en
Feedback
سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz

سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz

Open in Telegram

قوتابی عیلمی شەرعی و خزمەتکاری ئەهلەکەی

Show more
5 148
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+5230 days
Posts Archive
برادەران، سەماحەتی شێخ لە خەڵوەتدایە دەترسم نەیزانیبێ ئەمڕۆ جەژنە، بۆیە ئەمن بە ناوی ئەویشەوە جەژنە پیرۆزەم بۆتان هەیە 😁😁

جەژنتان پیرۆز بێت، و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و شادی بێت. خوای گەورە سەرکەوتنی ئیسلام و موسوڵمانانمان نیشان بدات، تەمەنی هەموو لایەک لە خێردا درێژ بکات. تاعەتتان قبوڵ بێت.

عەزیزانم، وا مەزانن کارەساتێکی زۆر گەورە ڕوویداوە و ئوممەت ماڵوێران بووە، ئەم جیاوازییە لەدیاریکردنی جەژندا، شتێکی سەیر نییە، کوفر و گومڕایی نییە. ئەوپەڕی: ئێستا بە هۆی میدیاوە، ئەزانرێت لەکوێ جەژنە و لەکوێ نییە. لەڕابردوودا، دەیان و ڕەنگە سەدان جار، ئەمە ڕوویدابێت و پاش چەندێک، زانیبێتیان، یان نا، کە لەبیلادی هاوسێیان، جەژن و ڕەمەزان بووە، یان نا، تەنانەت لەزەمەنی ئەسحابیشدا، ئەم جیاوازییە لەنێوان شام و حیجازدا ڕوویداوە. سبەی پابەندی کۆمەڵگای خۆتبە، هەر زانیت جەژن نەبووە و خاترجەمیت ویست، ڕۆژێک قەزا بکەرەوە.

ئێمە لە هەموو حاڵ و بارێکدا، بە شەریعەتی خوا دەچین بەڕێوە، نەک بە تەبیعەت و حەزم لێیەتی و حەزم لێی نییە! کەوابوو: سبەی جەژنە، ئەمری شەریعەت دەربڕینی خۆشی و شادی و خۆگۆڕین و خواردنی خۆش، و سوپاسگوزاری پەروەردگارە لەسەر نیعمەتەکانی. هەرکەسیش بە تەبیعەتی حەزی پێناکا، ئەوا واجبە لەسەری کە موجاهەدەی ئەو تەبیعەتەی بکات و بە خۆشی بێ یان بە زۆر: ئەمری خوا ـ سبحانە وتعالی ـ جێبەجێ بکات. دەربڕینی خۆشیش، یەک دەنک دژایەتی نییە لەگەڵ هاوخەمی موسوڵمانانی دەردەدار، بەڵکو لەوەش سەیرتر: ئەوانیش بە ئەندازەی خۆیان فەرمانپێکراون کە سوپاسگوزاری و شادی بە نیعمەتەکانی خوا دەرببڕن. جەژنە پیرۆزەش ئێستا زۆر ئاساییە، بەس با وەکو عورف هەڵیبگرین بۆ دوای نوێژی جەژن...

تاکە کێشەی ئەو موحازەرانەی ئوستاز ئەوەیە کە تەواو دەبێ!

حەققەن ئەوەی فەییومی نوسیویەتی سەهلی مومتەنیعە (ئاسانە، بەڵام کەس ناتوانێ وەکو ئەو بکات)، ئەوەی لە مطولاتی معاجمدا ئاڵۆز و کا
حەققەن ئەوەی فەییومی نوسیویەتی سەهلی مومتەنیعە (ئاسانە، بەڵام کەس ناتوانێ وەکو ئەو بکات)، ئەوەی لە مطولاتی معاجمدا ئاڵۆز و کاڵە، لەوێ ئاسان و درەوشاوەیە. میسباح زۆر لە سەروو موختاری صیحاحەوەیە، بەڵام داخی گرانم حەجمی گەورەترە و مامەڵە لەگەڵ موختاردا ئاسانترە.

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " إِنَّ اللَّهَ يَقُولُ لِأَهْلِ الْجَنَّةِ : يَا أَهْلَ الْجَنَّةِ. يَقُولُونَ : لَبَّيْكَ رَبَّنَا وَسَعْدَيْكَ. فَيَقُولُ : هَلْ رَضِيتُمْ ؟ فَيَقُولُونَ : وَمَا لَنَا لَا نَرْضَى، وَقَدْ أَعْطَيْتَنَا مَا لَمْ تُعْطِ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ؟ فَيَقُولُ : أَنَا أُعْطِيكُمْ أَفْضَلَ مِنْ ذَلِكَ. قَالُوا : يَا رَبِّ، وَأَيُّ شَيْءٍ أَفْضَلُ مِنْ ذَلِكَ ؟ فَيَقُولُ : أُحِلُّ عَلَيْكُمْ رِضْوَانِي فَلَا أَسْخَطُ عَلَيْكُمْ بَعْدَهُ أَبَدًا ". پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ فەرمووی: پەروەردگار بە ئەهلی بەهەشت دەفەرمووێ: ئەی ئەهلی بەهەشت! دەڵێن: وەڵاممان دایتەوە پەروەردگارمان! دەفەرمووێ: ڕازین (بەو ناز و نیعمەتانە)؟ دەڵێن: جا چۆن ڕازی نەبین؟! شتێکت پێداوین، نەتداوەتە هیچ دروستکراوێکت! دەفەرمووێ: دەی لەوە باشترتان دەدەمێ!! دەڵێن: پەروەردگارا! چی لەوە باشترە؟! دەفەرمووێ: ڕازیبوونی خۆمتان بەسەردا دەبارێنم، هەرگیز لێتان توڕە نابم!

ئەوەی ڕۆیشت ڕۆیشت! پرسیارەکە ئەوەیە: برادەرانی هەڵخەڵەتاو چەند جاری دیکە فێڵیان لێدەکرێ؟ چەند جاری دیکە دەخرێنە سەفقەی تیجارە
ئەوەی ڕۆیشت ڕۆیشت! پرسیارەکە ئەوەیە: برادەرانی هەڵخەڵەتاو چەند جاری دیکە فێڵیان لێدەکرێ؟ چەند جاری دیکە دەخرێنە سەفقەی تیجارەتەوە؟ گەرووی زانایانی ڕاستەقینە کەوت هێندەی بڵێن: بابە گیان واز لەو دەم و چاوە سەیر و سەمەرانە بهێنن! واز لەوە بهێنن کە نایناسن و شایەتی تەڵەبی عیلم و تەقوا و نوێژی بەیانیانی نین! واز لەوە بهێنن هەر خەریکی (ئاشتیخوازی، و نوێگەری، و واقعبینی، و ...هتد بینییە)! واز لەوە بهێنن پیشەی گاڵتەکردنە بە توراس و تاریخی پرشنگداری زانایانی ئوممەت! واز لەوە بهێنن کە ئەدەبی نییە بەرامبەر نەوەوی و ئیبنوتەیمیە و ئینوحەجەر و ئیبنولقەییم! چەندی جاری دیکە هەڵدەخەڵەتێن؟!

چینێکم بیرچوو(یاخود بەئەنقەست دوام خست چوونکە لەهەمووی قەبیحتر دەرچوون) ٦-چینێک کە بەخۆیان ئەوت تەنویری و ڕۆشن فکر و دژی زوڵم، ئەیانوت زوڵم لە سەحابەش قبوڵ ناکەین و عوزریان پێ نادەین، باوکم و سەحابەش غەڵەت کەن ڤیدۆیان لەسەر ئەکەین، بەڵام کەڕۆژی حەقیقەت هات زوڵمیان لە ناتنیاهۆ قبوڵ کرد، و چوونە باوەشی ئیمارات(ئیسرائیلی خەلیج) بۆ نموونە د.عدنان ابراهیم، غەیری ئەو لە دوژمنانی فەرموودە و توراس و بەناو قورئانییەکان

لەم ڕووداوانەی غەززە چەن چینێک زۆر لەبەرچاوم کەوتن.... ١-چینێک کە ئەچوومە مەجلیسیانەوە، باس باسی ئەوە بوو فڵان وەلی فڕی و فڵان عاشقی خوایە و عاشقی.....، بەڵام بۆ خوێنی ئیمانداران کەسیان نەفڕین و هەڵوێستی شایستە بە قسە گەورەکانیان نەبوو ۲-چینێک کە ئەچوومە مەجلیسیانەوە، باس باسی وەلا و بەرا و عەقیدە و دوژمنایەتی کافر بوو، بەڵام کە ڕۆژی حەقیقەت هات لە وەزیرێکی ئیسرائیلی زیاتر بیانویان بۆ ناتنیاهۆ هێنایەوە ۳-چینێک شەو و ڕۆژ ئیشیان باسی تەدەبوری قورئانە، بەڵام تەدەبور ناکەن لەو حاڵەی کە ئێستا هەیە و ماناکانی قورئان بەکارناهێنن لە تێگەشتن لە ڕووداوێک کەسەری منداڵەکان سپی دەکات لە گەورەترین جەنگی نێوان ئیمان و کوفر تەدەبور ناکەن..!! ٤-چینێک قبوڵی هەڵەیان لەهیج زانایەک نەدەکرد وە 876942452224 ڕەددیان لەسەر زەکاتی سەرفترە هەیە بە یوتوب و نوسین، بەڵام (-٣٣) ڕەدیان هەیە لەسەر قەتڵی دوو ملیۆن نەفس ٥-چینێک کە بابی جیهادم لە فقه لا خوێندن و قەیدەکان و وردەکاریەکانی بابەکەیان فێرکردم، بەڵام کە ڕۆژی حەقیقەت هات ئەوەی فێریان کردم حاشایان لێ کرد و بەیانیان نەکرد.... تەقریبەن قیناعی هەموومان کەوت و کەشف بووین و لله الحمد.

بەدەر لەبابەتی بەرەکەتی مەکتوباتی وەلی خوا (بلا منازع)، عیباڕەتی نەوەویم بە کەس موقاڕەنە نەکردووە و ئیمام بەسەریدا زاڵ نەبێت،
بەدەر لەبابەتی بەرەکەتی مەکتوباتی وەلی خوا (بلا منازع)، عیباڕەتی نەوەویم بە کەس موقاڕەنە نەکردووە و ئیمام بەسەریدا زاڵ نەبێت، دووبارە بەدەر لەناسکی و جەزالەتی ئەلفاز، هەمیشە لەگەڵ عیباڕەتی نەوەویدا، هەستەکەم ئەو جوملەیە کە لەلاوەعی و دڵمدایە و ئاستی ئەوەم نییە بیخەمە سەر کاغەز! عیباڕاتی نەوەوی، قسە و نووسراوی، هەموو جوانبین و جوانناسێکە، با قەڵەم و ئالاتی ئەوەشیان نەبێت. خۆ هەرگیز کەس زاتی ئەوە ناکات، کە ئەگەر بهاتایە و مەزهەب ئەمی نەبووایە! ئەی ئەسڵەن بە بێ ئیمام، کێ نوێنەرایەتی لوغەی بەرزی فوقەهای ئەکرد! یەعنی سوبحانەڵڵا، ئەوی لەم پوختتر نووسراوە، بێزارکەرە، ئەوەشی درێژتر و ئاسانترە، هەروا!

سبحان الله العظيم، سبحان الله العظيم، سبحان الله العظيم خەجاڵەت ئێمەین ئەگەر لەحزەیەک لە قوڵایی دڵمانەوە پێبکەنین و یەکجاری ئ
سبحان الله العظيم، سبحان الله العظيم، سبحان الله العظيم خەجاڵەت ئێمەین ئەگەر لەحزەیەک لە قوڵایی دڵمانەوە پێبکەنین و یەکجاری ئێوەمان بیربچێتەوە!!! خوا بە شەهید قبوڵت بکات حسام وإنا لله وإنا إليه راجعون

ئیش و کاری ماڵ عایدی من نییە، ئەم ئێوارەیە حەزم کرد بزانم دونیا چ باسە، بە زۆر هەندێ ئیش و کارم لە ماڵ پەیداکرد بچم لە دەرەوە بیانکەم. ئەی چی بوو؟ لەناو بازاڕ پەیجێک هەر بە زۆری زۆر ڕایانگرتم (بابە گیان ئەمن درەنگمە دەڕۆم، ئەسڵەن بە غەڵەت هاتوومە ئێرە، کەڵکی نەبوو) و تەسویریان کردم و دە پرسیاریان لێکردم و موسحەفێکیشیان بە خەڵات پێدام 😁😅 ئەزموونێکی سەیر و خۆش بوو، جا نیوەی پرسیارەکانیش غەڵەت بوون 😃

خوایە گیان، ڕاگری ئەرز و ئاسمان، خاوەن عیززەت و دەسەڵاتی فراوان، پاشای پاشایان، زاتی پاک و دوور لە نەنگی و نەمان، بۆ خاتری جەبەروت و قودرەتی خۆت، کورسی دەسەڵاتدارانی خائن و خۆفرۆشی عەرەب و عەجەم بلەقێنە، عەرشیان بسوتێنە، ماڵ و سامانیان تەخشان و پەخشان بکە، خوایە شەوێکی وەکو شەوی هەڵهاتنەکەی بەشار ئەسادمان پێنیشان بدە دەرهەق بە هەموویان. ئامین ئامین ئامین تب/ ئەمە قورسترین و کاریگەرترین دوعایە کە لە جولەکە و ئیسرائیل بکرێ، چونکە ئەوان باش دەزانن (ئەگەر تۆش چاوت بیبینێ باش دەزانی) کە ئیسرائیل دڵنیا نەبێ لە خۆفرۆشی دەسەڵاتدارانی میسڕ و ئوردن و ...هتد، ناوێرێ یەک بست سنوری خۆی ببەزێنێ.

هیوادارم گوێی بۆ بگرن

Voice message04:48

ویتکۆف (نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست): "ئەگەر لە میسڕ شۆڕش ڕووبدا و دەسەڵاتی سیسی بڕوخێندرێ، هەموو هەوڵەکانمان بەفیڕۆدەچن" ئەها دوژمنی ڕاستگۆ! وا پێمان دەڵێ ئەگەر سەرکەوتن و سەرفرازیتان دەوێ، دەسەڵاتی سیسی (و هاوشێوەکانی) بڕوخێنن، ئەینا هەموو هەوڵێکی یارمەتیدانی غەززە لە خۆڕاییە (بە نزیکەیی).