en
Feedback
️ ️چاونیوز

️ ️چاونیوز

Open in Telegram

ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ چالاکی له‌ به‌ستێنی مافی مرۆڤه کە هەوڵ دەدات تریبوونی لەقاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بێت. https://t.me/ikhrc پێوەندی: @kocherrojhelat

Show more
878
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1130 days
Posts Archive
🌐 حکم اعدام دو زندانی سیاسی کورد تأیید شد 🔘 چاونیوز: حکم اعدام دو زندانی سیاسی کورد برای دومین بار تأیید شد. بر اساس گزارش‌های رسیده به "چاونیوز"، حکم اعدام دو زندانی سیاسی کورد اهل روستای "علی‌آباد" از توابع بوکان به نام‌های "رئوف شیخ‌معروفی" و "محمد فرجی" که در جریان خیزش ژینا بازداشت شده بودند، برای دومین بار توسط دیوان عالی جمهوری اسلامی ایران تأیید شد. حکم اعدام این زندانیان که پیش‌تر توسط شعبه یک دادگاه انقلاب مهاباد صادر شده بود، پس از فرجام‌خواهی و ارجاع به دیوان عالی کشور، توسط دادگاه ارومیه دوباره تأیید شد و با ارجاع مجدد برای بررسی نهایی، برای بار دوم مورد تأیید دیوان عالی قرار گرفت. شمار اعدام جوانان و شهروندان در کوردستان و سایر مناطق ایران، پس از آتش‌بس جنگ ایران با آمریکا و اسرائیل، به‌طور چشمگیری افزایش یافته است؛ موضوعی که نگرانی شدید نهادهای حقوق بشری و خانواده‌های زندانیان سیاسی را در پی داشته است. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد پشتڕاست کرایەوە 🔘 چاونیوز: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، بۆ جاری دووهەم پشتڕاست کرایەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی عەلیاوای بۆکان، بە ناوەکانی ڕەئووف شێخ‌مەعرووفی و محەممەد فەرەجی، کە لە ڕاپەڕینی ژینادا دەسبەسەر کرابوون، بۆ جاری دووهەم لەلایەن دیوانی بەرزی قەزاییی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە. حوکمی سێدارەی ئەم بەندکراوە کە پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای مەهابادەوە درابوو، پاش تانەلێدان بۆ دیوانی بەرزی وڵات، حوکمە لەلایەن دادگای ورمێیەوە پەسند دەکرێتەوە و بۆ جاری دووهەم کە حوکمەکە بۆ پێداچوونەوە دەڕواتەوە لای دیوانی بەرزی وڵات بۆ جاری دووهەم پشتڕاست دەکرێتەوە. سزای لەسێدارەدانی لاوان و هاووڵاتییانی کوردستان و ناوچەکانی دیکە، پاش ئاگربەسی شەڕی ئێران لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیلەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەمە بابەتە نیگەرانیی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لێ کەوتووەتەوە. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 اجرای حکم اعدام یک شهروند سنندجی 🔘 چاونیوز: حکم اعدام یک شهروند سنندجی در زندان مرکزی آن شهر بە اجراء درآمد. بنابە اخبار منتشر شدە، بامداد روز شنبە، ٩ خرداد ماە، حکم اعدام یک شهروند سنندجی بە نام "فرهنگ شیخلە" کە در سال ١٤٠١ بە قتل عمد محکوم شدە بود، بە اجراء درآمد. اعدام شهروندان در کوردستان و مناطق دیگر ایران، روند فزایندە و نگران‌کنندەای بە خود گرفتە است و بنابە گزارش سازمان عفو بین‌المللی، در سال ٢٠٢٥ در ایران بیش از ٢٥٠٠ نفر با اتهامات گوناگون اعدام شدەاند. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە 🔘 چاونیوز: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردان، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، بە ناوی "فەرهەنگ شێخلە" کە لە ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کرا. لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێراندا بووەتە دیاردەیەکی پەرەسەندوو و جێی نیگەرانی و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ئێران زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 سه جوان کورد در معرض خطر اعدام 🔘 چاو‌نیوز: صدور حکم اعدام برای جوانان و شهروندان کوردستان در ماه‌های اخیر، نگرانی‌های جدی خانواده‌های زندانیان سیاسی را در پی داشته است. بر اساس اخبار منتشر شده، دو شهروند اهل کرماشان به نام‌های "شایان ویسی" و "سجاد ویسی" از پیروان آیین یارسان، که به ترتیب پسرعمو و برادر "مجتبی و میثم ویسی" (کسانی که در تاریخ ۷ خردادماه امسال توسط نیروهای امنیتی ترور شدند) هستند، در معرض خطر اعدام قرار دارند. این دو جوان کورد که در تاریخ ۳ اسفندماه در مسیر سرپل‌ذهاب به دلیل شرکت در خیزش‌های سراسری دی ماە گذشته بازداشت شده بودند، در بازداشتگاه‌های اطلاعات جمهوری اسلامی و تحت شکنجه و اعترافات اجباری، به اتهام "محاربه" محکوم شده و از سوی دستگاه قضایی جمهوری اسلامی حکم اعدام برای آنان صادر شده است. در همین رابطه، جوان دیگر کورد به نام "آرمان معرفتی"، ٣٠ سالە و اهل سقز، که در خیزش‌های زمستان سال گذشته در تهران بازداشت شده بود، پس از اعترافات اجباری، توسط قاضی صلواتی به اعدام محکوم شده است. شایان ذکر است حکم این شهروندان کورد در حالی صادر شده که آنان از حق دسترسی به وکیل محروم بوده‌اند و در فضایی امنیتی و تحت شکنجه، به اتهاماتی که برایشان تعیین شده، اعتراف کرده‌اند. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 سێ لاوی کورد لەژێر مەترسیی سێدارەدان 🔘 چاونیوز: دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدانی لاوان و هاووڵاتییانی کوردستان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، نیگەرانیی جیددی بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی لێ کەوتووەتەوە. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، بە ناوەکانی "شایان وەیسی" و "سەجاد وەیسی"، کوردی یارسان کە بە ڕیز دەکەنە ئامۆزا و برای موجتەبا و مەیسەم وەیسی کە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە تیرۆر کران، لەژێر مەترسیی سێدارەدان. ئەم دوو لاوە کوردە کە لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممە لە ڕێگای سەرپێڵی زەهاو بە هۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار دەسبەسەر کرابوون، لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و بە دانپێدانانی زۆرەملێ و لە ڕێگەی ئەشکەنجەوە بە تۆمەتی "دژایەتی لەگەڵ خودا" مەحکووم کراون و لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە. هەر لەم پێوەندییەدا، لاوێکی دیکەی کورد، بە ناوی ئارمان مەعرفتی، ٣٠ ساڵە و خەڵکی سەقز، کە لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە تاران دەسبەسەر کراوە، پاش دانپێدانانی زۆرەملێ، لەلایەن قازی سەڵواتییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە حوکمی ئەم هاووڵاتییانەی کورد، لە حاڵێکدا دراوە کە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشن و لە کەشێکی ئەمنییەتی و لەژێر ئەشکەنجەدا دانیان بەو تۆمەتانە ناوە کە بۆیان دیاری کراوە. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 بازداشت خودسرانه‌ی زنان میانسال در کوردستان 🔘 چاونیوز: سه زن میانسال به شیوه‌ای خودسرانه و با توسل به زور توسط نیروهای امنیتی جمهوری اسلامی بازداشت شدند. بر پایه گزارش‌های منتشر شده، طی چند روز گذشته در شهر بوکان، دو خواهر به نام‌های "حمیرا امین‌پور" ۶۵ ساله و "شلیر امین‌پور" توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند. همچنین در همین راستا، طی روزهای اخیر زن دیگری به نام "منیژه خوشنود" ۵۸ ساله، اهل شهر بوکان، توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکان نامعلومی انتقال یافت. تا لحظه انتشار این خبر، هیچ‌گونه اطلاعاتی در مورد دلیل بازداشت، محل نگهداری و وضعیت سلامتی این افراد در دسترس نیست. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ژنانی بەتەمەن لە کوردستاندا 🔘 چاونیوز: سێ ژنی بەتەمەن بە زۆرەملێ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە شاری بۆکان، دوو خۆشک بە ناوەکانی حومێرا ئەمینپوور، تەمەن ٦٥ ساڵ و شلێر ئەمینپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران. هەر لەم پێوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی دیکە بە ناوی مەنیژە خوشنوود، تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 بیانیەی "مرکز حقوق بشر کوردستان ایران" در محکومیت ترور دو فعال مدنی یارسانی مردم شریف کردستان! نهادهای مدنی، فرهنگی و ورزشی شرق کوردستان! همان‌طور که مستحضرید و در تاریخ آکنده از جنایت و انسان‌کشی جمهوری اسلامی ثبت و مستند شده است، بیش از چهار دهه است که فرزندان کورد به بهانه‌های گوناگون توسط این نظام خون‌ریز، به مسلخ برده می‌شوند و یا در سیاه‌چال‌های نهادهای امنیتی رژیم حبس می‌گردند. این ساختار بسته و ضدانسانی که سال‌هاست به دلیل جنگ‌افروزی و سیاست‌های تمامیت‌خواهانه نه‌تنها در ایران و کوردستان، بلکه در جهان، مشروعیت خود را از دست داده و در عرصه‌های گوناگون منزوی شده است، تنها راه بقا و مشروعیت‌بخشی اجباری خود را در سرکوب و کشتار دگراندیشان و مخالفانش می‌بیند. این رژیم پس از شکست در رویارویی با آمریکا و اسرائیل، برای جبران آن ناکامی و سرافکندگی، همچون همیشه دست به جنایت علیه مردم بی‌دفاع و بی‌پناه داخل، به‌ویژه کوردستان زده است. در ماه‌های اخیر که مردم در وضعیت قطعی اینترنت و بی‌خبری از جهان خارج به سر می‌بردند، نیروهای امنیتی و سرکوبگر جمهوری اسلامی به بازداشت، اعدام و ترور فعالان مدنی و سیاسی دست زده و بدون توجه به قوانین بین‌المللی و کنوانسیون‌های جهانی، مرتکب انواع نقض حقوق بشر شده‌اند. در تازه‌ترین اقدام ضدانسانی جمهوری اسلامی، می‌توان به ترور دو برادر یارسانی به نام‌های "میثم و مجتبی ویسی" اشاره کرد که در حوزه‌های فرهنگی، ادبی و ورزشی در شهر کرماشان، افرادی شناخته‌شده و مورد اعتماد مردم بودند. این دو شهروند که نزدیک به چهار ماه در تعقیب نیروهای امنیتی بودند، در تاریخ ۷ خرداد ۱۴۰۵، پس از شناسایی محل اختفایشان در روستای "خوله‌که‌وش" در ساعت ۳ بامداد، بدون رعایت هیچ‌گونه موازین قانونی و با تیراندازی مستقیم، ترور شدند. نحوه مواجهه و کشتار این دو برادر در حالی که غیرنظامی و بدون سلاح بودند، هیچ نامی جز "ترور" بر آن نمی‌توان نهاد. ما به عنوان "مرکز حقوق بشر کوردستان ایران"، این جنایت و ترور را به‌ شدت محکوم می‌کنیم و از تمامی نهادهای حقوق بشری در کوردستان، ایران و جهان می‌خواهیم که در برابر این اقدام تروریستی سکوت نکنند و صدای اعتراض و مظلومیت فعالان مدنی و سیاسی داخل کوردستان و ایران باشند. مرکز حقوق بشر کوردستان ایران ۸ خرداد ۱۴۰۵ 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 ڕاگەیندراوی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ مەحکوومکردنی تیرۆری دوو چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان خەڵکی بەشەرەفی کوردستان! کۆمەڵگا مەدەنی، فەرهەنگی و وەرزشییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان! هەروەک ئاگادارن و لە مێژووی پڕ لە جینایەت و مرۆڤکوژیی کۆماری ئیسلامی تۆمار کراوە و بە بەڵگە سەلمێندراوە، ڕۆڵەکانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لەلایەن ئەم سیستەمە خوێنڕێژە، زیاتر لە چوار دەیەیە خوێنیان دەڕژێت و یان ڕەوانەی سیاچاڵەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکرێن. ئەم پێکهاتە داخراوە و دژەمرۆیییە کە ساڵانێکە بە هۆی شەڕئەنگێزی و سیاسەتی پاوانخوازانەیەوە نەک هەر لە ئێران و کوردستان بەڵکوو لە جیهاندا، ڕەوایی خۆی لە دەست داوە و لە بوارە جۆراجۆرەکاندا ئیزولە بووە و تەنیا ئامرازی ڕاگرتن و ڕەواییدانی زۆرەملێی خۆی لە سەرکوت و کوشتنی جیابیران و دژبەرانی خۆیدا دەبینێت، لە پاش تێکشکانی لە شەڕی لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەو دۆڕان و سەرشۆڕییەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە وەک هەمیشە دەستی لە جینایەت بە دژی خەڵکی بێدیفاع و بێدەرەتانی نێوخۆ و بەتایبەت کوردستان نەپاراستووە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە خەڵک لە دۆخی دابڕان لە دنیای دەرەوە و بەبێ ئینترنت مابوونەوە، هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان داوەتە دەسبەسەرکردن، لەسێدارەدان و تیرۆری چالاکانی مەدەنی و سیاسی و بەبێ گوێدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و کۆنڤانسیۆنە جیهانییەکان هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی مرۆیییان ئەنجام داوە. لە نوێترین کردەوەی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی، تیرۆری دوو برای یارسانی بە ناوەکانی "مەیسەم و مەجتەبا وەیسیـ"ـیە کە لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و وەرزشی لە شاری کرماشان کەسانێکی ناسراو و جێی باوەڕی خەڵک بوون. ئەم دوو هاووڵاتییە کە ماوەی نزیک بە چوار مانگە لە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی خۆیان شاردبووەوە، لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، دوای ئاشکرابوونی شوێنەکەیان لە گوندی "خولەکەوش" لە کاتژمێری ٣ی نیوەشەو بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا پێوەندیدارەکان و بە تەقەی ڕاستەوخۆ تیرۆر دەکرێن. شێوازی بەرەوڕووبوونەوە و کوشتنی ئەم دوو برایە لە کاتێکدا کە کەسانێکی سڤیل و بێچەک بوون جگە لە تیرۆر هیچ ناوێکی دیکە هەڵناگرێت و ئێمە وەک "ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان" ئەم  ئەم جینایەت و تیرۆرە بەتەواوەتی مەحکووم دەکەین و داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، ئێران و جیهان دەکەین کە لە بەرانبەر ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی و مەزڵوومبوونی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی نێوخۆی کوردستان و ئێران بن. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 ترور دو برادر کورد یارسان و فعال مدنی 🔘 چاو‌نیوز: در تداوم اقدامات ضدانسانی جمهوری اسلامی، دو برادر کورد پیرو آیین یارسان و فعال مدنی، ادبی و ورزشی ترور شدند. بنا بر گزارش رسیده به "مرکز حقوق بشر کوردستان ایران"، نیروهای نظامی و امنیتی جمهوری اسلامی، در تاریخ ۷ خرداد ۱۴۰۵، ساعت ۳ بامداد، دو برادر کورد یارسان به نام‌های "میثم و مجتبی ویسی"، اهل کرماشان و از فعالان حوزه‌های ادبی، هنری و ورزشی، که چهار ماه بود خود را از چنگ نیروهای امنیتی مخفی کرده بودند، پس از شناسایی مخفیگاه‌شان در روستای "خوله‌که‌وش" هدف رگبار گلوله قرار گرفته و ترور شدند. این دو برادر یارسان، از بنیان‌گذاران کتابخانه کوردی در شهر کرماشان بودند و در عرصه‌های گوناگون مدنی فعالیت‌های چشمگیری داشتند. آنان همچنین از سازمان‌دهندگان مراسم‌ات نوروز در کرماشان بودند و چندین ماه بود که تحت تعقیب و رصد نیروهای امنیتی قرار داشتند. شایان ذکر است، که این دو برادر جز فعالیت‌های مدنی، هیچ‌گونه فعالیت نظامی یا مسلحانه‌ای نداشته‌اند، اما شیوه قتل آنان به گونه‌ای بوده است که جز "ترور" نمی‌توان نام دیگری بر آن نهاد. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 تیرۆرکردنی دوو برای کوردی یارسان و چالاکی مەدەنی 🔘 چاونیوز: لە درێژەی کردەوە دژە مرۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی، دوو برای کوردی یارسان و چالاکی مەدەنی، ئەدەبی و وەرزشی تیرۆر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کاتژمێری ٣ی نیوەشەو، دوو برای کوردی یارسان، بە ناوەکانی "مەیسەم و موجتەبا وەیسی" خەڵکی کرماشان و چالاکی بواری ئەدەبی، هونەری و وەرزشی، کە ماوەی چوار مانگ بوو خۆیان لە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی شاردبووەوە، پاش ئاشکرابوونی شوێنەکەیان لە گوندی "خولەکەوش" درانە بەر دەسڕێژی گوللـە و تیرۆر کران. ئەم دوو برا یارسانییە دامەزرێنەی کتێبخانەی کوردی لە شاری کرماشان بوون و لە بواری مەدەنییە جۆراوجۆرەکاندا چالاکیی بەرچاویان هەبوو و یەکێک لە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزەکانی کرماشان بوون، چەند مانغیک بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لەژێر چاوەدێری بوون و هەوڵی دەسبەسەرکردنیان دەدرا. شایانی باسە، ئەم دوو برایە جگە لە چالاکییە مەدەنییەکان نەبێت هیچ چالاکییەکی نیزامی و سەربازییان ئەنجام نەداوە، بەڵام شێوازی کوشتنیان بە جۆرێک بووە کە جگە لە تیرۆر هیچ ناوێکی دیکە هەڵناگرێت. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 نرخ فزاینده‌ی خودکشی شهروندان در کوردستان نگرانی‌های جدی برانگیخته است 🔘 چاو‌نیوز: طی روزها و هفته‌های اخیر، دو مورد خودکشی در کوردستان به وقوع پیوسته است. بنا بر گزارش‌های رسیده به "چاونیوز"، طی چند روز گذشته، یکی از شهروندان اهل دهگلان، از توابع استان سنندج به نام "سید رامین حسینی"، مشهور به "بریا خان"، فرزند سید محمود که متأهل و دارای فرزند بود، به دلیل فشارهای معیشتی و سختی‌های زندگی، به زندگی خود پایان داد. شایان ذکر است، که در همین رابطه طی هفته‌های گذشته نیز "لیلا رضایی"، شاعر و روشنفکری که دارای چندین اثر شعری است، بر اثر فشارهای روانی و معیشتی، به زندگی خود پایان داد. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 ڕێژەی خۆکوژیی هاووڵاتییانی کوردستان نیگەرانیی جیددی لێ کەوتووەتەوە 🔘 چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوو، دوو دیاردەی خۆکوژی لە کوردستاندا ڕوویان داوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان، سەربە پارێزگای سنە، بە ناوی "سەید ڕامین حوسێنی"، ناسراو بە "بریا خان"، کوڕی سەید مەحموود، کە خێزاندارە و منداڵی هەیە، بە هۆی گوشار و قورساییی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە، هەر لەم پێوەندییەدا، لە هەفتەکانی ڕابردوو، لەیلا ڕەزایی، شاعێر و ڕووناکبیر کە خاوەن چەندین بەرهەمی شێعرییە، بە هۆکاری گوشاری ژیان و دەروونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 دو شهروند کورد با تودیع وثیقه‌های سنگین آزاد شدند 🔘 چاو‌نیوز: دو شهروند کورد، پس از چند ماه بلاتکلیفی و بی‌خبری، با تودیع وثیقه‌ی سنگین آزاد شدند. بنا بر گزارش‌های رسیده به "چاو‌نیوز"، یک شهروند اهل اشنویه به نام "میلاد شادی‌خواه" (مشهور به میلاد قره)، فرزند علی، ۲۲ ساله و ساکن روستای سینگان، که در تاریخ ۱۴ اسفند ١٤٠٤، توسط نیروهای اداره اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شده بود، پس از گذشت نزدیک به سه ماه بازداشت، با تودیع وثیقه سه میلیارد تومانی به صورت موقت آزاد شد. در همین رابطه، شهروند دیگری به نام "آرمان درویشی"، فرزند امیر، ۲۲ ساله و ساکن روستای سینگان، که در همان تاریخ بازداشت شده بود نیز با تودیع وثیقه سه میلیارد تومانی آزاد شده است. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 دوو هاووڵاتیی کوردستان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران 🔘 چاونیوز: دوو هاووڵاتیی کوردستان، پاش چەند مانگ بێسەروشوێنبوون، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاووڵاتییەک لە شنۆ، بە ناوی "میلاد شادیخا" ناسراو بە میلاد قەرە، کوڕی عەلی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی سینگان، که لە ڕۆژی ١٤ ڕەشەممەی ١٤٠٤، بە دەستی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو، پاش نزی بە سێ مانگ لە دەسبەسەرکردنی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئارمان دەرویشی، کوڕی ئەمیر، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی سینگان هەر لەو ڕێکەوتەدا دەسبەسەر کرابوو و ئەویش بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی ئازاد کراوە. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 موج بازداشت شهروندان در کوردستان همچنان ادامه دارد 🔘 چاو‌نیوز: در ادامه بازداشت‌های خودسرانه شهروندان در کوردستان، سه جوان توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند. بر اساس گزارش رسیده به چاو‌نیوز، شب گذشته، نیروهای امنیتی جمهوری اسلامی دو برادر به نام‌های "احمد و واحد خیری کوره‌آباد" و فرد دیگری به نام "منصور عباسی"، اهل منطقه شامات مهاباد را بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل کردند. تا لحظه انتشار این خبر، دلیل بازداشت، محل نگهداری و وضعیت سلامتی این سه جوان کُرد مشخص نیست. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان هەروا بەردەوامە 🔘 چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکانی هاووڵاتییانی کوردستان، سێ لاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دوو برا بە ناوەکانی "ئەحمەد" و "واحید" خەیری کووڕئاباد  و کەسێكی دیکە بە ناوی مەنسوور عەباسی خەڵکی ناوچە شاماتی مەهاباد دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم سێ لاوە کوردە نادیارە. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 جان‌باختن یک کاسبکار کورد بر اثر تیراندازی نیروهای حکومتی 🔘 چاونیوز: یک کاسبکار کورد که چند شب پیش بر اثر شلیک مستقیم نیروهای حکومتی جمهوری اسلامی از ناحیه سر هدف گلوله قرار گرفته بود، جان خود را از دست داد. بنا بر گزارش‌های رسیده به "چاونیوز"، جوان کاسبکاری به نام "قاضی کاوانی"، اهل روستای "دوله‌تو"، که چند شب پیش در "مرز جاسوسان" هدف تیراندازی نیروهای حکومتی قرار گرفته و بر اثر اصابت مستقیم گلوله به سرش به شدت مجروح شده بود، شب یکشنبه، دوم خردادماه، به دلیل شدت جراحات وارده در بیمارستان مهاباد درگذشت. نیروهای جمهوری اسلامی در مناطق مرزی با استناد به دستور نهادهای قضایی و امنیتی و به بهانه‌ی حمل کالای قاچاق، بدون رعایت موازین قانونی و با شلیک مستقیم، سالانه شمار قابل‌توجهی از شهروندان و کاسبکاران کوردستان را که تنها منبع درآمدشان کولبری است، به قتل رسانده یا زخمی می‌کنند. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web

🌐 گیانلەدەستدانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانەوە 🔘 چاونیوز: کاسبکارێکی کورد کە چەند شەو پێش بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گوللـە وەبەر سەری کەوتبوو، گیانی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لاوێکی کاسبکار بەناوی "قازی کاوانی"، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو، کە چەند شەو پێش لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە "سنووری جاسووسان" تەقەی لێ کرا و لە ئەنجامی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیە گوللـە وەبەر سەری کەوت، شەوی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان بە هۆی قووڵیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد، گیانی لە دەست دا. هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوور بە پشتبەستن بە بڕیاری ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتییەکانەوە، بە بیانووی هاوردەکردنی کەلوپەلی قاچاخ، بەبێ دەستپاراستن و بە تەقەی ڕاستەوخۆ ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و کاسبکارانی کوردستان کە تەنیا سەرچاوەی داهاتیان کۆڵبەرییە، دەکوژن و بریندار دەکەن. 📱 Instagram     📱 X 📱 Telegram     📱 Web