی زەوی چۆن ئەم هەموو چیایەی هەڵگرتووە؟ من دەڵێم: دەگری و ئێمە گوێمان لە دەنگی نییە 《لەتیف هەڵمەت》 #لەتیف_هەڵمەت @Xunyager 🌱

لەیلا فەریقی (جوانی جوانی) @Xunyager 🌱 جوانی جوانی جوانی جوانی هەڵۆی سەر شاخ و کوێستانی لە دوێنەوە لە پێرەوە گریام بە چاوی کوێرەوە تۆراوم ئاشتم کەرەوە جوانی جوانی جوانی جوانی هەڵۆی سەر شاخ و کوێستانی یار جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر خاکم بەسەر هاوار ئەی جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانە خۆم بێکەس و بێ یار و هاودەم بێ مەی و بێ مەیخانە خۆم یار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی بوتخانە خۆم وەی بە ڕسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆم موستەهەقی تیروتانەی ئاشنا و بێگانە خۆم دڵە دەی ئۆف و ئاخ براکەم قەتارێک هات لە ڕێیە بەرەو هەولێر بە ڕێیە دەبا بچینە پێشوازی یاری ئازیزمی پێیە قەتارێک هات لە زاخۆ هێور هێور لەسەرخۆ دەبا بچینە پێشوازی ڕەنگە یارم بێ ئاخۆ قەتارێک هات لە ڕێیە بەرەو هەولێر بە ڕێیە دەبا بچینە پێشوازی یاری ئازیزمی پێیە #لەیلا_فەریقی @Xunyager 🌱

هاوڕێیان ڕۆژانی هەینی لە 9ی بەیانی بۆ 12ی نیوەشەو تاریک و ڕوون کراوەیە.
هاوڕێیان ڕۆژانی هەینی لە 9ی بەیانی بۆ 12ی نیوەشەو تاریک و ڕوون کراوەیە.

شێتی و ئاقڵی لە مرۆڤدا شتێکی هەمیشەیی نییە، شێتی و ئاقڵی دوو پنتن لە سەر یەک هێل، مرۆڤ هیچکات لە پنتی موتڵەقی شێتی یان ئاقڵید
شێتی و ئاقڵی لە مرۆڤدا شتێکی هەمیشەیی نییە، شێتی و ئاقڵی دوو پنتن لە سەر یەک هێل، مرۆڤ هیچکات لە پنتی موتڵەقی شێتی یان ئاقڵیدا نییە، بەڵکو لە هاتووچۆیەکی هەمیشەییدایە، لێرەوە دەکرێت بەیانیان شێت بین و شەو ئاقڵ، نیوەڕوان هێمن و فامیدە بین و ئێواران شێت و هەڵچوو. 《بەختیار عەلی》 #بەختیار_عەلی @Xunyager 🌱