en
Feedback
بانەبەڕۆژ

بانەبەڕۆژ

Open in Telegram

ئەم کاناڵە لە بواری ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری چالاکی دەکات. این کاناڵ در رابطه بامسائل ادبی، فرهنگی و هنری فعالیت مینماید. پەیوەندی: @m_sedigh_karimpour

Show more
Iran683 693The category is not specified
143
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
💫بە ناوی خوا ⭕️ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری بەڕۆژەی بانە 🔶وێڕای ڕێز و سڵاو 🔸وەک ئاگادارن نەخۆشی کڕۆنا بوە هۆ
💫بە ناوی خوا ⭕️ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری بەڕۆژەی بانە 🔶وێڕای ڕێز و سڵاو 🔸وەک ئاگادارن نەخۆشی کڕۆنا بوە هۆی ڕاوەستانی زۆربەی چالاکەیەکان لە کۆمەڵگا و ئیستاش کە ئەم نەخۆشیە ڕوو لەکز بوونە دەستەی نوێی بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەڕۆژە بە لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان سەرجەم: 🔺شاعیر 🔺نووسەر 🔺وەرگێر 🔺ڕەخنەگر 🔺وتار نووسی ئەدەبی 🔺لایەنگرانی بەڕۆژە بانگهێشت و ئاگادار ئەکات بۆ دانیشتی حەوتانەی تا بە هاوکاری یەکدی قۆناغێکی نوێ بۆ کاری ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانە بخەینە بواری جێ بەجێ کردن . 💠کات: 🔸ڕۆژانی:سێشەممە 🔸کاتژمێر: ۱٤:۳۰ 🥏شوێن: مەیانی هونەر مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیرشاد نووسینگەی بەڕۆژە 🔘دەستەی بەڕێوبەری بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە ▫️محەممە سدیق کەریم پوور ▫️ مەجید شیرانی ▫️ شنۆ عەبدوڵڵاهی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️سەردان و ڕێزگرتن 🔶بنکەی کانی کانیسوور لە درێژەی چالاکیەکانی لە بواری زمانی کوردی خولێکی بۆ: 🔺 فێربوونی ڕێنووسی زمانی کورد
⭕️سەردان و ڕێزگرتن 🔶بنکەی کانی کانیسوور لە درێژەی چالاکیەکانی لە بواری زمانی کوردی خولێکی بۆ: 🔺 فێربوونی ڕێنووسی زمانی کوردی بە دوو ڕێنووسی ئارامی و لاتین 🔺پەروەردە و لەبەر کردنی فەرموودەکانی نێردراوی خوا بە زمانی کوردی 🔹لە دوو پۆلدا کە هەر پۆلێک لە خۆگری هەژدە خوێندکارە و سێ کاتژمێر درێژەیان هەیە لە گوندی ئاڵۆتی بانە بەڕێوە دەبات. 🔹ڕۆژی چوار شەممە ۲۶سەرماوەزی ۱۳۹۹ 🔸 بەرپرس و ئەندامی بنکەی کانی و بەڕۆژەی بانە سەردانی ئەو پۆلانەیان کرد و ڕێزیان لە خوێندکاران و هەروەها هەوڵ و چالاکی دوو مامۆستای دڵسۆز بەڕێزان: 🔺 خاتوو بێگەرد شەریف زادە 🔺خاتوو نازی شەریف زادە گرت. 🔹جێی ئاماژەیە لەم سەردانەدا پتر لە سی کتێبیش پێشکەش بە کتێبخانەی نامی ئالۆت کرا. 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ڕێز 🔶ئەندامانی گروپی شانۆی فەریادی بانە و ئەنجومەنی یوونیمای بانە بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و چالاکیەکانی هونەرمەندان ڕەحیم و کە
⭕️ڕێز 🔶ئەندامانی گروپی شانۆی فەریادی بانە و ئەنجومەنی یوونیمای بانە بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و چالاکیەکانی هونەرمەندان ڕەحیم و کەیوان زەبیحی لە دووهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوائییان لە سەر گڵکۆیان لە سڵێمانبەگی بانە کۆبوونەوە. 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ پرسە و سەرخۆشی 🔶بەڕیز مەجید شیرانی 🔺ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەڕۆژە 🔹بە هۆی کۆچی دوایی دایکتانەوە پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین . 🔸خوای مێهربان گیانی دایکتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵەی هێژاتان ببەخشێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژوە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️کتێب 🔸ناوی کتێب 🔺نقشی از مولانا خالد نقشبندی 🔺نامە و بەرهەمەکان 🔸ئامادەکردن و وەرگێڕان 🔺د. مەهیندوخت موعتەمێدی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٦: 🔺 ستوونی ناساندنی کتێب: "ره‌آورد پاییز، قطره‌ای چند از دریای اشک" هۆنراوە و کۆمەڵە شێعرێکی خاتوو دوکتۆر "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺 دیمانە: "خوێندن گەورەترین ئارەزووی ژیانم بوو" وتووێژێکی وەرگیراو لە کەیهان فەرەهەنگی لەگەڵ خاتوو دوکتۆر "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺 یادداشت: "یادێک لە خاتوو دوکتۆر مەهیندوخت موعتەمێدی" لە نووسینی "جەماڵ ئەحمەدی ئایین" 🔹سەرچاوە 🔺حەوتەنامەی سیروان ژمارەی ١١٠٩، شەممە٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٦: 🔺 ستوونی ناساندنی کتێب: "ره‌آورد پاییز، قطره‌ای چند
⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٦: 🔺 ستوونی ناساندنی کتێب: "ره‌آورد پاییز، قطره‌ای چند از دریای اشک" هۆنراوە و کۆمەڵە شێعرێکی خاتوو دوکتۆر "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺 دیمانە: "خوێندن گەورەترین ئارەزووی ژیانم بوو" وتووێژێکی وەرگیراو لە کەیهان فەرەهەنگی لەگەڵ خاتوو دوکتۆر "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺 یادداشت: "یادێک لە خاتوو دوکتۆر مەهیندوخت موعتەمێدی" لە نووسینی "جەماڵ ئەحمەدی ئایین" 🔹سەرچاوە 🔺حەوتەنامەی سیروان ژمارەی ١١٠٩، شەممە٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٥: 🔺 یادداشت: "بە یادی مەهیندوخت موعتەمێدی؛ مامۆستایەک کە تەنیا ژیا و تەنیا چوو" لە نووسینی "محەمەد ڕەئوف تەوەکولی" 🔹سەرچاوە 🔺حەوتەنامەی سیروان ژمارەی ١١٠٩، شەممە٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٥: 🔺 یادداشت: "بە یادی مەهیندوخت موعتەمێدی؛ مامۆستایەک
⭕️فایلی تایبەتی "مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔺حەوتەنامەی سیروان 🔸 لاپەڕەی ٥: 🔺 یادداشت: "بە یادی مەهیندوخت موعتەمێدی؛ مامۆستایەک کە تەنیا ژیا و تەنیا چوو" لە نووسینی "محەمەد ڕەئوف تەوەکولی" 🔹سەرچاوە 🔺حەوتەنامەی سیروان ژمارەی ١١٠٩، شەممە٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ "د . مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔹لە دایک بووی: ۱۳۰۸ بانە 🔸کۆچی دوایی : ۱۳۹۲ کەرەج 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی
⭕️ "د . مەهیندوخت موعتەمێدی" 🔹لە دایک بووی: ۱۳۰۸ بانە 🔸کۆچی دوایی : ۱۳۹۲ کەرەج 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ پرسە و سەرخۆشی 🔶بەڕیز یووسف ڕەحیمی «ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی هاژە ی کۆخان » 🔹بە هۆی کۆچی دوایی برای بەڕێزتانەوە کاک ئازاد ڕەحیمی پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین . 🔸خوای مێهربان گیانی بڕاکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵەی هێژاتان ببەخشێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژوە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️جەلال مەلەکشا شاعیری نەتەوەیی کورد 🔸ساڵی ١٣٣٠ ک.ھ لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایک بووە. ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە. 🔹لە سەرەتاوە بە فارسی شێعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی «کانوونی نووسەرانی ئێران». 🔹پاش ساڵی ١٣٥٧ ک.ھ به زمانی کوردی بابەت بڵاو دەکاتەوە و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە. 🔹شێعرەکانی تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون. 🔹بەشێک لە شێعرەکانی لە توێی کتێبێکدا بە ناوی "زڕەی زنجیری وشە دیلەکان" چاپ و بڵاو بۆتەوە. 🔸شیعرێکی جەلال مەلەکشا چل ساڵە من تەرمی خۆمم لە کۆڵ ناوە دەیگێڕم و ئەشک ئەڕێژم ڕێگەی دووری تەمەن ئەبڕم بستێ خاکم دەست ناکەوێ ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی تیا بنێژم! 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

#بەڕۆژە 🔘پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ کۆچی دوایی : 🔺شاعیر #جەلال_مەلەکشا 🔹ئاراستەی: 🔺بنەماڵەی بەڕێزی و 🔺 هاونیشتمانیان ئەکەی
#بەڕۆژە 🔘پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ کۆچی دوایی : 🔺شاعیر #جەلال_مەلەکشا 🔹ئاراستەی: 🔺بنەماڵەی بەڕێزی و 🔺 هاونیشتمانیان ئەکەین. 🔸خوا لێی خۆش بێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ته‌ها كه‌ریمی 🔶ڕێبواری سپی سینه‌مای كوردی 🔹سەرچاوە مۆر 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ پرسە و سەرخۆشی 🔶بەڕیز عەلی مەحموودی «ئاودێر» 🔹بە هۆی کۆچی دوایی باوکتانەوە پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین . 🔸خوای مێهربان گیانی باوکتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵەی هێژاتان ببەخشێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژوە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️سەرجەم چیرۆکەکان 🔸 زریکە 🔹 تەنگانە 🔸 ئەو باڵندە بریندارە کە منم 🔸نووسەر: 🔺 عەتا نەهایی 🔹چاپ : 🔺ئاراس 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️چیرۆک تەنیا لە سەر کاغەز دەنووسرێت 🔶نووسەر: عەتا نەهایی 🔺ئەمە تەنیا بەشێکە لە نامەیەک کە چەند مانگێک لەوە پێش بۆ دۆستێکی چیرۆکنووس و ئازیزم نووسیوە و بە سووکە دەسکاریەکەوە لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە، بەو هیوایە سوودی ببێت 🔹هاوڕێ گیان تۆ چرۆکنووسیت، پێشتریش ئەوەم پێ گوتووی، چونکا خاوەنی بەهرەی گێڕانەوە و خەیاڵی داهێنەرانەیت، بەڵام لەبیرت نەچێ کە گرینگترین شت عەشقە. عەشق تەنیا حەز و مەیل و پڕکێشیی ویستنی شتێک یان کەسێک نیە، لەوە زیاتر، نیازە، نیازی کامڵ بوون. تۆ دەبێ لە ناخی خۆتدا هەست بە ناتەواوی بکەیت، بە بۆشاییەکی گەورە، ڕەهەندێکی قووڵ کە پێت وابێ تەنیا نووسین، نووسینی چیرۆک، دەتوانێت پڕی بکاتەوە... ئەوە عەشقی نووسینە کە زمانت بۆ دەستەمۆ دەکات، وەک جوانوو ماینێکی وەحشی، هەوساریت دەداتە دەست تا بە سارای ژیانتدا، بە بیابانی ئازارەکانتدا بیگێڕیت، تا ئازارەکانت ناوی ڕاستەقینەی خۆیان ببیننەوە و تۆ بەناوی ڕاستەقینەی خۆیانەوە بیانگێڕیتەوە. گێڕانەوەی ئازارەکانی خۆت و وردە وردە گرێدانیان بە ئازاری مرۆڤەکانی دەوروبەرتەوە هەستی هاوخەمییەکی هاوبەش لە نێوان تۆ و خوێنەرەکانت، تۆ و کۆمەڵگە ساز دەکات کە متمانەت بۆ دەگێڕێتەوە، هانی پەروەردەی خۆت و بەهرە و خەیاڵی داهێنەرانەت دەدا، دەرفەتی ناسینی خۆت و دنیای دەوروبەرت بۆ دەڕەخسێنێت. توانای کەشف و دۆزینەوەی جوانیەکانت، تەنانەت لە سەلوێنکی ژیان لە سەردەمێکی پڕ لە مەینەتی و پۆخڵەواتیت، پێ دەبەخشێ. ئەمە کارێکی سووک وئاسان نیە، بێگومان کارێکی جیدی و قورسەو پێویستی بە زەحمەت و ماندووبوون و قوربانیدانی زۆرە. عەشقی نووسین دەبێ ببێت بە گرینگترین داڵغەی ژیانت. وەها کە هەموو بەیانیەک بە یادی کەسایەتییەکی چیرۆکەوە لە خەو بەئاگا ببیتەوە و هەموو شەوێک بە خەیاڵی ڕووداوێکەوە خەو بتباتەوە...بەڵام هاوڕێ گیان ئەمە بە مانای پشت کردن لە داڵغەکانی تری ژیان نیە. بەمانای دادانەوەی دەڕابەی ژیانی شەخسی و خۆ تەرخان کردنی لە سەداسەد بۆ نووسین نیە. عەشقی نووسین جێگە بە ژیان و لایەنەکانی دیکەی ژیان تەنگ ناکات. بەپێچەوانەوە، چیرۆکنووس دەبێ بتوانێت(تان)ی نووسین و داهێنان لە(پۆ)ی ژیانی شەخسی، ئاسایی و ڕۆژانەی بتەنێت. نە لە پێناوی چیرۆک و نووسینی چیرۆکدا دەرکە لە ژیانی ئاسایی و کار و سەرقاڵیەکانی ژیانی ڕۆژانەی دابخات،نە لە ژێر باری قورسی ژیانی ڕۆژانە و بەهۆی سەرقاڵییە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی ڕۆژانەوە خەون و ڕوئیای نووسین لە بیر بباتەوە. تۆ کە بەردەوام و لەهەموو بارودۆخێکدا خەیاڵی نووسینت بە ساتە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەتدا گێڕا، نەک هەر لە کار و سەرقاڵییەکانی ڕۆژانەت، لە هیچ خەم و خۆشیەکی ژیانت غافڵ نابی،نەک هەر لە خۆت و ژیانی شەخسیت دانابڕێیت و دوور ناکەویتەوە،بەڵکوو زیاتر لێی نزیک دەبیتەوە، قووڵتر بیری لێ دەکەیتەوە و بۆ نووسینی چیرۆکەکانیشت ئیلهامی لێ وەردەگریت. هاوڕێ گیان داڵغەی نووسین بەر لەهەمووشتێک جوانی و عەزەمەت بۆ ژیانی شەخسی و ئاسایت دەگەڕێنێتەوە، مانا بە بوونت دەبەخشێ و ئازارەکانت شکۆمەند دەکات. ئەمانە شتێک نین کە تۆ نەیزانی و تەنانەت نەتئەزمووبێ، هەر ئەو چەند کار و نووسینە باشەت، ئەو چەند تەجرەبە بە ڕێژەیەک سەرکەوتوو و سەرنجڕاکێشەت، لە جارانی خۆت و ئێستای زۆربەی کەسانی دەوروبەرت، جوانتر و گەورەتری کردوویت.تۆ هەر ئێستاش ئەوەی لە جوانی، ئومێد، متمانە و بڕوابەخۆ بوون هەتە بە هۆی ئەو چەند کارەی سەرەتای ئەزموونی نووسینتەوەیە.. لە کۆتاییدا نامەوێ ئەم چەند دێڕ و پەرەگرافە بکەم بە زەخت و فشار بە سەرتەوە و ناچارت بکەم کە پەلە لە نووسین بکەیت، یان بە هۆی دوور کەوتنەوەیەکی کاتی، بەڵام ئاسایی لە نووسین یان بڵاوکردنەوە، متمانە بە خۆت و بەهرە و قەڵەمەکەت بدۆڕێنی. تۆ چیروکنووسیت و دەزانم هێشتا گەورەترین ڕۆئیات نووسینی چیرۆکە. دەزانم بەردەوام بیر لە ئیدە و بیرۆکەی تازە، ڕووداو و کەسایەتی تازە بۆ نووسینی چیرۆک دکەیتەوە.دەزانم بە هۆی خوێندنەوەی چیرۆکی باش و پەی بردنی زیاتر بە توانا و قابلیەتەکانی ئەم ژانرە ئەدەبیە، ئاستی چاوەڕوانیت لە خۆت و چیرۆکت بەرز بووەتەوە و دەترسی کاری خراپ یان ئاسایی و مامناوەندی بنوویسیت.هەموو ئەمانە دەزانم، بەڵام تۆش دەبێ بزانی کە نە تۆ و نە من و نە هیچ نووسەرێکیتر وەعدمان بە کەس نەداوە کە دەبێ حەتمەن شاکار بنووسین. ئێمە تەنیا وەعدمان بە خۆمان داوە کە ئازارەکانمان بنووسینەوە.ئەوەش پێویستی بە تێڕامانی زۆر و بیرکردنەوەی قووڵ و خەیاڵبازی و دەستەمۆ کردنی زمانە، بەڵام نابێ لە بیرت بچێ کە لە ئەنجامی هەموو ئەمانەدا چیرۆک لە سەر کاغەز دەنووسرێت. کەواتە بەشێک لەو کاتەی کە تەرخانی دەکەیت بۆ بیرکردنەوە لە چیرۆک، لە پشت مێزەکەت دانیشە و سەرت بە سەر قەڵەم و کاغەزەکەی بەر دەستتدا شۆڕ بکەرەوە و بنووسە. من چاوەڕێی کار و نووسینت دەکەم. 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانەبەڕۆژ @baneberoj

⭕️ پرسە و سەرخۆشی 🔶بەڕیزان ڕەشید و دلێر عەزیزی 🔹بە هۆی کۆچی دوایی باوکتانەوە پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین . 🔸خوای مێهربان گیانی باوکتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵەی هێژاتان ببەخشێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژوە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ڕاپۆرتی یەکەمین دانیشتنی بنکەی بەڕۆژە 🔶لە ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۹۹ یەکەمین کۆبوونەوەی بنکەی بەڕۆژە لە هوڵی شانۆی مەکۆی فەرهەنگی ئیرشادی ئیسلامی بەڕێوە چوو. 🔸لەم دانیشتنەدا سەرەتا بەڕێز سۆران حوسەینی وەک بەرپرس و نوێنەری لیژنەی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی لە کار و چالاکیەکانی قۆناغی پێشوو پشکەش کرد . 🔹پاشان بەڕێز شێوە عەبدوڵڵاهی ئەندامی دەستەی نوێی بەڕێوبەرایەتی ئەساسنامەی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانە بەڕۆژە بۆ ئامادەبوان خوێندەوە. 🔸دواتر بەڕێز محەممەد سدیق کەریم پوور بەرپرسی نوێی بنکە وێرای رێز گرتن و سپاس وتن بە ئامادە بوان پلان و بەرنامەکانی لیژنەی نوێی بۆ ئامادە بوان بەر باس دا. هەروەها داوای لە ئامادە بوان کرا تێبینی پێشنیارەکانیان بەر باس بدەن. 🔸کاک بێهنام فەتاحی وەک پێشکەشکاری کۆڕ هەر کام لە بەڕێزان: 🔺 سەید ئەحمەد تەوەکولی 🔺جەمیلە چوپانی 🔺 یادگار ڕەحمانی 🔺ئامانج باران 🔺شێرکۆ سەلیمی 🔺 فواد جەهانی بانگهێشت کرد تا پرسیار پشنیار و گلەیی و داخوازی و تێبینیەکانیان بەرباس بدەن. 🔸 لەلایەن ئامادەبوان کۆر و دەستەی دامەزرێنەرەوە وڵام و تێبینی لەسەر وتەکان پشکەش کرا. 💠بڕیار درا کە بنکەی بەڕۆژە بەردەوام درگای بۆ ئەو چەشنە باسە ڕەخنەییانە کراوە بێت و هەوڵی چاکسازی و گۆڕان لە کارو چالاکیەکانی بدا تا ئەندامان و بەردەنگەکانی بە ئەرخەیانی زیاترەوە هاوڕێی بن. 🔹دەشتوانن لە ڕێگەی https://t.me/Baneberoje لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەر دا بن 🔹لە پاژێکی دیکەی کۆڕەکەدا بڕوانامەی چەند خوێندکاری بەشی ڕێنووسی بنکەی بەڕۆژە کە ساڵی ڕابردوا توانیبوویان سەرکەوتن بە دەست بێنن لە لایەن مامۆستاکەیان بەرێز سومەییە دەوڵەتی و خاتوو هەڵاڵە کەلهور پێشکەشیان کرا. 🔸لە کۆتاییدا رێزنامە کە لە لایەن دەستەی دامەزرێنەرەوە ئامادە کرابوو وێرای کتێبێک پێشکەشی دەستەی بەڕێوبەرایەتی قۆناغی پێشووی بنکەی بەڕۆژە کرا. 🔹بنکەی بەڕۆژە بە زووترین کات شوێن و کاتی دانیشتنەکانی ڕائەگەیێنێت. 🥏بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بانە بەڕۆژە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

💫بە ناوی خوا ⭕️بانگهێشت و ئاگاداری وێڕای ڕێز و سڵاو 🔶ئاگادار و بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکەمین دانیشتنی گشتی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی و هونەری بەڕۆژە بانە کە ڕۆژی دوشەممۆ کاتژمێر ۱۵ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۹۹ بەڕێوە ئەچێت . 🔸لەم دانیشتنەدا : 🔺وێڕای ڕێزگرتن لە لیژنەی بەڕێوبەرایەتی خولی پێشو 🔺پلان و بەرنامەی داهاتووی لیژنەی نوێ ڕادەگەیێندرێ . 🔺 هەروەها لیژنە نوێ گوێبیستی پێشنیار و تێبینیەکانی ئێوەی هێژا بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە دەبێت . 🔹جێی ئاماژەیە کە ئەو بەڕێزانەی کە دەخوازن لەو دانیشتنەدا بەرهەم پێشکە بکەن دەتوانن بەرهەمەکانیان بە ناونیشانی https://t.me/Baneberoje بەڕێ بکەن. 🔸شوێن: 🔺نووسینگەی بنکەی بەڕۆژە لە مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیرشاد 🔹دەستەی نوێی بەڕێوبەری بنکەی بەڕۆژە 🔺ڕێکەوتی چواری ڕەزبەری نەوەد و نۆ 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫