en
Feedback
بانەبەڕۆژ

بانەبەڕۆژ

Open in Telegram

ئەم کاناڵە لە بواری ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەری چالاکی دەکات. این کاناڵ در رابطه بامسائل ادبی، فرهنگی و هنری فعالیت مینماید. پەیوەندی: @m_sedigh_karimpour

Show more
Iran683 693The category is not specified
143
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
ئاگاداری
ئاگاداری

"پیرۆز ئێوەن. ڕۆژەکان دێن تا بە ئێوەوە پیرۆز بێ. "شەمس"" ئێوە پیرۆزی بدەن بە خۆتان تا ڕۆژەکان پیرۆز ببن تا جێژنەکان گشت ساتەک
"پیرۆز ئێوەن. ڕۆژەکان دێن تا بە ئێوەوە پیرۆز بێ. "شەمس"" ئێوە پیرۆزی بدەن بە خۆتان تا ڕۆژەکان پیرۆز ببن تا جێژنەکان گشت ساتەکانی ساڵ لە خۆ بگرێ. خوای دڵاوا پیڕۆزی ئێوەو بنەماڵەو کەس و کارتان بەرفراوان کات. بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی #بەڕۆژەی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

بەناوی قەتنەمری بەدیهێنەر بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئیسماعیل کەریمی (کام ژین) مان پێ گەییشت لە ناخی دڵەوە
بەناوی قەتنەمری بەدیهێنەر بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئیسماعیل کەریمی (کام ژین) مان پێ گەییشت لە ناخی دڵەوە زۆر دڵگران بووین . لە دەست دانی ئەم شاعیرە خامە ڕەنگینە کۆسپێکی گەورەیە بۆ هونەری شێعر و ئەدەبیاتی شارەکەمان ئەنجوومەنی ئەدەبی بەڕۆژە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵه ی گەورەی ئەدەبی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو دەکات و هیوای ئارامی و دڵسەبووری بۆ کەسوکاری دەخوازێ . لە بەدیهێنەری قەد نەمر داواکارین بە حورمەتی ئەم مانگە بەڕێزە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و لە ئارامشی ئەبەدیدا بیهێڵێتەوە . لەم کارەساتە دڵتەزێنە خۆمان بەخاوەنی پرسە و شەریکی خەمی تەواوی خەمخۆرانی کۆچکردوو دەزانین . دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە 11/02/1400

⭕️ پرسە و سەرخۆشی 🔶بەڕیز خاتوو شنۆ عەبدوڵڵاهی 🔺ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەڕۆژە 🔹بە هۆی کۆچی دوایی دایەگەورێتانەوە پرسە و سەرخۆشیتان ئاراستە دەکەین . 🔸خوای مێهربان گیانی دایەگەورێتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵەی هێژاتان ببەخشێت. 💠بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژوە ی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️بەناوی بەدێهێنەری سرووشت و جوانی 💢(ئەگەر ئاوی هەموو ئەقیانووسی دونیا پێی وەکووژابا دەیانکووژاندەوە نەورۆز کە چوونکه جێژنی کوردانە) (بێدڵ) 🔶ساڵی نوێ و بەهاری نوێ، دەرفەتێکی نوێیە بۆ تازەبوونەوە و تازەکرنەوە و هەر وەها دەسپێکێکه بۆ سەرەتای ژیانی دڵخواز . هیوادارین کە بڵیسەی ئاگری نەورۆز تەواوی نەخۆشی و ناخۆشی و نەهامەتییەکان تێکڕا بسووتێنێ و سەر لەنوێ باران گووڵ بنووسێتەوە و کوردیش نەورۆز و ئێمەش بتوانین نوێ ببیستین و نوێ ببینین و نوێ بنووسین و چەپکە چەپکە بەرهەمی نوێ پێشکەش بکەین بە دونیای هونەری نووسین و هونەرمەندانە گوڵ و گڕی وشە وەگەشێنین و گوڵاوی هەستەکانمان بەڕووی حەزی بەهاریتان بپڕژنین . 🔹بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە وێڕای پیرۆزبایی ساڵی تازە(ساڵی 2721 کوردی و 1400هەتاوی ) لە تەواوی نەتەوەی گەلی کورد بەتایبەت هاوشاریانی خۆشەویست ، تەمەننای ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و هەست و سۆز و دوور لە نەخۆشی و ناخۆشیتان بۆ دەخوازێ. 🔸بەدڵنیاییەوە لە ساڵی نوێ و وەرزی نوێدا باشتر و جیاوازتر و بەرفراوانتر لە جاران درێژە بە چالاکییەکانی دەدات . 🟢هیوادارین بەم زووانە لە ڕێی شاشەی بەڕۆژە TVیەوە جیاوازیمان و بەڕۆژبوونەوەمان بەچاوی سەر و بەچاوی میدیاش ببینن . ▫️سەرکەوتنی گەڵی کورد، دڵخۆشی هەمووان بەگشتی ئاواتمانه 🔳هەر بژین بە ئازادی و هەستەکانتان بەهاری بێ ⚪️ دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە ◻️ڕێکەوتی 1/1/1400 هەتاوی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

کۆبوونەوەی هاوبەشی بنکەی ئاشتی و بنکەی بەڕۆژەی بانە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤/١٢/١٣٩٩ کۆبوونەوە لە دەفتەری ئاشتی بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەوەدا دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەندامانی ئاشتی و بەڕۆژە بەشدار بوون. کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی خاڵە هاوبەشەکانمان بەڕیوەچوو، بۆ دۆزینەوەی بواری هاوبەش، بەو مەبەستەی کە بتوانین لە داهاتوودا چالاکیی هاوبەشی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرین. لەم یەکەم کۆبوونەوەماندا توانیمان باشتر لە جاران لەگەڵ ڕزوومەو ناسنامەو پڕۆژە و جۆری چالاکییەکانی یەکتری ئاشنا بین. باس و تەوەرکانی کۆبوونەوە: - نیگەرانی هاوبەش لە کێشەی ماڵی ئەنجومەنەکان نەبوونی سەرچاوەیەکی ماڵی بۆ کار و چالاکیی مەدەنی و نەبوونی جێگەو شوێنێکی شیاو بۆ دەفتەری ئەنجومەنەکان. هەوڵ بۆ وەرگرتنی زەمین یاکوو (لکەی فرهنگی) بە مەبەستی سازدان و دابینکردنی شوێنێک بۆ ڕێکخراوە مەدەنی و فەرهەنگییەکانی شارەکەمان - ئەبێ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت کە ئایا ئەو بەشە بوودجەی کە هەموو ساڵێک بۆ کار و چالاکی فەرهەنگی دەدرێت بە شارداری و فەرمانداری و ئێڕشاد و...چی بەسەردێت؟ بەتایبەت ئەو بەشەی کە یاسا دایناوە بۆ یارمەتی چالاکییەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان - ناسین و ڕاکێشانی سرنجی کەسانی بەتوانای ماڵی، بۆ ئاوڕدانەوە و پاڵپشتی لە چالاکی و چالاکوانانی بواری فەرهەنگی شارەکەمان. - کاری هاوبەش بۆ پەرەسەندنی هەست بە پێویستی فێربوونی نووسین و خوێندن بە زمانی دایکی(کوردی) و دامەزراندنی شوێنێکی دایم بۆ فێرگەی زمانی کوردی - بەڕێوەبردنی پانێل و کۆڕ و کۆبوونەوەی هاوبەش لە لایەن پسپۆڕانی حەوزەی زمان ناسی و ناساندنی گەنجینەی ئەدەب و ئەدیب و شاعیران و هونەرمەندانی لێهاتوو و بەرهەمەکانیان. دانانی خول و پۆلی هاوبەشی فێرکاری(کلاس آموزشی) بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە پێی بابەتە پێویستەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای شاری بانە - هەبوونی شۆڕایەکی دڵسۆز و پسپۆڕ، دەتوانێت زۆرێک لە کێشە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی شارەکەمان چارەسەر بکات. ئایا دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی هاوبەش و جیددی بدرێت؟ - شاری بانە خاوەنی پێشینەیەکی بەنڕخی فەرهەنگی و هونەری و ئەدەبییە. بەتایبەت لە چەند بواردا کاری زۆر کراوە(بواری شانۆ، بواری مۆسیقا، بواری فیلم و سینەما – بەڕێوەچوونی ١٢ خولی سەرانسەری و ناوچەیی فستیڤاڵی چیرۆک لە شارەکەمان – خەڵاتی ئەدەبی د.ئیبراهیم یوونسی، پڕۆژەی دامەزرانی بنکەی د.ئیبراهیم یوونسی)؛ بۆ کارێکی سەرەتایی هەوڵ بدرێت، یەکیان بە پێی بەڵگە بکرێت بە برەندێکی فەرهەنگی بۆ شارەکەمان(باس لەسەر ئەوە کرا کە هەوڵدان لەم بوارەدا ببێتە جیددیتر بکرێت و وەک دەرکەوتەی(خروجی) ئەم کۆبوونەوە چاوی لێبکرێت.) - چالاکوانانی شاری بانە بە نیسبەت دیکەی شارەکان کەمیان نەهێناوە. بەداخەوە خاڵی لاوازی ئێمە لە بەشی مێدیا و ئامرازی ڕاگەیاندنە(رسانە). لەم بوارەشدا پێویستە کاری هاوبەش بکرێت بۆ ڕاگەیاندن و بردنەسەرەوەی ئاستی ئاگایی خەڵی شارەکەمان، وەک دامەزرانی گۆڤارێکی هاوبەش، کەناڵی تێلێگرامی هاوبەش و ... TV پرسیاری بنکەی بەڕۆژە: ئایا بنکەی ئاشتی دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ دامەزران و بەڕێوەبردنی پڕۆژەی بەڕۆژە مەبەست یارمەتییە لە بەرهەم ‌هێنانی بابەت و ناوەڕۆک، بەرهەمی نووسیاری، شێعر و وەرگێڕانی بابەت بۆ سەر زمانەکانیدی(تولید محتوا) بڕیاری کۆتایی کۆبوونەوە: کۆبوونەوەی دووهەم پێویستە بە شێوەیەکی پسپۆڕیتربەڕێوە بچێت، بە تایبەت بە حزووری ئەندامانێک کە لە بواری قەڵەم و نووسین و و شێعر و ئەدەب و وەڕگێڕاندا کاریان کردووە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا چەن کتێب و بەرهەمی چاپکراوی بنکەی بەڕۆژە، پێشکەش بە کتێبخانەی بنکەی ئاشتی کرا بەشداربووانی کۆبوونەوە:بنکەی ئاشتی(حەمید ڕفاعی، ڕەحیم ئیبن عەباس، کاوە ئەحمەدی، بەختیار عێزەت پەنا، لوقمان قادری، غەفوور ساڵحی) – بنکەی بەڕۆژە(محەمەد سدیق کەریم پوور، شێوە عەبدوڵڵایی، مەجید شیرانی) بنکەی گەشەی فەرهەنگی بانە(ئاشتی)٢٦/١٢/١٣٩٩ 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

‍ ⭕️ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە یادی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت. 🔶بە ئامادە بوونی شاعیران و هۆگرانی شێعر و ئەدەب ڕێکەوتی ۲٦ی ڕەشەم
⭕️ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە یادی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت. 🔶بە ئامادە بوونی شاعیران و هۆگرانی شێعر و ئەدەب ڕێکەوتی ۲٦ی ڕەشەمەی ۲۷۲۰ی کوردی ۱۳۹۹ی هەتاوی لە هۆڵی شانۆی بانە لە پێنج پاژدا پێشکەشکاران ئیسماعیل غەمگین و خاتوو نێرگس بانگهێشتی شاعیران و وتاربێژانیان کرد بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەکانیان کە بریتی بوون لە بەڕێزان: 🔺عەلی مەحموودی"ئاودێر" بەرپرسی ئەنجومەن ئەدەبی بانە 🔺سەید قادر قادری (گەشبین) 🔺ئیسماعیل کەریمی (کام ژین) 🔺موحسین مەحموودی "هەڵمەت" 🔺ئەنوەر عەلی محەمەدی "پشتیوان" 🔺ئەیووب ڕەش پۆش 🔺غەفوور ساڵحی 🔺بێهزاد زارع زادە" باوکی نیشتمان" 🔺محەممەد عەلیپوور 🔺محەممەد قادری 🔺مستەفا سەلیم نژاد (وتار بێژ) 🔺خاتوو نسار ڕاد 🔺باسیت کەریمی "ژیـرۆ" 🔺ئەحمەد عەلەوی 🔺ئارویـن ئەڵماسی "ئاگرین" 🔺نەجمەدین عبدووڵاهی "ئاگری شاهۆ" 🔺قادر خدر زادە 🔺ترانە محەممەدی "تەنیا" 🔺ئەسرا ئەحمەدپوور 🔺مەجید شیرانی "بێ دڵ" 🔺ئارمان حەسەنی "چریکە" 🔺ک.د.ئازاد 🔲ئەنجومەنی شێعـر و ئەدەبی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ئاگاداریی 🔶«بنکەی ئایـــــــنده» لە شاری بانە، بە بۆنەی: 🔺ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی و هەروەها 🔺بەپیرچوونی جەژنی نەورۆزەوە
⭕️ئاگاداریی 🔶«بنکەی ئایـــــــنده» لە شاری بانە، بە بۆنەی: 🔺ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی و هەروەها 🔺بەپیرچوونی جەژنی نەورۆزەوە ▫️دیاریەکی هەیە بۆ هاوڕێیانی و سەرجەم کتێب‌دۆستان لە کوردستانی گەورە بە هاوکاریی: 🔹ناوەندی پەخشی «گوتار» لە سەقز 🔸و دەزگا چاپ و پەخشەکانی: 🔹سەردەم 🔸چوارچرا 🔹غەزەڵنووس 🔸جەمال عیرفان 🔹ئەندێشە 🔸ئاوێر 🔺لە سلێمانی. . 🟤لەم دیاریەدا، هەموو ئەو کتێبە‌کوردیانەی «چاپی سلێمانی و هەولێر» کە لامانن، 🟣بە داشکانی ٤٠% تا ۵۰% پێشکەشتان ئەکرێ. . 🔘ئەم داشکانە 🔸لە ٢٣ی ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۹ 🔸هەتا ۵ی نەورۆزی ١٤٠٠ بەردەوام ئەبێ. 🔲هەناردەکردنی کتێبیش بۆ هەرشوێنێک لە ئێران مەیسەرە. 🔴 بۆ دیتنی لیستی کتێبه‌کان، بڕوانە کاناڵی تێلێگرامی بنکەی ئایـــــــنده @binkey_ayinde 🔹هەر ئەوەمان لەدەست هات و هیوادارین بەدڵتان بێ. سەرکەوتووبن 🌸 . 📚 كتێب، كۆمان ئەكاتەوە. 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️شانۆ 🔶شانۆی موزیکاڵی عەلائەدین و چرای جادوو 🔸16تا27ڕەشەمە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ
⭕️شانۆ 🔶شانۆی موزیکاڵی عەلائەدین و چرای جادوو 🔸16تا27ڕەشەمە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️بانگەواز 🔶چوارەمین فستیواڵی سەرانسەری چیرۆکەڵەی کوردی 🔸پێگەی هەواڵی هاژە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونە
⭕️بانگەواز 🔶چوارەمین فستیواڵی سەرانسەری چیرۆکەڵەی کوردی 🔸پێگەی هەواڵی هاژە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

هیچ زمانێک لە زمانێکی دیکە پیرۆزتر نییە. گشت زمانەکان بە یەکەوە پیرۆزیەکان دەنوێنن. ۲ی ڕەشەمە ڕۆژی زمانی دایک بەرز و پیرۆز بێ
هیچ زمانێک لە زمانێکی دیکە پیرۆزتر نییە. گشت زمانەکان بە یەکەوە پیرۆزیەکان دەنوێنن. ۲ی ڕەشەمە ڕۆژی زمانی دایک بەرز و پیرۆز بێت . بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی #بەڕۆژەی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️ساڵڕۆژ 🔶ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندان ی ۱۳۹۹ساڵڕۆژی کۆچی دوایی د . ئیبراهیم یوونسی یە . 🔹یادی بەرز و بەڕێزە. 🔸لەدایک بووی:
⭕️ساڵڕۆژ 🔶ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندان ی ۱۳۹۹ساڵڕۆژی کۆچی دوایی د . ئیبراهیم یوونسی یە . 🔹یادی بەرز و بەڕێزە. 🔸لەدایک بووی: ۱۹۲٦ لە بانە 🔸کۆچی دوایی : ۲۰۱۲ لە تاران 🔺هێنایانەو زێدەکەی و لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی بانە بە خاک سپێردرا. 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

💫بە ناوی خوا 🔶وێڕای ڕێز و سڵاو 🔸 سەرجەم: 🔺شاعیر 🔺نووسەر 🔺وەرگێر 🔺ڕەخنەگر 🔺وتار نووسی ئەدەبی 🔺لایەنگرانی بەڕۆژە بانگهێشت و ئاگادار ئەکاین بە لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان بەشداری دانیشتنی حەوتانەی بنکەی بەڕۆژە بفەرموون . ⭕️ ڕۆژی: پێنج شەممە 🔸کاتژمێر : ۱٥ 🥏شوێن: مەیانی هونەر مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیرشاد نووسینگەی بەڕۆژە 💠بەشی ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە https://t.me/Baneberoje 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️چاپی کتێب 🔶سێ کتێبی دیکەی ک.د.ئازاد چاپ و بڵاو کراوە. 🔸سێ کتێبی : 🔺وڵاتێکی بێ ناسنامە _ شیعر 🔺دارستانێک ، پڕ لە تەوری گ
⭕️چاپی کتێب 🔶سێ کتێبی دیکەی ک.د.ئازاد چاپ و بڵاو کراوە. 🔸سێ کتێبی : 🔺وڵاتێکی بێ ناسنامە _ شیعر 🔺دارستانێک ، پڕ لە تەوری گەڵاڕێزان _ شیعر 🔺فڕینێکی بێ کۆتایی _چیرۆک 🔹لە لایەن چاپەمەنی نارین لە بۆکان چاپ کران. 🔸شوێنی بڵاو کردنەوە: 🔺 بانە کتێب فرۆشی ناجی ئەحمەدی 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️دانیشتنی بنکەی بەڕۆژە 🔶پێنج شەممە کاتژمێر ۱۵ 🔘 نووسینگەی بەڕۆژە لە مەکۆی فەرهەنگی ئیرشاد

⭕️هەڵمەتی فێرکاریی خۆبەخشانە بۆ منداڵانی شاری بانە 🔹سڵاو و ڕێز. 🔸بڵاوکراوەی ژمارە یەک 🔶هەڵمەتی فێرکاریی خۆبەخشانە بۆ منداڵانی شاری بانە دەستی پێکردوە. ✅ئەم هەڵمەتە لە لایەن چەند لاوێکی شاری بانە بەڕێوە دەچێ کە دەرچووی زانکۆکانی ئێران و هەندێکیشیان مامۆستای فەرمی قوتابخانەن. ✅هەموو ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە یارمەتی ئێمە بێ، بۆ فێربوون و تێگەیشتنی باشتری وانەکانی قوتابخانەیان و هاوکات باری ئابوریی بنەماڵەیان جێگیر نییە، ئەوا بێ بەرامبەر ئامادەی هاوکاری و خزمەت کردنیانین. ✅لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە تاکوو پۆلی دوانزە، بۆ هەموو وانەکان، مامۆستای تایبەت دابین کراوە و ئامادەی هاوکاری دڵسۆزانەن و ڕێزی هەموو تاکێک (هەم خوێندکار و هەم مامۆستا) پارێزراو دەبێ. ✅فێرکارییەکان تەنیا لە چوارچێوەی سیستەمی پەروەردەی ئێران و بە پێی کتێبە فەرمییەکانی قوتابخانە دەبێ. ✅ئەم هەڵمەتە بە بێ یارمەتی ماددی هیچ لایەنێک کار و بارەکانی دەچێتە پێش و سوودی ماددیشی بۆ هیچ لایەنێک نییە و نابێ و لەگەڵ ئەوەش دا، هیچ دام و دەزگایێکی حکومی و هیچ ئەنجومەن و ڕێکخراوەیێکی مەدەنی، ڕۆڵیان لەم پڕۆژەدا نییە. ✅ئەگەر منداڵێکی هەژار دەناسن کە تووشی کێشەیە لەگەڵ وانەکانی، ئەوا بە ئێمەی بناسێنن. کەسانێکیش کە حەز دەکەن وەکوو مامۆستا، لەگەڵمان هاوکاری بکەن، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن تەنها لە ڕێگەی تلێگرامەوە: @behnamfatahi2021 @tadrisrayeganbaneh2021 ✅لە کۆتایی دا بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆژە، چاوەڕوانی هەموو جۆرە رەخنە و پێشنیارێکین. @tadrisrayeganbaneh2021 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

💫بە ناوی خوا 🔶وێڕای ڕێز و سڵاو 🔸 سەرجەم: 🔺شاعیر 🔺نووسەر 🔺وەرگێر 🔺ڕەخنەگر 🔺وتار نووسی ئەدەبی 🔺لایەنگرانی بەڕۆژە بانگهێشت و ئاگادار ئەکاین بە لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان بەشداری دانیشتنی حەوتانەی بنکەی بەڕۆژە بفەرموون . ⭕️ ڕۆژی: پێنج شەممە 🔸کاتژمێر : ۱٥ 🥏شوێن: مەیانی هونەر مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیرشاد نووسینگەی بەڕۆژە 💠بەشی ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە https://t.me/Baneberoje 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️دانیشتن 🔶یەکەمین دانیشتنی چوار ئەنجومەن و بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بانە بەڕێوە چوو لە ڕێکەوتی ۵ ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹ بە ئامادە بو
⭕️دانیشتن 🔶یەکەمین دانیشتنی چوار ئەنجومەن و بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بانە بەڕێوە چوو لە ڕێکەوتی ۵ ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹ بە ئامادە بوونی ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری: 🔺 بنکەی بەڕۆژە ی بانە 🔺ئەنجومەنی ئەدەبی بانە 🔺بنکەی هاژە ی کۆخان 🔺بنکەی کانی کانیسوور و بە ئامادە بوونی بەرپرسی ئیرشادی بانە کاتژمێر۱٥:۳۰ لە مەکۆی فەرهەنگی هونەری بەڕێوە چوو . 🥏لەم دانیششتنەدا جەخت لەسەر ئەوە کرا کە : 🔸وێڕای کاری هاوبەش و هەوڵ بۆ ئاسانکاری بۆ چالاکیە ئەدەبی و فەرهەنگی و هونەریەکان 🔸 لیژنەیەکی هەماهەنگی کار بە بەشداری لایەنەکان پێک بێت. 🔸هەروەها لە دووهەمین دانیشتنیش کە لە کۆتایی مانگی رێبەندان پێک دێت گەڵاڵەیەک بۆ کارە هاوبەشەکانی ئەنجومەن و بنکە ئەدەبی فەرهەنگی و هونەریەکانی بانە دابڕێژرێ. 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

💫بە ناوی خوا 🔶وێڕای ڕێز و سڵاو 🔸 سەرجەم: 🔺شاعیر 🔺نووسەر 🔺وەرگێر 🔺ڕەخنەگر 🔺وتار نووسی ئەدەبی 🔺لایەنگرانی بەڕۆژە بانگهێشت و ئاگادار ئەکاین بە لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان بەشداری دانیشتنی حەوتانەی بنکەی بەڕۆژە بفەرموون . 🔹ڕۆژ : سێشەممە 🔸کاتژمێر : ۱٥ 🥏شوێن: مەیانی هونەر مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیرشاد نووسینگەی بەڕۆژە 💠بەشی ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە https://t.me/Baneberoje 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫

⭕️بنکەی بەڕۆژە 🔶دانیشتنی بنکەی بەڕۆژە ڕۆژی سێ شەممۆ ڕێکەوتی۲۳ی بەفرانبار لە نووسینگەی بنکە بەڕێوە چوو لەم دانیشتنەدا هەر کام
⭕️بنکەی بەڕۆژە 🔶دانیشتنی بنکەی بەڕۆژە ڕۆژی سێ شەممۆ ڕێکەوتی۲۳ی بەفرانبار لە نووسینگەی بنکە بەڕێوە چوو لەم دانیشتنەدا هەر کام لە بەڕێزان: 🔺ئەبوبەکر شەریفزادە 🔺سروە فەلاحی 🔺محەممەد حوسەینی 🔺شێوە عەبدوڵڵاهی 🔺ئیدریس تەوەکولی 🔺محەممەد سدیق کەریم پوور بەرهەمەی خۆیان خوێندەوە. 🔸بۆ هەر یەک لە بەرهەمەکان ڕەخنە و لێدوان لە لایەن ئامادە بوانەوە پێشکەش کرا . 💠لقی ڕاگەیاندنی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری بەڕۆژەی بانە 🌱💫 🔘ڕاگەیاندنی سەربەخۆی؛ ئەدەبی فەرهەنگی هونەری 🔺بانەبەڕۆژ @baneberoj 💫