en
Feedback
Mewda Media

Mewda Media

Open in Telegram

مەودا میدیا، ماڵپەڕێکی هەواڵیی سیاسیی گشتییە، ئامانجی گواستنەوەی زانیاری دروستە بۆ خوێنەرەکانی

Show more
1 661
Subscribers
No data24 hours
-87 days
-3030 days

Data loading in progress...

Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
March '25
March '25
+5
in 0 channels
February '25
+15
in 0 channels
Get PRO
January '25
+7
in 0 channels
Get PRO
December '24
+7
in 0 channels
Get PRO
November '24
+12
in 0 channels
Get PRO
October '24
+10
in 0 channels
Get PRO
September '24
+25
in 0 channels
Get PRO
August '24
+19
in 0 channels
Get PRO
July '24
+21
in 0 channels
Get PRO
June '24
+8
in 0 channels
Get PRO
May '24
+21
in 0 channels
Get PRO
April '24
+35
in 0 channels
Get PRO
March '24
+23
in 0 channels
Get PRO
February '24
+23
in 0 channels
Get PRO
January '24
+29
in 0 channels
Get PRO
December '23
+2 143
in 0 channels
Date
Subscriber Growth
Mentions
Channels
24 March0
23 March0
22 March0
21 March0
20 March0
19 March0
18 March+1
17 March0
16 March0
15 March0
14 March0
13 March0
12 March+1
11 March0
10 March0
09 March0
08 March+1
07 March0
06 March+1
05 March0
04 March+1
03 March0
02 March0
01 March0
Channel Posts
photo content

2
ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌ پلان دروستكراوه‌.... مه‌ودا میدیا- پسپۆڕێكى ده‌روونى و مامۆستاى زانكۆ سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌ى له‌ هه‌رێم دروست بووه‌ و پێنه‌دانى مووچه‌ و به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاریی ناڕاست و متمانه‌ نه‌مان به‌ هه‌واڵه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ئه‌م بێ متمانه‌یه‌ى دروست كردووه‌ له‌ سه‌رووى هێزى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه‌یه‌ و پلانێكى فره‌چه‌شنه‌". د.شیرین حسێن، پسپۆڕى ده‌روونى و مامۆستاى زانكۆ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌م دۆچه‌ى ئێستاى هه‌رێم دروستكراوه‌ و كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته‌ له‌ سه‌ر عه‌سابى تاك و ناسه‌قامگیریی ده‌روونى دروست ده‌كات، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى دروستبوونى چه‌ندین كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى". وتیشى "ئه‌مه‌ى كه‌ ده‌كرێت له‌سه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ئه‌م بێ متمانه‌یه‌ى دروست كردووه‌ له‌ سه‌رووى هێزى ئه‌وانه‌وه‌یه‌ و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى به‌رژه‌وه‌نده‌كان گوێ نایه‌ن چى به‌سه‌ر تاكى كورد و كۆمه‌ڵگه‌ دێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مه‌ پلانێكى ده‌روونى، سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه‌ كه‌ له‌ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدت به‌رێوه‌ده‌چێت". پ ح ع
253
3
No text...
149
4
كۆڕنیشینه‌كه‌ى كه‌لار كاركردن تێیدا سسته‌ و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت .....مه‌ودا میدیا- كاركردن له‌ كۆڕنیشینه‌كه‌ى كه‌لار به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام كاره‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى سست ده‌ڕوات به‌ ڕێوه‌ و سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌موو كارێك كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت زۆرجار كێشه‌ و كه‌موكورتى تێدا دروست ده‌بێت، كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن". ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت زۆرجار كێشه‌ و كه‌موكورتى هه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، كه‌ جارى وا هه‌یه‌ له‌ كاتى كاركردندا گرفت دێته‌ پێش". وتیشى "له‌ ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه‌ كارى تێدا ده‌كرێت و به‌ ته‌واوبوونیشى هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانیی بكه‌ن و كاتى خۆیان له‌وێ به‌سه‌ر به‌رن، رووبه‌ره‌كه‌ى گه‌وره‌ و فراوانه‌ كه‌ سێ بۆ چوار كیلۆمه‌تر ده‌بێت". له‌ باره‌ى كاتى ته‌واوبوونه‌كه‌شى باسى له‌وه‌كرد "نازانن چی كاتێك ته‌واو ده‌بێت، چونكه‌ كۆڕنشینه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووبارى سیروانه‌وه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووى جووتیاران بكرێنه‌وه‌ و رێڕه‌وى رووباره‌كه‌ش چاكبكرێت". پ ح ع
142
5
No text...
110
6
کۆنگرەی یەکگرتوو و پرسی دەرکردنی ئەبوبەکرەکان و مەترسییەکانی دوای ئەنجامدانی کۆنگرە چین؟ ........ مه‌ودا میدیا- بڕیاره‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ و له‌ كاتى خۆیدا كۆنگره‌ى نوێى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كه‌ش له‌ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا بڕیاری له‌ باره‌وه‌ داوه‌. به‌ستنى كۆنگره‌ پشێوییه‌ك له‌ ناو یه‌كگرتوودا دروستده‌كات و بووه‌ته‌ مایه‌ى نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى و لایه‌نگرانى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگه‌ نادرێت شه‌ش سەرکردەى باڵا و ئه‌ندامى شووراى حزبەکه‌ به‌شدارى له‌ كۆنگره‌كه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌بوبه‌كره‌كان، واته‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، و ئه‌بوبه‌كر كاروانى كه‌ هه‌ر زوو ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕى و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى رایگه‌یاند "به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه‌یان ئه‌وان راسته‌وخۆ ئه‌ندامى كۆنگره‌ن و بڕیاره‌كه‌ به‌ ناپه‌یڕه‌ویى ده‌زانن" و ده‌شڵێت "بڕیاره‌كه‌ به‌ فلته‌رى صڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوودا تێپه‌ڕیوه‌". هاوكات، هۆكاره‌كه‌شى بۆ هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ راى ئه‌بوبه‌كر كاروانیش، به‌پێى پله‌كه‌ى له‌ ناو حزبه‌كه‌یدا بڕیاره‌كه‌ پێشێلكارى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌ و پێچه‌وانه‌ى دروشمه‌كه‌یه‌تى كه‌ بانگه‌شه‌ى دادپه‌روه‌رى ده‌كات. كاروانى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كگرتوویش، ده‌ڵێت "یه‌كگرتوو هه‌ڵه‌یه‌كى مێژووى كرد و له‌ داهاتوودا باجه‌كه‌ى ده‌دات، چونكه‌ بڕیاره‌كه‌ نائومێدى دروست ده‌كات و، وه‌ حزبه‌كه‌ و خودى ئه‌مینداره‌كه‌شى پێی ده‌شكێت، كه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كگرتوو خۆش نییه‌". له‌به‌رانبه‌ردا، لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو له‌ روونکردنەوەیەکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ماوەی دوو ساڵە داخوازییەک هەیە لە لایەن کادر و رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەی پێویستی بوونی رێوشوێنی لائیحی سەبارەت بە کەمتەرخەمی و پابەند نەبوون بە ئەرکەکانی حزب و ئۆرگانەکان بۆ کۆنگرەی نۆیەم، لەم روانگەوە ئەنجومەنی جێبەجێکردن بڕیاریدا سێ پێوەرى هەبێت بۆ ئەندامێتی کۆنگرە، وەک سەرەتایی ترین ئەرکی ئەندام، كه‌ ئه‌وانیش، پابەندبوون بە بەشداریکردن لە ئیشتراکات و ئابوونە، پابەندبوون بە ئاڕاستە و مەنهەج لە لێدوان و کاردا، پابەندبوون بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکان". راشیگه‌یاندووه‌ "لێرەوە ئەو بەڕێزانەی پابەندییان نەبووە بەو سێ خاڵەی سەرەوە، مافی ئەندامێتی کۆنگرەیان نابێت، ئەمەش واتای دوورخستنەوەیان نییە لە حزب، هەر وەک بەشداری نەکردن لە کۆنگرەش کارێکی لائیحی و ئاساییە و سەدان کادری باڵا و خاوەن فەزڵ بە هۆی سنوورداربوونی ئەندامانی کۆنگرەوە، بە لائیحە و هەڵبژاردنیش بەشدار نابن لە کۆنگرە و زۆر بە ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە". ئه‌بوبه‌كره‌كانیش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندنه‌بووبێتن به‌ ئیشتراكات و ئابوونه‌وه‌ و ده‌شڵێن "ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە بە بڕیاری مەکتەب سیاسی میدیا و رێکخستنی یەکگرتوویان لێ قەدەغەکراوە و رێگه‌یان نه‌دراوه‌ قسە بۆ هیچ کۆڕ و کۆوبوونەوەیەکی حزبەکە بکەن". له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت "دوورخستنه‌وه‌ و به‌شدارى نه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كۆنگره‌، توركیا ده‌ستوه‌ردانى تێدا كردووه‌ و له‌ پشت ئه‌و بڕیاره‌ى یه‌كگرتووه‌وه‌یه‌". ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی سێشەممە 17ی 12ی2024 ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەلاحەدین محەممەد بەهادین، لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و چاوى به‌ ( د.نوح یڵمەز ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كه‌وت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، ئەمینداری گشتیی حزبه‌كه‌ هه‌وڵى ئاشتكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌دا بەیاوەری وه‌فدێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، سەردانی محەممەد رەئوفی كرد. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌ودا میدیا په‌یوه‌ندى كرد به‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنییه‌وه‌، پێى راگه‌یاندین "له‌ ئێستادا هیچ قسه‌ و لێدوانێكى نابێت و چاوه‌ڕێى ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌یه‌، تاوه‌كو بزانێت تائه‌وكاته‌ چی گۆڕانكارییه‌ك روو ده‌دات". پ ح ع
176
7
ئه‌م قه‌ره‌بووكراوانه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن به‌خانوو.....مه‌ودا میدیا- له‌ كه‌لار چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌درێت به‌ جووتیار و خاوه‌ن باخه‌كانى نزیك گه‌ڕه‌كى كه‌لارى كۆن و باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ ئێستادا ناتوانرێت سوودیان لێببینرێت و بكرێن به‌ خانوو، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار ره‌تى ده‌كاته‌وه‌. ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ڤرفتى ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌گه‌ڵ تۆمارى خانووبه‌ره‌یه‌ و كه‌ پێویسته‌ زه‌وییه‌كانیان بۆ ئیفراز بكرێت، دواى ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موویان هێڵكارییان بۆ بكرێت". وتیشى "به‌ڵام هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت و په‌له‌ى بێت ئه‌وان هاوكارى ده‌كه‌ن و رێگه‌ى پێده‌ده‌ن بیكات به‌ خانوو". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "زۆرێك له‌ كاره‌كانى ته‌واو بووه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌ ته‌واوى رێگه‌یان پێده‌درێت به‌ فه‌ڕمیی خانووی تێدا دروستیكرێت".
306
8
No text...
259
9
ماڵێک لە هەولێر بەنایاسایی بەرهەمی شیرەمەنی دروستدەکردووه‌ و رۆژانە رەوانەی بازاڕى کردووە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ دواى گەیشتنى زانیاریى، کە ماڵێک لە گەڕەکى بەختیارى، بەشێوەیەکى نایاسایی و بەبێ گوێدانە یاسا و رێنماییەکان و جێبەجێکردنى مەرجە تەندروستییەکان، بەرهەمى شیرەمەنى وەک "پەنیر" دروستدەکرێت و رۆژانە رەوانەى بازاڕ دەکرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا ساغ دەکرێتەوە". راشیگه‌یاندووه‌ "لیژنەی پشکنینی قایمقامیەت گەیشتنە ماڵەکە و وێڕاى دەست بەسەرداگرتنى کەلوپەل و پێداویستییەکان، خاوەنى ماڵەکەش بەپێى یاسا و بە فەرمانى دادوەر دەستگیرکرا و رەوانەى دادگا کرا".
189
10
+9
No text...
225
11
+3
No text...
143
12
سنوورى بایکۆتكردن تابێت فراوانتر دەبێت.......... مه‌ودا میدیا- سنوورى بایکۆتی مووچه‌خۆران بە هۆی دابەشنەکردن و دواكه‌وتنى مووچەوە تابێت فراوانتر دەبێت و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیانیش ده‌وامكردنیان راگرت. صڵاح حه‌سه‌ن، كارمه‌ندى ته‌ندروستیی گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندانی زۆربەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی گەرمیان بایكۆتى دەوامیان كردووه‌ و نه‌چوونه‌وه‌ بۆ ده‌وام". وتیشى "بڕیاریانداوه‌ تاوه‌كو مووچه‌كه‌یان دابه‌شنه‌كرێت به‌ره‌وام ده‌بن له‌ بایكۆت كردن". ماوه‌ى چەند رۆژێکە بایکۆتكردنى ده‌وام لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە ده‌ستیپێكردووه‌ و تابێت فراوانتر ده‌بێت و چه‌ندین ناوه‌ندى خوێندن و فه‌رمانگه‌ى جیاوازى حكومه‌ت ده‌رگایان به‌ رووى ده‌وامكردندا داخستووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئێستا له‌ مانگگى 12 داین و هێشتا مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.
96
13
No text...
112
14
عیراق بڕه‌ پاره‌یه‌كى تر بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت........مه‌ودا میدیا- بەپێی ئەو زانییاریانەی دەست مه‌ودا میدیا کەوتووە، وەزارەتی دارایی عیراق به‌ نیازه‌ لە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بڕى 400 ملیار دینار بكوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 خه‌رج بكرێت. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ماوه‌ى چەند رۆژێکە کۆبوونەوەى جددى لە وەزارەتی دارایی عیراق ده‌كرێت تاوەکو بەزوویی بگەنە ئەنجام، ئەگەر بگەنە ئەنجام بڕی 400 ملیار دیناری تر بۆ مووچەی سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ بەم زووانە دابیندەکرێت و خەرج دەکرێت.
140
15
No text...
124
16
خواردنەوە دایتەکان زیانبەخشە و لێی دووربکەوە......مەودا میدیا- ئەندازیارێکی خۆراک ئامۆژگاری ھاوڵاتییان دەکات دوور بکەونەوە لە خواردنەوە دایتەکان و رایدەگەیەنێت "زیانێکی زۆر بە تەندروستیی لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت". لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "خواردنەوە دایتەکان زیانێکی زۆر بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت و پێویستە ھاوڵاتییان لە خواردنەوەی دوور بکەونەوە". وتیشی "ئەو خواردنەوانە بەو پێیەی ماددەی ئەسپەرتایمی تێدایە و ھەستی شیرینی بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام خۆی لە بنەڕەتدا شیرین نییە و تەنیا ھەستەکە دروستدەکات، وا دەکات زیاتر خواردنەوەکان بخورێن". روونیشیکردەوە "ئەو ماددەیە دەستکردە و بۆ شیرین کردنی خواردنەوە گازییەکان بەکار ده‌ھێندرێت کە زۆر زیانبەخشە و مەترسی دروستکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی شەکرە و جەڵدەی دڵ و ریخۆڵەکان زیاد دەکات".
160
17
No text...
137
18
زانیاریی نوێ له‌ باره‌ى كاتى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌ كردارى ئاشكرا ده‌كرێت مه‌ودا میدیا- دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌زار ناوى فه‌رمانبه‌ران له‌ گه‌رمیان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وییان بۆ ده‌رچوو، ئه‌گه‌رچى ماوه‌یه‌كى زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ نه‌كراوه‌ و زه‌وییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لاریش له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا لیستى ناوه‌كانیان به‌ ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌، هه‌ركات پێیانبگات وردبینی تێدا ده‌كه‌ن". وتیشى "ئه‌وان ئێستا سه‌رقاڵن به‌ رێكاره‌كانه‌وه‌ و زه‌وی له‌ ئاماده‌كاریدایه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى 222 له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتوكاڵى گه‌رمیان سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانن كه‌ چى جووتیارێك مافى له‌سه‌ره‌". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌ك شاره‌وانیش لاى خۆیانه‌وه‌ نه‌خشه‌ و ورده‌كارییان بۆ زه‌وییه‌كان كردووه‌ و له‌ قۆناغى ئیشدان". له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ش بۆچى تاوه‌كو ئێستا زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه‌، روونیكرده‌وه‌ "ئه‌و ناوانه‌ ته‌نیا فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ ده‌رچووه‌، پێویسته‌ بنێردرێته‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌وێشه‌وه‌ وردبینى بۆ بكرێت، دواتر بنێردرێت بۆ ئه‌وان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیى كه‌لار) بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى، ناشزانن ئه‌و كارانه‌ش چه‌ند كات ده‌خایه‌نێت و به‌كردارى زه‌وییه‌كان دابه‌شده‌كرێن".
127
19
No text...
98
20
هۆشداری ده‌درێته‌ به‌رپرسانى كورد له‌ دۆخه‌كه‌ "فریا نەکەون، سەرەی کوردیش دێت" ......... مه‌ودا میدیا- نوێنەری پێشووی یەکێتی لە تورکیا هۆشدارى ده‌دات له‌م دۆخه‌ى هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رپرسانی کورد فریای خۆمان نەکەون، سەرەی کوردیش دێت". ده‌شڵێت "ئێستا زیاتر کاتی بیرکردنەوەیە لە کورد، نەک لە کورسیی دەسەڵات". بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری پێشووی یەكێتیی لە توركیا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "رۆژ بە رۆژ دۆخى سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، بینیتان چۆن ئێران لە سوریا به‌ر له‌ دوو مانگ سەحبی کردەوە، وڵاتان تەماشای بەرژەوەندی خۆیان و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەن".‌‎ راشیگه‌یاندووه‌ "بەڕای من بە شار ئەسەد یان دەبێت ببێتە سەر بە ئەمه‌ریکا یان ‌‎سقوتی پێدەکەن و سوریا داگیر دەکەن و رووسیش سەفقەی خۆی کردوە، بۆیە وەک پێویست بەرگری لە سوپای سوری نەکرد". ئاشكراشیكردووه‌ "بەحەلەبیش راناوەستن و پلانیکی گەورە داڕیژراوە و ئەگەری زۆر هەیە هێرش بۆسەر ناوچه‌ی کوردیش دەستپێبکات و تەنانەت چاو لەسەر موسڵیش هەیە".‌‎ نوێنه‌ره‌كه‌ى پێشووى یه‌كێتى هۆشدارى ده‌دات و ریده‌گه‌یه‌نێت "بە ڕای بەندە کورد دەبێت وریا بێت و هاوپەیمانەکانی نەیفرۆشن".
110