cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

« توێشوی قیامەت »

« زاد القيامة » ﴿ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ ﴾ ده‌سا ئه‌ی به‌نده‌كانم ! له ‌نافه‌رمانی من پارێز بكه‌ن، شتێ مه‌كه‌ن ببێته‌ مایه‌ی سزا دانتان. [ الزمر : 16 ]

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
358
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئاخر خێری و کۆتاییەکی دڵخۆشکەر.. مصعب ـی کوڕی عمیر -رضي الله عنه- لە ڕۆژی ئوحود ئاڵای موسڵمانانی هەڵگرتبوو، کاتێک موسڵمانان خۆیان توند کردەوە بۆ جەنگ مصعب پێی جێگیر بوو، ابن قمئة هاتە پێشەوە لە دەستی ڕاستی مصعب ی داو قرتاندی، و مصعب فەرمووی: " وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ " وە ئاڵاکەی بەدەستی چەپی گرت، ابن قمئة گەڕایەوە بۆی و لە دەستی چەپیشیدا و قرتاندی، پاشان بەژێرباڵی و سنگی ئاڵاکەی گرت و فەرمووی: " وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ " پاشان بۆ جاری سێیەم ڕمێکی لێدا و شەهیدی کرد. وە ابن سعد فەرمووی: عبدالله ـی کوڕی الفضل فەرمووی: مصعب شەهیدکرا، مەلائیکەتێک لەسەر شێوەی مصعب ئاڵاکەی هەڵگرت، پێغەمبەری خوا -صلی الله عليه وسلم- لە کۆتایی ڕۆژەکە پێی فەرموو: پێشکەوە ئەی مصعب، مەلائیکەتەکە ئاوڕی دایەوە و فەرمووی: مصعب نیم، پێغەمبەری خوا -صلی الله عليه وسلم- زانی ئەوە مەلائیکەتە و بەهۆیەوە سەرکەوتن.
Show all...
قـال عمـرو بـن العـاص -رضي الله عنه- :- «لَـو يَعلَـم أحدڪم حقيقـة جهنّـم لصـرخ منهـا حتـي ينقطـع صوتـه وَلَصلّّـي حتـي ينڪسـر صلبـه» واتە : ئەگەر ھەر یەکێک لەئێوە حەقیقەتی دۆزەخی بزانیبایە ئەوە ھاواری دەکرد تاوەکو دەنگی دەپچڕێت وە نوێژی دەکرد تاوەکو قاچی دەشکێت. [ زوائـد الزهـد لابـن المبـارك : 1007 ] ___________________ @bo_qiamat
Show all...
واتای سوڕەتی ﴿ الفاتحة ﴾ ( الله ) ناوێکی زانراوە بۆ پەروەردگارمان، واتا: پەرستراوێکی شایستە کە تاک بکرێتەوە لە پەرستندا. ( الرحمن الرحيم ) دوو ناون لە ناوەکانی خوای گەورە، بەڵگەن لەسەر ڕەحمەتی خوای گەورە. ( الحمد ) هەواڵە دەربارەی جوانیەتی سوپاس کردن لەگەڵ خۆشویستنی و بەگەورە دانانی. ( رب ) الرب لە زمانی عەڕەبیدا بەواتای: پادشا، گەورە، باشکاری هەموو شتێک دێت. ( العالمين ) کۆی عالم ـە ( واتە: جیهانیان )، ناوێکە بۆ تاککردنەوەی جنسی دروستکراوەکان، وە هەر جنسێک لەوانە جیهانێکی جیاوازیان هەیە، وەک ئەوترێت: جیهانی مرۆڤ، جیهانی جنۆکە، جیهانی مەلائیکەت. ( يوم الدين ) ڕۆژی پاداشت و سزایە لەسەر کردەوەکان. ( إياك نعبد ) تایبەتت ئەکەین بەتەنها بە پەرستن. ( وإیاك نستعین ) بەتەنها پشت بەتۆ ئەبەستین لە هەموو کارەکانمان. ( اهدنا ) ڕێگامان نیشان بدە. ( الصراط المستقيم ) ڕێگای ئیسلام. ( صراط الذين انعمت عليهم ) ڕێگای ئەوانەی شوێن ئیسلام کەوتون ئەو شەریعەتەی محمد  ﷺ پێی هاتوە. ( المغضوب عليهم ) ئەوانەی حەقیان زانی بەڵام کاریان پێ نەکرد، الیهود. ( الضالين ) ئەوانەی حەقیان واز لێهێنا بۆ نەزانی و هیدایەتیان وەرنەگرت، النصاری.
Show all...
‏{ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ } شوێن ڕێچکە و ڕێبازەکانی تر مەکەون، چونکە ئەوە جیاوازی ئەخاتە نێوانتانەوە و لەڕێگای ڕاستی خوا لاتان ئەدات. قال التابعي #مجاهد : البدع والشبهات. تابعی بەڕێز مجاهد فەرموویەتی: ئەوە بریتیە لە ( داهێنراو و گومانەکان ) [ تفسير ابن أبي حاتم ٨١٠٤ ] ________________ @bo_qiamat
Show all...
‏قال التابعي مجاهد رحمه الله : كان يقال : إذا خرج الرجل من المسجد فليقل : بسم الله ، توكلت على الله ، اللهم إني أعوذ بك من شر ما خرجت له. تابعی بەڕێز مجاهد بەڕەحمەت بێت ئەیفەرموو: " ئەگەر پیاو لە مزگەوت دەرچو بابڵێت: بەناوی خوا، پشتم بەخوا بەستووە، پەروەردگار پەنات پێ ئەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی بۆی دەرئەچم " . [ مصنف ابن أبي شيبة29822 ] __________________ @bo_qiamat
Show all...
‏قال ‎#ابن_عثيمين رحمه الله : « الأعمال الصالحة تقرب إلى الله عز وجل، والإنسان يشعر هذا بنفسه إذا قام بعبادة الله على الوجه الأكمل من الإخلاص والمتابعة وحضور القلب أحس بأنه قرُب من الله عز وجل وهذا لايدركه إلا الموفقون ». کردەوەی چاکە نزیککەرەوەیە لەخوای گەورە، وە مرۆڤ هەست بەوە ئەکات بەنەفسی خۆی ئەگەر هەستا بە ئەنجامدانی پەرستنێک بەتەواوەتی و نیەتی پاک بۆ خوا وە بە شوێنکەوتنی نێردراوی خوا - صلی الله عليه وسلم- وه بە ئامادە بوونی دڵی، ئەوا هەست بە نزیک بوونەوە لە خوای گەورە ئەکات، وە ئەمە هەستی پێ ناکرێت ئیللا لەلایەن ئەوکەسانە نەبێت کە سەرکەوتو سەرفرازن. [ شرح الأربعين النووية ٤٤٩ ] __________________ @bo_qiamat
Show all...
قالَ العلاّمــةُ صالح الفوزان حفظه اللهُ تعالى - : على الذين ينامون عن صلاة الفجر أن يتقوا اللهَ عز وجل ويصلوا الفجرَ مع المسلمين، ولا يتركوا الصلاةَ من أجل النوم. لەسەر ئەوانەی کە ئەخەون لەکاتی نوێژی بەیانی پێویستە لەخوای گەورە بترسن و نوێژی بەیان لەگەڵ موسڵمانان بکەن، وە واز لە نوێژ نەهێنن لە پێناوی خەو. [ شرح كتاب المنتقى من أخبار المصطفى لمجدد الدين بن تيمية ٢١ / جمادى الآخرة / ١٤٤١هـ ] ________________ @bo_qiamat
Show all...
‏قال ابن القيّم رحمه الله : « خير أيام العبد على الإطلاق وأفضلها يوم توبته إلى الله وقبول الله توبته » . باشترین ڕۆژی مرۆڤ ڕۆژی تەوبەكردنیەتی بۆ لای خوای گەورە،وەقبوڵ بونی تەوبەكەیەتی . [ زاد المعاد 3 / 512 ] _____________ @bo_qiamat
Show all...
قال شيخ الاسلام ابن تيمية -رحمه الله- " فالذنوب لها عقوبات، السر بالسر، والعلانية بالعلانية ". تاوان سزای هەیە، تاوانی نهێنی بە سزای نهێنی و ئاشکراش بە ئاشکرا. [ مجموع الفتاوی: ص 111 ] ___________________ @bo_qiamat
Show all...
قال العلامة ابن القيم -رحمه الله- " الصدقة تأثير عجيب في دفع البلاء، ودفع العين، ودفع شر الحاسد " . بەخشینی ماڵ و سامان شوێنەوارێکی زۆر سەرسوڕهێنەری هەیە لە لادانی بەڵا، وە لادانی چاوی پیس، وە لادانی شەڕ و خراپەی کەسی حەسوود. [ بدائع الفوائد : 234/2 ] ________________ @bo_qiamat
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.