فێرگەی زانستپەروەری بۆ ژیان
ناوەندی "زانستپەروەری بۆ ژیان"، ناوەندێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی(ڕێنووس، ڕێزمان) هەروەها کاری هونەری و ئەدەبی بە شێوەی زانستی هەم وەک دەورە هەم وەک لێکۆڵینەوە. ناونیشان: شنۆ، شەقامی ئیمام، پاساژی سوڵتانی، نهۆمی سەرێ
Show more499
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-930 days
Posts Archive
#ڕووماڵ
#نەغەدە
ڕێکەوتی 1ی بانەمەڕی 2724ی کوردی، تاقیی کۆتاییی ڕێنووسی سەرەتایی لە شاری نەغەدە بە مامۆستایەتیی خدر بەهرام‌بەیگی و شنۆ بێهمەرام بەڕێوە چوو.
ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان
2ی بانەمەڕی 2724ی کوردی
📚@bojiyan_shno
❤ 5❤🔥 2
Photo unavailableShow in Telegram
🔻ئاگاداری
🔹هاوشاریانی خۆشەویست
🔷ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زانستپەروەری بۆ ژیان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری شنۆ پێک هێناوە، ئەو کەسانەی خوازیاری فێربوونی زمانی کوردین تکایە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفون و پێناسەیەوە بکەن.
0914 942 0910
@bojiyan_shno
👍 5
05:44
Video unavailableShow in Telegram
بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیاری کورد، مامۆستا عەلی زەندی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ۶۷ ساڵیدا لە وڵاتی کانادا کۆچی دواییی کرد.
ڕوحی شاد و یادی هەرمان
📚@bojiyan_shno
🕊 5
#ڕووماڵ
#ئاڵیاوێ
ئەمڕۆ 11ی خاکەلێوەی 2724ی کوردی تاقیی کۆتاییی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زانستپەروەری بۆ ژیان بە مامۆستایەتیی عومەر محەممەدی لە ئاواییی ئاڵیاوێی شنۆ بەڕێوە چوو.
ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان
11ی خاکەلێوەی 2724ی کوردی
📚@bojiyan_shno
❤ 5👎 1
Repost from تاڵ و شیرین
Photo unavailableShow in Telegram
✍تەوەری یەکەم ،شیعر: شڕۆڤەی شاعیرانی ناوازە و کوچکردووی سەردەم.
✍تەوەرەی دووهەم، ڕۆمان: ئەو ڕۆمانانەی مژاری فەلسەفی و نەتەوەییان تێدایە.
✍تەوەرەی سێهەم، شڕۆڤەی لاڤک و گۆرانی ژنانیی پێشەنگ .
✳️ئەو کەسانەی شڕۆڤەی بابەتەکانییان دەبێ سێ ڕۆژ پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکەن هەتا ئامادەکاریمان هەبێ.
🌻 بۆ شڕۆڤەی بەرنامەکان. هەموو زاراوە کوردییەکان بێ جیاوازی دەتوانن شڕۆڤەی خۆیان هەبێ.
🤝،،تاڵ و شیرین ،، تریبوونێکە لە ڕێگەی ڤۆیسکاڵەوە بۆ هەموو دەنگە جیاوازەکان.
یارمەتیتان وزەمان پێ دەبەخشێ بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە مێژوو و کلتوور و زمانەکەمان.
کات: شەوانی یەکشەممەی حەوتوو، کاتژمێر 10بۆ12ی شەو
مەرجی بەڕێوەچوون 4کەس بۆ سەرێ
https://t.me/T_H2723
چەن بەندێکی کورت و خۆش لە مامۆستا قەلەندەر سەردەشتی
#هۆنراوە
ئــای ڪە چەنـدە شیـرینـی
گــەزۆ چــۆنــه تــــۆ ئــاوای
دوێنی بۆ لای ماڵـیان چووم
لــه دایـکـی کــــردم داوای
بـــەهــانـەی پــێ دەگرتــم
دەیـکوت جـارێ نیــە ماوای
بۆچیتــه هـاوســەرگیـــری
جـارێ مـــنـــداڵ و ســـاوای
ماڵ و حاڵـــیـشـت نـــیــیـــه
وەک تــەیـری بـێپـەنـا وای
مــاڵوێــرانــه هــەر کەسـێک
ئـەتـۆ بـــبــــیـــه بـــه زاوای
🌺🌺
پـــێـم کوت دایکی شـیریـنم
شـــەو و ڕۆژ دەکـــەم کــارێ
دەچـم بــۆ کـــورەی خشتان
لـە سـێ مــانگـەی بـەهــارێ
له سـێ مانـگەی هــاوینیش
دەچمه دەسکەنــه و بـژارێ
کـه وەرزی پــایـیـز داهـات
سـێــوان دەچنــم لـــه دارێ
نـیـوەی زستـان دێــمــەوه
خانـووی دەگرم لـه شـــارێ
ئەودەم دێـمه خوازبـێـنی
مارەی کەم گـوڵعــوزارێ
📚 @bojiyan_shno
🌺🌺
دایه هــاتـه بــن دەرکەی
دەستـی نا ده کەلــەکـــەی
وێنـەی نیه ئەو کیـژەی من
وەک فریشته و مـەلـەکـەی
بـانــگ دەکــەمه خزمانـی
گشـت تایـیـفـه و گەلەکەی
تـیـکەتیـکەت کەن ئـێسـتا
له خـــوێنـاوا مــەلــه کـەی
یـــانـه ڪە هـەڵـتواسـن
لـەو مەیـدان و فــەلەکـەی
ئـەگەر کـیـژی مـنت دەوێ
ئـەوسـاڵ نـابێ پــەلــە کەی
🌺🌺
پـێم کـوت دایـه بووم حاڵی
لەبـەر جوانـی و جـەمـاڵـی
لـەبەر شۆخوشـەنـگی ئـەو
لـەبـەر عـەقـڵ و کـەمـاڵــی
تــەواو بــێ لـه زانـکـۆیـــه
بــا تـێـپـــەڕ کـا ئـــەوساڵــی
هـەتـا گـوڵ غــونچه دەکـەن
دەپـشـکـوون بـه شـەمـــاڵــی
بـــا بـــەهـــاری ژیـن دابـــێ
هـەوری خـــەفــەت ڕامــاڵـی
بـــــه خـاتــری چــاوەکــانــی
ڕادەوەســتـم سـەد ســاڵـــی
#قەلەندەر
📚 @bojiyan_shno
👏 2
Repost from تاڵ و شیرین
Photo unavailableShow in Telegram
دەنکە تەسبیحەکەی خۆت بە و
تەنییایەکانت بژمێرە
ناکرێ پیاو
دانکە مروارییەک بیت و
بەزۆری بەگەردەنی ژنێک هەڵییاوسیت
مادام ژنێک
خۆشی نەوێیت
عومەر محەممەدی ....شنۆ
https://t.me/T_H2723
😢 1
لە نەورۆزانەی ئەم دوو لوتکەیە بۆ کورد بۆ نەورۆزانەی ئێمە بۆ ئێوە بە دوو وێنەی تایبەت
📚 @bojiyan_shno
❤ 5👍 1🔥 1
Photo unavailableShow in Telegram
لە نەورۆزانەی ئەم دوو لوتکەیە بۆ کورد بۆ نەورۆزانەی ئێمە بۆ ئێوە بە دوو وێنەی تایبەت
📚 @bojiyan_shno
17:57
Video unavailableShow in Telegram
#Nuroj
#Newroz
با بزانین سۆران حەمەڕەش چی لەسەر نەورۆز دەڵێ؟
📚 @bojiyan_shno
❤ 1
🔥نەورۆز
ڕاپەڕە نەورۆز چرۆ چاوەڕێی فەرمانه
گوڵ و دار و دەوەن خەوتوون
دڵی هەور تەژی لە ژانە
بە کاروانی مەشخەڵان بڵێ
بەرەو بەرزایی بڕۆن
تیشکی ئاسۆ ڕوو لە کوێستانە
✍پەیامی پیرۆزباییی نەورۆز و ساڵی تازە
جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەستی، خەڵکی سەربەرزی کوردستان، کوردینە، ئەندامانی دەلال و هێژای کاناڵ، لە کاتێکدا هەنگاو دەنێینە ساڵی نوێ کە تاڵی و سوێری و هەوراز و نشێوی ساڵی پارمان بە تێکۆشان و نەوەستان تێپەڕ کرد؛ هیوامان وایە ژیانێکی باشتر و ئازادتر لە ساڵی پار بۆ هەمووان دەستەمۆ بێت.
هەروەها مامۆستاکانمان لە فێرگەی زمانی کوردیی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیاندا، بەو پەڕی بوێری و دڵسۆزییەوە، خۆنەویستانە، لاپەڕەیەکی زێڕینیان لە ئاستی فێرکاری و فکری بۆ چین و تۆێژەکانی کۆمەڵ لە هەموو ئاستەکانی منداڵان، مێرمنداڵان و گەورەساڵاندا لە ژن و پیاو تۆمار کرد. جێی خۆیەتی
دەستیان بگوشین و ئەو دایک و باوکانەش کە لەو بەستێنەدا یارمەتییان داین، سپاسیان بکەین. هەروەها ئەمەگناسیی خۆشمان ئاراستەی ئێوە ئەندامانی کاناڵەکەمان بکەین کە بەو پەڕی سۆزەوە لە بابەتەکاندا هەتا کۆتایی دەگەڵمان بوون. سپاسی هەموو ئەو میدیاکار و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە دەکەین کە خۆبەخشانە بۆ ڕووماڵی کارەکانی فێرگە یارمەتیدەرمان بوون. بەو هیوایە کە ساڵی داهاتوومان ساڵێکی تەژی لە خۆشی و دەستەبەربوونی خەون و ئاواتەکانمان بێت.
🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥
ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان
2724ی کوردی بەرامبەر بە 1403ی هەتاوی
📚 @bojiyan_shno
❤ 6👍 1
Repost from تاڵ و شیرین
Photo unavailableShow in Telegram
لە وتووێژی ڤۆیسکاڵی "شەوانی قەڵەم"ی کۆڕی زایەڵە، بۆ ناساندنی کەسایەتی، ژیان و بەرهەمی ئەدیبان، کە شەوانی یەکشەممەی حەوتوو پێشکێش دەکرێت، میوانی ئەمجارەمان:
شاعیر و ئەندامێکی چالاکی کۆڕی زایەڵە،
مامۆستا
عومەری محەمەدی
ژوان و کاتی دیاریکراوی "شەوی قەڵەم"ی ئەم حەوتووەمان:
ڕێکەوتی 27ی ڕەشەمەی ۱٤۰۲ی هەتاوی
کات: ۱۰ی شەو تا 12
هیوادارین هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی کوڕی زایەڵە لەم ڤۆیسکاڵەدا بەشداربن و بە گوێی دڵ، باسی ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا ،،عومەر محەممەدی" لە زمانی خۆیەوە بژنەوین.
هاوڕێیان دەتوانن لە کۆتایی وتووێژەکەدا، پرسیارەکانیان ئاراستەی مامۆستا عومەری محەممەدی بکەن
بەڕێوەبەر و چاودێرانی بەرنامە:
مامۆستا م. هــــۆگر
و
خاتوو کەژاڵ کرماشانی (بارین)
✳️ زایەڵەی وێژە و هونەر
📔📒📕📗📘📙📚
ئێوەش دەتوانن بۆ وتووێژی تایبەتی، پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە یەکێک لە بەرنامەکانی " شەوانی قەڵەمـ"دا، ڕێز لە کەسایەتی و قەڵەم و بەرهەمەکانتان بگرین.
https://t.me/+iH2o6NT8H0owN2I0
#شاوانێ
بەردەوامیی خولی فێرکاریی زمانی کوردی(بەشی منداڵان) لە ئاواییی شاوانێ بە مامۆستایەتیی خاتوو سەفیەم بێغەم.
ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان
📚@bojiyan_shno
❤ 4
01:50
Video unavailableShow in Telegram
#ڕووماڵ
#ئەمیراباد
#کلیپ
کورتەفیلمێک لە تاقیی ڕێنووسی سەرەتایی لە ئەمیراباد
📚 @bojiyan_shno
👍 2❤ 2
#ڕووماڵ
ئەمیراباد
کۆتاییی خولی زستانە و تاقیی ڕێنووسی سەرەتایی لە گەڕەکی ئەمیرابادی شنۆ بە وانەبێژیی یاسر مەقدووو
25ی ڕەشەمەی 2723ی کوردی
زانستپەروەری بۆ ژیان
📚 @bojiyan_shno
👍 6
05:14
Video unavailableShow in Telegram
#قام
گۆرانییەکی گەلێک تایبەت لە حوسێن سەفامەنشەوە کە باسی هەڵپەڕکێیە؛ ئەمە دیاری و نەورۆزانەی هونەرمەندەکەمان و ئێمەیە بۆ ئێوەی هێژا
#چۆپی_سوور
📚 @bojiyan_shno
🔥 1
#هەشتی_مارس
ده‌رباره‌ی هه‌شتی مارس و فێمینیزمی كورد
هێندێك له تازه‌فێمینیسته‌كانی ئه‌مڕۆ و ماسكۆلیستی (Masculism) دوێنێ، ئه‌ندامی حیزبه‌گه‌لێك بوون كه هیچ نرخ و به‌هایه‌كیان هه‌رگیز بۆ ژن نه‌بووه و خۆشیان گاڵته‌یان به فێمینیسم ده‌هات و هه‌رچی په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ژن له مێژووسازی و كۆمه‌ڵسازیی ژن له دیرۆكی كوردستان هه‌بوو ده‌یاندایه به‌ر تانه و توانج و ده‌ملاری و ئێستاش به بۆنه‌ی ئه‌مڕۆكه‌وه و بێگۆمان به مه‌به‌ستی دیاریكراو، فێمینیسمیان كردووه به كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ فرۆشتنی خۆیان وه‌ك بره‌ندێكی فێمێنیستیی ژنگه‌را و هه‌وڵ ده‌ده‌ن فێمێنیسمی ناڕه‌سه‌نی پان-جێندر (Pan-gender) به‌كوردستانی بكه‌ن و ئه‌ویش به كۆپیكردنی بۆچوونی كه‌سانی دیكه و هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شتێكی ساخته و شێوێندراو.
سه‌باره‌ت به فێمینیسم و كوردستان پێویسته بزانین كه بۆچی كوردستان وه‌رگری فێمینیسم نییه؟!
كوردستان خاوه‌ن مێژوویه‌ك له میترایسمه كه نه وه‌ك دین به‌ڵكو وه‌ك چه‌شنێك له شێوه‌ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستان مێژوویه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه. میترایسم وه‌ك شێوه‌ژیان هه‌م بۆ تاك و هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگا ئایدیۆلۆژییه‌كی ماترناڵیستی (Maternalism) بووه و دایكایه‌تی هه‌م بۆ ڕۆڵه‌كان و هه‌م له هه‌مبه‌ر شارومه‌ند، گه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و شێوه‌ژیان (Lifestyle) و باوەڕمەندییە بووه كه به ئێستاشه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردستان له زمان و چاند و داب و نه‌ریتی كوردستان پارامێتری سه‌ره‌كین له شێوازی بیركردنه‌وه و هه‌ستكردن و هه‌ستده‌ربڕین و ڕه‌فتار و كرداردا و له هه‌مان كاتدا له شكڵدان به ژێرزه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه.
دایكایەتی (Motherhood) وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ژنانه له لایه‌ن پیاویش وه‌رگیراوه و له شكڵی نێری خۆیدا بووه به باوكایه‌تی (Fatherhood). واتا باوكایه‌تیی ڕاسته‌قینه شكڵی نێرینه‌ی دایكایه‌تییه كه له دوای بوون به باوك فێری ده‌بێ كه پێویسته هه‌رسێك گه‌وهه‌ره‌كه‌ی دایكایه‌تی تێدا بێت كه لە ژێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری.
پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگای كوردستان به دوای دزه‌كردنی نێرسالاری (Patriarchy) و نێرسه‌روه‌ری (Patriarchalism) كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی سه‌قامگیر كرد، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه، هێشتا خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كی ژنانه و دایكانه‌یه كه دینامیكی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵبات و كۆمه‌ڵگا و زۆر له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. پیاوی نێرسالار یان پاتریاركال ناتوانێت ئه‌وه بسڕێته‌وه كه ژیانی خۆی پێی به‌ستراوه‌یه.
ماترنالیسم له‌نێو ژنانی كوردستان هه‌رگیز نه‌مردووه و ناشمرێت، چونکە به خاكی كوردستانه‌وه وه‌ك ئێكۆسیسته‌م (Echosystem) گرێ دراوه و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و خاكه‌یه كه كۆمه‌ڵگایه‌كی ماترنالیستی ده‌زێت و ده‌زێته‌وه. ئه‌وه‌ش ژن وه‌ك خۆی هه‌میش ژن ده‌هێڵێته‌وه وەک ئافرێدگار، په‌روه‌ردگار، و خواوه‌ندگاری ژیان له هه‌ردوو فۆرمی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ژنی كورد ئه‌و مه‌زنایه‌تییه له دایكی مه‌زن واتا دایه‌كوردستان وه‌رده‌گرێت و هتد!
به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی گشتی كه پێیان وایه كه كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا به ڕووی ژن بەرهەمی خه‌باتی فێمینیستی بوو، به‌ڵام له ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا ئه‌وه چه‌واشه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه ماترنالیسم بوو كه ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی درووست كرد و ئه‌وه‌ش به سێرچێك و تۆزێك بیركردنه‌وە و ئانالیز به‌ڕوونی دێته‌وه به‌ر چاو.
به‌ڵام فێمینیسم چی ده‌كات؟!
ژن له ژنایه‌تی و دایكایه‌تی و ئارکێتایپی (Archetype) ڕاستەقینەی خۆی ده‌ستێنێت، و له ژێر ناوی مافخوازی و یه‌كسانیخوازی و هاوپشكایه‌تی له هێز و ده‌سه‌ڵات و هۆك، ته‌سلیمی ستێریۆتایپی پیاوانه‌ی ده‌كات. واتە ژنی فێمێنیست ده‌كا به پارامێترێك و له سیسته‌می نێرسه‌روه‌ردا قاڵ و قاڵبی ده‌كا لە جەستەیەکی ژنانە و ئاوەز و لۆژیکێکی نێر. بۆیه فێمێنیسم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ك پان-جێنده‌ر دژ و دژبه‌ر و ئۆپۆزیسیۆن ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ڕه‌نگ و بۆن و تامێكی نێری هه‌یه. نێرێكی مێینه له جه‌سته و ده‌نگدا كه مه‌زنترین تایبه‌تمه‌ندیی خۆی كه ڕێبەری و ڕایه‌دارییه له ده‌ست داوه و ده‌پاڕێته‌وه یان ئەوەیکە ته‌واوی ژیانی ئاره‌قه ده‌ڕێژێت تا به‌شداری سیسته‌می ناپیاوانه و نامه‌ردا‌نه‌ی نێرسه‌روه‌ری بكرێت. هه‌روه‌ها له پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیشدا گله‌یی ده‌كا و گازنده‌ی هه‌یه و ده‌قیژێنێ و دەزریكێنێ كه له سیسته‌می نێرسه‌روه‌ردا پشكی پێ نادرێت یان مافه‌كانی زه‌وت ده‌كرێت.
درێژە لە ڕیپۆست...
📚 @bojiyan_shno
👍 3
#هەشتی_مارس
دەربارەی هەشتی مارس و فێمینیزمی کورد (٢)
ژنی فێمێنیست ڕێك ئه‌و ژنه‌یه كه نێرسالاری سازی ده‌كات تاكو وه‌ك ئامنساڵ له پشتی ماترنالیسمی چه‌قێنێت كه دوایین هه‌ناسه‌ی لێ ببڕێت، لێ كوردستان ته‌نیا ده‌توانێت ماترنالیستی بێت، داگیركاری ڕێك و ڕاست نێرسالار و پاتریاركاڵه. پاتریاركاڵیسم هه‌رگیز به فێمینیسم ناله‌رزێت و داناچۆكێت، به‌ڵكو ئه‌وه ماترنالیسمه كه ده‌توانێت ژیانی مرۆیی له ئه‌و وردیله‌یی و گچكه‌ییه (سه‌غاره‌ت و حه‌قاره‌ته، Inferiority and Humility) ڕزگار بكات. ته‌نیا كلیلی كردنه‌وه‌ی گرێی خۆگچكه‌بینی (Inferiority Complex) گه‌شه‌ی ماترنالیسمه و ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ش خاكی كوردستان به ژنی كوردی به‌خشیوه و ده‌به‌خشێت، فێمێنیسته‌كانی كورد هه‌تا ئه‌و قه‌با نێره له مێشكی بچووكێندراو و پیاوێندراویان دانه‌ماڵن نابن به ماترنالیست. هه‌تا نه‌بن به ماترنالیستیش هه‌ر بوكه‌ڵه‌ی سیاسیی (Political Puppet) ده‌ستی پیاوانی نێرسالار ده‌مێننه‌وه!
ماترنالیسم؛ كۆمه‌ڵگای دایكته‌وه‌ری كوردستان ڕێگای ڕزگاری و سه‌ربه‌ستیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و ئازادبوون له گچكه‌یی مرۆیی و مێنتاڵیته‌ی ڕه‌مه‌یی (Herd Mentality) و له ئه‌نجامدا گه‌شه بۆ به‌رزه‌مرۆڤایه‌تییه!
—————————————
هۆنراوەیەک بۆ هەشتی مارس لە خاتوو تەرلان قەوسی
هه‌شتێك له ژێر چاویلكه‌ی مندا
هەشتی مارس
وشەیەکی نێرە
بە ناوی ڕۆشنبیری ئەمانکا
من لوتم ئەپێوم و
لەشم لە لەشی هالیوود
ئەگیرێنم
پڕی بەرمە خیابان و
پرۆڤی شەولەب ئەکەم
بنێشتێکی تیژ
وەکوو درووشمە ڕەنگییەکان
ئەسووم بە ئەسیریما
تۆ بلۆقی دڵت
لە دەرێ ئەتەقێنی و
خوێنساتر لە ڕۆبۆتی منداڵەکانی
ببوورە
دوگمەی کراسەکەت
لە پی‌ڤی جێ مابوو
و دیسان
هەشتی مارسە و
تۆ بەڕۆژترین دیکتاتۆری
دیسان هەشتی مارسە و
ئەنووسین و
ئەیاننێین بە دیواری تێنەگەیشتووییمان
دیسان هەردەم دەکەینەوە و
هەشت هەڵەڕژێ ...
منێک کە هێشتا
پێوانەکەم سه‌روبنه
بۆ ژن
بۆ پیاو
لەلام ژن زەریفە
ژن بێدەنگە
ژن دایکە
ژن بەحه‌یایە؟!
منێک
کە بە لێوە دەرزی‌لێدراوەکەمەوە
باسی ئازادی ئەکەم و
خه‌یاڵم ده‌فڕێ به‌ره‌و
چۆن سمتی جێنیفر لۆپێز
له ئاوێنه‌كه‌ی خۆما
له له‌شی خۆما ببینم؟!
منێک کە هێشتا
چاوی ڕەشکراوم
هەڵنایا بەرامبەر بە ڕەگەزی خۆم؟!
دیسان هەشتی مارسە و
پیاوێک کە چاوی
تەنیا سمت و سنگ ئەبینێ و
لێوی ئاڵ و
چاوی کاڵ
ڕێز ئه‌زێنێ،
به خامه‌یه‌كه‌وه
دائه‌نیشێ و ئەنووسێ و
له ناكاو
ئەبێتە سەرتیترێكی بریقه‌داری مەجازی
هه‌شتی مارسه و ئێمه هێشتا
بە ناوی ئه‌م هه‌شته‌وه له لایه‌ن جاڕكێشانی ئازادییه‌وه
ئەبینەوه به کەرەستە
به ئاڵەت
به ژنێکی ئەسیرتر لە پیاو
هەشتی مارس هێشتا پلاکاردێکە
ئەبێ تۆ لە ناخی خۆتا بەرزی وەکەی
ئەبێ دیسان
وەتگەڕێنێ
بۆ ئامێزی دایکە خواوەندگارەکەت
و
بە درێژایی مێژووت
ڕێ بپێوی
هه‌تا گەیشتن بە خۆت
تاكو ئه‌و هه‌شته
وه ئاگا بێنی و
وه ئاگات بێنێ!
📚 @bojiyan_shno
Repost from دەنگی ڕۆشنگەری
Photo unavailableShow in Telegram
هاووڵاتییان و هاوڕێیانی خۆشەویست و خولیایانی ڕۆشنگەری ئاگادار دەکەینەوە کە لە درێژەی زنجیرەبابەتەکانی شرۆڤەی گۆرانی، بە تایبەت بەیت و حەیرانی کوردی، جارێکی تر ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕەشەممە کاتژمێر ۱۰ و نیوی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خزمەت مامۆستای بەڕێز کاک عومەر محەممەدی‌داین. تکایە هاوڕێمان بن و بە ئامادەبوونی گەرم‌وگوڕی خۆتان کۆڕەکە زیاتر بڕازێننەوە.
بەستەری بەشداری: https://t.me/roshingar
👍 4
🖤پرسە
پەیامی هاوخەمی و سەرخۆشی
ڕێزدار مامۆستا ئەسعەد قادری ناسراو بە "پاشا"
بە بۆنەی کۆچی دواییی زاوا و پوورزای بەڕێزتان پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی دەستەی بەڕێوەبەری و سەرجەم ئەندامانی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان، ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین، هیوادارین خوای دلۆڤان ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و بنەماڵەی بەڕێزیشیان سەرساغ و سەلامەت بن.
ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان
📚 @bojiyan_shno
👍 1
06:33
Video unavailableShow in Telegram
بەشێک لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و بڕوانامەدانی قوتابییانی پیرانشار بە مامۆستایەتیی شەکیلا سارەبان.
📚@bojiyan_shno
👍 1
شێعرێکی زۆر جوان و تایبەت لەلایەن فێرخواز کاک سەعدی عەباسییەوە
داواکاریی ناو پەیامی شێعرەکە، جێی لێڕامانە و تێڕامانە
هاوڕێی شیرین وەرە ئەمجار ببین بە دار!
بەڕوو، بی، شۆڕەتوو، چنار...
هەرکامەی کە تۆ پێت خۆشە
چەندی خۆمان کرد بە گوڵ و بە نەرمەزریان هەڵوەراین یا بەدەستی هەرزەکارێک هەڵپساین و بووین بە پێشەکی ماچێکی تامەزرۆیی لە پای جێ‌ژوان
چیمان لێ هات...؟
سیس و ژاکاو پەلکی بێ‌گیان دوای ئارەزوو پێشێل کراین
هاوڕێم بەسە..!
وەرە ئەمجار ببین بە دار
بەڕوو، بی، شۆڕەتوو، چنار...
هەرکامەی کە تۆ پێت خۆشە
تەنیا وەرە ببین بە دار
چەندی خۆمان کرد بە گوڵ و بووین بە دیاری بۆ کاتێکی دیاریکراو
چیمان لێ هات...؟
هەندێکمان بووین بە پێخوستی کتێبە پیر و لەبیرکراوەکان
هەندێکیشمان بووین بە ئاودەنگی گۆڕستان...!
ئاودەنگییەک بۆ گۆڕستان...!
بێ ئەوەی کەس بمانبینێت، بەبێ ئەوەی بۆنمان بکەن
چەندی ئێمە خۆمان ڕەخساند، جوانیمان بە سرووشت بەخشی، دڵی بولبولی دڵداری خۆش‌ئاوازمان لە خۆ ڕەنجاند
چیمان لێ هات...؟
لە ئاکامدا گوڵەنایلۆنە هاتنە دی و بە عەتری ئێمە خۆش کران و خۆیان نواند!
ماندووم هاوڕێم...!
لەوەی لە لق جیا ببمەوە و
لە جیاتی ئاونگی جوانی وەخۆ بگرم
بچمە ئامێزی ئاوێکی وەک خۆم دیلی ناو شووشەیەک
لە جیاتی ئاونگی جوانی وەخۆ بگرم...!
وەرە ئەمجار ببین بە دار!
هەردارێکی تۆ پێت خۆشە
بەڕوو، بی، شۆڕەتوو، چنار ...
وەرە با ببین بە دار و بە ناخی عەردا ڕۆ بچین
سەقامگیر بین
لق‌وپۆ لە خۆمان دەرکەین
پەل ئەستوور کەین
بژین و بژێنینەوە...
ئێمە دەتوانین هەزاران گوڵی وەک خۆم و خۆت دەرکەین
سرووشت بڕازێنینەوە...
دەتوانین ببین بە جێ‌ژوان، یاری بکەین لەگەڵ زریان
دەکرێ هاوڕێم ئێمە ببین بە کتێبێک بۆ باسی مان، باسی ژیان...!
ڕەنگە بکرێ ببین بە کێلی گۆڕی گوڵێکی سیس و لەبیرکراو!
بەڵام با سەوز بڕوانین
هەر وەرزەی جۆرێ بنوێنین
پڕ گوڵ و بۆنی ئاشنای ئەوینداری
هێلانەی سەدان باڵندەی دەرکراوی بێدەرەتان
دەتوانین ببین بە جێ‌ژوان
یاری بکەین لەگەل زریان
وەرە هاوڕێم ببین بە دار!
هەر دارێکی تۆ پێت خۆشە
📚 @bojiyan_shno
👍 4👌 1
#ڕووماڵ
#پیرانشار
کۆڕی ڕێزگرتن و بڕوانامەدان بە قوتابییانی خولی ڕێنووسی سەرەتایی لە شاری پیرانشار، بە وانەبێژیی شەکیلا سارەبان
لەم کۆڕەدا، سەرەتا، بەڕێز عومەر محەمەدی وەک بەرپرسی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان وتەکانی خۆی پێشکەش کرد. کۆڕەکە بە پێشکەشکردنی بڕوانامە بە فێرخوازان و خوێندنەوەی شێعر لەلایەن فێرخواز سەعدی عەباسی درێژەی پێ درا. بە خواردنی شیرنی و چڕینی بەستە و گۆرانی بە دەنگی فێرخوازی دەورەکە، کۆڕەکەمان کەوتە کۆتایی.
9ی ڕەشەمەی ساڵی 2723ی کوردی
📚 @bojiyan_shno
👏 3❤ 1