کەناڵی🎀بەھەشتی فیردەوس🎀
Open in Telegram
وإني ... على نهَج الأسلافِ ودروبهُم .. حتى تُفارق مُهجتِي جُثمانِي. ╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮ @ba8y_firdaws ╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯ کەناڵی🌴بەهەشتی فیردەوس🌴
Show moreThe country is not specifiedReligion & Spirituality162 533
461
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+2330 days
Posts Archive
◉ ئای دەبێت ئەو ڕۆژە چەند سەخت بێت..!
خوای گهوره ⦅ سُبْحَانَهُ وتَعالَىٰ ⦆ دەفهرمووێت:
⦅ یَوۡمَ تَأۡتِی كُلُّ نَفۡسࣲ تُجَـٰدِلُ عَن نَّفۡسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسࣲ مَّا عَمِلَتۡ وَهُمۡ لَا یُظۡلَمُونَ ⦆
⦅ سُورَةُ النَّحۡلِ _ ١١١ ⦆ 📖
ڕۆژێك دێت که ههموو کهس خهمی خۆیهتی، بهرگری له خۆی دهکات، پاکانه بۆ خۆی دهکات، گوێ بهکهسی تر نادات، ئهو ڕۆژه ههرکهس پاداشتی کردهوهکانی دهدرێتهوه و ئهو خهڵکه ستهمیان لێ ناکرێت.
https://t.me/ba8y_firdaws
Repost from کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
خۆشەویستی گەل و بوونی هەستی نەتەوەیی و گیانی نەتەوەپەروەری لەئایینی پیرۆزی ئیسلامدا شتێكی فەرمان پێكراو و شەرعییە و، مرۆڤ هان دەدا بۆ ئەو تێكۆشانە و لەپێناو ئەو ئامانجە، هەروەها خۆشەویستیی نیشتمان بەشێكی هەرە دیاری نێو سوننەت و ژیانی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت) بووە، هانی مرۆڤیش ئەدات نیشتمان و وڵات و خاكی خۆی خۆش بوێ، كەواتە پارێزگاریكرن و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەركێكی ئایینییە.
Repost from کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
شەریعەت نەهی لە زیادەڕۆیی و ڪورتبڕی دەڪات و ، فەرمان بە "ناوەندە ڕێ" دەدات.
ئەمەش (فاستقم کما امرت) (هود١١٢).
ئاشڪرای دەکات..
کورتبڕیی هێزی ئارەزوو:
"کپ بوون" و حەزنەڪردنە لە هیچ شتێك.
زیادەڕەویشی:
"لەڕێ لادان"ە ، بەوەی هەر شتێك بێتە رێی حەزی پێبکات، حەڵاڵ بێت یان حەرام.
ناوەندەکەشی بریتییە لە:
"داوێنپاکی" بەوەی ڪە حەڵاڵی بوێت و لە حەرامیش هەڵبێت.
ئیتر بۆ خۆت لەسەر ئەم قەد و بناغەیە قیاسی سەرجەم لقەڪانیشی بڪە لە:
"خواردن و ، خواردنەوە و ، پۆشین" و هاوشێوەیان.
بە جۆرێک خۆت داپۆشە
ئەگەر پێغەمبەر محمد ( صل الله علیه وسلم )
تۆی بینی زەردەخەنە بکات و بڵێت:
عائیشە ئەوە نەوەکەتە.
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
[ منداڵەکانتان فێری سیرە بکەن ]
عەلی کوڕی حوسەین ــ ڕەزای خوا لەخۆی و باوکی بێ دەڵێ :
« کنا نعلم اولادنا مغازي النبي ﷺ كما نعلم السورة من القرآن »
| السیرة لٳبن كثیر : « ۲/۳٥۲» |
واتە : ئێمە منداڵەکانمان فێردەکرد و لە باسی غەزاکانی پەیامبەری خوا ﷺ شارەزامان دەکردن هەر وەکو چۆن فێری سوڕەتێک لە قوڕئانیان بکەین.
[ گوزەرێک بە ژیانی پێغەمبەری ئەمین ﷺ،لا:۷ ]
https://t.me/ba8y_firdaws
#هەندێك_حوكمى_پەیوەست_به_ئافرەتانەوە
#بعض_أحكام_النساء
___
" يحرم على المرأة أن تصل شعرها بشعر آخر، وأن توشم شيئاً من جسدها؛ وهذان الفعلان من كبائر الذنوب لقوله ﷺ:
« لَعَنَ اللهُ الْوَاصِلَةَ وَالْمُسْتَوْصِلَةَ، وَالْوَاشِمَةَ وَالْمُسْتَوْشِمَةَ » ".
متفقٌ عليه.
واتا:
حەرامە ئافرەت قژی دەستكرد بكاتە سەری، یان خاڵ بكوتێت، ئەمانەش تاوان و گوناهی گەورەن، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
" لەعنەت لەو ئافرەتەی پرچ دەداتە یەكێكی تر، لەوەش لەسەری دەكات، لەوەی خاڵ دەكوتێت و لەوەی كە بۆی دەكوتن ".
متفق عليه....
https://t.me/ba8y_firdaws
نەلەگەڵت دانیشتووم...ٚٚ
نە بەدیدارت شادبووم
نه دەم و چاوی پڕ نوورتم بینیوە ٚ
نە گوێم لەدەنگت بووە..
نەبوومە قەڵغانێ لەبەردەمت تا نەهێڵم تیری ٚ
ڪافران بەرت بڪەوێت..ٚٚ
بەڵام بەخوا لە خۆم و دایك و باوك و هەمو ٚٚ
کەس خۆشترم دەوێیت ئەی
خۆشەویستەکەی خودای گەورە....ٚٚٚ
םבםב ﷺ
اللهم صل على محمد وعلى ال محمد🌸
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
حیجاب پەرستشێکە کە ئافرەتی لە پیاو جیاکردۆتەوە، ئەو کاتانەی ئافرەت حجاب دەپۆشێت ئەمە پەرستشێکە بۆی، تەنانەت ئەوکاتەی کە لەگەڵ خێزانەکەی کە دەچێت بۆ بەسەر بردنی کات لەدەرەوە، پیاوان لە ناو شتێکدان کە موباحە (و عیبادەتیان بۆ حسێب نیە) ئافرەتیش بەحیجابەکەی لە پەرستش دایە، ئافرەت بە باڵا پۆشبونی تەنیا خۆی ناپارێزێت بەڵکو ئومەتی محمدیشﷺ دەپاریزێت.
دایکی عبداللە.
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هاوسەری بەڕێز و خۆشەویستم @bawkiabdullah دەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە فقھی ئیسلامی زانکۆی کارابوک / تورکیا
داواکارم لەخوای گەورە و باڵادەست بیکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ دونیا و دواڕۆژی و بیکات بە خزمەتکاری ئەم دینە پاکە
دووبارە پیرۆزت بێت و بەهیوای بڕوانامەی زیاتر و شارەزابوونی زیاتر🌸
دایکی عبداللە.
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
کەناڵی🌴بەهەشتی فیردەوس🌴
عن أبي سعيد الخدري ـ رضي الله عنه ـ قال: “قال رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ: ( مَن كان له ثلاثُ بناتٍ أو ثلاثُ أخَوات، أو ابنتان أو أُختان، فأحسَن صُحبتَهنَّ واتَّقى اللهَ فيهنَّ َفلهُ الجنَّةَ )” رواه الترمذي .
https://t.me/ba8y_firdaws
Repost from کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
بەشێک لەوتاری ئەمڕۆمان لەناحیەی زەڵم
لەژێر ناونیشانی - شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
Repost from کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
چیان لەو میللەتە موسڵمانە دەوێت
دوای ئەوەی بێ ھێچ سانسۆڕێک انترنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڕووی گەنجان و لاوان کرانەوە
دوای ئەوەی قوت و داھاتی خەڵکیان نەھێشت
دوای ئەوەی گەنجان نە ئیش و کار ما نە خوێندن سوودی ما
دوای ئەوەی کۆمەڵێ مولحید و بێ دینیان ھێنان دابەشیان کردن بۆ بەناو چەن ئاینێکی جیاواز
دوای ئەوەی کۆمەڵێ بەڕەڵایان ھێنان پارەی ئەم خەڵکە ڕەش و ڕووتەیان لێ سەرف کردن بەناو مۆدێل
دوای ئەوەی کۆمەڵێ ڕێکخراویان دروست کرد بۆ دژایەتی غیرەت و شەرف و ناموس
دوای ئەوەی دژایەتی ئاینی ئیسلامیان کرد بە ھەموو جۆرێ
کۆتا شت مابوو ئەم پەڕلەمان و دەسەڵات و ھەنێ کەسی نەفس نزمی نەخۆش دەستی بۆ بەرن خێزانە
ئەوەتا دەیانەوێت خێزان لێک ھەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک خەریکی گرفتی خێزانی بێت و ئەوانیش داھێنان بکەن لەدزی
مناڵ بێ گوێی باوکی بکات
ژن لاسار بێ
کچ ڕێز بۆ شەرف و ناموسی باوکی دانەنێت
ژن حسابی تەڕەپیازێ بۆ ھاوسەری نەکات
حەق وانیە بە ھیچ شێوەیەک ئەم سوکایەتیە بەداب و نەریت و ڕەوشت و ئاینی ئەم خەڵکە موسڵمانە بکرێت
دەستخۆشی بۆ ئەو ئەندام پەڕلەمان و مامۆستایانی و ئاینی و کەسایەتیەکان بۆ دژ بونیان بۆ ئەم پرسە ھەستیارە.
هاشم محمد
Repost from Amozhgary
ئەمڕۆ زیاد لە "800" لە نەوەکانی صلاح الدین لە فێرخوازی کوڕانی و کچان تەمەن" 6 بۆ 15 "ساڵ خولی هاوینەی بنکەی بەهەشتیان بەسەرکەوتویی تەواو کرد ، داواکارین لە خوای پەروەردگار داهاتویان گەش و خێر بکات بۆ دایک و باوک و وڵاتمان.
t.me/amozhgarytv
✨⃟ ○━✾━✾━✾━✾─✾─⇆
الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات
دوای "3 "مانگ لە خوێندن و فێربونی قورئانی پیرۆز و ئاداب و بنەماکانی ئیسلام و عقیدە
ئەمڕۆ زیاد لە "800" لە نەوەکانی صلاح الدین لە فێرخوازی کچان و کوڕانی تەمەن" 5 بۆ 15 "ساڵ خولی هاوینەی بنکەی بەهەشتیان بەسەرکەوتویی تەواو کرد ، داواکارین لە خوای پەروەردگار داهاتویان گەش و خێربکات بۆ دایک و باوک و وڵاتمان
https://t.me/ba8y_firdaws
الحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات
دوای "3 "مانگ لە خوێندن و فێربونی قورئانی پیرۆز و ئاداب و بنەماکانی ئیسلام و عقیدە
ئەمڕۆ زیاد لە "800" لە نەوەکانی صلاح الدین لە فێرخوازی کچان و کوڕانی تەمەن" 5 بۆ 15 "ساڵ خولی هاوینەی بنکەی بەهەشتیان بەسەرکەوتویی تەواو کرد ، داواکارین لە خوای پەروەردگار داهاتویان گەش و خێربکات بۆ دایک و باوک و وڵاتمان
Repost from کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
#مەککە پیرۆز ترە لە کوردستان
بەڵێ ئێمە موسڵمانین باوەڕمان وایە مەککە لەھەموو شوێنێکی جیھان پیرۆزترە لەبەر ئەوەی ڕووگە و قیبلەی موسڵمانانە نەک لەبەر ئەوەی دانیشتوانەکانی عەرەبن یا خاکی عەرەبە
مەککە پیرۆزترە لەکوردستان بەواتای ڕق و دژایەتی وڵاتی خۆت و بێگانە و عەرەب پەرستی نایەت
پاشان ئەوەی جەنابی دکتۆر عبدالواحید ووتوویەتی ھەڵقوڵاوی قورئانی پیرۆ و فەرموودەی سەحیحە
فەرموو پەروەردگار لەچەندین ئایەتی پیرۆز باسی لەمەککە کردوە بە موبارەک ناوی ھێناوە
• وَهُوَ الَّذِي كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُمْ بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنْ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا} سورة الفتح , الآية 24
خوا ئەو زاتەیە کەدەستی ئەوانی (کافران) لەئێوە کۆتا کرد، دەستی ئێوەشی لەوان (کۆتاکرد بەڕێکەوتنی حودەیبیە) لەناوجەرگەی مەککەدا لەپاش ئەوەی ئێوەی بەسەر ئەواندا زاڵ کرد وەخوا بەھەرچی ئێوە دەیکەن بینایە
• {نَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ}.[سورة آل عمران , الآية 96]
بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان
• {وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا}.[سورة الأنعام , الآية 155]
وە ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕ وپیتەمان ناردۆتە خوارەوە کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن و (پارێزکاربن) تا ڕەحمتان پێ بکرێت
• {وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ}.(سورة التين , الآية 3)
سوێن بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)
ئەمما ھاش و ھوشی عەلمانیەکان لە دڵسۆزیان بۆ وڵات و خاک نیە بەڵکو بۆ قسە ووتنە بە ئیسلام و موسڵمانان ، ئەگینا ئەوەی خاک و نیشتیمانی ھەرزان فرۆش کردوە ئێوەن کۆمەڵەی عەلمانیەکان نەوەک ئێمە.
#بەڵێ_بۆ_پشتگیری_دکتۆر_عبدالواحید
✍️ هاشم محمد
دونیا!
هەموو ئەوانەی بەهیلاک برد کە شوێنی کەوتن ،
بەڵام هیشتا کەسانێك پەندیان لەوانەی پێش خۆیان وەرنەگرتوە ...!!!
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
“یەکێک لە گەورەترین بەخششەکانی پەروەردگار “
• ئەو دەوڵەتە بچوکەی شایەنی هەموو خۆشەویستیەکە
•شایەنی دەربڕینی کردەیی هەموو هەستەکانی ناودڵتە
•شایەنی هەر هەوڵێکە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی
• شایەنی هەموو قوربانیەکە
•تاکە شوێنە مرۆڤ هەست بەئارامی و ئازادی تەواو دەکات تیایدا
• شوێنێکە بۆ پشووی جەستەیی و دەروونی
•تاکە شوێنە عەیبەکانت دادەپۆشێ و باشیەکانت ڕادەگەیەنێت
#خێزان
#فِطرة
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
