en
Feedback
هەست

هەست

Open in Telegram

په‌یوه‌ندی: @Hest65 من داربەڕوویەکی تینووم و تۆیش ڕووبارێکی پڕ لە ئاو...! (هەست) نووسینەکان بە زمانی کوردییە لینکی بانگهێشت: @Hest_65

Show more
Iran560 601The category is not specified
206
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
باڵەکانم دەشکێنن.mp34.84 KB

لە ڕێکەوتی ١٧ی ژوئنی ٢٠١٧ی زایینی واتە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی، کاناڵی #هەست چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە، کە ڕێک دەکاتە #حەو
لە ڕێکەوتی ١٧ی ژوئنی ٢٠١٧ی زایینی واتە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی، کاناڵی #هەست چالاکیی خۆی دەست پێ کردووە، کە ڕێک دەکاتە #حەوت_ساڵ. هیوادارم هەر کەس بابەتەکانی ئەم کاناڵەی خوێندووەتەوە، چێژی خۆی لێ وەرگرتبێت و بتوانم ساڵیانێکی زۆر گەر تەمەن ڕێگەی دا، بەردەوام بم لە دانانی بابەت. هاوڕێی خۆتان داربەڕوو. خواتان لە دڵ🦋 @Hest_65

سڵاو و ڕێز ئەم نووسینەی چۆلەکە، بۆ کەسی عاشق زۆر زۆر بەئێشترە. واتە کاتێک کەسێکی عاشق، دەبینێت دوو دڵدار یەک ماچ دەکەن و خۆشەویستی و عەشقێکی پاک نێوانیان بوونی هەیە، کەسی عاشقیش بەس لەبیری عەشقی دڵی دەتەقێ و هەموو ڕۆژێ مردنێک ئەزموون دەکات. چۆلەکە بیری ئازادی کوشتی. عاشقیش بیری عەشقی. ئەمە ڕاستییە و حاشاهەڵنەگرە. خواتان لە دڵ🦋 @Hest_65

چۆلەکەیەکیان ئەشکەنجە دا، چۆن!؟ پایەکیان شکاند؟ نە! چاوێکیان کوێر کرد!؟ نە! ئاویان لێ گرت!؟ نە! هاتن و خستیانە قەفەس، لێیان گرت ئازادی! ئینجا لەبەر چاوی، چۆلەکەیەکی تریان هەڵفڕاند، بیری ئازادی دڵی چۆلەکەی ناو قەفەسی تەقاند! (هەست) @Hest_65

بیری ئازادی.mp38.34 KB

پەندێکی پیران و ژیرانتان ئاراستە بکەم: گوێزی پووچەڵ، سووکە. ٤٢ گوێزێکی پووچەڵ ئەها  چەند پووکە کەسی  بێڕێزیش   ئەوەندە   سووکە (هەست) @Hest_65

پەندی ٤٢.mp35.31 KB

چنارێک ئەیپرسی و گوڵەکان پەنجەیان هەڵەبڕی هۆی چییە ئەم گۆمەی تەنیشتمان هەمیشە وا ماتە؟! گوڵهەنار وەڵامی دایەوە: هۆیەکەی ئەوەیە زۆر بیری سەرچاوەی دایکی خۆی ئەکات و نایشتوانێ وەرگەڕێ بۆ دواوە نەتزانی! هێرۆیەک: پێ ئەچێ ڕاوچییەکان بۆ ماسی بێزاریان کردبێ نەتزانی! گوڵلیمۆ: پێ ئەچێ و وا دیارە ڕەشەبا نەهێڵێ شەو بنوێ نەتزانی! ئەی چییە خۆت بیڵێ؟ گوێ بگرن، شەوێکیان، من بینیم کە مانگ نووست، سەری خۆی داپۆشی خێڵی خوێن هاتنەوە کچێکی عاشقیان تیا خنکان! شێرکۆ بێکەس @Hest_65

شێرکۆ بێکەس و ماتیی گۆم.mp31.20 MB

حەز ئەکەم لە گوندێ بژیم لەو دوورانە، بەیانیان پیرەژنێکی چاوبەخەو هەڵم سێنێ، کە بانگ لە کچەکەی دەکات هۆی نێرێ، نێرگەلێ، نێرگسێ، هەستە مەشکەکەت بژەنە و کۆڵوانەکەت بکەرە مل، وا بەیانە! بەختیار عەلی @hest_65

حە ئەکەم لە گوندێ بژیم.mp36.05 KB

پەندێکی پیران و ژیرانتان ئاراستە بکەم: لەژێر زمانی دەر بێنە. ٤١ زۆر     بەژیرانە   لەژێر      زمانی ڕاز و ڕەمزەکەی بەباش دەر هانی (هەست) @Hest_65

پەندی ٤١.mp35.13 KB

سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا لەوانەیە هاوین چالاکیی هەست بێتە خوارەوە! چونکە نیم لە مەریوان و بۆ ماوەیەک دەچم بۆ شوێنێکی دیکە. بەڵام هەر هەوڵ ئەدەم بە گوێرەی توانایی و کات و دەرفەتی خۆم لە خزمەتی ئێوەدا بم. هیوادارم هەر لامان بمێننەوە. خواتان لە دڵ🥹🦋

لەبیریدام بنووسم کتێبێک، وەها کە لاپەڕەکانی هەموو خوشک و برا بن، لەسەری هەموو لاپەڕەیەک، دلۆڤانی بێت، تاکوو خوشک و براکان جوان لە مێشکیان جێ بگرێ کە دلۆڤانی سەرچاوەی مرۆڤایەتییە! لەبری نووسینی ژمارەی لاپەڕە، دەنووسم دووری بگرن لە هەرچی شەڕە، لە هەموو لاپەڕەیەک دەبێت جێگای خاڵی بێت، تاکوو هەر کەس ڕووی کردە ئەم کتێبە ڕای خۆی دەربڕێت، چونکە دونیا بە بۆچوونی جیاوازەوە جوانە، وەکوو ئەستێرەزێڕینە کە بە ڕەنگی جیاوازەوە سەماکەی زۆر جوانە! نووسینەکان دەبێت نزیک بە یەک بن، دووری، دڵ دەکوژێت، هەست دەمرێت! وشەکان دەست بخەنە ملی یەک، لە سووچی هەموو لاپەڕەیەکدا وێنەی پەپوولەی تێدا بێت، کە لەسەر دەستی مرۆڤ نیشتووەتەوە! چونکە متمانە زۆر خۆشە، وێنەی ئاسکێک کە بە دوور لە هەموو چەشنە دڵەڕاوکێیەک لەتەنیشتی ڕووبارێک ئاو دەخواتەوە، یەکەمین وشەی کتێبەکە دەبێت بنووسم، هەست، ئاخرین وشەی کتێبەکەیش دیسان دەنووسم هەست، لە ئاخریدا قەت نانووسم: کۆتایی، چونکە هەست قەت کۆتاییی نییە، وا مەزانن گریانی تێدا نییە، وا مەزانن پێکەنینی تێدا نییە، پێکەنین دەست دەخاتە ملی گریان، ژیری دەکاتەوە، بەجێی نایەڵێت، تاسەر لەگەڵیدایە، کتێبێکی بێوێنەیە، چونکە تاریف لە کەس ناکات، بێڕێزییش بە کەس ناکات، ئەوەندە بەچێژە خەوت لێ دەزڕێ، پێویستی به وەرگێڕاندن بە زمانەکانی دیکە نییە، هەموو کەس لێی تێ دەگات، چونکه وێنەی تێدایە، چونکە ڕقی تێدا نییە، چونکە دەمەوێت دونیایەکی نوێ لەدایک بێت، بەڵکوو ببێت بە مێژوو، بۆ داهاتوو، بڕێ جار وشەکان یەکتر ماچ دەکەن، چونکە ماچ، بەشێ لە "هەست"ە، چونکە ماچ سێ پیت و یەک وشەیە، بەڵام بۆ خۆی ڕۆمانێکی بێوێنەیە، پێت سەیر نەبێت لە کاتی خوێندنەوەیدا، گوڵ هاتە قسە!، پەڕەسێلکە هاتە بزە، بڕێ جار تێیدایە دەنگی تەرزە، سروشت دەنگی بێوێنەیە، باسی دەنگ هات، هەر کە کتێبەکەت کردەوە، دەنگی لایلایە دێتە گوێت، ناڵێم ئەم کتێبە تایبەتە! بێوێنەیە، لەبیریدام بنووسم کتێبێک، بۆ داهاتوو، ببێت بە مێژوو، بزانن کە زۆر شتی تێدایە، نازانم ئەو ڕۆژە دوورە یان نزیک!؟ بەس بزانن لەبیریدام! (هەست) @Hest_65

سێتار: داربەڕوو خوێندنەوە: داربەڕوو @Hest_65

Folk_Tasnif_Rashid_Khan_Gholam_Hoseyn_Bigjekhani_Mahmud_Farnam_FLAC.flac41.97 MB

سڵاو ڕەخنە و پێشنیار (پێشنیاز) سەبارەت بە کاناڵ هەست. پەیوەندی: @Hest65

قسەی کەسێک سەبارەت بە نووسینی پۆستی پێشوو. کۆڕ کێیت؟ کچ کێیت؟ سپاسی هەستی ئەو بەڕێزە دەکەم. هیوای سەلامەتی @Hest_65
قسەی کەسێک سەبارەت بە نووسینی پۆستی پێشوو. کۆڕ کێیت؟ کچ کێیت؟ سپاسی هەستی ئەو بەڕێزە دەکەم. هیوای سەلامەتی @Hest_65

"تاوانێکی گەورە لە هەمبەر دایک" (کوڕ کێیت؟ کچ کێیت؟) .................................. تەمەنم زۆر کەم بوو، لەناو خەڵک باو بوو کە لە کوڕ یان کچیان دەپرسی: ئەرە ڕۆڵە کوڕ کێیت؟ یان کچ کێیت؟ منداڵەکانیش ڕاستەوخۆ، دەیانوت: کوڕ کا عەلی کچ کا مەحموود تا ماوەیەک هەر نەمدەزانی کە ئەشێ بۆچی کاتێک پرسیار دەکەن لێمان کە کوڕ کێیت؟ دەبێ بڵێین کوڕ باوکمانین! بەڵام بەڕاستی چ تاوانێکی گەورەیە لە هەمبەر دایکا، کە تەنانەت خاوەنی منداڵیشی نییە! من زۆر جار کە دەپرسن کوڕ کێیت؟ دەڵێم کوڕ دادە "ئامین"م (دایکم). پاشان دەڵێم باوکم. خۆزگایە لەناو ئەو فورمانەی کە پڕیان دەکەینەوە نەنووسرایە: نام پدر: ناوی باوک: باشە ئەشێ بۆ نەنووسن؟ ناوی دایک و باوک: هیوادارم کوڕان و کچان تەنیا بە مڵکی باوک نەزانین و تەنیا نەڵێین کوڕ باوکمانین. خواتان لە دڵ🦋 (هەست) @Hest_65