پایز🍁
Open in Telegram
👑 من چەند مەراقمە پایز گوڵەکان ئازار نەدات, هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات.
Show moreThe country is not specifiedMotivation & Quotes8 283
2 688
Subscribers
No data24 hours
-137 days
-5430 days
Posts Archive
2 688
قۆناغێك هەیە لەژیان پێی دەڵێن «قۆناغی پێگەیشتن»
کاتێ دەگەیتە ئەو قۆناغە ،خۆت بەناچار نازانی بۆئەوەی خۆت بخەیتە ناو هیچ جۆرە مناقەشەیەك، وەئەگەر مناقەشەش بکەیت ، هەوڵ نادەی بۆ بەرامبەرەکەت بسەلمێنی کە ئەو هەڵەیە ..
تێدەگەیت کە تۆ ناتوانی جیهان بگۆری ، تێدەگەی نەفام هەر نەفامە ،ئەگەر بێت و خوێندەواریش بێت ، وە گەمژەکان هەر گەمژەن ..
هەموو کێشەوناخۆشیەکانت و ئەوانەی هەراسانت دەکەن دەخەیتە پشتگوێت و بەردەوامی بەژیانت دەدەیت. بەڵێ
ڕاستە لەوانەیە بیر لەو شتانەبکەیتەوە کەوا هەراسانت دەکەن،بەڵام نیگەران مەبە جارێكی تر دەگەرێیەوە قۆناغی شاهانە .
بە رێگادا گوزەر دەکەی وەکو پادشا ، بە زەردەخەنەوە ، کاتێ دەبینی خەڵک خەریکی کێبرکێ و ململانێ و هەڵخەڵەتاندنی یەکترە لەپێناو شت گەلێك کە زۆر بێ مانا و بێ بەهان .
ئەوەش دەزانی کە خۆشی ئەمڕۆت بەردەوام نابێت ، لەوانەیە ناخۆشییەکی لەدوابێت وە بە پێچەوانەشەوە .
باوەڕت بە قەزاو قەدەر زیاتر دەبێت . وە تێدەگەیت کە ئەوەی خودا بۆی دیاری کردووی باشترینە بۆت .
ئەگەر رۆژێك بەم قۆناغە گەشتی هەوڵ مەدە خۆت بگۆڕیت ، چونکە تۆ بەمە بوویتە پادشای خۆت ، هۆشیاریت و دڵنیایت لەخۆت.
تا زیاتر دەچینە تەمەنەوە تێروانینمان ڕوونتر دەبێ ، ئەوەش فێر دەبین ئەگەر کاتژمێرێك بە سێ هەزار دینار بێت یان بە سی هەزار دۆلار بێت هەر هەمان کاتت پێ دەڵێ !
وە لەکۆتاییشدا تێدەگەی کە خۆشی لە شتە مادییەکانەوە نییە ، ئەگەر بێت و سواری کورسی ئاسایی بیت یان کورسی ڤی ئای پی ، ئەوا هەر لەکاتی دیاری کراوی خۆت دەگەی !
بۆیە فێری منداڵەکانتان مەکەن چۆن دەوڵەمەند دەبن ، فێریان کەن چۆن بەقەناعەت بن ،بۆیە کە گەورە بوون هەر شتێ بە نرخی خۆی ببینن !
خیرایی تەمەن ترسناکە !! هەر کە سەردەنێیە سەر سەرین بەیانییەو کە بەیانیش هەلسایت دەبینیت ئێوارەیە و دووبارە کاتی خەوە .
رۆژەکانمان دەڕۆن و ناوەستن
بەڕاستی ئەوە براوەیە کە لاپەرەکانی خۆی بەچاکە پڕکردۆتەوە
ڕووداوەکان خێرا دەرۆن ، وە مردن
کێبرکێ دەکات بەبەرچاومانەوە!
2 688
کە مناڵ بووم ئارەزووم بوو دەوڵەمەند بم!
یەکەمین شتیش کە حەزم لێی بوو بیکڕم سەلاجەیەک بوو بۆ "نەنۆکە"
نەنۆکە تاکە پیرەژنی گەڕەکی ئێمە بوو، کە خودا منداڵی پێ نەبەخشیبوو.
" ناوی نەنۆکە" ی لە خۆشەویستیان بەسەردا بڕابوو.
زستان و هاوین ئاوی ساردی دەخواردەوە، بەڵام سەلاجەی نەبوو.
نەنۆکە، شەوان دەهاتە ماڵی ئێمەو جامێک بەفری گەورەی دەبرد.
لەناو بەفرگری سەلاجەکەمان، جامێکمان هەبوو ناومان لێنابوو " جامەکەی نەنۆکە".
نەنە لە ماڵی ئێمە هەم خۆیی بوو، هەم خاوەنماڵ بوو.
ئەگەر دەرگای ماڵێمان کراوە بایە، بەبێ لە دەرگای دان وەژۆر دەکەت،
ئەگەر لەسەر نانخوارنیش باین، یەکسەر قاپ و کەوچکمان بۆ دەهێنا.
لە گەڵ باوکم هاوڕێ بوون!
مل پێچ و گۆرەوی بەنی بۆ باوکم دەچنی و لە گەڵ قسەکانیشی لەگەڵ باوکم لەناو هەر ڕستەیەک وشەی
" کوڕم" ی بەکار دەهێنا.
شەوێکی هاوین، میوانمان هەبوون، لەناو حەوشەی لەیەکتری کۆ ببوینەوە؛ نەنۆکە، لە پڕ دەرگای کردەوو وەژوور کەوت.
منداڵێکی بچوکی میوانەکەمان بە بینینی نەنوکەی بچکۆلەو پرچ خەنەیی، ترساو قیژاندی و دەستی بە گریانکرد.
نەنۆکە چوکلاتێکی لە باخەڵی دەرهێنا و چەندی بۆی ڕاداشت لێی وەرنەگرت و زیاتر قیژاندی.
بەزۆر مناڵەکەمان ئارام کردەوە،
دواتر جامە بەفری نەنۆکەمان لە بەفرگر دەرهێنا.
کە باوکم جامەبەفری بۆ نەنۆکە خستە ناو زەنبیل، بە ئارامی پێی گوت:
" نەنۆکە! لەوە بە دوا کە هاتی لە دەرگا بدە!!!"
نەنۆکه، کزو مات بوو، سەیرێکی باوکمی کرد؛ سەیرێکی ئێمەشی کرد و بەبێدەنگی ڕۆیشت...
ئیتر لەوە بەدوا، چیتر بەدوای بەفردا نەهاتەوە....
جامە بەفری نەنۆکە ماوەیەکی زۆر، لەناو بەفرگرەکەمان مایەوەو وردە بەفری لەسەر نیشت..
شەوێک، جامەبەفرەکەم هەڵگرتوو لەگەڵ باوکم چووینە بەر دەرگای نەنۆکە.
دەرگای کردەوە،
سەیرێکی باوکمی کرد.
گوتی: " چیتر ئاوی سارد ناخۆمەوە، کوڕم!"
لێمان زیز نەببوو؛ بەڵام نیگاو سەیرکردنی بۆ باوکم وەکو کەسێکی غریب خۆی دەنواند و وەکی جاران نەمابوو.
نەنۆکه لە ماڵی ئێمە "کوڕێک"ی هەبوو لەگەڵ قاپ و کەوچکێک!!!
بەڵام دەرگایەک، دەرگایەکی ئاسنی بێ بەهاو قیمەت و لە دەرگا نەدانێک و قسە لەزاری دەرچونێکی باوکم،
نەنۆکەی بردە ناو دونیای تەنیایی خۆی، نەنە بەو قسەیەی باوکم ئەو هەستە تاڵەی بۆ دروست ببوو که بەڵێ " کوڕەکەی" کوڕی ڕاستەقینەی نەبوو!!!😢
نەنۆکە لە ڕۆژێکی گەرمی هاوین، ئەو دونیایەی بەجێ هێشت...
لە مەراسیمی شوشتن و بەڕێکردنی بۆ گۆڕستان، جامە بەفرەکەی نەنۆکەم خستە ناو ترمۆزی ئاو بۆ ئامادەبوان،
باوکم هێندەی کوڕێکی دایک مردوو، بۆ نەنۆکە فرمێسکی هەڵدەڕشت و پەیتا پەیتاش ئاوی بەفراوی جامی نەنۆکەی لە ترمۆزەکە دەخواردەوە.
سەیرکەن تاکە یەک وشە،
یەک نیگا،
یەک قسەی ڕەق ...
چ ئاسەوارێکی تاڵی بەدوادادێ....
پێ دەچوو ئەو جامە بەفرەی کە نەنۆکەی دەهێنایە ماڵمان؛ هەر تەنها بەهانەیەک بوبێ بۆ ئەو خۆشەویستی و میهرەبانیەی بۆ ئێمەی هەبوو...
خودا دەزانێ کە دەبێ جامە بەفری هەر یەکێک لە ئێمە؛
کەی؟
لە کوێ؟
لەناو بەفرگری دڵی چ کەسانێک!!!
هەزار جار وردە بەفری لەسەر نیشتبێ و شکابێ و وردو خاش بوبێ و پێشمان نەزانیبێ...
با ئاگامان لە بریندارکردنی یەکتری بێ،
با لە هەورازو نشێوی ئەو ڕۆژگارە،
هەشیاری دڵی یەکتری بین و موحیبەت و خۆشەویستی و میهرەبانی بە فەرامۆشی نەسپێرین.
با نەهێلین گوڵی موحیبەتی نێوانمان لە پشت دەرگای نامیهرەبانی سیس و پوچ ببێ...
چونکە نە تەمەن و نە ژیانیش ئەوە نین کە بیری لێ دەکەینەوە،
زۆر کورتە...
دانیشن بەخێر....
ئازاد سەید عەبدوڵڵا
2 688
لە خەیاڵی هەموو مرۆڤێکدا ژیانێکی دیکەی جوان هەیە کە بۆ خۆی دروستی کردووە، بەڵام هـەرگیز ڕێگای نازانێت.
- دۆستۆیڤسکی
2 688
هەمیشە بەخۆت دەڵێی چیتر گرینگی بە قسەی خەڵکی نادەم، بەڵام بە قسەی مناڵێکی لاساریش دڵت تەنگ ئەبێت
...
2 688
بە پشتبەستن بە بارودۆخی ئێستای کەسێک حوکم لەسەر داهاتووی مەدە، چونکە کات هێزی ئەوەی هەیە خەڵوزی ڕەش بگۆڕێت بۆ ئەڵماسی بریقەدار.
2 688
نوقتەی سەری دێڕ :
لەم سەردەمەدا زۆرن ئەوانەی لە خشتەی خزم و بنەماڵە داماناون! لێ لەکاتی تەنگانەدا بۆمان دەردەکەوێ کە ئێمە بەهەڵەدا چوین و فریومان خواردووە کە واماندەزانی ئەوان دڵسۆزو پاسەوانی ڕاستەقینەی ئێمەن و پاڵپشت و پشتیوانمان و لەکاتی تەنگانەدا دەمانپارێزن و ئابڕومان نابەن !
بەڵام بەداخەوە وادەر نەچوو!
بۆیە تکایە چاک وریابن بزانن صەمونی بێ گۆشت بەسەر کێ دابەش دەکەن 🤝
و، ب. بڕوا عبدالله خەلەکانی
2 688
خزمی ڕاستەقینە ئەوەیە کە هەموو کات لەپشتەو هەست بەبوونی دەکەی .
عەرەبەکان عادەتیان وابوو کاتێک خواردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریان لێدەنا ، پارچە گۆشتێکیان لەناو صەمون دەهاویشت و دابەشی سەر خەڵکیان دەکرد ،
ئەگەر خاوەن ئاهەنگ بۆی دەرکەوتبا کە ژمارەی ئامادەبووان زۆرترە لەو خواردنەی کە حازریان کردووە ، یاخود ترسی ئەوەی هەبایە کە خواردنەکە بەش ناکا ، صەموونەکەی بەبێ گۆشت دەپێچایەوە و بەسەر نزیکترین خزمانیدا دابەشی دەکرد!
چون ئەی زانی خزمەکانی کەموو کورتیەکانی دادەپۆشن!
جارێکیان یەکێک بەم شێوەیە مامەڵەی کرد و صەمونی بێ گۆشتی بەسەر خزموو ناسیاوانی دابەش کرد٫
خزمەکان لەپەیامەکە بەجوانی تێگەیشتن بەجۆرێ صەموونەکانیان دەخوارد وەک ئەوەی پڕیبێ لەگۆشت !
تەنها یەکێک لەخزمانی نەبێ٫ کاتێ بینی صەموونەکەی هیچ گۆشتی تێدا نییە ،بەدەنگێکی بەرز هاواری کرد، خزم گیان صەموونەکەی من هیچی تێدا نییە !؟
خاوەن ماڵ وەڵامی دایەوە:
ڕاست دەفەرموون من هەڵە بووم وام دانابوو تۆ لە بنەماڵەی ئێمە بیت.
2 688
کەسێک گوتی: چ دنیایەکی خراپە!
تەنانەت پەلی گوڵەکانیش دڕکیان هەیە
یەکێکی تر گوتی: چ دونیایەکی باشە
تەنانەت پەلە درکەکانیش گوڵیان هەیە
گەورەیی مرۆڤ لە بیرکردنەوەی دایە
هەمووان ئەوەی لە هەگبەیانە
دەری دەبڕن
مەولانا جوان دەفەرموێ
خەیالی باخ بۆ لای باخت دەبات
ئاگریش بۆ ناو ئاگر.
2 688
ئێوهو قامووسی زمانهوانی تایبهت به خانمهكان
بهڵی=نهخێر
نهخێر=بهڵێ
لهوانهیه =نهخێر
ببوره=تۆ ئهبێت دوای لێبوردن بكهیت
پێویستمانه =پێویستمه
چیت دهوێت ئهوه بكه=دواتر زۆر پهشیمان دهبیتهوه
پێویسته قسهبكهین=من ئهمهوێ قسهبكهم
تووڕهنیم=خهریكه شێت ئهبم ,گهمژه
ئهم چێشتخانەیه موریح نییه =ماڵێكی نوێم دهوێت.
منت خۆشئهوێت؟ = داوات لێئكهم شتێكی بهنرخم بۆ بكریت بۆم ئهكریت؟
چهن منت خۆشئهوێت = ههڵهیهكم كردووه و نازانم چۆن داوای لێبوردن بكهم
پێنجه دهقهی تر ئامادهئهبم = پێلاوهكانت دانێ و سهیری یارییهك بكه تا تهواو ئهبم
فێری مووناقهشهكردن ببه= دانی پیادابنێ كه من ڕاستم
وەڵام بدەرەوە = تهواو تۆ كۆتاییت هات
وهرگێرانی له عهرهبییهوه : سۆزیار ستار
