باڵاپۆشی سەرفرازی تۆیە خوشڪەڪەم🌼
Open in Telegram
"ثروة الإنسان التي لا تفنى : "الأثر الطيب".シ︎ ئـــەو نـــرخ و بـــەهـــایـــەی مـــرۆڤــ ڪــه ڪـــۆتـــایـــی نـــایـــەت ئـــەوەیـــە .- { شـــوێـــنـــەوارێـــڪی باشـــی هـــەبـــێـــت } ²¹´¹´²⁰²¹
Show more1 289
Subscribers
-124 hours
-57 days
-1730 days
Posts Archive
هـیچ خـۆشیەڪ نـیـە بـگـاتـەوە بـەخـۆشی هـاوڕێـیـەتـی بـرادەرەڪان و
هیچ خـەم و خـەفـەتـێڪیش نـاگـات بـە خـەم و خـەفـەتـی جـیـابـوونەوە لێیان
ئیمامی شافعـی
🪹ئەو ئایەتەی فێری کردم 🪹
زوڵمی بەردەوام سەرئەنجام ڕووداوێکی لەناوبردنی سەخت بەدوای خۆیدا دەهێنێت
✍الله تعالی دەفەرموێ :
{ فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ }
🧶[سوڕەتی العنكبوت ئایەتی (14)]
.
:
«لە جوامێریی ئافرەتانی عەرەبدا»
هەڵوێستێکی ڕەسەنی «هیند کچی عوتبە» بەرلە ئیسلامبوونی، بەرامبەر «زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا ﷺ»:
دوای جەنگی بەدر، زەینەب لە مەککە دەیویست بچێتەوە پاڵ باوکی لە مەدینە. لەو کاتەدا هێشتا خوێنی کوژراوانی قورەیش نەنیشتبووەوە، و «هیند»یش باوک و مام و برای لەدەستدابوو! بەڵام کاتێک لە ڕێگەدا تووشی زەینەب بوو، پێی گووت:
«ئەی کچی محەمەد! پێم گەیشتووە دەتەوێت بچیتەوە پاڵ باوکت. ئەی ئامۆزا! ئەگەر پێویستیت بە کەلوپەلێک هەیە هاوکارت بێت لە سەفەرەکەتدا، یان ماڵ و سامانێک تا پێی بگەیتەوە بە باوکت، ئەوا لەلای من دەستت دەکەوێت؛ شەرمم لێ مەکە، چونکە ئەو دوژمنایەتییەی لە نێوان پیاواندا هەیە، نایەتە نێوان ئافرەتانەوە!»
زەینەب (ڕەزای خوای لێ بێت) دواتر ئەم جومەردییەی بیر دەکەوتەوە و دەیفەرموو:
«بە خودا سوێند، وای بۆ نەدەچووم ئەوەی گوتبێتی تەنها قسە بێت، بەڵکو بەڕاستی دەشیخواست بیکات.»
نەریت و ڕەسەنایەتیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تەنانەت لە سەختترین ساتەکانی ناکۆکیشدا، سنوری ڕەوشت و کەرامەتی مرۆڤایەتی نەبەزێنیت.
📚 الطبقات الكبرى — ئیبن سەعد
✍️
فەزڵ و گەورەیی خوێندنی ئایەتی ڪورسی دوای نوێژە فەڕزەکان وە لەڪاتی نوستن :
✔۞ پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
هەر ڪەسێڪ ئایەتە ڪورسی بخوێنێت لە دوای هەموو نوێژە فەڕزەڪان،ئەوا هیچ شتێڪ ڕێگری لێناڪات لە چونە بەهەشت تەنها مردن نەبێت.
✔۞ پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
ئەگەر چویە سەر جێگاڪەت ئەوا ئایەتە ڪورسی بخوێنە ،ئەوا بەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە پارێزراو دەبیت،وە شەیتان نزیڪت ناکەوێتەوە تاوەڪو بەیانی.👇👇
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ
🔖زیکری ئێواران لەبیر مەکەن
✍نـەکـەی لەدەسـتی بدەی پارێزەرە بۆت لەدونیـا وقیامـەت
🧶کارەساتــە لە (24) کاتژمێر نەتــوانی دوو لاپـەڕە قوڕئان بخوێنی
🪵پاداشتە ئاڵتونیەکان🪵
📌 پێغەمبەر ی خوا {ﷺ} فەرمویەتی:
🍀هەرکەسێک لە رۆژێکدا سەد(100) جار بڵێ :
🔹لاَ إِلهَ إِلاَ الله وَحدَه لاَ شَرِيكَ لَه, لَه الملك وَلَه الحَمد, وَهوَ عَلَى كلِ شَيءٍ قَدِيرٌ 🔹
①وەکو ئەوە وایە کە(10) بەندەی ئازاد کردبێ.
② ( 100) چاکەی بۆ دەنووسرێ.
③ (100) گوناهیشی لەسەر رەش دەکرێتەوە.
④لە رۆژی دوایشدا کەس لەو باشتر لەگەڵ خۆی ناهێنێ مەگەر یەکێك بێ کە لەو زیاتری گوتبێ.
⑤ئەو ڕۆژە لەشەیتان پارێزراو دەبێ تاوەکو ئێوارە
📜رواە البخــارﻱ ومســلم📜
« يَا رَبِّ لَا تُعَلِّقْ قُلُوبَنَا بِشَيْءٍ لَيْسَ لَنَا »
خودایە دڵمان پەیوەست نەکە بە شتێک کە بۆ ئێمە نییە! ❤️🩹
(حقّ الناس)
بارێکی قورسە؛ تەنانەت خوداش لێت خۆشنابێت هەتا کەسەکە لێت خۆشنەبێت هەر کەسێک لە توانای خۆی نەدا، ڕۆژی قیامەت لێی دەپرسرێت!🖤
🔵فەرمــوودە لاوازەکان 🔵
🔖هەرکەسێک سوڕەتێ الواقعة بخۆێنێت تووشی هەژاری نابێت
✍فەرموودەیەکی لاوازە❌
🔖سوڕەتی یاسین بخوێنن لەسەر مردووکانتان
✍فەرموودەیەکی لاوازە❌
🔖«حەڵاڵترین حەرام لەلای خوا تەڵاقە.»
✍فەرموودەیەکی لاوازە❌
✨اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ✨
خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و سوپاسكردن و چاک پەرستنت 🤲🏼🤍
ھەزاران گوناھ و یەڪ تۆبە🌿:
أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ
إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ، وَأتُوبُ إلَيه.
ئەگەر شتێکت لە دەست داوە کە زۆر ئازیز بووە لات یان لە ناوەڕاستی تاقیکردنەوەیەکی سەختدا دەژیت...
لەبیرت نەچێت ئەو خوایەی یوسفی لە تەنگانەی بیرەکە ڕزگار کرد و گەراندییەوە بۆ ئامێزی باوکی
توانای هەیە هەموو شکاوەکانی ناخی تۆش کۆبکاتەوە و شادمانیت پێ ببەخشێتەوە.
تەنها وەک یەعقوب سکاڵاکانت ببه بەر دەرگای ئەو کۆتاییەکە بە ڕاهاتن لەگەڵ ئازار تەواو نابێت بەڵکو بە شاهانەیی و ئارامی کۆتایی دێت.
🔖تەفســیری قوڕئـان 🔖
🍀الله تعالی دەفەرموێ :
【يَحْذَرُ الْمُنَافِقُونَ أَنْ تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُمْ بِمَا فِي قُلُوبِهِمْ】
📌واتـە // دووڕووەکان دەترسن لەوەی سوڕەتێکیان بەسەردا دابەزێت کە لەوەی ناو دڵیاندا هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.
📜سوڕەتی التوبة ئایەتی {64}
شاعیر دەڵێت :
إنَّا لنفرحُ بالأيام نقطعها * وكل يوم مضى جزءٌ من العمرِ
واتە : ئێمە دڵخۆشین بەتێپەڕ بوونی ڕۆژەکان . .هەر ڕۆژێک کەدەڕوا بەشێک لەتەمەن لەگەڵ خۆی دەبات .
وە لەبەر ئەوەی ژیانی مرۆڤ پێک هاتووە لەکات ، وپاراستنی سەرچاوەی هەموو خێرێکە ، و بەپێچەوانەوە لەدەست دانی خەسارەتمەندیە ، بۆیە پێویستە هەڵوێستەیەک بکەین و بزانین تا چەند ئاگاداری کاتەکانمانین و چ شتێک دەبێتە یارمەتیدەرمان لە پارێزگاری کردن لەکات و ساتەکانی ژیانمان .
داوا لە خوای پەروەردگار دەکەین لەو کەسانە بین کە تەمەنیان درێژە و کردەوەی چاکەی تێدا ئەنجام دەدەن ، وە وامان لێبکات سوود لە ساتەکانی ژیانمان ببینین .
ئافرەت زۆر بەنرخە لە ئیسلامدا*
🪽ڪاتێڪ ڪچە
بەهەشتێڪە بۆ دایڪ و باوڪی...
🪽ڪاتێڪ شودەڪات
نیوەی ئیمانی پیاوەڪەیەتی...
🪽ڪاتێڪ ئەبیتە دایڪ
بەهەشت لە ژێر پێیەڪانیەتی...
🪽ڪاتێڪ پیر دەبێت
خزمەتی نەڪەی ناچیە بەهەشتەوە...
📜ئەمڕۆ هەینیە سوڕەتی الکهف بخوێنه
📌پێغەمبەری خوا{ﷺ }فەرمویەتی:
❴ ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا ❵
{ صحيح الترغيب }
