1 239
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
1 239
🪟دیبەیتی "زمانی ستانداردی کوردی"
💾بەشی دووهەم
👥بەشدار بووان:
دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
دوکتۆر #فەرەنگیس_قادری
دوکتۆر #نەجمەدین_جەباری
🏛ژێدەر : "دامەزراوەی ڤیم"
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟دیبەیتی "زمانی ستانداردی کوردی"
💾بەشی یەکەم
👥بەشدار بووان:
دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
دوکتۆر #فەرەنگیس_قادری
دوکتۆر #نەجمەدین_جەباری
🏛ژێدەر : "دامەزراوەی ڤیم"
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟دیبەیتی "زمانی ستانداردی کوردی"
💾بەشی دووهەم
👥بەشەدار بووان:
دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
دوکتۆر #فەرەنگیس_قادری
دوکتۆر #نەجمەدین_جەباری
🏛ژێدەر : "دامەزراوەی ڤیم"
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟دیبەیتی "زمانی ستانداردی کوردی"
💾بەشی یەکەم
👥بەشەدار بووان:
دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
دوکتۆر #فەرەنگیس_قادری
دوکتۆر #نەجمەدین_جەباری
🏛ژێدەر : "دامەزراوەی ڤیم"
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟"سەروەریخوازی" و "پرسی زمان"
✍️ #زانیار_قادرزادە
نەتەوەیەک بۆخۆی بڕیار لەسەر زمانەکەی بدات کە چۆن بە شێوەی پەروەردەیی ئاوڕی لێ بدرێتەوە، چۆن ستاندارد بکرێت و لە یاسا، دادگا و ناوەندە پەروەردەیی، زانستی و مەعریفییەکاندا دەکار بکرێت و لە کۆتاییشدا چۆن بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو و لە فەوتان ڕزگار بکرێت...
ژێدەر : سەرنجەکانم
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟پرسی زمان لە کوردستاندا
🎥وتووێژی ڕادیۆ دیالۆگ لەگەڵ دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
2021
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟پرسی زمان لە کوردستاندا
🎥وتووێژی ڕادیۆ دیالۆگ لەگەڵ دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی
2021
گۆڤـاری سـۆما
1 239
1 239
🪟 شیکاری و شرۆڤەی ڕۆمانی "گەدا" نووسینی #نەجیب_مەحفووز لە ڕوانگەی ڕەوانناسییەوە
🎙وتاربێژ: #یاقووب_خزری(ڕەوانناس)
ژێدەر: گرووپی book club
📆 ١٤٠٤٫١٠٫٥
گۆڤـاری سـۆما
1 239
📕کتێبی ڕەخنەیی "نەخشەهەڵگرتن لە ئەدەبیاتی لاوەکی/بچووک و جیهان" بە بەشداری نووسەرێکی کورد بڵاوکرایەوە
کتێبی "نەخشەهەڵگرتن لە ئەدەبیاتی لاوەکی/بچووک و جیهان"، کۆوتارێکە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر چەمکی "ئەدبیاتی جیهان" و تیۆرییە نوێیەکانی ڕەخنەی ئەدەبی کە لەلایەن چاپەمەنی (Lexington Books) لە وڵاتی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە، بە هاوکاری چەند ڕەخنەکاری ئەدەبی لەسەرانسەری جیهان نووسراوە و هەر وەرزەی بۆ باسێک لەسەر ئەدەبیاتە وەپەراوێزخراوەکان تەرخان کراوە. ئەم کتێبە هەڵگری دە وتاری جیاوازە کە هەرکامەیەن بەشێک لە ئەدەبیاتە وەپەراوێزخراوەکانی جیهان دێنە بەرباس. بەشی ئەدەبیاتی کوردی ئەم کۆوتارە، بە جەختکردن لەسەر ڕۆمان، لەلایەن نووسەر و ڕەخنەگری کورد، "کاوان محەمەدپوور"ـەوە بەرهەم هاتووە.
لە پێشەکی ئەم کتێبەدا نووسراوە:
«کتێبی "نەخشەهەڵگرتن لە ئەدەبیاتی لاوەکی/بچووک و جیهان؛ پەراوێز و ناوەند" مشتوومڕێکی تیۆریکە لەسەر چەمکی "ئەدەبیاتی جیهان" بۆ ئەوەی سەرلەنوێ سنوورەکانی پەراوێز و ناوەند پێناسە بکاتەوە و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ گریمانە لەمێژینەکانی ڕەخنەی ئەدەبی ئاراستە بکات. لەم کتێبەدا، ئەدەبیاتی ئەفریقی-ئەمریکی، بەرهەم گەلێک لە دوورگەکانی فارۆ، ئەدەبیاتی باسکی، ئەدەبیاتی کەنەدایی، گێڕانەوەکانی خۆرئاوا لە ئەدەبیاتی چین، ئەدەبیاتی کوردی، ئەدەبیاتی بەڕازیل و هەروەها ئەدەبیاتی ئوسترالیا و نیوزلەند بەهۆی ڕۆڵی کاریگەر و ماناداریان لە نیزامی ئەدەبیاتی جیهاندا کەوتوونەتە بەر تیشکی هەڵسەنگاندن. لەگەڵ ئەوەش، ئاوڕ لە ئەدەبیاتی چینی کرێکار و بەشداری کردنیان لە بەرهەمهێنانی ئەدەبیات دەدرێتەوە هەتا ئەوە نیشان بدات کە فەزای ئەدەبیاتی جیهان تەنیا نوێنەرایەتی چینی نووخبە و باڵادەست ناکا. بەپێچەوانی بەرهەمەکانی دیکە لەسەر چەمکی "ئەدەبیاتی جیهان" کە زۆرجار ڕیگەیان داوە هەژمۆنیانی ئەدەبیاتە باڵادەستەکان سێبەر بەسەر بەرهەمە وەپەراوێزخراوەکاندا بکێشێت، ئەم کتێبە، لە رێگەی بەشداری ڕەخنەگرانی ئەدەبی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان و پاشخانە جیاوازەکانیان، هەوڵی داوە چالاکانە پێکهاتەی دەسەڵات و باڵادەستی لە ئەدەبیاتی ئەوروپا-سەنتەری تاوتوێ بکات و سەرلەنوێ پێناسەی بکاتەوە.»
سەرنووسەرانی ئەم کتێبە (یانلی هی و نیکۆڵاس بیرنز) لە پێشەکی خۆیاندا سەبارەت بە وتاری کاوان محەمەدپوور بە ناوی "جوانیناسیی ئەوروپا-سەنتەری، بەرهەمهێنەرەوەی هەژمۆنی هێمایینی خۆرئاوا؛ شیکاری فۆڕم-سیاسەت لە ڕۆمانی باڵندەکانی دەم با دا"، دەڵێن:
« ئەم وتارە، بەو پێشگیرمانەیە دەست پێدەکا کە ڕەچەڵەکی پاڕادایمی باڵادەست لە ڕەخنەی ئەدەبی هاوچەرخدا، دەگەڕێتەوە سەر تیۆری و بۆچوونەکانی توێژەران و ڕەخنەگرانی ئەدەبی خۆرئاوا. واتە، توێژەرانی خۆرئاوایی بە هەڵسەنگاندنی بەرهەمە ئەدەبییەکانی خۆرئاوا چوارچێوە و بنەمای تیۆریکی خۆیان دادەمەزرێنن و لەم ڕێگەوە چاو لە ئەدەبیاتی نەتەوەکانیتر دەکەن. لەلایەکیترەوە، ڕەخنەگرە ناخۆرئاواییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمە لۆکاڵەکانی خۆیان، هەر پشت بەم تیۆرییە خۆرئاواییانەوە دەبەستن و بە گریمانەکانی ئەوانەوە تاوتوێی بەرهەمەکانی خۆیان دەکەن. ئەم شێوە مامڵە لەگەڵ دەقی ئەدەبی، درێژەدان و بەردەوام کردنی هەژمۆنی خۆرئاوایی بەسەر گشت ئەدەبیاتی جیهانە و پێداگری زیاتر لەسەر پۆلێنکردنی "بەرهەمە ناوازەکان" بۆ ئەدەبیاتی خۆرئاوایی دەکات. ئەم چەشنە بۆچوونانە ئەدەبیاتە ناخۆرئاواییەکان دەخاتە پەراوێزی ئەدەبیاتی جیهان و هەمیشە لە دەلاقەی "ئەدەبیاتی پەراوێز، بچووک و لاوەکی" سەیریان دەکا. محەمەدپوور، لە ڕیگەی هەڵسەنگاندنی ڕۆمانێکی کوردی بەناوی "باڵندەکانی دەم با، نووسینی عەتا نەهایی"، ڕوانگەی کەسانێک وەک "پاسکاڵ کازانۆوا" و "فرانکۆ مۆرێتی" دەخاتە بەر تیشکی ڕەخنە و بەربەستەکانی ئەم تیۆرییانە بۆ ئەدەبیاتی جیهان ڕوون دەکاتەوە. لای محەمەدپوور، تیۆرییەکانی کازانۆوا و مۆرێتی بە چەشنی شیاو توانای خوێندنەوەی ئەدەبیاتە ناخۆرئاواییەکانییان نییە و هەوڵێکی دووبارەیە بۆ هەژمۆنی هێمایینی خۆرئاوا. ئەم وتارە، بۆ گۆڕانی فۆڕم لە ڕۆمانی کوردیدا پاشخانێکی کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئەدەبی ڕەچاو دەکا و خوێندنەوەییەکی نوێ بۆ مێتافیکشن لە ڕۆمانی "باڵندەکانی دەم با" ئاراستە دەکا. لە دەرئەنجامدا، نووسەر ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆ خوێندنەوەی ئەدەبیاتی ناخۆرئاوایی ناکرێت بەتەنیا جەخت لەسەر تیۆرییە خۆرئاواییەکان بکەین، ئەم ئەدەبیاتانە بە بێ ڕەچاوکردنی نێوانجییە زمانی و کەلتوورییەکان، خوێندنەوەیان ناتەواوە، هەر بۆیە تیۆری ئەدەبی هاوچەرخ پێویستە شێوازێکی نوێ لە هەڵسەنگاندی ئەدەبیاتی جیهان ئاراستە بکات.»
هەروەها کاوان محەمەدپوور، ساڵی پێشوو کتێبێکی بەناوی «بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی» بڵاوکردەوە. ئەم کتێبە خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوەی ساڵی لە حەوتەی توێژینەوە بۆ ساڵی ١٤٠٢ وەدەست هێنا.
ژێدەر: هاژە
گۆڤـاری سـۆما
1 239
📄کەس نازانێ خاڵم چۆناوچۆن خۆی دەکووژێ(کورتەچیرۆک)
✍ #عەزیز_مەحموودپوور
🎤 خوێندنەوە: ساسان ئاهەنگەری
🎧 ستۆدیو: دۆمینانت
🎬 ئێدیت و ڕێکخستن: دلۆڤان یۆسف، ئارام سەواره
🎵 مووسیقا: سەلانە، حسێن عەلیزاده
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟کورتە پەیامی دوکتۆر #جەعفەر_شێخولیسلامی بۆ:
🎥سێمیناری زانستی #هێمن موکریانی
🏛 زانکۆی کوردستان، سنە،
🗓٢ی دیسامبری ٢٠٢٥
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟سیستەمی جوانیناسانەی هێمن لە نێوان نەریت، نوێبوونەوە و نوێخوازیدا
🎙ئاخاوتنی دوکتۆر #بەختیار_سەجادی لە سێمیناری مامۆستا #هێمن
🎬بەڕێوەبەران:
زانکۆی کوردستان و ئەنستیتووی ڕاژە
🏛سنە، زانکۆی کوردستان، تەلاری مەولەوی
🗓١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤
گۆڤـاری سـۆما
1 239
📚 مەرگ یان ژینمەندی زمانی کوردی
🎥 وتووێژ لەگەڵ ئیرەج (ئاوات) ئەحمەدی، نووسەر و لێکۆڵەری بواری زمانناسی.
ژێدەر:
پرسیار
گۆڤـاری سـۆما
1 239
🪟زمانی کوردی تا چەند لە فەرهەنگ و وشەنامەی زانستە جۆراوجۆرەکان بەهرەمەند بووە؟
✍دوکتۆر #ئەحمەد_ئەحمەدیان؛ زمانناس و نووسەر و ڵێکۆڵەر
نووسینی فەرهەنگی زانستی بۆ زمانی کوردی، بەپێی ئەوەی مێژوویەکی 65ساڵەی هەیە، لە باری بارستایی و چەندییەتەوە لە ئاستێکی شیاو و دڵخۆشکەر دایە؛ بەڵام لە ڕووی چۆنایەتیی دانانی فەرهەنگ و لە ڕووی شێوازمەندییەوە، پلەی سەرکەوتنەکەی«ژێر-مامناوەندی»یە.
مێژووی سەردەمی فەرهەنگنووسیی کوردی دەریدەخا کە هەوەڵ کەسایەتی کە مشووری خواردووە لە دانانی فەرهەنگی زانستیی کوردی، پڕۆفیسۆر جەماڵ نەبەزە کە 65 ساڵ لەمەوبەر بە دانانی فەرهەنگی زانستیی کوردی ڕچەشکێنی ئەم بوارە بووە. د.جەماڵ نەبەز کە هەوەڵ کەسایەتییە لەم بوارەدا هەنگاوی پڕبایەخ و زانستییانەی هەڵێنابێتەوە، 65 ساڵ لەوەپێش ئەم بەرهەمانەی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە: 1. هێندێک زاراوەی زانستی، چاپخانەی کامەران، سلێمانی، 1960، 18 لاپەڕە، نزیکەی 300 وشە و زاراوەی زانستی تێدایە؛ 2. فەرهەنگۆکی زانستی، هەولێر، 1960، نزیکەی 3000 زاراوەی زانستی تێدایە؛ 3. سەرەتای میکانیک و خۆماڵەکانی مادە(هەوەڵ کتێبی زانستی_فێرکاری، لە مێژووی پەروەردەی زمانیکوردیدا)، چاپخانەی مەعاریف، بەغدا، 1960؛ ئەم کتێبە 320 لاپەڕەیە و بابەتی فیزیایە، 15 لاپەڕەی پێشەوەی فەرهەنگۆکێکی کوردی-عەرەبی-ئینگلیسییه، نزیکەی 600 وشە و زاراوەی زانستی فیزیا و بیرکاری تێدایە. ئێمەی کورد کە باسی زاراوەی زانستی دێتە ئاراوە، لەپێش هەموو کەسدا دەبێ منەتبار و قەدرناسی جەماڵ نەبەز بین، چونکە یەکەم شاسوارێکی لەم گۆڕەپانەدا ڕچەی کوتابێ و ڕچەشکێنی ئەم ڕێبازه بووبێ، د.جەماڵ نەبەزە.
لە بابەت لایەنی تیئۆریک و بیردۆزانەی زاراوەسازیشەوە، هەوڵ و تەقالای بێوێنەی مامۆستا مەسعوود محەممەد ناکرێ لەیاد بکرێ کە لەم بوارەدا بە نووسینی زۆر وتار و بابەتی لێکۆڵینەوەیی-زانستی، لە هەمووشیان بەرچاتر کتێبی «زاراوەسازی پێوانە»، ڕاژە و خزمەتێکی بێمیناکی بە لایەنی زاراوەسازیی زانستیی کوردی کردووە. هەروەها زمانناسی هەڵکەوتە و لێزان پڕۆفیسۆر حەسەن کامیل بەسیر، بە نووسینی چەندین وتاری ئاکادێمیک و شێوازمەند و هەروەها کتێبی تۆکمەی «زاراوەی کوردی»، لایەنی تێئۆریک و بیردۆزانەی زاراوەسازیی زانستیی زمانی کوردی، ئەوەندەی دی دەوڵەمەند کرد و پەرەی پێدا. پڕۆفیسۆر ئەوڕەحمان حاجی مارف، بە نووسینی کتێبی «وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا»، ئەوەندی دیکە ڕێگەخۆشکەر و ڕێپیشاندەر بوو لەم مەیدانەدا، بۆ تاوتوێ کردنی لایەنی دەرهەست و تێئۆریکی بابەتەکە.
دوای ئەم هەوڵ و تەقالایانە، 2 فەرهەنگنووسی زانا و لێهاتوو و مشوورخۆر و پەیجۆر و دڵسۆز هەرکام بە دانان و نووسینی چەندین فەرهەنگی زانستیی زمانی کوردی، دواکەوتنی مێژوویی فەرهەنگنووسیی زانستیی زمانی کوردییان قەرەبوو کردەوە و ڕۆحێکی نوێیان وەبەر فەرهەنگنووسیی زانستیی زمانی کوردی نایەوە؛ ئەم گەورەپیاوە ماندوویینەناس و دڵسۆز و پەیجۆر و مشوورخۆرانە بریتین لەم دوو کەسایەتییە پایەبەرزەی مێژووی فەرهەنگنووسیی کورد:
1. مامۆستا کەماڵ جەلال غەریب، کە بەرهەمەکانی لە بواری فەرهەنگنووسیی زانستی ئەمانەن:
۱.فەرهەنگی زانیاری، بەرگی یەکەم، 1974، عەرەبی-کوردی، سلێمانی، چاپخانەی کامران؛ فەرهەنگێکه لەبارەی وشە و زاراوەی زانستی، له بابەتی پزیشکی و نەخۆشی و گیاندار و ڕووەک و کیمیا و فیزیا و ئەستێرەوانی و بیرکاری و جوغڕافیا و هتد، 416 لاپەڕەیە و، نزیکەی 8600 وشە و زاراوەی زانستی تێدایە. بە یارمەتیی کۆڕی زانیاری کورد لەچاپ دراوە؛
٢. فەرهەنگی زانیاریی وێنەدار، 1975، فەرهەنگێکی زانستیی وێنەدارە، لە عەرەبییەوە بۆ ئینگلیسی و کوردی، زاراوەی لە بابەت زۆربەی زانستە تاقیکارییەکاندا تێدایە، 95 لاپەڕەیە و، نزیکەی 1600 وشە و زاراوەی زانستیی تێدایە؛
٣. فەرهەنگی زانیاری، 1979، بەرگی دووەم، لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپ کراوە، 400 لاپەڕەیە و، نزیکەی 8000 وشه و زاراوەی تێدایە؛
٤. فەرهەنگی زانیاری، 1983، بەرگی سێیەم، 370 لاپەڕەیە و، نزیکەی 7400 وشە و زاراوەی تێدایە؛
٥. فەرهەنگی ئەستێرەزانی، ئینگلیسی-عەرەبی-کوردی/عەرەبی-کوردی-ئینگلیسی، 2004، دەزگای سەردەم، لەخۆگری نزیکەی 2000 وشە و زاراوەیە؛
٦. فەرهەنگی زانستیی هەرەگەورەی «کەماڵنامە»، 1720 لاپەڕەیە، نزیکەی 50،000 وشەی و زاراوەی زانستی‒ وەک سەروشە‒ لەخۆگرتووە، سلێمانی، چاپخانەی ڕێنوێن، 2002؛
٧. کەڵەفەرهەنگی ڕووەکە ئاوەکییەکان، کوردی-عەرەبی-ئینگلیسی، سوید، کتێبی هەرزان، 2002؛
٨. فەرهەنگی وێنەداری مەعدەنەکان، بەدرخان، 2002...
درێژەی بابت:
telegra.ph/زمانی-کوردی-تا-چەند-لە-فەرهەنگ-و-وشەنامەی-زانستە-جۆراوجۆرەکان-بەهرەمەند-بووە-12-02
1 239
🎥کوێستانی سپی(کورتەفیلم)2006
🎬دەرهێنەر: #تەها_کەریمی
📽دیتنی هەموو فیلمەکانی نێو کاناڵ
گۆڤـاری سـۆما
1 239
