Zad´s health promotion
Open in Telegram
تایبەت بە کارو چالاکییەکانی هۆشیاری تەندروستی ڕێکخراوی زاد
Show moreThe country is not specifiedHealthy Lifestyle9 960
1 479
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1930 days
Posts Archive
زاد وەکو یەکەمین رێکخراوی خێرخوازی پزیشکی کوردی لەناو جەرگەی پڕ لە زامی غەززە بەکردنەوەی بنکەیەکی تەندروستی بە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان، ڕۆژانە سەدان بریندارو نەخۆش چارەسەر دەکات.
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکییەکان و گەیاندنی هاوکارییەکانتان جۆینی ئەم تێلیگرامە بکەن:
https://t.me/Zad_in_Gaza
تۆی خوێندکار و دەرچوی بەشی پزیشکی پێت وایە حەساسیەت(هەستیاری) چۆن ڕوو دەدات؟
خولی دەرمان لە شاری هەولێر
ئێوە لە چ شارێک دەتانەوێت زاد خولی دەرمانتان بۆ بکاتەوە؟
لە شاری هەولێر باشترین خولی دەرمان بۆ ئێوەی ئازیز، پەلە بکەن و بەشدار بن ئەم دەرفەتە لەدەست خۆتان مەدەن.
تا ئێستا دەرفەتت نەبووە خۆت فێری دەرمان بکەیت؟!
مژدەتان لێ بێت، ڕێکخراوی زاد دەرفەتێکی زێڕینی بۆتان ڕەخساندووە، دەتوانن بەشدار بن لە خولی خێرایی فێربوونی دەرمان لە ماوەی 5 ڕۆژدا!
خولەکە لە لایەن دەرمانسازی بەتوانا د. مەڕوان قاسم دەوترێتەوە.
زانیاری زیاتر لە کۆمێنت دانراوە
دووبـــــــارەیە بەڵام جیاواز و پێویستی ئێوەیە!
لە شـــــــاری کـەرکـــــــووک.
زانیاری تەواو لە کۆمێنت دانراوە.
+2
خولی (ECG) لە شاری هەڵەبجە
ڕێکخراوی زاد بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێریی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەستا بە کردنەوەی خولی (ECG) بۆ کارمەندان و خوێندکارانی بەشی پزیشکییەکانی شاری هەڵەبجە، خولەکە سێ ڕۆژی خایاند و، تێیدا شێواز و تەکنیکە جیاوازەکانی ئەنجامدان و خوێندنەوەی هێڵکاریی دڵ (ECG) بە ئامادەبووانی خولەکە وترایەوە و.
خولی (History Taking) لە کەرکووک دەکرێتەوە
هەر وەک ئاشکرایە یەکەم هەنگاو بۆ دەستنیشانکردن و تێگەیشتن لە هەر نەخۆشییەک هستری وەرگرتنە، بە هۆی ئەو گرنگییە زۆرەی کە هەیەتی لە زۆرینەی بەشە پزیشکییەکاندا، زاد بە پێویستی زانی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان بڕەخسێنێت و، ئەم خولەیان پێشکەش بکات.
لەم خولەدا پاش خستنەڕووی چۆنیەتیی وەرگرتنی هستری، بە شێوەیەکی پراکتیکی هیستری وەردەگریت و پێشکەشی دەکەیت. لەگەڵ ڕوونکردنەوەی باوترین ئەو کەیسانەی کە بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
گرنگترین ئەو بابەتانەی کە لە خولەکەدا باس دەکرێن:
- Demographic Data
- Chief Complaint
- History of Present Illness
- Past Medical History
- Family History
- Social History
- Drug History
- Systemic Review, including:
• Cardiovascular System
• Respiratory System
• Gastrointestinal System (GIT)
• Neuromuscular System
• Skeletal System
• Endocrine System
شوێن: ئۆفیسی ڕێکخراوی زاد لقی کەرکووک - بینای (LC) - قاتی حەوتەم
ڕێکەوت: 9 -10 ڕۆژانی (دووشەممە و سێشەممە)
بۆ ناوتۆمارکردن نامە بۆ تێلیگرامی ئەم ژمارەیە
بنێرن: 07503890030
لە شـاری هەڵـەبجـە
بۆ ناو نوسین و بەشداری کردن لە خولی ECG پەیوەندی بکەن بە تلیگرامی ژمارە:
07501023746
🟩خولی ECG لە شاری هەڵەبجە بۆ فێرخوازانی ئازیز، پەلە بکەن و بەشدار بن دەرفەتە لە دەست خۆتان مەیەن.
زانیاری زیاتر لە کۆمێت
+2
بەڕێوەچوونی خولی (X-ray) بۆ دوو گروپ لە فێرخوازان
لە لقی کەرکووک خولی خوێندنەوەی تیشک بۆ خوێندکاران بەڕێوە چوو، خولەکە له لایەن د. هونەر ناسح وترایەوە کە ماوەی چوار ڕۆژی خایەند.
لە خولەکەدا تیشک خرایە سەر بنچینەکانی وەرگرتنی تیشک، هەروەها حاڵەتەکانی نەخۆشی و نۆرماڵی تیشکی سینگ (Chest X-ray) بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە، لەگەڵ باسی نەخۆشییەکانی ئێسک و جۆرەکانی شکاوی.
+2
خولی دوورینەوەی برین لە شاری هەولێر بە پایان گەیشت
بە سەرپەرشتی: د. نەجات عەباس زەنگەنە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی.
لەم خولەدا ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازان بە تامەزرۆییەوە بەشدارییان کرد و، بە شێوەیەکی مەنهەجی و کرداری ڕاهێنانیان پێ کرا، بەسەرکەوتوویی و بە سوودی فێرخوازان بە پایان گەیشت.
پەلە بکەن تەنها چەند کورسیەکی کەم ماوە، بۆ ناونوسین پەیوەندی بکەن بە تلیگرامی ژمارە(07509383039)
+2
گرووپی سێیەمی خولی (ECG) بەڕێوە چوو
لەسەر داواکاریی زۆری فێرخوازان، لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد، گرووپی سێیەمی خولی (ECG) کردەوە. خولەکە لە لایەن پەرستار و ڕاهێنەر «دانیار ئەکبەر» پێشکەش کرا. تێیدا فێرخوازان زۆر بەوردی فێری خوێندنەوەی (ECG) و حاڵەتەکانی ناو هێڵکاریی دڵ بوون.
ئازیزی زاد دەتەوێت لە چ شارێکەوە خولی ECG دووبارە بکرێتەوە؟
خولێکی زۆر پێویست و گرنگ بۆ ئێوەی ئازیز لە شاری کەرکووک.
زانیاری زیاتر لە کۆمێنت
ئازیزانی زاد چەند کەس لە شاری هەولێر بەشدار دەبێت لەگەڵمان؟
خولی دوورینەوە لە شاری هەولێر پەلە بکەن و بەشدار بن، بەشداری کردن سنوردارە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆتان مەدەن.
