cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

🖋خامەی شوان کوردستانی 🖋

سڵاو و ڕێز و حورمەت بۆ سەرجەم هاوڕێیان و ئەدیبانی خۆشەویستی ئەم دیوەخانە , ئێرە ماڵێکە بۆ نووسراوەکانی شوان کوردستانی , تکایە هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەیە لەگەڵمان پەیوەندی بگرن @Farhad71_kurdistan

Show more
Iran283 842The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
212
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

گۆڤاری ژمارە ۱۸ی ئێلێکتڕۆنی: #لە_داوێنی_ئاربەباوە سەرماوەزی ۱٤۰۰ی هەتاوی "ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە" سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
Show all...
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە۱۸.pdf4.00 MB
گۆڤاری ژمارە ۱۸ی ئێلێکتڕۆنی: #لە_داوێنی_ئاربەباوە سەرماوەزی ۱٤۰۰ی هەتاوی "ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە" سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
Show all...
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە۱۸.pdf4.00 MB
هەزار خۆزگەم بەو دەلاقەی دەمەو بەیان ئەیکەنێنی لە زستاندا ئەیگریەنی له تەنیایی ئەیدوێنی دەبا منیش ئەو شووشە بام لە ناوەڕاست دەلاقەوە تۆ بە بزە و پێکەنینت منیش هەر بە عەلاقەوە تۆ بۆ دیمەن دەر بڕوانی دەلاقەش بۆ چاوەڕوانی !!! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
ئەگەر کوفرە ئەمن کوردم ساحێب ئاو و خاک و بەردم حوکمی سێدارەم بۆ ئەدەن لەگەڵ مندا بۆ شەڕ ئەکەن ئادەی فەرموون محاکمەی خودا بکەن !!! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
ئەگەر مردم مەمنێنە گۆڕ چاڵی مەکەن ، لەشی ساردم بێ هیچێک بە فیڕۆی مەدەن ، ئێسک و پێشەی دەست و پەنجەم کەن بە قەڵەم بۆ دۆستانم چونکە فێرە بۆ نووسینی وشەی جوانی نیشتمانم ، چڵ و پێشەی هەردوو پێکەم کەن بە مەشخەڵ بۆ ڕێبوارانی کوردستان نەک هەڵەی کەن ڕێی ئازادی و ڕێی گۆڕستان ، کاسەی سەرم پڕی کەن لە چێشت و تۆشە هەر کەسێ کە تامی بکا دەزانێ کە بیری ئازادی چەن خۆشە ، تخوا دڵم لە مەیدانێک کەن بە پەیکەر با شاهید بن خەڵکی دێ و شار ، بۆ لێ ئەدا دڵ ئەویندار ...! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
" سەیرمان کە خودا " مانگ لە قولاپە پێی ئاسماندا وەک پاوەندی بووکی یەک شەوە ئەدرەوشێتەوە ئەستێرەکان بوونە بە پوولەکەی دەسچنراوی جلی ڕەشی ئاسمان و ئەگەشێنەوە زەوی مات و ماقی شەوە ساڵانێکە هەتاو خەوە لێرەوە لەم بێشکەی مەرگەوە لەم بەلەمی شەڕەوە ئاسمان جوانە لە لای ئەستێرەکانەوە لە لای مانگ و لە لای تەواو شەوق و گڕ و تینە ئاسمانیەکانەوە ڕەنگە زەویش بەهەشت بێ گوڵزار و گوڵدەشت بێ ئەزانن بۆ ؟ ساحێبەکەی نایتە جواو بۆ ژیانی ئەمن و تۆ ...! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
منم شێعری ژن ئەم وڵاتەم لێ بووە بە دوژمن ئەوەی نەزانێ بمخوێنێتەوە حوکمی سەنگساریم بۆ ئەبڕێتەوە ...! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
من شێعری ژنم لەم وڵاتە هەموو بوونە بە دوژمنم ئەوەی نەزانێ بمخوێنێتەوە حوکمی سەنگساریم بۆ ئەبڕێتەوە ...! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
خۆشه‌ویستم من ده‌مه‌وێ وشه‌كانت بكه‌نه‌وه‌ شانۆی هه‌ستم، ببزوێنن دڵی مه‌ستم، بتكێن وه‌كوو دڵۆپه‌ شیر بۆ لێوی كۆرپه‌ی هه‌ڵبه‌ستم. من ده‌مه‌وێ وشه‌كانت ته‌ڕوبڕ بن وه‌ك دڵی من، پڕ ته‌وژمی ژین بن وه‌ك خۆت، گه‌رم بن وه‌ك لێوی گۆشتن، ته‌زووده‌ر بن وه‌ك گفتوگۆت. #عەبدوڵڵا_پەشێو... ڵەیــــــادت ناڪــــەم𓽤❤️ ‌ 💕💕💕 👩‍❤️‍💋‍👩 @layadd_nakm👩‍❤️‍💋‍👩 ‎
Show all...
هەموو ڕۆژێ جێژن دەگرم بۆ ئەو دەلاقەیەی کەوا بەرەو دەلاقەی ژوورەکەت دەڕوانێت و پێدەکەنێ ئەگینا هەر قوڕ و قەپە هەناسەیەک هەڵنامژێ تا نیگای تۆ بۆ ئەمبەرۆ بە وردە ماچ ئەتۆمی با"ی پێ نەکوژێ ...! شوان کوردستانی 🆔 @shwankurdistani
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.