Readfeeling™
2 959Subscribers
-124 hours
-147 days
-6930 days
Posts Archive
ڕۆژێک بە سەلامێکی سادە هاتیت و ئاگرت لە تاک بە تاکی وجودی من بەردا و ڕۆشتیت، ئێستا کێ دەزانێت من دەبێت چەند هەزار ساڵی دیکە بسوتێم تا لەبیرت بکەم..💔🙂
'پویا جەمشیدی'
@read_feeling
جەنگم لەگەڵ بەرپا مەكە سەربازێكی ماندووم, سەربازێك ھەموو شتێكی دۆڕاندبێت جەنگكردن لەگەڵی نادادپەروەریە..🙂
‘توانا عومەر’
@read_feeling
ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستیت بە ژیانی من ھەبوو، وەرە بیبە..❤️
'ئەنتوان چیخەف'
@read_feeling
وا مشەوەش بوو کە میحرابی برۆتی دی ئیمام
ئیزنی خەڵقی دا، کە دنیا ئاخیرە بۆ دێنە نوێژ
'مەحوی'
@read feeling
کەدادی یەئسی خۆمم بردە لای، ئەم عارفە توند بوو
وتی: ئاخر سبەی جەژنە، خوێنی تۆ لەپێ دەگرم.
'مەحوی'
@read_feeling
مشتێک ئاردم لە نێو پەنجەکانی دایکم بەڵام دایکم خەیاڵ بردویەتی بۆدوور منیش لە نێو پەنجەکانی بیر چومەتەوە 😅❤️
'گۆران سعید'
@read_feeling
جارێ ناپرسی لە حاڵی من مەگەر نازانی تۆ، زار و بێزار و نەزارم کاری من هەر زارییە 😅💛
'هێمن'
@read_feeling
ئەگەر ھاتم بەناوی چا وە دێم
بۆ چا نایەم، بۆ دیتنی ئەو چاوە دێم
'شێج محەمەدی خاڵ'
@read_feeling
دڵ پەرێشانم لەحەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ
ڕۆژی ڕەشکردم بەجارێ زوڵفێ ئاڵۆزاوی تۆ
'ئەحمەد موختار جاف'
@read_feeling
وەرە، وەک مردن لەناکاو هەر وەک
مردنیش ئەبەدی !💚
'پەروێز هوما'
@read_feeling
ئهو كاتانهی تهنیایی وهك ئامێرێك دهمهاڕێت و دهمداتهوه دهست خۆم.. سهفهر چهشنی تهورێك خۆی به دیوارهكانی بونمدا دهكێشێت وجودم لهت لهت دهكات و وهك ڕهشهبا دهیهوێت ڕهگو ڕیشهم لهم مهملهكهته ههڵكێشێت.. منیش ههموو جارێك له ناو ئهو تاریكییه ڕهش ڕهشانهی كه دڵنیام دوا جار دهمدهنه دهست ههڵدێرێك دهرونی تێكشكاوی خۆم ههڵدهگرم و وهك كاڵ فامێك ههرگیز نهمتوانیوه له نێوان ئێرهو ئهو جێگایهی كه دایمه ویستومه بۆی بڕۆم یهكێکیان ههڵبژێرم !
'دیدار ڕزگار'
@read_feeling
ئەم گۆزە شکاوانە ئاشت نابنەوە ئەم روحە لەت لەت بوانە کۆناکرێنەوە ئەم باخچانە دڵیان نایەتەوە سەر خۆیان 🤍✨
'مەھدی ساڵح مەجید'
من لەگەڵ مرۆڤدا ئەمڕۆم لە دوێنێم خراپترە، سەرم دەخورێنم و دەزانم کە سبەینێم لەگەڵیان لەمڕۆ ڕۆشنتر نییە، تا ئەمڕۆ وامدەزانی لەنێو بەنی ئادەمدا شت هەیە دڵی پێخوش بکەیت وەلێ ئێستا حەزدەکەم دەستی چەپم بخەمە سەر دڵم و پەنجەی دەستی ڕاستم بکەم بەقوڕگمدا و قوڵپ قوڵپ بتهێنمەوە... خودایا من لەم دەستکردە جوانەت کە ناوی مرۆڤە.. نائومێدم، نائومێدم، نائومێدم 💔🙂
'توانا ئەمین'
@read_feeling
خۆزگە فیزیاگەرێك جورئەتی ئەوەی دەكرد بڵێ نەخێر، مەرج نیە شكان تەنها لە دۆخی ڕەقیدا ڕووبدا ئەوەتا دڵ لەوپەڕی نەرمیدا دەشكێ !😅
'ھەندرێن'
@read_feeling
تەنها من نا.. هەر هەمووتان باش دەزانن، سەختە، زۆر سەختە، تەنیابیت و یادی پێکەوە بوون بکەیت..😅
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
ئەو هێندە بارانی خۆشدەویست کە من ئاواتم دەخواست هەموو تەمەنم هەورێک بومایە بەسەر بانی ماڵەکەیەوە..😅🧡
'محمد شیرین زادە'
@read_feeling
ئاسمان بە ھەسارەکانیشەوە، بچینە ناو کاکێشانە دوورەکانیش ھێشتا ئاوێنەی خۆشەویستی خۆمان لە خەیاڵی ڕەشمان لەبەرچاومانە بەدترین ئافرێندراوی خودا، شیرینترین خراپەکاری دڵی ئێشاوم ❤️
@read_feeling
دوای تۆ ئەم دونیاییە, یەک دونیا ئیشی دەوێت تا دووبارە ببێتەوە بە دونیا..🙂
'ئیلهان بەرک'
@read_feeling
تۆ لە نێو ئەو دونیا گەورەیە زۆر بچووکی, وەلێ لەنێو ئەو دڵە بچوکەی من هەموو دونیای..🧡
'هاوژیر محمد'
@read_feeling
مرۆڤێك گهر بیهوێ تهنانهت به دهنگیشی دهتوانێ له باوهشت بگرێ..❤️
'ئیلهان بێرك'
@read_feeling
دڵم خۆشە.. وا باوكم لەوسەری كۆڵان دەركەوت, لە خۆشی دەركەوتنی باوكم، خونچەی كراسەكانی دایكم بەسەر تەنافەكەوە
دەبن بە گوڵ !❤️
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
خەوی چی.. لە کەیدا بخەوم ؟ کە چاوە ڕەشەکانت، شەویان تاڵان کردووە !
'تەڵعەت تاهیر'
@read_feeling
وەک خەونێکی کورت لەیادت چومەوە وەک کتێبێک کە نەتەوێت جارێکی تر بیخوێنیتەوە لە بەشێکی بێ کەڵکی یادەوەریت تێتھەڵداوم، وەک ڕابردوویەکی تاڵ ناتەوێ ئاوڕم لێبدەیتەوە، چەشنی ڕەنگێ کە چاوانت ئازار دەدەن سەیرم ناکەی.. چ زوو بیرت چوو ئەو کاتانەی نەفرەتت لە ڕابردوت دەکرد کە بێ منە تفت لەو خەونانەت دەکرد کە منت تیا نەبینیون سەرکۆنەی ئەو ڕەنگانەت دەکرد کە لە ڕەنگی چاوی من لایانداوە..🙂
'دیدار ڕزگار'
@read_feeling