نووسراوەکانی سەرکەوت
نووسراوهکانی براتان سهرکهوت پهیوهندی لەگهڵ سهرکهوت : . . . @Sarkawt2695 هاوڕێمان بن : 👇👇👇👇👇👇👇 @Sarkawt1
Show more281
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Photo unavailableShow in Telegram
#شۆڕش
وتی :
بۆ شۆڕش
کوا چەکت؟
وتم :
من بۆ شەڕ
چەکم ئەوێ
بۆ شۆڕش
غیرەتێکی ئافرەتانم بەسه...
✍🏻 : #سەرڪەوت
.
Photo unavailableShow in Telegram
#ئازادی
ئازادیم باڵای کێشاوه!
باڵا و باڵا و باڵا
باڵا بە قەد فرمێسکی دایکی منداڵ کوژراو!
بە قەد هاواری خنکاو و نەبیسراو!
باڵا و باڵا و باڵای کێشاوه
باڵا بە قەد تاڵە قژی داپۆشراو!
بە قەد قوربانی بیری کۆن و ڕزیو و گەنراو!
ئازادیم باڵای کێشاوه!
باڵا و باڵا و باڵا
باڵا بە قەد ژن!
بە قەد ژیان!
بە قەد ژینا!
باڵا و باڵا و باڵا
ئازادیم باڵای کێشاوه!
✍🏻 : #سەرڪەوت
.
Photo unavailableShow in Telegram
#هەناسه
هەناسەیەکیان گرت،
وتیان: خۆ هیچ نابێ،
با بیکوژین!.
هەناسەیان کوشت.
کەچی هەناسە،
بوو بە هەناسەی ڕزگاری میللەتێک،
بۆ خنکاندنی دووکەڵی 43ساڵه...!
✍🏻 : #سەرڪەوت
.
Repost from مەکۆی ئەدەبی کوردی📖
🛑ئاگاداری
سڵاو هاوڕێیان و خۆشەویستان کاناڵی @HAMYYDD دەفرۆشم هەر کەسێک ئەیەوێت پەیوەندیم پێوە بگرێت:
@HEMID_NEQSBENDI
مەکۆیەک بۆ هەڵبەست و شێعری کوردی
بە بەڕێوەبەری هاوڕێی ئازیز و بەتوانام سینا عەلایی
بە بەشداریتان سەربەرزمان دەکەن
Repost from N/a
Photo unavailableShow in Telegram
#پێکەنین
پێکەنە ئەی عەشق!
پێکەنە
بەو شەوانەی
کە لە لانکی تەنیاییدا
خەواندوومن...!
بەو دەستانەی
کە لە بێ تینیدا
سەرم بڕین...!
پێکەنە ئەی تاڵترین شیرینی
ئەی ئاڵترین تاریکی و
ئەی کاڵترین ڕووناکی
پێکەنە
پێکەنە، من لە ژوور پێکەنینەوە
دەستی خەمم گرتووە
لە ژوور هەڵپەڕینەوە
شینم گێڕاوە و
لە ژوور پاکییەوە
ڕەش بوومەتەوە
پێکەنە
لە جیاتی لێو
لە جیاتی چاو
لە جیاتی دڵ
تۆ پێکەنە
بێ خۆر، بە ڕۆژ
بێ باران، به ئاسمان
بێ بەهار، به سروشت
بێ من، به تەنیایی و
بێ یار، بە خۆت پێکەنە
پێکەنە ئەی عەشق...!
بەس تۆ پێکەنە
✍ : #سەرڪەوت
🍁🍁
مەکۆی هەڵبەستی کوردان
👇👇👇👇👇👇
@Helbesta_Kurdan
Photo unavailableShow in Telegram
#فیشەک
گهورهم!
سی و سێ ساڵه ،
ههموو ساڵێک
فیشهکێک له نێو چاوانتدا
نەغرۆ دەبێت و
تۆیش شکۆدارتر له ساڵی ڕابردووی
✍🏻 : #سەرڪەوت
.