تەنگیسەر[tengîser]
ژیان بە کوردی خۆشە بۆ پێناسەی ژیان ــــــ چاو لە سەر سنووره بکەن و سەیری شاخەکان تەنیا کاناڵی فەرمی ناوچەی ژاوەرۆ وبەتایبەت تەنگیسەر بۆ پەرەپێدانی کاناڵ تکایە بابەتەکان بڵاو بکەنەوە پێوەندی👎👎 @tinutengiseri
Show moreThe country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
221
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Photo unavailableShow in Telegram
دڵ تەنگ مەبە ڕۆژێک خوایی گەورە شوێنی برینەکەت دەکاتە گۆڵستان
@tangiser
🍎سوودەکانی سێو
١.سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێش
٢. سوودی هەیە بۆ تەندروستی دڵ
٣. پڕە لە پێکهاتەی خواردەمەنی کە سوودیان هەیە بۆ تەندروستی
٤.هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
٥.هاوکارە بۆ گەشەکردنی بەکتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵە
٦.ڕێگری دەکات لە شێرپەنجە
٧.ئەنتی ئۆکسیدانی تێدایە کە ڕێگری دەکات لە خراپتربوونی نەخۆشیی تەنگەنەفەسی .
٨. سوودی هەیە بۆ تەندروستی ئێسکەکان
٩. گەدە دەپارێزێت لە برینی گەدە لە دەرمانی NSAIDs که جۆرێکە لە گروپەکانی دەرمان
١٠.سوودی هەیە بۆ تەندروستیی مێشک
@tangisar
#بەفر_و_دڵدار
دەمێکە،
لە سەر یاڵی بەرزی تەنیایی
چاوەڕوانی بۆنی نەورۆزێکم
زستانێکە بێقەرارم و نائارامم
کڵێڵەی عەشقم هەتاوی دیوە...
بە پرچت سوێند،
خۆم بۆ ڕاناگیرێ
ڕووباری هەستم چەکی لە زەوین هەڵچنیوە...
پەخشانم بەسەر خاکا
قەڵبەزەم پڕن لە تامەزرۆی دیدارت
ئەگەر دڵداری تاوانە،
من پەیمانی دڵ ناشکێنم
هاتوم تاوانی ئەوینم بدەمەوە...
من دەمەوێ یاسای بەنگەکان بشکێنم
ئەم بەهارە لە باوەشت جێژن بگرم
وەرە دەریا بە،
با لە ئامێزت
شەپۆلی خۆشەویستیم جێ بکەمەوە...
#ئارام_مەلەکشا
@tangjsar
ساقیا ! کوشتمی خهم و مهینهت
ده وهره لهو شهرابه مهستم که
نامهوێ جام و ساغهر و پیاڵه
بهشی خۆم بۆ له لوێچی دهستم که
وهره ئهی نازهنین بهخێرا خۆت
گێژ و وێژم بکه به باده و مهی
با منی ڕهنجهڕۆ له ژینمدا
هیچ نهبێ جارێکی بڵێم ئۆخهی!
حاسڵی تێگهیشتن و زانین
چ بوو بۆ من، جگه له کوێرهوهری ؟
سهردهمێکیش پهنا دهبهم بۆ مهی
تا بزانم چلۆنه بێ خهبهری
لهو وڵاته کهسێک له خهو ڕابێ
بهشی چارهڕهشی و خهم و شینه
تێگهیشتم عیلاجی دهردی من
مهستی و شێتی و نهزانینه
#هێمن
@tangisar
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ
پەردەی دڵی داگرتبووم
بۆیە چیم کرد من نەمتوانی
نە لێبوردن ببینم و
نە یەک وشەیش
بۆ خوشەویستی بنووسم!
شێرکۆ_بێڪەس
@tangisar
ئیـــــــــــدی ،
بۆ نەبوونت بانگەواز ناڪەین......
منوو وشەڪان و هــەینی......
بێڵە تەنیا خۆمان ئاگامان لێ بێ و
ئەو دڵە بێ خاوەنە.......
با بە بێدەنگی گیان بەخت بەڪەین،،،
من بە چاوی پڕ لە فرمێسکوو
وشەڪان بە ئێشو پەژارەوە...
و هەینیڪان ..!
هەینی هەمووڪات دڵتەنگ بوو
بێڵە سەر هەڵگرێت و بڕوات ئەم
هەینیە بێفەڕە، بێ تۆ.......
وەرگێڕ:تاڤگە.سنە
@tangjsar
#ئەگەر_مام
ئەگەر مام و
چاوم پێت کەوتەوە
دەبم بە بەفر
لە خاکی تۆدا ئەتوێمەوە
بە بەهاری هاتنەوەت
دەبم بە گوڵ
لەبەر پێتا ئەڕوێمەوە
دەبم بە ڕووبار
به بارانی خۆشەویستیت
دیسان سەر ڕێژ ئەبمەوە
ئەگەر مام و
چاوم پێت کەوتەوە
بە با دەڵێم :
هەورەکان ڕابا
خۆری پێکەنین ڕووی دەر بخاتەوە
چارشێوی ڕەش
لەسەر سەری شەو دائەدڕم
جلی بووکێنی بۆ ئەدوورمەوە
ئەگەر مام و
چاوم پێت کەوتەوە
دەبم به کتێبی ئەوین
بە دەستی عاشقان ئەکرێمەوە
ئەکرێمەوە و
قەت قەت نابەسرێمەوە
ئەگەر مام و
چاوم پێت کەوتەوە
✍ : #سەرڪەوت
.@tangisar
#سەیر_کە
ئەی یار
ئەی ئەو بەهارەی
سەوزاییت بە سروشتی ژیانم بەخشی
ئەی ئەو زەمزەمەی
لە وشکترین دڵدا هەڵقوڵای
وەرەوە
وەرەوە و
لە خاکی بە پیتوبەرەکەتی گەڕانەوەت
مشتێ ئەوینم بۆ بێنەوە
سەیر کە
سەیر کە دوای ڕۆشتنی عەشقت
چ هەوەسێکی بێ ئیمان
جێی گرتووە
چ بزەیەکی شەیتانی
وڵاتی لێومی داگیر کردووە
چ تەمومژێکی ڕەش
شاخی دڵمی داگرتووە
سەیر کە
سەیر کە
سەیر کە چ کافرێکم لێ دەرهاتووە
✍🏼 : #سەرڪەوت
@tangisar
ئاگاداری
دادە ئامین هاوژینی خوالێخۆشبوو مامۆ جافەئێبراهیمی
کە خەڵکی شاری کەرکووک بوو و بەر لە شۆڕشی ساڵی ۵۷ئێران هاتگە بۆ تەنگیسەر
دایە گەورەی جوانەمەرگ کاک بێهرووز کە لەشاری مەریوان کوژرا سەرە بەیانی ئێمرۆ لە شاری مەریوان کۆچی دووایی کردگە و هەر لە مەریوان بە خاک ئەسپێردرێت و دووای فادحە خوینی مەریوان تین بۆ شاری سنە کە دووایی ڕۆژ و ساعەتەکەی بە ئاکاداریتان ئەگەینین بنەماڵەی مامۆژن ئامین وتوویانە بۆ بەر گیری لە هە چەشنە ڕووداد هیچ کەس تەشریف نەیرێت بۆ مەریوان
ڕۆحی شاد ژیانی لە غەریبی دایە سەر و لە غەریبی ماڵاوایی کرد
@tangisar
بەداخەوە ئەمڕۆ لەتەنگیسەر کاک ڕەحمەت جەلالی
کۆچی دوای کرد
ڕوحی شادی
هیوادارم سەبووری بداتە کەس وکاری
🌹🌹🌹
@tangisar