پایز🍁
Open in Telegram
👑 من چەند مەراقمە پایز گوڵەکان ئازار نەدات, هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات.
Show moreThe country is not specifiedMotivation & Quotes8 283
2 688
Subscribers
No data24 hours
-137 days
-5430 days
Posts Archive
2 688
قازانجەکانی هەڵە و شکست
(هێزی دەروون)
هەڵە و شکست، مامۆستای باشن. فێرمان دەکەن، بە ڕابردوودا بچینەوە، وەردی بدەینەوە، وانەی لێ وەربگرین، قبووڵی بەرپرسیارێتی بکەین و وڵامدەر بین. ئەمە دوورمان دەکاتەوە، تا بە ڕابردووەوە نەژین یان ئەوەتا شەڕی ڕابردوو نەکەین، چونکە ئەوانەی بە ڕابردووەوە دەژین و بەردەوام بۆ چارەسەری کێشە هەنووکەیییەکان پەنا بۆ ڕابردوو دەبن و هەمیشە برینەکان دەکولێننەوە، ئێستا و داهاتوو لە دەست دەدەن. بێ شک داهاتووی ئەوان، هەر ڕابردوویانە.
ژیان ڕووی لە داهاتووە نەک لە ڕابردوو، بۆیە پێویستە پەیڕەوی لە یاسای سروشت بکەین بۆ ئەوەی گەشە بکەین و دەسکەوتمان هەبێت.
هەڵە و شکست بەشێکی دانەبڕاون لە ژیانی ئێمە، بەڵام دەبێ ئەوەندە وریا بین کە هەڵەکان ستراتیژی نەبن، چونکە قەرەبووکردنەوە یان ڕاستکردنەوەیان تێچوویەکی زۆری گەرەکە.
هەڵە و شکست، یارمەتیمان دەدەن تا باشتر دۆست و نەیارەکانمان چۆنی هەن ئاوایان بناسین، نەک چۆنی پێمان خۆشە، یان ئەوەتا پێمان دەناسێنن.
هەڵە و شکست، یارمەتیمان دەدەن کە هەم خۆشەویستی و هەم ڕق بەری چاومان نەگرن، تا بتوانین شتەکان چۆنی هەن ئاوایان ببینین. هەروەها فێرمان دەکەن کە هەر خۆمان بەرپرسی هەڵە و شکستەکانی خۆمانین، نەک کەس و کەسانی تر، یان بە دوای هۆکاری هەڵە و شکستەکانمان لە دەرەوەی خۆماندا نەگەڕێین.
بۆیە هەڵە و شکست، فێرمان دەکەن کە ئاوڕێک لە ڕابردووی خۆمان بدەینەوە و، هەر خۆمان دەستنیشانی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خۆمان بکەین.
ئەوانەی پێیان وایە هەڵە ناکەن و تووشی شکست نابن، یان ئەوەتا بۆ هەر هەڵە و شکستێک لە هۆکاری دەرەکی دەگەڕێن و بەرپرسیارەتییەکەی دەخەنە سەر ئەستۆی ئەوانی تر و خەڵکی تری پێ تاوانبار دەکەن، هەم متمانە لە دەست دەدەن و، هەمیش بۆ متمانە نابن.
هەڵە و شکست، یارمەتیمان دەدەن بەهێز، چاوکراوە، نەرمونیان و جددی بین.
هەر ئاوەدان و بەهێز بێت کوردستان!
...
هێمن عەبدولقادر
2 688
هەوڵی بەدەستهێنانی شتی نوێ مەدە ، لە کاتێکدا خەریکە ئەو شتانە لەدەست دەدەیت کە موڵکی خۆتن!
پەروێز هوما
2 688
Bitter lessons helps to build a better future.
وانە تاڵەکان یارمەتیدەرن بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر.
2 688
تێبگەن چۆن توانیومانە باش بین
خراپ بونیشمان ئاوا ئاسان بـووە
بەڵام ئێمە شعورمان ڕێی نەداوین..!
2 688
Don't tell anyone your secrets because people can't spoil things they don't know
نهێنیەکانت بە کەس مەڵێ چونکە مرۆڤەکان ناتوانن ئەو شتانە تێک بدەن کە نایزانن
2 688
هیچ لەو قسەیە ناترسم کە ئەڵێ:
چی بچێنی ئەوە ئەدووریتەوە!
چوونکە من چاوەڕێی ئەو شتانە ئەکەم
کە بەرامبەر خەڵک کردوومە!🖤
