en
Feedback
Shabaz ozery

Shabaz ozery

Open in Telegram

چەناڵی تایبەتی شاعیر و پێشکەشکار .🖤.. شاباز عوزێری خۆشم دەوێیت ئەزانیت چەن هێندەی دووری ئێرە و ئەوێ هێندەی دووری ئەو خودایەی کەهەردووکمانی خۆش دەوێت @shabazoozery

Show more
8 248
Subscribers
-824 hours
-297 days
-16030 days
Posts Archive
IMG_2858.MOV259.79 MB

ئەمساڵیش لە بەرواری ۱٦/۱۲/۲٠۲۳ جارێکی تر لە کەرکوکەوە ریکۆردێکی نوێمان تۆمارکرد، مێژومان نوسییوە داوای لێبوردن لەهەموو ئەو ئازیزانەم ئەکەم جێگەیان نەبۆوە و گەڕانەوە، کەرکوک بۆمن ئەوەندە خۆشەویستە کە لەگەڵ دڵمدا جیایی ناکەمەوە، چونکە ئەزانم ئەو شارە چەند منیان خۆشدەوێت، خوا لەمنتان نەسێنێت، جوانترین کۆڕی نیشتیمان پەروەریمان ئەنجامداو لەمکاتەدا زۆر گرنگبوو. شاباز عوزێری

دوێنێ هەوادارێکی هەژارم لە کۆڕەکەی کەرکوک لەڕێگەی بەندەوە داوای دوعای خێری بۆ خۆی و خۆشەویستەکەی کرد لەئامادەبوان بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵ بوو باوکی ڕازی نەدەبوو، لەوێ بانگم کردە سەر ستەیج و گرفتەکەیم ئاڕاستەی ئەو بەرپرسانە کرد کە هاتبونە کۆڕەکەم، سوپاسیان ئەکەم چونکە دڵی هەوادارێکیان خۆشکردم شاباز عوزێری

IMG_2841.MOV344.71 MB

پەیامێکی گرنگ بۆ ئەوانەی کتێبی ۱ تـــا ۱٠٠٠یان خوێندوەتەوە.

پەیامێک بۆ ئەوانەی کتێبی ۱ تـــا ۱٠٠٠یان خوێندوەتەوە.

نوێترین شیعرم پێشکەشتان بێت

IMG_2566.MOV235.25 MB

IMG_1455.MOV24.29 MB

ئێستا نوێترین کتێبی شاباز عوزێری بەناوی ۱ تــا ۱٠٠٠ لەم شوێنانە دەست دەکەوێت. سلێمانی کتێبخانەی گۆڵدن بووک کتێبخانەی رۆمان کتێبخانەی بەختیاری ناوەندی رەهەند کتێبخانەی ئەوین سەرجەم کتێبفرۆشانی بەردەرکی سەرا هەولێر کتێبخانەی ئاشتی ناوەندی ئاسمان کتێبخانەی باڵدار کتێبخانەی تەبایی کتێبخانەی مەحوی سەرجەم کۆشکی رۆژنامە فرۆشان پەراوگەی رێباز لە لەنگە پەراوگەی کلیڤەر لەفەرمانبەران پەراوگەی بەهەشت لە گەرەکی نەورۆز کەرکوک ناوەندی دیالۆگ لەشەقامی جمهوری قرتاسیەی شالاو لەشۆریجە دهۆک کتێبخانەی جزیری رانییە کتێبخانەی ئەحمەدی خانی چەمچەمال کتێبخانەی کارزان چاپەمەنی تنۆک قرتاسییەی محمد پیرەمەگروون سەنتەری بەخشندە چۆمان پەراوگەی نوور ئاکرێ ئازادی بووک شۆپ سۆران کتێبخانەی ئەحمەدی خانی کۆیە کتێبخانەی سۆفیا هەڵەبجە کتێبخانەی باران سەیدسادق کتێبخانەی بێخود کەلار کتێبخانەی شار کتێبخانەی خاک کتێبخانەی بێدار کتێبخانەی نالی ناحیەی رزگاری کتێبخانەی پێنوس ڕۆژهەڵاتی کوردستان کتێبخانەی تاڤگە +98 990 944 6599

IMG_2466.MOV14.35 MB

کاتێک خێزان شایەتحالی هەموو ماندوو بونەکانتن لەهەموو کاتە سەختەکاندا پشتت دەگرن کاتێک باوک پر بەدنیایەک هیواو ئاواتەوە چاوەروانی سەرکەوتنەکانتە هەرئەبێت باوکیش یەکەم کەس بێت جوانی بەرهەمەکەی تۆ چاوانی رووناک بکاتەوە هەر ئەبێت باوک یەکەم کەس بێت کە دلخۆشی و گەشبینی رۆلەکەی ببینێ نزای سەرکەوتن و دلخۆشی و پیرۆزبایش پیش هەمووان مافی باوکە چونکە تەنها خۆی دەزانێ چەند بەتامەزرویەوە چاوەروانی سەرکەوتن و بینینی دلخۆشیەکانی رۆلەکەی بوە پێرۆزە لە دایک و باوک وخێزان و کاک شاباز و ئێمەو هەمووان بەرهەمێکی تایبەت خوتان دوای خوێندنەوەی دەزانن چەندە ماندوو بوون و چەندە تێرامان وتێفکرانی شاعیری لەسەرە ئەوجا تێدەگەن چەند بەدلسۆزیەوە لەبەرهەمەکانی و لەهەولدان بۆ تێگەیشتن و وریاکردنەوەی خوێنەر تێکوشاوەو ماندوو بوە هەر لەسەرکەوتندا بتبینین شابازی ولاتی کوردان

نوێترین کتێبم بەم زوانە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان، هەر نزای ئەوە ئەکەم تەمەنەم بەدیداری ئەم کتێبەم بگەیەنێت، چونکە خۆم ئەزانم چۆن نوسیم، چەند هیلاک بووم، لە چیرۆکی چەند هەزار کەسەوە هاتووە

IMG_9630.MOV263.72 MB

‎کەرەکانی کۆمەڵ ـ گا ‎پیرەمێرد لەسەر کەسی عەقڵ کەر ‎پەندێکی نوسی تەڕ نەبوو بەشەر ‎ئەڵێ کەرەکان لەبەشەر ناچن ‎بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن ‎من ئەڵێم کەری ئێستا گۆڕاوە ‎کەر لەچاو هەندێ سەد جار شۆراوە ‎کەری ئێستاکە ڕێک و پێک دیارە ‎بەس بەزەڕینی شارێ بێزارە ‎کەرم بینیوە سۆشیال میدیاکەی ‎پڕ قورئان بووە و دوربووە لەخواکەی ‎کەر هەیە دائیم شەکر ئەشکێنێ ‎گەر قسە نەکات هینی ئەدڕێنێ ‎جۆرێ کەر هەیە جنێو فرۆشە ‎ئەمە پێوستی بەهەزار هۆشە ‎کەری بێ حورمەت تەڕنابێ وەک قاز ‎کەر خۆی هەر کەرە نافڕێ وەک شاباز ‎جۆرێکی تر هەن ئەمان لەژێرن ‎پاشەڵیان پیسەو بەزار وەک شێرن ‎هەیە بەڕوخان ئەڵێ ڕەخنەیە ‎بەکۆمێنت شێرەو کەچی تەنتەیە ‎جۆرێ کەر هەیە تەنها ئەتڕێ ‎لەئەمان زانیم کەریش ئەوەڕێ ‎هەیە پۆخڵەوات هەشە شەکەتە ‎جا کەریش هەیە ڕەئیش عەشرەتە ‎هەیە مامۆستاو هەشە سەردارە ‎خۆی کەریش هەیە شەهادە دارە ‎بێ لەو کەرانەی کە دژی دینن ‎ئەمان داری ڕێک بە خر ئەبینن ‎هەندێ لەنوسەر هەم گۆرانی بێژ ‎بەم جۆرە ئێژم کەرە دێزی گێژ ‎لەڕوو درۆزن لەپشت زەمکەرن ‎ئا ئەم جۆرەیان دوانزە جار کەرن ‎جا کەر باشترە لەهەندێ مۆدێل ‎بەلاش بۆی ئەکڕن یەک دوو ئۆتۆمبێل ‎هەیانە حەسود پۆخڵەو بێ کەڵکە ‎زۆرتری هەیەو چاوی لەخەڵکە ‎لەناو توخمەکەی جۆرێکی تیایە ‎هەموو بەهرەکەی بەس کفری خوایە ‎زۆری تر هەیە بێ مەی بێ هۆشە ‎جا ئەم شیعرەشیان زۆر پێ ناخۆشە ‎ئەڵێن ئەم شیعرە بێ تام و وشکە ‎جا خۆی دوپشکە لەخۆی بەشکە ‎شاباز عوزێری ‎ئەم شیعرەم بۆ ئەوانەی ساڵێکە بێ گوناهانە، دور لەپرینسیبی دینی و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، لەڕێگەی پەیج و ڤیدیۆی هەڵپەڕین و سوکایەتییەوە دڵی دایک و باوک و ئازیزەکانم ئەشکێنن و غیرەتی خۆ ئاشکراکردنیان نییە، تاوانەکەشم پڕ فرۆشترین کتێبە بە ٤٠ هەزار فرۆش و ڕیکۆردی گەورەترین کۆڕە بە ۱٠ هەزار ئامادەبوو،هاوکات کوردم و لەخۆیانم و بیگانە نیم و وەک ئەوان نیم خەمی ئەو دنیاو شەخسێتی خۆمم نەبێت و ئازادبم لەوەڵامدانەوە و بزانم کێن و دواتر عیلاج زۆرە!

IMG_6940.MOV160.35 MB

خوەێن نەوەی شعرێکی ما مۆستا شاباز بەدەنگی خۆم پێش کەشیان بێت من ژیر ئومێدم ؟

IMG_6779.MOV266.63 MB

بەهیچەوە هاتوینەتە دنیا و لەپێناو هەموو شتێ یەک ئازاردەدەین و هیچیش نابەین و لەسەر هەموو شتێکیش محاسەبە ئەکرێین، کەواتە بۆ ڕقمان لەیەکتری بێت؟