کتێبی دەنگی کوردی 🔊
Open in Telegram
🎧 Kurdish Audio Book collection کتێب، باشترین هاوڕێ بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبە دەنگ و دەنگی زانیاری کوردی تکایە دەنگەکان فۆڕوارد بکەن، نە کۆپی "کانال کتاب صوتی بە زبان کردی" Admin: @Gar10l
Show moreThe country is not specifiedPolitics13 645
2 955
Subscribers
+424 hours
+217 days
+10130 days
Posts Archive
2 955
#سەربەخۆیی✌️
🔴پێنج ساڵ پێش ئێستا شەقامەکانی #ڕۆژهەڵات بە بۆنەی سەرکەوتنی #رێفراندۆم خرۆشا بوو😍
برای باشووری خۆشەویست
ئەوە دیمەنی خۆشحاڵی شاری سەقزە کە پێنج ساڵ پێش لە خۆشی دەرەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کردی!
جیا لەوەی کە ئایا کێشەکانی ڕیفراندۆم چ بوون، یان کێشەکانی حیزب و سەرۆکەکانی باشوور چ بوون و چ کەم و کوڕیەکی هەبوو، گرینگ ئەوەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵات چارەنووسی باشووری پێ چارەنووسی خۆی بووە و دەبێت؛ و بە خۆشحاڵیتان خۆشحاڵ بوویین و بە شکستتان ماتەم دایگرتویین
بێ دەنگی ئێوە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات مایەی نیگەرانیە و زۆر عەیبە بە بڕوای من
ئەوپەڕی بێ وەفایی و بێ سۆزییە
ئەگەر پێتان وایە خەڵکی ڕۆژهەڵات و ئێران بۆ ئازادی سەر ڕووتکردن هاتۆتە سەر شەقام و ئەوە لە لای ئێوە کەمە، بزانن کە لە لای ئێوە بە دەیان ساڵە سەری ژنان ڕووتە و لەگەڵی دەژین، واتا ئەگەر بۆخۆتان لەگەڵی دەژین ئەی چۆنە بۆ ئێمە پێتان سەیرە کە شەڕی بۆ بکەیین؟
بەڵام تا ئێستا لە تویتەر زیاتر لە ۱۰۰ ملوێن کەس هەشتەگی
#mahsaamini
یان داناوە و لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی دا بێ وێنە بووە ئەو شتە!
واتا هیچ بابەتێک لە سەرتاسەری مێژووی تویتەر دا ئەوەندەی هەشتەگ نەخواردووە، بەڵام برای باشووریمان بێدەنگە!
عەیب نیە؟
شوورەیی نیە؟
داڕزین نیە؟
هەر بەڕاست پێتان وایە ئێمە تەنیا بۆ ڕووتکردنی تاڵێکی قژی ژینا(مەهسا) ئەمینی بە دەیان شەهید و بە سەدان بریندارمان داوە؟
ژینا تەنیا هێمای سەرهەڵدانە نەک کێشەی سەرەکی!
کێشەی سەرەکی خودی کۆماری ئیسلامی و ئەو زووڵم و زەختەیە کە خستوویەتە سەر هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران
کێشە زوڵم و دزی و چەتەیی و بێ عەداڵەتی و زیندان و موعتادکردن و ئەشکەنجە و درۆ و بێ شەڕەفی کۆماری سێدارەی ئیسلامیە نەک تاڵێکی قژی ژینا
بەسسە
عەیبە
وەرنە سەر شەقام
وەرنە سەر میدیاکانتان
ئەگەر هیچ شوێنێکی دونیا کۆماری ئیسلامی نەناسێت خۆ دەبێ ئێوە بیناسن!
یان پێتان خۆشە باشتر بزانن کۆماری ئیسلامی چییە؟!!!
وەرنە سەر شەقام
وەرنە سەر شەقام، لانیکەم دوای خەڵکی باکور و ڕۆژئاوا و هەموو دونیا...
ئەگەر لەبەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتیش نایەن
ئەگەر لەبەر تۆپبارانی دێموکڕاتیش نایەن
لەبەر پێشێل کردنی سەروەری خاکتان وەرن
دەنا دڵنیا بن کۆماری ئیسلامی مووشەکی زیاترتان ئاراستە دەکات و ئەوکات درەنگە بۆ دروشم؛
ئەوە تەنیا ئاگادار کردنەوە بوو، دەنا ئێمە لەبەر هیچ کەس ناپاڕێینەوە و برایەتی بە زۆری ناکەیین!
@KtebiDangi
2 955
ئەو حیزبەی ئێستا نەیێتەوە ڕۆژهەڵات و پشتیوانی ڕۆڵەکانی شار نەکات،
با دواتریش قسەی زل نەکات و دوای ئازادیش نەیێتەوە
ئێمە سەرۆکی هەرێمێکمان دەوێت کە لە ناو جەرگەی شەڕ بووبێت، نەک لە کۆیە ڕا یەکڕاست بچێتە سەر تەختی سەرۆک کۆماری لە کرماشان
ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵات ئێستا بە دار و بەرد و دەستی خاڵی لە بەرامبەر تفەنگ و دەمانچە و دووکەڵبارانی دڕندەترین دوژمن دا شەڕ دەکەن و لە حەمامی خوێن دا شەهید دەبن،
https://t.me/KtebiDangi
ئێوە تەشریفتان لە کوێیە؟
دەڵێن پەژاک لەگەڵ چەکدارانی کۆماری ئیسلامی سوڵحیان هەیە و ناکرێت بێتەوە،
ئەی دێموکڕات ئێوە لە کوێن؟
یان هەر خەریکی دەعوەتی یەکگرتنەوەن؟!
ئەوەی دێتەوە، با بێتەوە
دەنا با دواتر نەیێتەوە
https://t.me/KtebiDangi
