cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ماموستا كریكار | فارسی

بنیاد حفظ و نشر آثار ماموستا کریکار " کانال رسمی " كوردی: @krekar_co

Show more
Advertising posts
4 324
Subscribers
-124 hours
+87 days
+1130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

مامۆستا کـ.ـرێکـ،ـٱر؛ هێمای عەقیدەی پۆڵایین، زانستی زێڕین و گیانفیدایی بۆ ئایین ئا: پێگەی دووربین وا پێنج دانە ساڵی ڕەبەقە چاومان لەشاشەی مۆبایل و لاپتۆپەکانمانە، بۆ یوتیوب، فەیسبوک و تێلیگرام دەڕوانین و چاوەڕوانین سیمایەکی نورانی و ڕیشێکی سپیبوو لەڕێی: زانست، عەقیدەو جیهاددا، بەبزەیەکی ئاوێتەی میهرەبانی و دڵسۆزییەوە دەرکەوێتەوە، لەپاش سەناو ستایشی خوای گەورەو سڵاوات ناردن بۆ گیانی پاکی پێغەمبەری ئازیزمان (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم)، بەمێژووی کۆچیی مانگی و زایینیمان بۆ بخوێنێتەوەو دەرسێکی نوێمان پێبڵێتەوە.. چاوەڕوانی پیاوێکین کە بەوتەی زێڕین، گوفتاری شیرین، پێنووسی ڕەنگین و لەهەمووی گرنگتر کرداری سادقانە، خواویستانەو سەنگینی، زۆرتر عەقیدەو بیری خاوێنی موسوڵمانانەمان فێربکات، لە‌ژێر ڕووناکیی قورئان و سوننەتدا ڕێگەمان بۆ ڕوونبکاتەوەو لەلاڕێکان دوورمانبخاتەوە، فەتوا داوا بکەین و فەتوامان بۆ بدات، ئایەتە پاکە بێگەردەکانمان بۆ تەفسیربکات، کەڵەپیاوانی ئوممەتمان پێبناسێنێت، باسی ئیبنوتەیمییەو سەییدو شێرانی تری ڕێبازی خواناسیمان بۆ بکات، لەمەترسییەکانی کـ.ـوفـ.ـرو زوڵم و خوانەناسی بمانترسێنێت، فێرمانبکات چۆن دەروونمان لەنەخۆشییەکان، بژاربکەین و چۆن هەموو ساتەکانمان لە یادی خوای گەورەدا بین.. چاوەڕوانی زانایەکی ستەملێکراوی ئوممەتەکەمانین کە لەسایەی مەنهەجی پاک و پوخت، خوێندنەوەو مودارەسەکردن، زیندان و غوربەتکێشان، پشوودرێژی و کۆڵنەدان، گیان و سامان فیداکردندا بۆ ڕێبازی قورئان، فێرمانبکات چۆن دۆست و دوژمنی خۆمان بناسین، چۆن لێکیان جوێکەینەوە؟ پێمانبڵێت و تێمانگەیەنێت و بۆمان بسەلمێنێت، کە چۆن دیدی نادینی و بیری تـ.ـاغـ.ـوتـ.ـی، دەمانبات بەرەو تیاچوون و قوڕبەسەری و نابووتی. چاوەڕوانی مـ.ـوجٱهیدێکـ.ـی ئوممەتین، تا بیر لەژیانی دەکەینەوە، سەرنج لەگوفتارو نووسینەکانی دەدەین و کردارەکانی هەڵدەسەنگێنین، چاکترو پوخت و پتەوتر، بەچیرۆکە سەرسوڕهێنەرەکانی گەورەپیاوان لەمێژووی ئیسلامدا باوەڕدەکەین و دەڵێین: بڕوانە، ئەوە نموونەیەکی زیندووی ئەو چیرۆکە ڕاستەقینانەیە! ئێمە چاوەڕوانی کەسێکین کە بۆ خزمەتکردن بەعەقیدەو ئایین و ئوممەتە ڕەشوڕووتەکەی، وازی لەهەموو دەستکەوتێکی دنیایی هێناوە، مامۆستایەتیی زانکۆی کردە فیدای دڵخۆشکردنی منداڵێکی ڕەشوڕووتی هەڵەبجەیی، سامان و دارایی خۆی لەڕێی خوادا بەخشی، سەری بۆ کەس جگە لە خوای گەورە دانەنەواندو ڕۆژێک لەڕۆژان لە بیروبۆچوونە ڕاست و ڕەواکانی نەهاتەخوارەوەو بۆ هیچ تـ.ـٱغـ.ـوت و تٱغـ.ـوتییەګ، تەنازولی نەکرد.. ئەو پیاوەی ئێمە بۆی دڵتەنگ و چاوەڕوانین، نەک تەنها بە وشەو پێنووس، بەڵکو بە کردارو ڕەفتار، دەرسی جیهادی فێرکردووین و بیری موجاهیدانەی لەدەروون و مێشکماندا پەروەراندووە، خەیاڵی خۆشویستنی تاغوتی لەدڵماندا تاراندووە! چاوەڕوانی گەورە پیاوێکین کە باپیر، خاڵ، مام، دڵسۆزی ڕەشوڕووتان و هەتیوان و یارمەتیدەری کەسوکاری زوڵملێکراوان و شەهیدان و بێوەژنان بوو.. کێ وەکو گەورە مـ.ـوجـ،ـٱهیدی ئێمە خەمی هەتیوان دەخوات؟ کێ وەکو ئەو بەکڕینی سەرپۆشێک و باڵاپۆشێک، بەهەدییەدانی مۆبایلێک و لاپتۆپێک، بەناردنی بڕە‌ پارەیەک با کەمیشبێت، یان هەر نەبێت بەقسەیەکی خۆش، دڵی منداڵە بێنازەکان شاددەکات؟ ئێمە باسی "شێخی زیندان" دەکەین؛ ئەو کەسەی کە یوسف ‌ئاسا، زیندان، غوربەت، ڕەنج و مەینەتییەکانی پەسەندکرد بەسەر ئەوەدا، کە داواکاریی ئافرەتە‌ چەقۆبەدەستەکانی ڕۆژگار –واتە: تـ.ـٱغـ.ـوتٱن کە وەک ژنانی دەوری سەیدونا یوسفن- وەڵامبداتەوە کە داوای لێدەکەن هەر نەبێت تەنازولێکی بچوک بکات و ئاوڕێکیان لێبداتەوەو لەتەکیاندا بسازێت و ڕێبکەوێت! ئەی ئەوە نییە چەندین جار سەران و نوێنەرانی هێزی تاغوتی، داوای لێدەکەن مەرجەکانیان وەرگرێت و ئازادانە بژی، بەڵام ئەو مەردانە، ئازایانە، موجاهیدانەو سەرڕاستانە، فەریادی: {رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ} هەڵدەدات و هاواردەکات کە ژیانی زیندان و قبوڵکردنی تینوفشارو ستەمی تاغوتان، هەزاران جار پاکترو پیرۆزترە لەفرۆشتنی ديدو دين، خاک، نیشتیمان و تەنازولکردن بۆ خوێنڕێژان و تاغوتان! ئێمە هەروا بەهەوانتەو بەگاڵتەجاڕی بەباڵای کەسدا ناخوێنین، کەس لەئاستی خۆی بەرزترناکەینەوەو سەری بەگەورە دانانیش هەر بۆ پەروەردگاری تاک و تەنهاو پاک دادەنەوێنین؛ بەڵام هەر خوای گەورە خۆی فێری کردووین و فەرمانیپێداوین کە شایەتی ڕاست و ڕەوا بدەین، بۆیە ناترسین و ئەم شایەتییانەی بۆ دەدەین.. بەڵێ ئێمه باسی شەرعناسێکی مـ.ـوجـ.اهیدی بیریاری چاونەترس دەکەین، کە ناوی "کـ.ـرێکـ.ـآر"ە. https://krekar.co/babet.aspx?jimare=1140&babet=17 https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=450&babet=4
Show all...
8👍 3
01:28
Video unavailableShow in Telegram
منهج اسلام.mp46.84 MB
31
01:30
Video unavailableShow in Telegram
مامۆستا گیان❤ وا پێنج ساڵە کێڵگەکانی ئێمە تینون تۆش تکە تکی بارانی نیشتیمانمان چاوی لێڵی چاوەڕێیە تۆش دوو چاوی گەش و گۆڵی کوردستانی 😥🥹😰😢😭💔
Show all...
22.72 MB
45👍 3
05:15
Video unavailableShow in Telegram
💠 ملحدان و سکولارها اجازه نمی دهند که با آزادی و اختیار پیام دین را به مردم برسانیم... 🔸سخنان پربار ماموستا کریکار در رد ملحدان و سکولارها... @m_krekar
Show all...
33.14 MB
19👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
وتارێکى گرنگی سەیید قوتبب گرتنەبەرى هۆکارەکانى سەرکەوتن و: ئازاد کەرکوکى بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەنەوە 👇 https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=396&babet=7
Show all...
11
07:48
Video unavailableShow in Telegram
27.42 MB
10
01:42
Video unavailableShow in Telegram
و کافران هرگز نخواهند توانست ارادەی پولادین ماموستا را تضعیف نمایند... @m_krekar
Show all...
3.95 MB
34👍 2
تەوحید و ئەرکی ئیستیخلاف بریکاری خوای گەورە لە سەر زەمین گۆشەنیگایەک لە دیدو تێروانینی عەقائیدی ئیسلامییەوە رێرەو
هەموو مەدرسەیەکی فەلسەفی و دیدو تێڕوانینی هەموو بیروباوەڕێک زەمینەی تایبەتی خۆی هەیە  کە دەسەڵات و دەزگاکانی لە سەر دادەمەزرێنێت، کە لە ڕاستیدا دروستتر ئەوەیە بڵێین: دەسەڵات و دەزگاکان پراکتیزەکردنی دیدو تێروانینە فەلسەفیەکەو بۆچوونە فیکرییە سیاسیەکەیە، کە بیرمەندان و هەلکەوتوان بەدیدو رێیان زانیووەو وزەو ورەی خەڵکییان بۆ خستۆتەگەڕ.. شەریعەتی ئیسلامییش لەم رێسایە بەدەر نییە..بێگومان دیدو تێڕوانینی عەقائیدیی ئیسلامیی جودایەو روانگەو پێناسەی بۆ گەردوون و ژیان و مرۆڤ جوداترەو زۆر تایبەتترە...بەتەواویی سەربەخۆیەو لە هەموو دیدو راو رێ و سیستمێک جیاوازترە.
زاراوەکان و بەکارهێنانیان سەرەتا با کەس بە توندڕەومان وەسف نەکات کە دەڵێین: تا کۆتاسنوور پیلانێکی گومڕاکاریی خاوەن تین و فشارمان لەسەرە، کە دەخوازێت خەڵکی ناچاربکات جۆرەها زاراوە بە کاربهێنن، کە هیچ پەیووندییەکیان لە دوورونزیک بە ئیسلامەوە نییە... ● دیدو تیڕوانینی عەقائیدیی ئیسلامیی سیستمێکی کۆمەلایەتی خۆیی هەیە، هەر تایبەت بە خۆیەتی وە لە هەموو رەهەندوو لایەنێکەوە لەو سیستمانە جیاوازە کە رۆژاوا یان رۆژهەلات دایانڕشتووە... ● دیدو تێروانین و بزاوت و هەلوێست و دەستورو سیستمی ئیسلامیی، هەر دەبێت لە روانگە زاراوەو چەمکەکانی خۆیەوە بێت. ● دەبێ هەلوێستی شەرع لە هەموو مەسەلەیەکدا لە روانگەی عەقیدەی ئیسلامییەوە تەماشابکرێت، نەک بە پێناسەی غەیرە ئیسلام بناسێنرێت.. ئەمە بۆ هەموو خاڵێکی گەورەو گچکە هەریەکە...دەبێ بۆ حاڵیبوون لە دیدو هەڵوێستی ئیسلام لێیان بگەرێینەوە سەر بنەماو رێساو زاراوەکانی ئیسلام خۆی. ■ ژیانبینی ئیسلامیی، چونکە خۆی هەموو پێکهاتەکانی کامڵن، گشتگیرن، وردەکارن، بەرفراوان و قووڵن، رەسەنن، هەماهەنگیان لە نێواندا مەحکەمە، پەیوەندییان پێکەوە بۆ کامڵکردنی یەکتریی توندوتۆڵە. بۆیە نە پێویستمان بە دیدو تێڕوانین و پێناسەو زاراوەی غەریبە هەیە، نە بواریشی بۆ دەکەنەوە...باتەنها زاراوەیەکیش بێت... ژیانبینی ئیسلامییش وایە... پڕە لە زاراوەو پێناسەی تایبەت بە خۆی کە لە دیدە عەقائیدییەکەی خۆیەوە هاتووەو بە زمانی خۆی و داڕشتن و داتاشین(اشتقاق)ی زمانەوانی خۆی دارێژراوە، ماناو واتاو ئاماژەو مولابەساتی خۆیی هەیە، کە ناشێت نە ئەم ببرێتە ناو جەستەیەکی ترو نە زاراوەیەکی تری بهێنرێتەجێ... ئەم خالە دیاردەیەکی ووردەکارانەیەو هەستێکی ناسک و ساف دەخوازێت، تا پەی پێببات و مامەلەی وەکو خۆی لە گەڵدا بکات و بە دەستەواژەی خۆی گۆزارشتی لێبکات. #بریکاری_خوای_گەورە_لە_سەر_زەمین_مامۆستا_کرێکار
Show all...
9👍 3
Photo unavailableShow in Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم ﴿الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللَّهِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ﴾ (التوبة: ٢٠). کۆچکردن؛ یەکەمین ھەنگاوی فەتح، ستراتیژیترین سیاسەت، بەرزترین ئاستی فیداکاریی پێغەمبەری سەروەرمان (ﷺ) و هاوەڵە بەڕێزەکانی بوو، لەپێناوی گەیاندنی بانگەواز و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیدا. هەروەک مەحوی دەڵێت: ئەگەر ئەم هیجرەتە نەبوایە، دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو کە هەر کەس تێ بگا بەم دینە نەسخی جوملە ئەدیانە بە هیجرەت، غیرەتی دینی موهاجیر، خدمەتی ئەنسار لە قووە هاتە فیعل و بوو لە عالەمدا بە دەستانە لە فەیزی هیجرەتە ئەسحابی بەدر ئەم شەو هیلالی بوون سبەی هەر یەک بووە بەدرێکی کامیل ئەو هیلالانە چ هیجرەت؟ شەهدی وەسڵ، ئارامی جانە بۆ هەواخواهان چ هیجرەت؟ بۆ عەدوو تەعزیبی ڕۆح و زەهری هیجرانە ١/موحەڕەم/١٤٤٦کۆچی. #دووربین
Show all...
15👍 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.