en
Feedback
بۆ قارەمانەکەی کوردستان

بۆ قارەمانەکەی کوردستان

Open in Telegram
1 418
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_دەیەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ جێگە و پێگەی سووڕەتی حەمد لە قورئاندا ✅ تەوەری سەرەکی سووڕەتی فاتیحە، حەمدی خوایە و قورئانیش بەگشتی شەرحی سووڕەتی فاتیحەیە ✅ واتای حەمد چییە؟ ✅ مەدح یانی چی؟ ✅ جیاوازی نێوان مەدحی ڕاستی لەگەڵ مەدحی درۆ و چەورزمانی ✅ شوکر واتای چییە و چەن بەشە؟ ✅ تایبەتمەندییەکانی ڕەب (پەروەرەندەیی خوا) ✅ هومێد و ترسی خوا لە دڵ، کردەوە دروست دەکات ✅ بە چ کەسێ دەڵێن حامد؟ ✅ حاڵی بوون لە سووڕەتی حەمد، حاڵی بوونە لە دین ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_نۆیەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ نوێژ، دۆزینەوی شوێنی دروستی ئینسان ✅ هاوسازکردنی بەشی ئێختیاری ئینسان (ڕۆح) لەگەڵ بەشی نائێختیار ✅ وتاری شەیتان بۆ شوێنکەوتوانی لە ڕۆژی قیامەتدا ✅ سوجدە بردن بۆ خوا، لە نێوان ئینسان و شەیتان ✅ واتای " لە سەر مەسیربوون" و جیاوازییەکانی لەگەڵ ئەوەی کە قەت تووشی هەڵە و گوناح نەبین. ✅ ناسینی گەوهەری هەبوون (وجود) ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_هەشتم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ بناغەی بایەخداربوونی هەر کارێک، ڕێکخستنی پێوەندایەتی لەگەڵ خوایە ✅ حاڵی‌بوون لە واتای نوێژ، ڕێگەیێکە بۆ کاریگەری له سەر دڵ ✅ شەرحی ئایەتی [يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ...] ✅ الله اکبری دوای نییەت (تکبیر تحرم) بە واتای چییە؟ ✅ شەرحی گەورەیی و کیبریایی (اکبر)ـی خوا ✅ "متکبر" و "مستکبر" یانی چی؟ ✅ شەڕحی یەکێ لە فەرمانە قورئانییەکان [ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُدَّثِّر... قُمۡ فَأَنذِرۡ] ✅ چییەتی و فەلسەفەی حاڵەتی قیام لە نوێژدا ✅ حیکمەتی ڕیزبەندی (ترتیب) ئەندامەکان لە مرۆڤدا ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_حەوتەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ پێوەندی نێوان لەش و ڕۆح (جسم و روح) لە ئینساندا ✅ سەنعەتی تەشابوهی خوا لە خیلقەتی ئینساندا ✅ کاریگەری ڕۆح و لەش لەسەر یەکتری چۆنە؟ ✅ بۆ ئەنجام‌دانی هەر کارێکی مادی یان ڕۆحی، ئەبێ ئەویتر لەگەڵیدا هاوڕا بێت. ✅ هەرچی لەش زیاتر غەرق بووبێ لە مادیات، ئامادەکردنی بۆ کارێکی ڕۆحی، پێویستی بە ڕاهێنانێکی زیاترە. ✅ حیکمەتی دەستنوێژ وەکوو دیاردەیێکی لەشی (جسمی) چییە؟ ✅ یەکێک لەو شتانەی کە کاریگەری هەیە لەسەر نوێژێکی باش، دەستنوێژە. ✅ ئاسایشتی زەینی (فراغت ذهنی) یەکێتر لەوانەی یارمەتیدەرن بۆ نوێژێکی تایبەت ✅ چۆنیەتی قورب و نزیکی لە خوا و کاریگەری لەسەر نوێژ ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_شەشەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ "نوێژ" گرینگترین بابەت لە ژیانی هەر مرۆڤێکە ✅موسوڵمان‌بوونی حەزرەتی عومەر لە ئاوێنەی قورئانەوە ✅ پاراستنی دەر و ناوەی (ظاهر و باطن) نوێژ ✅ بیدعەت لە نوێژدا چۆنە؟ ✅ هیچ هەڕەشەیێکی قورئانی، رووی لە خەڵک نییە بەڵکوو بەرامبەر بە عالمانی دینییە ✅ ناوڕۆک (باطن)ـی نوێژ چییە؟ ✅ خۆ بە کز گرتن و دڵدان بە واتای نوێژ ✅ گرینگیی خوێندنی نوێژ لە سەر وەخت ✅ پاراستنی دوای نوێژ یانی چی؟ ✅ دەرەنجامەکانی زایەکردنی نوێژ ✅ ڕەنجی پێغەمبەر بۆ گەیاندنی دین ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_پەنجەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ گوناح، گەورەترین دوژمنی ئینسان ✅ پێنج تایبەتمەندی گوناح لە ئاوێنەی دوعایەکی حەزرەتی عەلی ✅ ۱- دوعا بۆ ئەو گوناحانەی دەبنە هۆکاری نەمانی ئابڕوو ✅ غەڕڕە نەبوون بە نسبەت ئەو خوایەی سڕی گوناحەکانمان هەڵناماڵێ ✅ ٢- دوعا بۆ ئەو گوناحانەی دەبنە هۆی نازڵ‌بوونی بەدبەختی و چەرمەسەری ✅ گەورەترین بەوبەختی، دووربوونەوە لە بازنەی ڕەحمەتی خوایە ✅ ۳- دوعا بۆ ئەو گوناحانەی کە نێعمەتە مادی و مەعنەوییەکانمان لێ ئەگۆڕێ ✅ هیدایەت گەورەترین نێعمەتی مەعنەوی ✅ ٤- دوعا بۆ ئەو گوناحانەی کە دوعا و سکاڵا قەتیس دەکەن ✅ دوعا بۆ ئەو گوناحانەی کە ئەبنە هۆکاری دابڕان لە هومێد ✅ دان‌نان بەسەر گوناح لەلای خودا ✅ پلەی گوناح بە نسبەت خۆت و خەڵکی‌تر بەتایبەت ناو بنەماڵە ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

✅کورتەیەک لەسەر حەقێقەتی ئیمان بە ڕۆژی پەسڵان ✅ واتای صیام ✅ صیام، دیاردەیێکە بۆ هەموو دەورەکان و بە هەر جۆڕە باوەڕێک ✅ شرۆڤەی تەقوا ✅ یەکێ لەو شتانەی کە بایەخی ڕۆژوو کەم دەکاتەوە، زمان ڕانەگرتنە. ✅ ئادابی ژن و پیاوی ڕۆژووان لە ناو بنەماڵەدا ✅ شەرحی هەندێ له ئەحکامی ڕۆژوو (وەکوو: رۆژوو لە دۆخی بەکارهێنانی دەوا و دەرزی، یان ڕۆژوو بۆ ژنی دووگیان و مناڵ‌لەبەر و ...)

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_سێهەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ ئوسوولی دین، فرووعی دین و ئەخلاقی دینی، سێ ڕوکنی موسوڵمایەتی ✅ ئیمان بە وحدانییەتی خودا، وەکوو یەکێ لە بنەما سەرەکییەکانی دین ✅ واتای "لاالەالاالله" و شەرحی "ئیلاهـ" ✅ هەڵویستی کردەوەیی دوای حاڵی بوون لە واتای لاالەالاالله ✅ ئەخلاقی دینی، تەنیا شتێکە کە ئەتوانێ بە بنەماکان و لـکەکانی دین (اصول و فروع)، بایەخ بدات. ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

زنجیرە وتارەکانی مانگی ڕەمەزان #شەوی_دووهەم _ ساڵی ١٣٧٠ #کاکە_فاروق_فەرساد
✅ گرینگیی شەرحی دین بە زمانێکی ڕەوان و گشتپەسەن ✅ گرینگیی ئیمان بە قورئان ✅ بۆچی دڵ دامەزران لە سەر قورئان، پێوەرێکە بۆ ئەوەی ئینسان بە تەواوەتی خۆی پێ بسپێرێت؟ ✅ بانگەشەی قورئان بۆ ئەوانەی قورئان بە کەلامی بەشەر ئەزانن. ✅ شەرحی ئایەتی ۲۳ی سووڕەتی بەقەڕە [وَإِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّمَّا نَزَّلۡنَا عَلَىٰ عَبۡدِنَا فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّن مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ] ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

✅ شەرحی ئایەتەکانی ۱٨۳-١٨٤ سوورەتی بەقەڕە [يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ...] ✅فەلسەفە و چییەتی ڕۆژوو ✅ڕۆژوو بۆچی و لەسەر کێ ئەرک نییە ✅ کورتەیەک سەبارەت بە فیدیە، کەففارە و زەکاتی فیترە ✅ شەرحی مانگی ڕەمەزان لە ڕوانگەی قورئان ✅ فەلسەفەی دین بۆ مەسلەحەتی ئینسانە ✅ گرینگیی خوێندنەوە و تێڕامان لە قورئان ✅ گرینگیدان و فێربوونی مەعنای نوێژ بۆ ئەوەی لەسەر نەفسی ئینسان کاریگەربێت.

🎞 #پەیامی_ڕەمەزان 🎙 #کاکە_ئەحمەد_موفتی‌زادە ژێرنووسی کوردی ❤️☀💚 🆔 @kakehmedmuftizade ♻️ @kurdqareman

موضوع : کلیپ رمضان 🌙 شماره ۱ تدوین : شورای مدیریت مکتب قرآن 🌐www.maktabquran.com 🔸Facebook.com/maktabquran 🔸 YouTube.com/@maktabqurani

📖 #مافی_نیشتمان ✍ #کاکە_ئەحمەد_موفتی‌زاده 🎙 #ئارام_مستەوفی

تێبینییەکی کۆمەڵناسانە لەسەر فیکری کاکە ئەحمەدی موفتی‌زادە 🎙#سەروەت_عەبدوڵڵا

ئەدەبیاتی عیرفانی_کوردی پڕە لە ناسکترین و وردترین وێنەگەلی شێعری کە ڕوونبێژی و ڕەوانبێژی یەکێ لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانیەتی.
منم مووری زەعیف و ئەم قەسیدە لاقە کوللەی من فەقەت من هەدیەکەم خدمەت سولەیمانی سولەیمانە بە چاوی مەرحەمەت بڕوانە هەدیە و ساحێبی هەدیە بە زۆری ڕابوێرە ئەم کەمە لەم کەمترینانە #مەحوی

بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم ئەجەل، زوو بە! بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟! ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم ئەجەل، زوو بە! بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟! ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی! هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟! #مەحوی

با بەجێی حافظ و مولانا و سعدی و... عەشق و عێرفان لە چاوگی سروشتیی خۆمانەوە، لە زمانی شیرینی دایکی و لە ئاوێنەی شێعری شاعیرانی دڵپاک و عارفی کوردەوە بخوێنینەوە... با گوێمان بە مۆسیقای کوردی ڕابێنین تاوەکوو خەیاڵ کوردانە بمانبات... 🙏🙏🙏

بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟! بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟! لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟! لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟! لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟! دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟! لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟! لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟! بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە! بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟! ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی! هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟!