en
Feedback
چۆمی مەجیدخان

چۆمی مەجیدخان

Open in Telegram

کاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی @amir27171 @mubin12 @Ez_azadim @Aryakurdistanii

Show more
2 508
Subscribers
-124 hours
-27 days
-530 days
Posts Archive
«منداڵی» جوانترین و کۆتاترین، نەخوازراوی ژیانە.... جاری وایە «دڵت».... لە ساڵ و تەمەنت دەگیرێ... دەتەوێ «منداڵ» بمێنێوە.... منداڵێک کە، بە هەر بیانوویەک... بۆ «ئامێزی» خەمخۆری... پەنا دەبا... وە ڕاحەت «فرمێسک» دەڕێژێ... هەر، کە گەورە بووی... دەبێ «بوغز و حرسێکی» زۆر بە «بێدەنگی» بنێژی... قەت گەورە نەبووین، بەس «منداڵیمان» لەدەست دا... وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۳ی خەرمانانی۲۷۲۶ی کوردی

ئێواران غەم دێت و لە دەرکە دەدا، لە پەنجەرەوە هەڵدێم. دەڕۆم خۆم لە نێو شووشەے بادەدا بشارمەوە! کەچی دەبینم غەم پێش لە من لەسەر ڪورسیی بەرامبەرم دانیشتووە و چەمەڕایە! دەست لە ملم دەڪا و دەڵێ: دڵنیا بە، من وەک شادی بێ وەفا نیم! هەرلە یەکەم ڕۆژی ژیانتەوە لەگەڵتدا بوومە و هەتا دواڕۆژ بەجێت ناهێڵم! ✍ مامۆستا: جەلال مەلەکشا

◼️ ئەمڕۆ ۱۶ی خەرمانان ساڵڕۆژی کۆچی هەمیشەیی شاخەوانی ناوداری کورد "محەممەد ئەوراز"ه.
◼️ ئەمڕۆ ۱۶ی خەرمانان ساڵڕۆژی کۆچی هەمیشەیی شاخەوانی ناوداری کورد "محەممەد ئەوراز"ه.

🔴 محه‌ممه‌د ئەوراز، هه‌ڵۆی چیا سه‌ره‌که‌شه‌کانی جیهان 🔹ئەم دێکۆمێنتە ساڵی ۱۴۰۱ لە هاژە ساز کراوە. ١۴٠۵٫٠۶٫۱۶

کورتە چیرۆکێکی جوان لە ئانتوان چیخۆڤ پێشکەش بە ئێوە: لە دێیەکەی دوور و چەپەکی ڕووسیە، کابرایەکی دێهاتییان لەکاتی کردنەوەی بورغو واتا پێچەکانی هێڵی شەمەندەفەر قۆڵبەست کرد.. لێپێچەر (بازڕەس): «دەزانی گیانی هەزاران کەست خستووەتە مەترسییەوە؟ بۆچی ئەو پێچانە دەکەیەوە؟» دێهاتی: « تەنیا پێچێکە ئەرباب... بۆ قورس کردنی قولاپی ماسی گرتنەکەم پێویستم پێیەتی. من کە زیان و ئازارم بۆ کەس نیە. تازە، تەواوی خەڵکی دێیەکە هەر ئەو کارە دەکەن؛ پێچێک دەکەینەوە و پێچێکیش بەجێ دێڵین. لە وانە و دەرسی فیزیکدا خوێندوومانە، کێش دابەش دەبێ و شەمەندەفەر وەرناگەڕێ.» لێپێچەر: « ئەوە شێتییە! یانی کەیخودا ئەوە نابینێ؟» دێهاتی: « چۆنی نابینێ؟ ئەو تەنانەت قفڵی پازگا و ماڵی خۆشی لەو پێچانە ساز کردووە. سەرەنجام خۆڕاییە ئیتر...» لێپێچەر: « باشە، ئەگەر مووچەکەتان بۆ زیاد بکەین چی؟ دەست هەڵدەگرن لەو دزیی کردنە؟» دێهاتی: « بابەتەکە پووڵ نیە ئەرباب بەڵکوو عادەتە. ئەگەر بە منداڵی دادپەروەری و ڕەوشتمان فێر نەکەن، کە گەورەش بووین، تەنانەت ئەگەر گیرفانیشمان پڕ لە پووڵ بێ، دیسانیش دەست هەڵناگرین لە کردنەوەی پێچەکان و درێژە بەو کارە دەدەین.» لێپێچەر کە زراوی چووبوو لەو هەمووە نەزانییە، بۆ نووسینی ڕاپۆرتی خۆی سواری شەمەندەفەرێک بوو کە بەرەو پێتەخت دەڕۆیی. هەر بەمجۆرەی کە لەپشت پەنجەرەوە دەیڕوانێ دەرێ، لەبەر خۆیەوە ورتەورتی بوو: « ئەم چارەڕەشییە ڕۆژێک کارەساتی لێدەکەوێتەوە...» لەو کاتەدا، منداڵێکی کەم تەمەنی لەقەراخ هێڵی شەمەندەفەرەکە بینی کە دوو پێچی بە دەستەوە بوو. منداڵ بە پێکەنینەوە دەستی ڕادەوەشان. لێپێچەر لەترسان هاواری کرد: « شەمەندەفەرەکە ڕاگرە!» بەڵام ئیتر زۆر درەنگ ببوو. دەنگێکی بەسام و گوێ کەڕکەر لە وێککەوتنی کانزا و ئاسنەواڵەمان بیست. ئەو منداڵە نە فیزیکی دەزانی نە قانوون و ڕێسای «پێچ نا پێچێک» واتا پێچێک بکاتەوە و یەک بەجێ بێڵێ. ئەو هەر ئەو کارەی کردبوو کە لە گەورەکانی بینیبوو؛ بەو جیاوازییە کە دوو پێچی پاڵ یەکی پێکەوە کردبۆوە. شەمەندەفەر وەرگەڕا. تۆوێک کە نەزانی چاندبووی، لە خاکێکی کە بە بێدادی و نادادپەروەری ئاو درابوو، وەک کارەساتێکی گەورە دوورایەوە. خەتای کێیە یان گوناهکار کێیە؟ تاوانباری ئەسڵی کێیە؟ « کۆمەڵگایەک کە نەزانی بە شتێکی ئاسایی دەزانێ، سیستمێک کە قازانج و بەرژەوەندی سەرتر لە ڕەوشت و ئەخلاق دەزانێ، فەرهەنگ و کولتووری «هیچ نابێ» کە مەخابن لە زۆر کۆمەڵگادا جێ کەوتووە وە تەواوی ئەو کەسانەی کە لەهەمبەر هەڵە و ناڕاستی بێدەنگ دەبن.» بەم هۆیە هێندێ کۆمەڵگا لەپڕایەکی ناڕووخێن بەڵکوو، سەرەتا پێچەکانیان شل دەبنەوە. ئانتوان چیخۆڤ وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۵ی خەرمانانی۲۷۲۶ی کوردی

🦅 @mahabadkurdstanmusic ئەی پەری ووتنی: حەمە جەزا شیعر: ئەکرەم خامۆش وا ئەڕۆى و جێم ئەهێڵى بــۆ سبەى ئەم دڵە ديلەش لەگەڵ خۆتا ئەبەى چی ئەمێنێ بۆ منیش دەردەسەری چۆن ئیتر ناگریم لەبەر بێ هاوسەری ئەی پەری هەر شیوەن و ئاخ‌وژانە یادگاری ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیـنی کـورتی دڵداری لەگەڵ کۆچت شیوەن بــۆ من بە جێما ماڵئاوایم کرد لە ئاسۆی گەنجیما ئەی پەری هەر شیوەن و ئاخ و ژانە یادگاری ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیـنی کـورتی دڵداری کە ڕۆیشتی بەجێت هێشتم کە ڕەنجای لە هێلانەی خۆشەویستیم نە گونجای لە پاش کۆچت وەك غەریبێ ئەگەڕێم هەر ئەڕۆم و ناشارەزای سەرە ڕێم تۆش پەیامی ڕاستەقینەی دڵداری بنێرە بۆ گەروی یادێ بە دیاری ئەی پەری هەر شیوەن و ئـاخ و ژانە یادگاری ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیــنی کـورتی دڵداری 🦅

#پەندی_پێشینیان ‌‌🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

#پەندی_پێشینیان

کفن ئاخروئۆخری پاییز بوو. دوانیوەڕۆ بەفر ڕێگاوبانی سپی کردبوو. "با" بە هاژەهاژ بە دۆڵ و دوندا دەگەڕا و شوێن‌پێی ئەسپەکەی، هەر چەند هەنگاوێک دواتر پڕ دەکردەوە. شەو داهات، سوارەکە چیتر نەیدەزانی لە کوێیە. جگە لە سپیایی بەفر و تاریکایی شەو هیچی نەدەبینی. لوورەی مەرگ بەدەم کزەی باوە دەهات. لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «پاش ئەو هەموو ئاوارەیییە، نەوەک ئەم بەفرە سپییە لێم ببێتە کفن. هەر ئەوەندە بۆ جارێکیش بێت، دیسان چاوم بە بنەماڵەکەم بکەوێتەوە.» دەست و پێی کەسیرە ببوون. نزیک بوو بە تەواوی پەکی بکەوێ کە لە دوورەوە چەند ڕەشاییەکی بینی. چەند ڕەشماڵێک بوون کە هێشتا لە زۆزان مابوونەوە. کە نزیکەوە بوو، پیاوێک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. لەژێر بەفردا بەرەو سوارەکە هات و دەستی بە ڕەشمەی ئەسپەکەوە گرت. چاویان بە یەکتر کەوت. بۆ چەند چرکەیەک هیچ کامیان نەجوڵان. هەردووکیان یەکتریان ناسییەوە. دەستی سوارەکە بە هەوساری ئەسپەکەوە وشک بوو. خاوەنی ڕەشماڵەکە سەرۆکی عەشیرە بوو. کەمێک دواتر وتی: ئەمشەو کەس لە دەرەوە دەرنابات. ڕووی کردە پیاوەکانی: ئەسپەکەی لەسەر ئاخوڕ ببەستنەوە. لە ناو چادرەکە چەند پیاوێک لە دەوری کوانوو دانیشتبوون. یەکێکیان شوێنێکی بۆ کردەوە. سەرۆک وتی: میوانی غەریبمان هەیە. دەبێ مەڕێکی بۆ سەر ببڕن. کەمێک دواتر باڕەی مەڕێک لەپشتی چیخەکەوە هات. کاتێ سفرە ڕاخرا و هەمووان لە دەوری سفرەکە دانیشتن، سەرۆک بۆخۆی خواردنی بۆ میوانەکە دانا. میوانەکە لە ماوەی خواردنەکەدا چاوی لە سفرەکە هەڵنەبڕی. پاش نانی شەو، پیاوەکان یەک‌بە‌یەک لە چادرەکە هاتنە دەرەوە. سەرۆکی عەشیرە جێگای نووستنی بۆ میوانەکە ڕاخست و بۆ خۆیشی لە چەند هەنگاو دوورتر. میوان خەوی لێ نەدەکەوت. سەرۆکیش هەر بەخەبەر بوو. هەرکامە بەرامبەرەکەی خۆی باش دەناسی. هەر جارە کە ڕەشەبا خۆی بە دەواری چادرەکەدا دەکوتا، سەرۆک دەستی دەبردە ژێر سەرینەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی دادەنا. تا بەیانی هیچ کامیان نەخەوتن. بەیانی هەوری ڕەش ڕەوییەوە و هەتاو دەرکەوت. میوانەکە زووتر هەستا و ماوەیەک سەیری ژیلەمۆی سکڵی دامرکاوی کرد. کاتی نانی بەیانی، هیچیان باسی شەوی پێشوویان نەکرد. سەرۆک کەمێک نان و پەنیر و تۆشەی ڕێگای لە چارەکەیەکدا بۆ میوانەکە پێچایەوە. ئەمری کرد ئەسپەکەیان هێنا. میوانەکە سوار بوو. خۆشی چەکی هەڵگرت و سوار بوو. دوو پیاو لە تەنیشت یەکدا دەڕۆیشتن. تەنیا خرمەی بەفری ژێر ناڵی ئەسبەکان دەهاتە بەر گوێ. تا دوا قۆناغی موڵکی عەشیرە هیچ کامیان قسەیان نەکرد. کە گەیشتنە کۆتایی موڵکی عەشیرەکە، سەرۆک ئەسپەکەی ڕاگرت. سەیری میوانەکەی کرد و پاشان وتی: وا مەزانە ناتناسم. زیاتر لە ساڵێکە بەدووتدا دەگەڕێین. میوانەکە هیچی نەگوت. سەرۆک کەمێک بێدەنگ بوو. ـ بەڵام ئەمشەو تۆ بە میوانی هاتییە ماڵم. میوان‌کوشتن کاری پیاوان نییە. نامەوێ عەشیرەکەم فێری کاری نامەردانە بن. ـ دوێنێ‌شەو لە ترسی ئەوەی کە نەوەک یەکێک لە پیاوەکانم تۆی ناسیبێت و بێت بۆ کوشتنت، هەتا بەیانی نەخەوتم. سەرۆک چەکەکەی لەسەر شانی ڕێکخست. ـ بڕۆ، بەڵام وامەزانە لێت خۆش بووم. تۆڵەی خوێن هەر بە خوێن دەکرێتەوە. مێوانەکە سەری بەرز نەکردەوە. ئەسپەکەی وەرگێڕا و لە ناو بەفردا دوور کەوتەوە. سەرۆک ڕاوەستا هەتا میوانەکە لە چاو ون بوو. بۆ ئێوارە پیاوەکە گەیشتە گوندەکەی خۆی. خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە. پرسیاریان کرد: بەم بەفرە چۆن هاتیتەوە؟ ـ لە هۆبەی عەشیرەیێک مامەوە. وتیان: کام عەشیرە؟ ناوی سەرۆکی عەشیرەکەی گوت. خەڵک سەیری یەکتریان کرد. وتیان: نەیزانی تۆ قاتڵی براکەی ئەوی؟ کابرا وەڵامی نەدایەوە. یەکێکی‌تر پرسی: باشە چۆن بە زیندوویی گەڕایتەوە؟ کابرا ماوەیەک سەیری بەرپێی خۆی کرد و پاشان گوتی: من ئێستاش زیندوو نیم. من مردووی گەورەیی ئەو پیاوەم. کاتێ من دەمەویست زیندوو بمێنمەوە، ئەو دەیەویست پیاوەتی نەمرێت. بەیانی کابرا چووە مزگەوتی نێودێ و چەند گەز کفنی هەڵگرت. کفنەکەی دایە ژێر باڵی و چەند کەسێک لە نزیکەکانی خۆی بانگ کرد و بەرەو بارگەی ئەو خێڵە ملی ڕێگایان گرت. کە گەیشتنە ڕەشماڵەکان، لە ئەسپەکەی دابەزی. سەرۆک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. کابرا وتی: ئەمجارە بۆ پەنابردن نەهاتووم. کفنەکەی لەسەر دەستان بردە پێشەوە. ـ خوێنی من بۆ تۆ حەڵاڵە. ئەگەر خوێنی براکەت هێشتا لەسەر زەوی ماوە، من بکوژە و بە دەستی خۆت کفنم بکە. کەمێک بێدەنگ بوو. ـ ئەگەر نامکوژیت، بە گەورەیی خۆت لێم خۆش بە. سەرۆک ماوەیەکی زۆر سەیری کرد.نە چەکەکەی هەڵگرت، نە هەنگاوێکی بەرەو پێش نا. تەنیا وتی: بڕۆ. بەڵام پیاوەکە لەبەر ڕەشماڵەکە نەجوڵا. سەرۆک دووبارە سەیری کرد. پاشان وتی: لەوڕۆ بەولاوە، تۆ لە جێی براکەمی. پیاوەکە سەری خستە خوارەوە. کفنەکە هەروا لەسەر دەستی مابوو. سەرۆک گەڕایەوە بۆ ناو چادرەکەی. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٦/١٤ بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانی عومەرێ حەسۆ، گوندی قەرەگۆمە، ناوچەی سەرحەد، باکوری کوردستان. 🌹🙏🌹🙏

photo content

«منداڵی» جوانترین و کۆتاترین، نەخوازراوی ژیانە.... جاری وایە «دڵت».... لە ساڵ و تەمەنت دەگیرێ... دەتەوێ «منداڵ» بمێنێوە.... منداڵێک کە، بە هەر بیانوویەک... بۆ «ئامێزی» خەمخۆری... پەنا دەبا... وە ڕاحەت «فرمێسک» دەڕێژێ... هەر، کە گەورە بووی... دەبێ «بوغز و حرسێکی» زۆر بە «بێدەنگی» بنێژی... قەت گەورە نەبووین، بەس «منداڵیمان» لەدەست دا... وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۳ی خەرمانانی۲۷۲۶ی کوردی

photo content

photo content

#کاوە_حەمە_ساڵەح گەر غەریبی چاوم بوایە لەمێژبوو دەرم ھێنابوو ھیوای ئایندەم نەبوایە ئێستا ئێسكیشم نەمابوو غەریبی ژانەخورپەیە سووتانێكە بێ كڵپەیە خەزانی تووشی و نەھاتە وشكەگریان مەرگەساتە گێژاوی گۆمێكی مەنگە توونێلی تاریكی مەرگە زامێكە  تا بڵێی  بەسوێ ھاوارێكە ناگاتە جێ! گەر غەریبی چاوم بوایە لەمێژبوو دەرم ھێنابوو ھیوای ئایندەم نەبوایە ئێستا ئێسكیشم نەمابوو ھۆنراوە: #ڕەزا_حەمە

تەنیایی زۆر شتم فێر دەکا. بەڵام تۆ هەرگیز مەڕۆ... لێگەڕێ با نەزان بمێنمەوە. 👤 نازم حێکمەت وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۳ی خەرمانانی۲۷۲۶ی کوردی

✍ من هەمیشە تێدەکۆشم کۆڕی تاریکی کەسانی تر ڕووناک بکەم، دارستان ڕووناک بکەم، ئەگەرچی تاقمێ لە بوونەوەرەکان گاڵتەم پێدەکەن و دەڵێن «بە گوڵێک بەهار نایە، تۆ لەخۆڕا تێدەکۆشی تا بەو تیشکە کەمەت دارستانی تاریک و تنۆک ڕووناک بکەی.» کەروێشک گوتی: ئەو قسەیە کۆنە باوی نەماوە. ئێمەش دەڵێین «هەر تیشکێک هەر چەند کەمیش بێ، سەرەنجام ڕووناکییە.» 👤 سەمەدی بێهڕەنگی وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۳ی خەرمانانی۲۷۲۶ی کوردی

ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری خەمی بۆ مەخۆ، بە شوێنیا مەگری! بێگومان هەرچی کە خواستی خوا بێ بە کەس ناگۆڕێ، هەر دەبێ وا بێ بۆ خواپێداوان لەپڕ ئەبارێ زۆر پاروویش لە قوڕگ ناچێتە خوارێ خوا نەیداوەتێ کە بیخوا ئینسان کەچی پێی دەڵێن لەغاوی شەیتان کەوابوو، ئیمان بە خوای خۆت بێنە بە خەفەت دڵی خۆت مەڕەنجێنە "پیرەمێرد"