جورابێنی نەغەدە
Open in Telegram
👐به خیر بین دوستانی به ریز👐 ارتباط با مدیر و ارسال پست👈 @vahedkurd @NAJMADIN16 ایدی کانال @JORABENi_naghade
Show more766
Subscribers
-124 hours
No data7 days
-130 days
Posts Archive
Repost from گولدانی شعری کوردی🌹
🌹 بهبۆنهی هاتنی جهژنی قوربانهوه
پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی ههموو ئهندامه خوشهویسهكان دهكهین،
هیوادارین ههموو رۆژیكتان جهژن و خۆشی و شادی بیت
🍃🌺🍃🍃🌺🍃
Repost from 🌸🌸 جۆرابێن شنۆ 🌸🌸
🎥 لَبَّیک، اَللّهُمَ لَبَّیک
◽️لَبَّیک لا شریکَ لَکَ لَبَّیک
◽️اِنَّ الحَمدَ و النَعمةَ
◽️لَکَ و المُلک
◽️لا شریکَ لَکَ لَبَّیک
◽️اَللّهُ اَكبَر،اَللّهُ اَكبَر
◽️لا اِلهَ إلا اللّهُ،اَللّهُ اَكبَر
◽️اَللّهُ اَكبَر ولِلهِ الْحَمد
🌹ئازیزان جێژنتان پیرۆز بێت🌹
❤️عید سعید قربان بر شما برادران عزیز مبارک باد❤️
https://t.me/hAmster_kombat_bot/start?startapp=kentId67374300
Play with me, become cryptoexchange CEO and get a token airdrop!
💸 2k Coins as a first-time gift
🔥 25k Coins if you have Telegram Premium
https://t.me/hamster_kombaT_bot/start?startapp=kentId67374300
Play with me, become cryptoexchange CEO and get a token airdrop!
💸 2k Coins as a first-time gift
🔥 25k Coins if you have Telegram Premium
Repost from 🍁جۆرابێنێ پیرانشار🍁
اسماعیل احمد پور نرزیوه اهل روستای گزگسک که در روستای جلدیان مشغول به کار (مجی وری) میباشد از فقدان یک پا رنج میبرد و سالیان زیاد است که به این مشکل گرفتار است و تنها سرپرست و نان اور خانواده اش خودش است.
بنا بر شاهدان و اهالی روستای جلدیان پای مصنوعی ایشان شکسته و نیاز به تعویض یا خرید یکی دیگر دارد از شما دوستان انتظار داریم در حد توانتان به هم نوع خود کمک کنید
🫂@jorabene_piranshar🫂
♦1: گۆرەوی 10 دانە یان 5 جووت، دووبەدوو یەکڕەنگ، لە دوو ڕێزدا 5 دانە سەرێ و 5 دانە خوارێ، لە دیدی ڕاستەوخۆی لایەنی بەرامبەردا بێ.
تێبینی: هەر گۆرەوییەک دەبێ لە دوو ڕەنگ پێک هاتبێ.
♦2: ئەندامانی هەر یانەیەک بۆ کێبەرکێ دەبێ لە سێ کەسی سەرەکی (اصلی) و یەک کەس بۆ جێگۆڕین (ذخیرە) پێک هاتبێ.
- تێبینی1: هەر یانەیەک دەتوانێ 2 هەتا 5 یاریزانی هەبێ بەڵام بۆ کێبەرکێ نابێ لە سێ کەسی یەکەم (اصلی) و یەک کەس بۆ گۆڕین (ذخیرە) زۆرتر بێ.
- تێبینی 2: کەسی پێنجەم دەتوانێ جێگای خۆی لەگەڵ یەکێک لە سێ کەسی سەرەکی یان یاریزانی جێگۆڕین (ذخیرە) بگۆڕێ.
تێبینی 3: هیچ یانەیەک ناتوانێ بە یەک یاریزان (گۆرەویباز) یاری بکا.
Repost from یاریگەی جۆرابێنی چوارچرا
دووبارە سڵاو بۆ هاوڕێیانی هێژا
خۆشەویستان پێمباش بوو بابەتێک سەبارەت بە یاساکانی گۆرەویبازی یان جۆرابێن عەرزی ئێوە بکەم کە یاسا (قانون) بە شێوەی گشتی (کلی) دەنووسرێ و شرۆڤەی یاساکان دەمێنێتەوە بۆ شرۆڤەکاران، جا منیش حەولم داوە یاساکان بە شێوەی گشتی بنووسم و وروود نەکەمە ناو وردەکارییەکانەوە، بۆیە حەولم داوە بە کورتی و بە گشتی بینووسم و ئێوەی ئازیزیش دەنگی لەسەر بدەن.
شرۆڤە و تەفسیری یاساکان دەمێنێتەوە بۆ درێژەی کاری کتێبەکە.
تکایە ئەو ڕاپرسییانە وەک دەغدەغەیەکی خۆتان سەیر بکەن و هاوکارم بن بۆ بێهەڵەبوونی.
بە سپاسەوە
ئیدریس مێهرپەروەر
https://t.me/j2mahabad
Repost from یاریگەی جۆرابێنی چوارچرا
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەموو ئێوە ئازیزان
لە سەر ئیزنی ئێوە لە سبحەینێ شەوێ ڕا یاساکانی گۆرەویبازی (جۆرابێن) دادەبەزێنم و چاوەڕوانی ئەوەم تاک بە تاکی ئێوەی هێژا بەنیسبەت یاساکان هەڵوێستتان هەبێ و ئەگەر پێتان وایە هەڵەی تێدایە یان بە پێشنیارە جوانەکانتان پێتان وایە کە دتوانین جوانتری دابڕێژین لە بەشی (دیدگاهی بگذارید) لە خوارەوەی ڕاپرسییەکە (نظرسنجی) پێم ڕابگەیەنن. دیارە هەندێک لە یاساکان لەوانەیە کێشەی لە سەر بێت و هەندێک لە ئێوەی ئازیز بیروڕای جیاوازتان لە سەری هەبێ، بۆیە تکایە ئەگەر بە هەر جورێک یاسایەک پێتان درووست نەبوو بە دەلیل پێم ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی بتوانین باشترین و درووستترین یاسا بۆ ئەو کایە پیرۆزە دابڕێژین و کتێبەکەمان بەبێ هەڵە لە بەشی یاسادا بێتە بواری چاپ. جێگای ئاماژەیە ئەگەر هەر کام لە نووسراوەکان کە تا ئێستا وەک عوڕف لە کایەی جۆرابێندا کایەی پێ کراوە دەنگی زۆرینەی هێنایەوە دەبێت بە یاسا (قانون).
داواکارم لەو کاناڵانەی کە بە هەر هۆیەک تا ئێستاش "من"یان بایکۆت کردووە، بایکۆت بشکێنن و نیشان بدەن کە کاناڵەکانتان دەنگی خەڵک و کۆمەڵگای گۆرەویبازییە. ناوی هەموو ئێوە لە مێژووی جۆرابێندا دەمێنێتەوە بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزەی کە وەئەستۆی دەگرن.
لەوانەیە ئەو ڕاپرسییە ماوەیەکی زۆر بخایەنێ بۆیە پێشاپێش داوای لێبوردنم هەیە🌹
سپاس بۆ گەورەیی تاک بە تاکی ئێوە.
ئێدریس مێهرپەروەر
https://t.me/j2mahabad
Repost from یاریگەی جۆرابێنی چوارچرا
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان و جۆراببازانی خۆشەویست
لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا گۆرەویبازی یان جۆرابێن پەرەیەکی یەجگار زۆری گرتووە و دەبینین کە پۆلپۆل گەنجولاوەکانمان تێکەڵ بەو کایەیە دەبن.
هەر لەو ماوەیەدا من وەک خۆم زۆرم لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کایەیە کردووە و تا ڕادەیەک گەیشتوومە ئەنجامێکی زۆر باش بۆ ئەوەی وردەوردە چوارچێوەی کتێبی جۆرابێن دابڕێژم.
بەشێکی زۆر گرینگی جۆرابێن یاساکانی (قوانین) گۆرەویبازییە کە کە لە چوارچێوەی ئەو کتێبەدا جێی دەبێتەوە. بۆ ئەوەی یاساکانی جۆرابێن بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بێهەڵە لە کتێبەکەدا چاپ بکرێ پێویستم بە یارمەتی هەموو ئێوە جۆراببازە خۆشەویستەکان هەیە و هەر دەنگێکی ئێوە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ ئەوەی ئەگەر هەڵەیەک لە داڕشتنی یاساکاندا هەبێ گۆڕانکاری تێدا بکرێ و ئەوەی ڕاست و درووستە ببێت بە یاسا. ئەو یاسایانە بۆ دواڕۆژە و ئەگەر مەجالی ئەوە هەبێ کە بتوانین جۆرابێن بە دونیا بناسێنین کە بە دڵنیایییەوە دەیناسێنین، زۆرترین دەنگ و مۆری تەئییدی ئێوەی ئازیزی لە سەر بێ.
بۆیە تکایە بێهەڵوێست مەبن و دەنگ بدەن و ئەگەر هەڵەی تێدا بوو هەڵەکان ڕاست بکەنەوە.
بە سپاسەوە
تێبینی: ئەو یاسایانە هیچ پەیوەندییەکی بەو یاسایەی کە بەڕێزانی بەرپرس لە جۆرابێندا پەسەندیان کردووە نێ و کاری ئێمە دەگەڵ ئەوان جیاوازە و بیروڕای ئەوان بۆ ئێمە جێگای ڕێزە. ئێمە تەنیا بۆ یاساکانی کتێبەکە پێویستمان بە پەسەندکردنی ئێوەیە.
ئیدریس مێهرپەروەر
https://t.me/j2mahabad
با عرض سلام خدمت دوستان،
به دلیل پاره ای از مشکلات(تاخیر در اعلام) تیم اول تا چهارم جام رمضان به شرح ذیل اعلام میگردد
Repost from یاریگەی جۆرابێنی چوارچرا
سڵاو و ڕێز هاوێیانی خۆشەویست
مێژوو بەشێکی دانەبڕاو لە چۆنێتی ژیانی هەر نەتەوەیەکە کە هەر ئینسانێک بە دەستپێڕاگەیشتن بە بابەتە مێژوویییەکانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگات بە فامێکی تاریخی لە سەر نەتەوەی خۆی. ئەوە دە حاڵێک دایە کە ئینسان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستی بە بابەتە مێژوویییەکان ڕابگا و بەنیسبەت هەر بابەتێکی مێژوویی لە چوارچێوەی کۆمەڵگاکەیدا بیهەوێ لێکۆڵینەوە بکا، لەبەردەستیدا بێ وەک: کتێب، نووسراوە، بەڵگە یان سەنەد، ئاڕشیڤ و زۆر بابەتی دیکەی مێژوویی. بەڵام لێرەدا ئایا ئێمە دەتوانین بەنیسبەت مێژووی خۆمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە بکەین و لە تەواوی کەلێن و قوژبنەکانی سەردەمی ڕابردوومان تێبگەین؟ بە دڵنیایییەوە نا. مێژووی ئێمەی کورد مێژوویەکی نووسراوە نییە بەڵکوو مێژوویەکی زارەکییە و سینگ بە سینگ لە ئینسانی کۆنەوە بۆ ئێمە لە چوارچێوەی ئەدەبییات و وێژەی کوردی ڕا بۆ ئێمە بە میرات گەیشتووە. دیارە زۆر هۆکار هەن کە مێژووی ئێمە مێژوویەکی زارەکییە کە لێرەدا نامهەوێ سەرتان بێشێنم و لە داهاتوودا زۆرتر باسی لێ دەکەین بەڵام سەرەڕای ئەوەش جۆرابێن یان گۆرەویبازی یان باسی لێ نەکراوە یان ئەمن تا ئێستا نەمتوانیوە نووسراوە یان وێنەیەکی زۆر کۆنی لێ وەدەست بخەم. بۆیە داوا لە هەموو ئێوە ئازیزانی جۆرابباز و هۆگرانی کلتوری کوردەواری دەکەم بۆ ڕاپەڕاندنی کاری کۆتایی "کتێبی جۆرابێن" ئەگەر نووسراوەیەک، وێنەیەک، فیلمێک یان تەنانەت بیرەوەرییەکی کۆن سەبارەت بە کایەی جۆرابێن لە خۆتان، بابوباپیرتان یان کەسانی کۆن لە شار و ئاوایییەکانتان هەیە یان بیستووتانە، بۆ منی بنێرن و با لە کتێبەکەدا بیگونجێنین. لەبیرمان نەچێ کە هەر زانیارییەک تەنانەت ئەگەر کورت و بچووکیش بێ دەتوانێ زۆر یارمەتیدەر بێ بۆ دەوڵەمەندبوونی کتێبەکە، بۆیە وێڕای ئەوەی کە دووبارە داواکارم لەو ئەرکە پیرۆزەدا یارمەتیدەر بن ڕادەگەیەنم کە هەر بابەتێک کە لە لایان ئێوەی خۆشەویستەوە لە چوارچێوەی کتێبەکەدا بگونجێ بە ڕێفرێنس و هێنانی ناوی ئێوە وەک کەسێک کە لەو بەشەدا یارمەتیدەر بووە، دێ و خاترجەم بن کە ناوی ئێوە پارێزراوە دەبێ.
بە سپاسەوە
ئیدریس مێهرپەروەر
https://t.me/j2mahabad
