cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

شێعر و چیرۆکی (پارێزەر)

بۆ په یوەندی له گەڵ به ڕێوەبه ر @hassan_ravesh2 پەیج لە ئینستاگڕام👇👇 https://instagram.com/hassan_ravesh?igshid=rer4fo7ge6k6

Show more
Iran160 046The language is not specifiedReligion & Spirituality
Advertising posts
401Subscribers
No data24 hours
-37 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

باشە تاکەی(پەڵەهەوران لە کێشەکانی کۆمەڵگە بکەینە نیشانە) پێویستە ڕێگەی چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. دەبێ ڕاچڵەکانێک هەبێ، دەستپێکێک هەبێ، هاندانێک لە ئارادا بێ. ئازیزانم! با قەڵەم بە کەم نەگریین! با قەڵەمەکانمان بێناز نەبن، ئەوەی ئێمەی پێ دەخافڵێیین، بەرهەمی نووکی قەڵەمیی گەلانی دیکەیە، ئەوانن ئێمە بە بەرهەمەکانیانەوە هەڵدەفریوێنن و ناهێڵن بۆخۆمان بیر لە داهێنان بکەینەوە، ناهێڵن نەخشە و گەڵاڵەی پێشکەوتن دابڕێژیین. ڕێگەی کێبڕکێ و پێشکەوتنمان لێ دەگرن. بەڕێزانم! با بۆ جارێکیش بێت خۆمان تاقی بکەینەوە، وەک هەموو ئەو شتانەی دیکە هەوڵیان بۆ دەدەیین و دەڵێیین(گاڵ دێ یان پەمۆ)بەڵام من دڵنیام چاومان لە قەڵەم بێ و بیر و مێشکمان بە خوێندن دەمەزەرد بکەینەوە، پەمۆیەک لە ئارادا نییە. سەردەمی زوو قەڵەم و پەڕاوێک بۆ نووسەر هەموو ئامراز و کەرەستەیەکی نووسین بوون و نووسراوەکانیش پردی پەیوەندی نووسەر و خوێنەر بوون، بەڵام ئێستا ئاڵوگۆڕ لە فیزیا و کامپیۆتەر و هاتنەئارای پێنووس و قەڵەمی جوراوجۆر ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخەن، زمانی گفتوگۆ و پەیوەندی ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. بۆیە پێناسەی قەڵەمیش بەجۆریکی ترە، لاپەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شاشەی (موبایل)ەکان جێگرەوەی قەڵەمەکانن و لە تەواوی بوارەکاندا قسەی قەڵەم دەکەن. شێوەی ژیانی ئەوڕۆیی، ئەو جۆرە قەڵەمە نوێیانە دەخوازێ؛ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ دۆخی ئێستای ژیان شیاوترن، لەو سەردەمەدا هەموو تاکێک گەڵاڵە و بەرنامەی ژیانی، لە شاشەی موبایلی ناودەستیدا دەبینێتەوە، ڕەنگە نەپڕژێتە سەر قەڵەم و پەڕاو و کاتی ئەوەی نەبێ تەنیا چەند خولەکێکیش کتێب وەخوێنێت. بۆیە دەبێ قەڵەمەکانمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا جڵەوی شارستانییەت و پێشکەوتن بەدەستەوە بدەن. ئەوڕۆ پێویستە قەڵەم وەک ئامرازێکی پەیوەندی کاریگەری بنەڕەتی، لە ڕێگەڕوونی و بەرپرسیارەتی بەرهەمهێنانی واتا و مەفهوومی کۆمەڵگەی پێشکەوتووی شەرستانییەت وەئەستۆ بگرێت، ئەگینا لەو کێبڕکێیەی داهێنان و پێشکەوتنە دۆڕاوین. ئێمەی کورد هەرچەند لەژێر زەخت و گوشاردا گەلی خۆشینەدیو بوویین، بەڵام هەر لە بنەڕەت ڕا خاوەنی قەڵەمبەدەستی پێشەنگ و زانا بوویین. ئەوڕۆ گۆڕان لە ئارادایە، ئەویش بەخێرایی تیشک! ئێستا سەردەمی مەکینە و پیشەسازییە، خوێندن و خستنەگەڕی قەڵەم هەرەوەزی گشتی دەخوازێت. باشە پێم بڵێن! کامە دەسەڵاتە؟ کامە کێشەیە؟ کامە پاوانخوازە؟ کامە گرێکوێرە و کامە قەیرانە لە بەرانبەر قەڵەم خۆی گرتووە؟ با چیتر قەڵەمەکان بێناز نەبن، هەتا قەڵەم بێناز بێت، کەلـلەسەری تاکەکانیش وەک کیسەی موفلیسان و سکی لەبرسانمردووان بەتاڵ دەمێنێتەوە. کە وایە شەمەندەفەری پێشکەوتن، دەبێ هێڵی قایم و قۆڵی ئاسنینی، بە نووکی قەڵەم بۆ وەکێشرێت، ئنجا بەرەوڕووی ئاسۆی ڕوون دەبینەوە. من پێموایە پێویستە نووسەریش قەڵەم بۆ خزمەت بە نیشتمان و گەلەکەی تاو بدات، ئەگینا دەستنوێژی لە خۆشەویستی نیشتمان دەشکێت، هەموو خوێندەوارێکیش ئەرکە لەسەر شانی بەرهەمی قەڵەم و پەنجەی زێڕی نووسەرەکەی خۆی بخوێنێتەوە. حەسەن ڕەوش(پارێزەر) 👇👇👇👇👇👇 @hassan_ravesh
Show all...
قەڵەم بێنازە ئەگەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەینەوە، دەبینیین لە پێشینە و کۆنینەی گەلاندا سەواد هیچ باوی نەبووە و خوێندن گرینگی پێ نەدراوە! سەردەم، سەردەمی نانەزگی بووە، زگ تێر بووبێت، لایەنەکانی تری ژیان لە پەڕاوێزدا بوون! کارم بەو بابەتە نییە، چۆن و لە چ ڕێگەیەکەوە ژەم و دەمیان دەستەبەر کردوون، دیارە ئەو بەشە مژاری ئەو دڵنووسەی من نییە. ئەوەی ڕوون ئاشکرایە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی ئەو بێسەوادییەی ڕابردووش ئەوە بووە؛ تێگەیشتن و زانایی، لە بەرژەوەندی دەسەڵات و جیلی دەستڕۆیشتوودا نەبووە، تەنانەت پێیان خۆش نەبووە خەڵکی ڕەشۆکی و زۆرینە، شەممەی لە نووسین و خوێندنەوە بکەن! چونکە سەواد و خوێندن زانا بەرهەم دێنێت، دە جا زانا دەسەڵاتی زۆرەملی و پاوانخوازیی قەبووڵ ناکات و کۆڵەکەکانی کۆشکی زۆردار لەرزۆک دەکات و دەیڕمێنێت. دیارە ئەودەم پشکی خوێندن تەنیا بۆ دەربار و ژووری دەسەڵات بووە و لەوێ گرینگیی زۆری پێ دراوە! ئەویش بۆ زەخت و گوشار خستنەسەر خەڵک و ... بووە. زۆرینە(بێسەواد) تەنیا (کوێزر و لابایان بۆ ماوەتەوە). تەنانەت ئەوکات، ئایینیش وەک بەرژەوەندی بۆ تاقم و گرووپ کەڵکی لێ وەردەگیراوە،(بەداخەوە لەو سەردەمەشدا ئەو ڕەوتە بەردەوامە)چونکە زۆربەی خەڵک شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە هیچ بابەتێکی ئایینی نەبووە، ئەو بەشەش لە چوارچێوەی ماڵی دەسەڵات و شێخ و مشایخ بووە و لە مزگەوت و خانەقادا بە تەپڵ و دەف پێشانی خەڵک دراوە! بەڕاستی دەنگی دەف و حەیحەی دەروێشان، هەموو بەڵگەیەکی بیر و باوەڕی ئایینی بوو! زەرگ و خەنجەر و شمشێر نەک هەر لەسەر جەستە شوێندانەر بوون، بەڵکوو کاریان لە ڕۆح و ناخی خەڵکیش دەکرد! زانیاری ئایینی تەنیا ئەو دیمەنی جزمبوون و کۆڕی دەروێشان و گریانی نیوەشەوان بوو! ئەو شتە بۆ خەڵکی ئاسایی بوو، ئەو خەڵکەی، بەهۆی نەخوێندەواری هەر ئەوەندەیان دەزانی! بەڵام وەنەبێ خەڵکی ڕۆشنبیر جێگەیان نەبووبێتەوە، بەڵکوو لەو دۆخە تاریکەی ژیانیشدا، ئەگەر چی بۆ زۆرینە خەنجەر و زەرگ قەڵەم بوون، بەڵام خەڵکانێکیش لەولاولای کەلێن و قوژبنان لە فێربوون و گەیشتن بە زانست و خوێندن دەگەڕان. ئەو تاقمە خوێندەوارە، بەردەوام خەریکی گەڕان بەدوای کڵاوڕۆژنەیەکدا بوون، بتوانن ئەو هۆدەداخراو و تاریکەی ژیان ڕووناک بکەنەوە. ئەوانە، نەک هەر باوەڕیان بە زەرگ و شمشێر نەبوو، بەڵکوو خەریک بوون دژی ئەوان دەوەستان و قەڵەمیان دەکردە ئامرازی گەیشتن بەلوتکەی سەربەستیی و ڕاستییەکانی ژیانی خەڵک، ئەو قەڵەمەی لە هەموو چاخێکدا دژی خوێنڕشتن و کوشت و کوشتار بووە. قەڵەمێک دژی نەریتی کۆن و بەڕۆژنەکراو، دژی بیری نەشیاو و هەڵە، دژی کۆنەپەرەستی، دژی یاسای ڕەگەزپەرەستی، دژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆ و ...  وەستاوەتەوە. چەرخی گەردوون ناوەستێ، ئەو چاخە بەسەرچوو، چیرۆکێک بوو خوێندرایەوە و تەواو! بەڵام ئێستا چی؟ تۆبڵێی کاتی ئەوە نەهاتبێ پەردەی باوەڕی خەڵک بگۆڕدرێت؟ باشە ئێمە دەبێ تاکەی چاوەڕوان بیین، تاکوو بازی کامەرانی لەسەر سەرمان بسووڕێتەوە؟ ئاخر کەی ئەو ڕۆژە دێ جڵەوی ئاواتەکانی خۆمان بەدستمانەوە بگرین؟ تا کەی چاو و گوێمان لەئاست ڕاستییەکان داخەین؟ ئەوانە تەنیا چەند پرسیارێکن، بەڵام دڵنیام لە هەموو سەردەمێکدا گرێکوێرەی هەموو کێشە و نەدامەتییەک، تەنیا نووکی قەڵەمیی نووسەران و نیشتمانپەروەرانی زانا و خۆبەخش کردوویەتەوە. هەر زەمەنەو زمانێکی هەیە، بەڵام زمانی ئێستا نووکی قەڵەمە و هەموو بەربەستێک دەشکێنێت. ئەو قەڵەمەی منمنێنە و خۆمەخۆمە دەخاتە پەڕاوێز، ڕێگەڕوونی و پشکی جیاواز بەدەستەوە دەدات. ڕەنگە شتێکی ئەوتۆ نەبێ، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، سەرەڕای هەموو زەخت و گوشارێک، نووکی قەڵەم تا ڕادەیەکی زۆر توانیویەتی تاکوو ئێستا مافی خۆی وەربگرێتەوە، هەروەها توانیویەتی داوای هەموو ئەو خواستانە بکات کە ویست و خواستی هەموو خەڵک بوون و لەبەرژەوەندی گەل و نیشتماندا بوون. لەهەر کۆمەڵگەیەک قەڵەم بەکەم چاو لێ بکرێت، کۆمەڵگەکە لەژێر باری کۆنەپەرەستی و دەسەڵاتی زۆرەملی دەرباز نابێت، بەڵکوو پاشەکشێی زانستی و پێشکەوتنی تێدا بەدی دەکرێت، ئەگەر هەر نەبێ، کۆمەڵگەکە لەیەک ئاستدا چەقبەستوو دەمێنێتەوە. لەسەردەمی ئەوڕۆی بەرەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریی کوتوپڕدا، لە کاتێکدا دنیا بەشێوەی خێرا بەرەو پیشەسازی و نوێبوونەوە دەڕوات، خافڵبوون لەنووکیی قەڵەم، ماڵوێرانی و قەیرانی گەورەی دواکەوتوویی لێ دەکەوێتەوە. گومانی تێدا نییە و نکووڵیش ناکرێت، ئێمە مورکی دواکەوتوویی داسەپاو، یان بێخەمیمان لە تەختی نێوچاوان دراوە! (درێژەی هەیە)
Show all...
بەرنامەی ژینگەپارێزی لەگەڵ نووسەر و ژینگەپارێز: حەسەن ڕەوش(پارێزەر) ئامادەکردن: سەروەر قەرەداغی 👇👇👇👇👇👇👇 @hassan_ravesh
Show all...
لە ڕێکەوتی ۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی (۲۵. ۱۱. ۲۰۲۳ ز)لە شاری سلێمانی بە مەبەستی بەشداری لە دوو سمیناری جیاواز لەمەڕ (زاگرۆس و دارستان)لە دەستەی کوردستانی و ڕێکخراوی ئازادبوون بانگهێشت کرابووم. لەو سەفەرە چەند ڕۆژییەدا، سەردانی حەوتەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری مامۆستا "کامەران کارگەچی"یم کرد. ئەو پێشانگەیە لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە بەڕێوە چوو. لەو پێشانگەیەدا دەیان تابلۆی خوڵقاوی پەنجەی زێڕی ئەو مامۆستا شێوەکارە، خرابوونە بەر دیدی خەڵک و هۆگرانی شێوەکاری و پێشوازییەکی بەرچاویان لێ کرا. جگە لە پێشانگەی مامۆستا کامران کە ئاوڕێکی تایبەتی وەسروشت دابۆوە و هونەرێکی ناوازەی خوڵقاندبوو، دیمەنی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە بۆمن یەکجار سەرنجڕاکێش بوو و هەڵگری سەدان پەیامی جێگەی تێڕوانین بوو. چەندین بینای زەبەلاح، چەندین هۆڵ و بینای ئیداری سەردەمی بەعسی ئەفلەقی، چەندین چەک و چۆڵی جۆراوجۆر، چەندین هۆڵی ترسێنەر و سجنی تاریک، منیان بردەوە سەردەمی شەڕ و تاوانی سەددام و دارودەستەکەی هێنامەوە یاد. ئەگەر بمهەوێ باسی ئەو بینا گەورە و شتەسەرسووڕهێنەرەکانی دەوروبەری بینایەکە بکەم، هەڵگری سەدان پەیامە! بەڵام ڕۆژگار سەیرە و دنیا تا سەر بۆ هیچ کەس نییە. ئەو سەددامەی خۆی بەخوای خەڵک دەزانی و تەنیا بە قامکی دەستی هەزاران بڕیاری نابەجێ و دژی مرۆڤانەی جێبەجێ دەکردن. جێگەی بڕیارەکانی و ئەو شوێنەی تەنانەت ناوهێنانی لەرزەی دەخستە جەستەی خەڵک، ئێستا پێشانگەی شێوەکارییه و پەیامی ئاشتی، تەبایی و ژینگەپارێزی لەو شوێنە بەگوێی خەڵکدا دەدرێت. (هەموو شتێک لە باریکی دەپسێ بەڵام زوڵم لە ئەستووری) حەسەن ڕەوش(پارێزەر) 👇👇👇👇👇👇 @hassa_ravesh
Show all...
۱۲ی سەرماوەز هاوکاتە لەگەڵ ۳ی دێسامبر ڕۆژی جیهانی کەمەندامان ئەوڕۆ ۱۴ی سەرماوەز، لەلایەن ڕێکخراوی کەمەندامانی کانی و ڕێکخراوی نابینایان و ئیدارەی (بێهزیستی)کۆڕێک بۆ کەمەندامانی ناوچەی سەردەشت ڕێکخرا و لەسەر داواکاری ڕێکخراوی کەمەندامانی کانی، ئەرکی بەڕێوەبەری و پێشکێشکاری و هەروەها لێدوان لەمەڕ پرسی کەمەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتم پێ ئەسپێردرابوو. لەو کۆڕە تایبەتە دا، سەدان کەس بەشدار بوون و دەیان بابەتی پەیوەندیدار خرایە ڕوو، پرسی کێشە و ئاریشەکانی ئەو جیلە، هەروەها ئاسانکاری خزمەتگوزاری زیاتر بەو جیلە باسی لێ کرا. هیوادارم بتوانین داکۆکی لەمافی ئەو ئازیزانە بکەین و دەرکی دەرکمان بەڕوویاندا دانەخەین، بەشێکی زۆر لە زانست و پێشکەوتن لە دنیا قەرزاری ئەو جیلەیە، کەسانێکی وەک (ئیدیسۆن، گراهامبێل، ستیڤن هاوکینگ)و ... کەمەندام بوون. لەناو ئێمەی کوردیشدا زۆرن ئەوانەی بوونە حەماسەخوڵقێنی بوارە جیاجیاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی و زانستی بۆ نموونە: سیامەند ڕەحمان، سابیر کوردستانی، شاهۆ مەحەممەدی، تارا ڕەسووڵ و ... . 👇👇👇👇👇👇 @hassan_ravesh حەسەن ڕەوش(پارێزەر)
Show all...