لەتیف هەڵمەت
Open in Telegram
🔸پێگەی ئەدەبی و هونەری لەتیف هەڵمەت ڪە منو تۆ بەیەڪ دەگەین دەبین بە سیان: من و تۆ و ماچ ڪە منو تۆ لەیـەڪ دەبرین دەبین بە چوار: تۆ و تەنهایی و من و ئازار!!! 🔸اینستاگرام" لەتیف هەڵمەت" 🔸instagram.com/_u/latif_halmatt 🔸Edmîn: @Farhad_Amjadi
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
960
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-230 days
Posts Archive
960
#دل
.
بەرهەمێکی نوێ پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست.خۆشەویستان ئەم بەرهەمە بە فارسیش ژێر نوس کراوە بۆ هاورێ فارس زمانەکانمان کە لەگەڵمانن و چێژ لە شێعری کوردی وەر ئەگرن و حەز ئەکەن بە زانینی ماناکەی.
هیوادارم بە دڵتان بێت و بە بەشداری کردن لە کۆمینت و سەیڤ و شەیر کردن پاڵپشتیم بفەرمون🙏
زۆر سپاس😍
ــــــــــــــــ
شاعیر #لەتیف_هەڵمەت
بێژەر #نەسیم_حاجی_حەسەنی
#دەرهێنەر #موحەممەد_ئەحمەدی
960
خەوى پاشا
پاشا گوتى: خەوم ديوە
كەس ھەيە بۆم لێكداتەوە
گوتيان: پيرێ ھەژار ھەيە
ئەو گرێى خەو دەكاتەوە...
***
پيرەمێرديان بۆ ديوانى
پاشاى مەزن پەلەكێش كرد
تەتەڵەى دەكرد زمانى
كڕنووشى بۆ عەرشى پاشا برد...
***
پاشا گوتى: خەوم ديوە... لە خەومدا
كۆمەڵێ ڕووتەڵە و گەدا
لەلاى چەپى گردەكەى شارەوە ھاتن
ھەردوو باڵميان شەتەك دا بە كۆتى ئاسن
بازيان ھەڵدا
گەدايەكيان كرد بە پاشا
پيرەى داماو... ڕەنگى پەڕى
پاشا گووتى:
ڕاستى نەڵێى ئەى پيرى شێت
فەرمان دەدەم سەرت دابنێن لە جێى پێت...
مامە پيرە وتى پادشاى خاوەن شكۆ
دوور بێ لە تۆ
بەم زوانە
پادشايەكى زۆردار دەمرێت
***
خەڵكى دەماو دم ھەر دەڵێن
لەو ڕۆژەوە كە ڕوى داوە ئەم داستانە
پاشاو ھەژار
دوژمنن وەك تەوراس و دار
.
ئەم ڕووبار وشك ناكات
١٩٩١
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
لاوکی ئازادی
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
بەڵام توخوا بەر لەوەیکە بممرێنن
چنگێ خۆڵی وڵاتەکەم لە دڵەکەم بپژێنن ....
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
هەرچی یەسقان لە لەشمایە
یەکە یەکە هەمووی بەگاز دەربهێنن
بەڵام توخوا ... نەکەن هەرگیز
چڵێ داری ئەم نیشتمانە بشکێنن ...
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
مووی لەشی خۆم تەڵە تەڵە دەربهێنن
وەک گوریسێک بیچنن و بمخنکێنن
بەڵام نەکەن .... توخوا نەکەن ....
یەک بەردێکی ئەم وڵاتە بسووتێنن ..... !
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
دەتوانم
لە ناخی وشەیەکدا
یا لە بازنەی لێوی کچێکدا
یا لەژێر چمکی بەرماڵێکدا
یا لە گۆشەی تاریکی بتخانەیەکدا
خۆم
لە شیعر بشارمەوە!
بەڵام
لە کوێ خۆم بشارمەوە
لە کوێ
لە کوێ
لە دەست عەشقی ئەم قەفەزەی ناو نراوە
نیشتمان.
@Latif_Halmatt
960
| 003
| #SocialMedia
(کوردی / فارسی)
| سهرۆكی شارهوانی ناشڤیل له ئهمهریكا، جۆن كووپهر، ئهمڕۆ له كاتی پرێس كۆنفرانسێكدا ماسكێكی بهستبوو، كه به ئاڵای كوردستان نهخشێنرابوو. ناشڤیل، به هۆی ئهوهی ژمارهی رهوهندی كوردی زۆره، له ئهمهریكا به كوردستانی بچووك ناسراوه.
| امروز شهردار شهر Nashville آمریکا در جریان کنفرانس خبری آنلاین خود، از ماسکی استفاده کرد که پرچم کوردستان روی آن نقش بسته بود. بیشترین شهروندان این شهر، پس از آمریکاییها، کوردها هستند. این شهر به کوردستان کوچک هم معروف است.
| @Latif_Halmatt
960
مەستبوون بە عەشقی خودا
دەمەوێ هەر بەدمەست بم و دووربم لە خەم
پێکی یەکەم
لە ناو کەعبەدا هەڵدەدەم ...
دەمەوێ بۆ ... دیداری خوای مەزن بچم
ڕوو لە مەیخانەیەک دەکەم
من یەکەم خواپەرستی ئەم سەدەیەم
ڕوو لە بتخانەیەک دەکەم
منم .... منم
عەشقی خودا
بووەتە کۆتی گەردنم ....
منم ... منم
لەلافاوی
عەشقی خودادا ونم
منم ... منم
نە بەهەشتم لە خوا دەوێ ....
نە جەهەنم ....
منم ..... منم
لەبەر ئەوەی لێم تێناگەن
دۆست و دووژمنانی خودا
وەک یەک بوونەتە دوژمنم ....
منم .... منم
هەموو گومڕاو ..... باوەڕدارێک ...
شیر تیژ دەکا بۆ کوشتنم .....
منم .... منم
هیچم لە خودا ناوێ و
خەریکی خوا پەرستنم ....
منیش حەلاجێکی زیندووم
بە شمشێری عەشقم .... ئەنجن ئەنجنم
منیش حەلاجێکی تازەم
عاشقی خواو نوێژ و ژنم ....
منیش حەلاجێکی دیکەم
خەیاڵدەکەم لەپایزدا گوڵ بچنم ...
منم ..... منم
نە ژیانم کۆتایی دێ .....
نە مردنم ....
منم .... منم ....
ئەو ڕووبارەی خۆڵی دونیای تیا ڕۆبکەن ...
هەر ڕۆشنم ....
منم .... منم
خودا بەرەو هەر کوێ بچێ
من لە ژێر پێێدا شەونمم ...
منم ... منم ...
جرکەیەک خوام ... لێ ون نابێ
بە بێداری و بە خەوتنم ...
منم .... منم
هەمیشە خوا دەبینم
کە بیشخەوم .... دێتە خەونم ...
منم ... من ... من ... منم ... من ... من
خودا وەکو ئەفرێنەری هەموو گەردوون دەپەرستم
نەوەک لە ترسی مردن ....
منم .... من ... من ... منم ... من ... من
هەموو تۆزقاڵێکی گیانم
لێی دەبارێ ناوە جوانەکانی خوای مەزن ....
منم ... من ... من ... منم ... منم ...
لە هەموو شتێکدا ... پارێزم ...
بە تەنها هەر لە عەشقی خوادا نەوسنم ....
منم ... منم ...
هەموو دونیام وڕس و بێزار کردووە ...
بە بێدەنگی و ... بەگوتنم ....
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
ڕێگای ماڵی خوا
جیاوازی نێوان سۆفی و مەست چیە ؟
پەلکەزێڕینە سەد ڕەنگ .. دەنوێنێ
سۆفی لە پێکدا ... مەست لەسەر بەرماڵ
ڕوخساری خودای .. مەزن دەبێنێ
گەر بەدمەست نەبێ .. دەپێم بڵێ کێ
باخچەی مەیخانە ... نوێژ پرژێن دەکا
ئەی ئەگەر سۆفی .. بمرێ بڵێن کێ
بە مەی ماڵی خوا .. ئاوڕشێن دەکا ..؟
هەموو ڕێگایەک بۆلای خوا دەڕوا
ڕێگای بەدمەست و سۆفی یەکێکە
بەدمەست بە بەرماڵ .. دەفڕێ بۆلای خوا
شاباڵی سۆفی .. بۆلای خوا پێکە ....
دەرگای مەیخانە بۆچی داخراوە
لەکوێ نوێژ بکەم .. بۆخوای گەورەی خۆم
بۆ دەرگای کەعبە کلیل دراوە
لە کوێ بە پێکی ... مەی دڵم بشۆم ... ؟
ئەم ڕێگا و بانە .. بەمەی بۆنخۆشکەن
لێرەوەمن بۆ .. ماڵی خوا دەڕۆم
ئەگەر هەزار جار ڕێی حەج بکەی پەی
هەزار جار قوڵفی کەعبە ماچ بکەی
خوا نوێژ و ڕۆژوو و حەجی تۆی ناوێ
هەتا دەستنوێژی .. عەشق بەمەی نەشۆی
موسڵمان نیتگەر .. گشت چێشتەنگاوێ
قومێ لە مەیی .. لێوی یار نەخۆی ....
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
هاتنی ساڵی ۲۷۲۰ کوردی لە هەموو کورده واری پیرۆز بێت 🌺
بە هیوای ساڵێکی خۆش و گەش و پڕ لە ئاشتی و ئازادی و برایەتی و خۆشکی
بە هیوای نەمانی ترۆر و شەڕ و براکوژی..
هیوادارم ئاسۆ و داهاتوومان پڕ بێ لە گەشە کردنی زانست و کەلتوور.
🍎 نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان گەش 🍎
960
٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژن، لە هەموو خاتوونانی کوردستان پیرۆز بێت
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
سێ شیعر و سێ شاعیر و هەندێ بیروڕا
لەساڵی 1968دا دیوانی ــ قالت لي السمراء ــ ی نزار قەبانیم خوێندەوە و جوانی شیعرێکی دیوانەکە بەناونیشانی ــ فم ــ واتا ــ دەم ــ زۆر سەرنجی ڕاکێشام .. کە ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بووبێ ئەودەمە لە یەکەم ئەزموونی خۆشەویستییەکی
سۆفییانەدا بووم و شیعرێکم وەکو دەقئاوێزانی ئەو شیعرەی
نزار قەبانی بە ناونیشانی ــ پەیکەرێک لە پشکۆ ــ نووسی و لەو تەمەنەمدا زۆر شانازیم دەکرد کەشیعرێکم نووسیوە هاوتای شیعرەکەی نیزار قەبانی و ئەو شیعرەم ساڵی 1970 لەدیوانی ــ خواو شارەبچکۆلەکەمان ــ دا بڵاوکردەوەو حەزم دەکرد لەماوەی ئەم چل و هەشت ساڵەدا لێکۆڵەرێکی کورد دەربارەی ئەم دەق و دەقئاوێزانەم بەراوردێکیان بکردایە ... چاوەڕوانیم کۆتایی هات و ناچاربووم خۆم ئەم بەراوردە بکەم و حەزدەکەم هەندێ کۆپلەی هەردوو شیعرەکە لێرەدا ڕووماڵ بکەم و هەندێ دەربارەیان بدوێم ...
نزار لە شیعرەکەیدا دەڵێ :
ئەی خوایە لە کوێ ئەم ڕەزەت گوشی
چۆن بیرت لە ئەفراندنی ئەم دەمە کردەوە
چۆن زیادە ڕەویت لە خڕ درووستکردنیدا کرد و
چۆن دڵۆپە خوێنەکانت بەسەردا دابەشکرد و
چۆن وا بەو شێوە بازنەییەی بە گوڵ و بە ڕەز و
بە دەنکە گێلاس پەرژینت کرد ....
چۆن لەتەنیشتیدا زەردەخەنەیەکت چاند گاڵتەجاڕی بکات
بە ئەستێرەکان ...
ئەی چەند ساڵت بە ئەفراندنی یەوە بەسەر برد ...
پێم بڵێ ئایا ماندوو ... و بێزار نەبووی ...... ؟
هتد ... بەرگی یەکی دیوانی نزار قەبانی
لەم شیعرەی نزاردا حاڵەتێکی سۆفییانە هەیەو هەر لە
حاڵەتی ئەوشوانە دەکات کە جەلالەدینی ڕۆمی باسی دەکا .
من دوای خوێندنەوەی ئەم شیعرە شیعرێکم نووسی و
شانازیم پێوە دەکرد و دەمگوت لە شیعرەکەی نزار جوانترە .
ئەمە چەند کۆپلەیەکە لەشیعرەکەی خۆم :
گشت ئاوازێکی دەریای ئەو نازە
دەخاتە دڵم زامێکی تازە
پێم دەدرکێنێ نهێنی لاوی
ڕازی دەروونی پەست و خەماوی
سەرم سوڕماوە خوا چۆن تۆی نەخشی
ئەو گشت ئەفسۆنەی چۆن بەتۆ بەخشی .... ؟
بۆ چاوت لە کوێ هاوردی ڕەشی
ئەی بۆ ڕوومەتت لەکوێی بوو گەشی
جوانیت دەبیستم لە خورپەی دڵا
لەپشکووتنی گوڵی سەرچڵا ........... هتد
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
شتە نەمرەکان
پڕ بوو لە یادەوەری دایکێکی میهرەبان
لێوان لێو بوو لە بۆنی
تەزبیح وتەهلیلەی
ژنێکی نوورانی
بۆنی کولیچەو نوقڵی ڕەنگاوڕەنگی
جەژنی لێ دەچۆڕا
بەرامەی ڕازیانەو سۆتکەو دارچینی و
مێوژ و گەزۆی
لێ هەڵدەقوڵا
ئەگەر بەوردی سەرنجت بدایە
مناڵێک ڕنگ برۆنزی
کە لە قوتابخانە دەهاتەوە
کتێبەکانی بندەستی
لە سووچێکیدا ڕیزدەکرد
من بەچاوی خۆم لەدارە سووتاوەکە دیم
لەوانەیە لەو ڕۆژەوە کە ماڵمان
لە کەرکووک ڕاگوێزراوە ........
تاکو بازاڕی دارەسووتاوەکە
دەستاودەستی پێکرابێ ....
ئەم سنووقە بۆراقەی
ــ دایکم ــــ
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
سەیرئەوەیە هەشت نۆساڵێک بەر لەئێستا شیعرێکی
شاعیری سۆفی و کلاسیکی ئێرانی ــ عبدالرحمان جامی ــ م خوێندەوە کە لەدووتوێی کتێبی ــ یوسف و زولێخا ــ کەیدا
بڵاوبۆتەوە بۆم دەرکەوت بەجۆرێک لە جۆرەکان شیعرەکەی
نەزار قەبانی کاریگەری شیعرەکەی جامی لەسەرەو شایانی
باسە بەرهەمەکانی جامی زۆر دەمێکە کراون بەعەرەبی ...
بفەرموون ئەمە هەندێ کۆپلەی شیعرەکەی جامی یە :
کێ هەتاوی ڕوخسارتی خستە درەوشانەوە
کام باخەوان سەرووی باڵاتی پەروەردە کرد
چ پڕگاڵێک کەوانەی برۆتی کێشا
گوڵە گەشەکەت لەکام ئاوی نۆشیوە
کێ یاقووتی لێوەکانتی فێری جوانترین گوتار کرد
کێ چاوە نیرگزە پڕ لە ڕوانینەکانتی خستە پشکووتن
کێ چەناگەتی بە خاڵێک لە دڵۆپێک مەی ڕازاندەوە
هەر چوار دەوریشی تێراوی جوانی کرد
کێ نیتکە عەنبەرێکی وەکو خاڵ لەسەر گۆنات چاند ...؟
هتد .........
ئەم جۆرە کاریگەرییانە لەبواری ڕەخنەی نوێدا لە لایەن
لێکۆڵەرانی وێژەییەوە بەدەقئاوێزان ناودێر دەکرێ ...
نزار قەبانی ئەم شیعرەی لە یەکەمین دیوانیدا کە بە : ناونیشانی .... ـــ قالت لي السمراء ـــ ساڵی 1944 چاپی
کردووە بڵاو کردۆتەوە و ئەو دەمە ئەو لە هەڕەتی
گەنجێتی دا بووە ...
منیش شیعرەکەی خۆمم لە ساڵی 1968 دا نووسیوەو
ساڵی 1970 لەدیوانی خواو شارەبچکۆلەکەماندا بڵاوم
کردۆتەوە ... و ئەو دەمە لەسەرەتای لاوێتیدا بووم ...
بە بەراورد دەردەکەوێ هەرسێ شیعرەکە دەقئاوێزانێکیان
تیا دایە و هەرسێکیان لە بازنەیەکدا و بەزمانی تایبەتی
باسی جوانی کچێک دەکەن .... بەبێ ئەوەی لاسایی
کوێرانەی یەکدی بکەنەوە ...
مەبەستم لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەراوردە ئەوەیە شاعیران و
شیعر بەدەقئاوێزان پێشدەکەون و دەرگای جیهانی نوێ و
نوێتر دەکەنەوە .... بەڵام بە لاساییکردنەوە لەناو دەنگی
کەسانی دیکەدا ون دەبن و ناتوانن هیچ داهێنانێک بکەن و
دەنگی تایبەتی خۆیان نادۆزنەوە ... و دەپووکێنەوە ...
پۆڵ ڤالێری دەڵێ شێر بریتی یە لەو مەڕ و بەرخانەی کە
دەیانخوات ....
کەواتا شاعیریش بریتی لەو دیوانە شیعر و کتێبانەی کە
دەیانخوێنێتەوە ...
ئەمەیە نهێنی داهێنان .... کە زۆر کەس نایزانن .....
بەبێ خواردنی مەڕ وبەرخ و گاو گۆتاڵ هیچ شێرێک نابێ بە شێر ....
بە بێ خوێندنەوەی بەردەوامیش هیچ شاعیرێک ناتوانێ بگاتە پلە و قۆناخی داهێنان ...
ئەم نووسینەم کورتەی نووسینێکمە چوار پێنج ساڵ بەر لە ئێستا بڵاوم کردۆتەوە و حەزم کرد کورتەکەی لێرەدا
ڕووماڵ بکەم .....
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
دوو هەڵوێستی جیاواز .....
نووسینێک : نزیکتر لە شیعر .... دوورتر لە پەخشان
بیروڕای گشتی جیهانی ... بۆ مردنی ــ باندا ــ یەک
دەهەژێ وەک هەژانی تەڵە گیایەک
بە تووڕەیی ڕەشەبایک ...
بەڵام کەڕ و کوێر و لاڵ و بێ دەنگە ....
لە ئاستی ئەم هەموو تانگ و فڕۆکە و مووشەک و تفەنگە
کە وڵاتێک دەسووتێنێ ئازادیخوازە و ڕقی لە شەوەزەنگە
بیروڕای جیهانی درۆیەکە ... لە درۆکانی نیسان ...
کوا هەڵوێستی ڕۆشنبیرانی جیهان
کوانێ دەنگی بەرەی چەپخوازانی جیهان ...
بیڕوڕای جیهانی بەتەنها هەر ناونیشانە و ناونیشان ...
بێ هەڵوێستن ... بەشداری کورد کوشتنن ...هەر هەموویان
چ بێ دین و چ هندۆسی و چ بوودایی و چ موسڵمان ....
کوا بۆ یەکێتی ئافرەتانی سەرانسەری هەموو زەمین
لە ئەمریکای لاتینەوە هەتاوەکو یۆنان و چین
کراسێکیان ڕەش نەکرد بۆ تیرۆر کردنی ــ هەڤرین ــ
کوان ئەوانەی کە خۆیان دەڵێن ئێمە موسڵمانی ڕاستین
دژی هەموو ستەمێک و هەموو زۆردارێک دەوەستین
لەم ستەمەی لە کورد دەکرێ بۆچی بۆ مناڵێک ناکرین ...
کوان ئەوانەی کەوا دەڵێن ئێمە بەرەی مارکسین
لەهەر کوێ زۆردار هەبێ بۆ لەناوبردنی ... دەچین
بۆ یەکێکیان وەک جیڤارا نەچوو بۆ کۆبانێ و عەفرین
ئێمەین عاشقی گوڵ و خۆر
هەزاران جار بمانکوژن دەردەچینەوە لە گۆڕ
چەک هەڵدەگرین دژی شەو و زەبر و زەنگ و دکتاتۆر ...
کورد و تفەنگ و ئازادی .... هەمیشە هاوڕێی یەکن
کاتێ کەبۆ شەڕ دەچن ... وادەزانن لە شایی و ڕەشبەڵەکن
لەپێناوی ئازادیدا .... بەتەنها عاشقی چەکن ....
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
لەبەر ئەوەی ئێمە شەو و ڕۆژمان هەر تاریک تاریکە ئەم شیعرەی شەوی یەڵدا
ئێستا ــ بەڕۆژ ــ بڵاودەکەمەوە
شەوی یەڵدا ـــ بەراوردکاری
چەندێ درێژ بێ ........ و
چ
ە
ن
د
ێ
د
ر
ێ
ژ
هێندەی
پ
ر
چ
ە
ک
ە
ی
ــ نازڵی ــ
دڕێژ
نابێ
شەوی
یەڵدا ...
چەندێ ڕەش بێ و
ڕەش بێ و
ڕەش بێ و
ڕەش بێ و
ڕەش ......
هێندەی کراسی
دایکی شەهیدێک
ڕەش نابێ
شەوی
یەڵدا
وەکو چاوی کچەکەی ڕۆخی زرێبار
ڕەش ڕەشە
ڕەش ..... ڕەشە
ڕەش .....
ڕەش
بۆیە پیرۆزە لەلام
شەوی
یەڵدا ....
چەندێ درێژ بوایە
چەندێ .... چەندێ ......
د
ر
ێ
ژ
لەماچێکی من و
کچەکەی کەناری زرێبار
کورتتر بوو
کورتتر
کورتتر
شەوی
یەڵدا ....
چەندێ تارێک
و
د
ر
ێ
ژ
ب
ێ
چەندێ .... چەندێ .... چەندێ
تاریک و
د
ر
ێ
ژ
ب
ێ
ئەوەندەی ڕۆژی نیشتمانەکەم
تاریک و
د
ر
ێ
ژ
ن
ا
ب
ێ
شەوی
یەڵدا ......
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
◾️◾️◾️ @Latif_Halmatt ◾️◾️◾️
بەناوی ئەم گەلە تاڵی چێژە و هەموو ئەندامان و بەڕێوبەرانی کاناڵەکانی سەر بە "لێژنەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵ #لەتیف هەڵمەت" هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵە لێقەوماوەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری #سەقز و هەموو گەلی بەردەوام لە پرسەی کورددا دەرئەبڕین و وێڕای هیوای ئاسوودەگی و شادی خواستن بۆ ڕۆحی قوربانیان، ئاواتە خوازی سەلامەتی و چاک بوونەوەی کۆڵەوارەکانی ئەم کارەساتەین...
◾️◾️◾️ @Latif_Halmatt ◾️◾️◾️
960
چوار چوارینە و ... وێنەیەک
لە دەفتەری گوناحەکانی شاعیرە شێتەکەدا
شاشەی تەلەفزیۆنەکەمان
پڕاو پڕ دەبێ لە خوێن و درۆ ... هەر جارێک
تیادا پێبکەنێ :
تارمایی پەڕلەمانتارێک ...
کە بەلایدا تێپەڕیم .... بەرە بەیان
بۆگەنی دۆلار و درۆی لێدەهات :
بازاڕی دۆلارەکە نا ...
تەلاری : پەڕلەمان ....
هەرچەند کۆ دەبنەوە سەری مانگان
مووچەی خۆیان زیاد دەکەن
بۆیە ڕێز ڕیز لە قاقای پێکەنین دەدەن :
ئەنجومەنی وەزیران ....
کە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکەماندا
دەکەوێتە قسە هەر پەڕلەمانتارێ
تەلەفزیۆنەکە دادەخەم ... چوون دەزانم
تەنها و تەنها درۆی تازەی لێ دەبارێ .....
...........
وێنە ...
مامۆستایەک لەوانەی وێنەکێشاندا ... گوتی دەبێ
هەر قوتابییەک و وێنەی دڕندەیەک .... بکێشێ
وێنەی گورگێکی کێشا : خێڵان
سارا وێنەی ورچێکی : نەخشان
وێنەی بەرازێک : ئیڤان
ڕاهۆز وێنەی : ئەردۆغان ....
...............
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
نە لووتی نەشتەرگەری دەکات و
نە بە برژانگی دەستکرد
چاوی دەڕازێنێتەوە و
نە قژی درووستکراو
لەسەر دەکات و
نە قەڵەملێوی یابانی
لە لێوی دەسوێ و
نە بە شرینقە خۆی گووپن دەکات و
نە بە وەرزش کەمەری خۆی
باریک باریک دەکات و
نە لە هیچ ئارایشتگایەک
خۆی ڕتووش دەکات و
نە هەر ڕۆژە و جۆرە جلێک
دەپۆشێت .....
هەمیشە ئەو دەستەجلەی لەبەردایە
کەیەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی
لە بەری کردووە ....
کەچی ملیۆنەها پەپوولە عاشقی بوون و
دڵی هەزاران شاعیریشی بەدمەستکردووە :
گوڵ .....
....................
تێبینی : شیعرەکە هەر لە بنەمادا ناونیشانم بۆ دانەناوە ...
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
960
"ناکەوین"
ئێمە وەکوو درەختین
جار هەیە دەخەوین
دەخەوین وەکوو شوانی دوای شەوین
بەڵام لە خەویشدا،بە پێوەین
بە پێوەین و ناکەوین!
#پەشێو
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
