گوێگجەلی ئانلاین
Open in Telegram
به نێوی خودای بهرزی بێههوتا ههر جۆره وێنه، دهنگ، ڤیدیۆ، نووسین و پهندی پێشینیانتان سهبارهت به گوگجهلی و دێهاتی دهوروبهری پێیه، له کاناڵیخۆتان داینێن @gogjaloonlin ئهدمین بۆ پۆست دانان: @Esmaill7327 پێشنیار، بیر و ڕا بو مودیر 💙 @shahramset
Show more725
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-630 days
Posts Archive
من لە وڵاتی نامۆدا دەخەوم،
بەڵام خەونەکانم
لە سەر شاخەکانت
چاو دەکەنەوە گویگجهلیکهم
@gogjaloonlin
غەریبی فێری کردم
چۆن بە زمانێکی تر بژیم،
بەڵام نەیتوانی
ناوی کوردستان لە سەرم بسڕێتوه”
@gogjaloonlin
من کوردێکم
لە خاکی ئاگر و هەور
دەنگم شنهی زریانە
دڵم قەڵای شاخەکانه”
@gogjaloonlin
بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مام هێمن
من ئەڵێم پیر بوونی پیاو
لە ئەستۆی خانمێکی بێ وەفایە
ڕەنگی ڕوخسار شێواوی ئافرەتێکیش
لە بێ بەڵێنی پیاو دایە”
@gogjaloonlin
لە قسەکردنی دایکەمدا
هێزی نیشتمان هەیە.
هەر وشەیەکی کوردی
ئاگرێکە لە سەر بەفر
وەک خەنجەرێک لە دڵی دوژمنێکدا”
🙈🙈
🎙 زمانی کوردی شیرین و خوشه ”☀️🙂
🎤بهدهنگی: ئارام تیگران”🖤
رۆژ جیهانی زمانی دایک پێروز”☀️🖤
@gogjaloonlin
هاورییان خوشه ویست ئهو وینهیه که دیبینن بو ئهو کارگه له سهری هاتوته درییه
@gogjaloonlin
💐
✓ #_مەحوی (1836 - 1906)
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتی
نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی
کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ
لەباتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی
دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی، چییە وا بێسەباتی
لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس
کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی
ئەگەر ڕۆژە، بتی من، هەر بتێ بێ
سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی
کە خزر ئەو خاکوخۆڵی بەر دەرەی دی
وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی
ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشیپرسی
بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی
کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ
وتی: مۆرت هەیە، ساحێببەراتی
کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم
وتی: «مەحوی» کە میراوی فوڕاتی
@gogjaloonlin
ئەم ڕۆژە ڕەشانەش دەگوزەرن؛
فەرەیدوون ئەرشەدی
بەڕوو
وردە وردە
شین دەبنەوە،
گوڵنار و گوڵەبەڕۆژە
بەرەو هەتاو
پێدەکەنن .
ڕێواس دیسانەوە
باڵا دەکات،
باران خوێنەکان دەشواتەوە،
زەیتوون لە تامی بارووت
پاک دەبێتەوە .
@kkiwmars
بۆچی کورد دەبێ هەر ماڵ لە
کۆڵ بێ
لە ناو خــــــاکی خۆی له چیاو
دۆڵ بێ
هەر ژێـــــــر چەپۆکەی نا پاکو
زۆڵ بێ
لە تەنگانان دا چــــــوار دەوری
چۆڵ بێ
Tel⇔ @mlwankay_shin
لە قوتابخانە لێیان پرسیم
كاتێک کە گەورە بویت
پێت خۆشە ببیت بە چی..؟؟
وەڵامم دایەوە و وتم
دەمەوێت "خۆشحاڵ بم"
پێم پێکەنین و وتیان
لە پرسیارەکە تێنەگەشتیت..
وتم نا بەڵکوو ئێوە لە
"ژیان تێنەگەشتوون"
👤 #جۆن_لینۆن
