بنکهی سۆران
Open in Telegram
کەناڵی بنکەی فەرهەنگی، ئەدەبی سۆران زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان Medical university of Kurdistan(MUK) بۆ پەیوەندی لەگەڵ بنکە: @Govar_Jiwan
Show more282
Subscribers
-224 hours
-27 days
+730 days
Posts Archive
282
دونیا دڵتەنگم دەکات
هەڵاتنی خۆر
سووڕانەوەی خەڵک بە دەوری گۆڕەپانە بەتاڵەکان
دەنگی زەنگۆڵەکان
وە دەنگی ئەو کچە جوانە کە هەواڵەکانی جەنگ دەخوێنێتەوە.
(دنیا غمگینم می کند
بر آمدن آفتاب
چرخیدن آدمها دور مربعی توخالی
صدای ناقوس ها
و صدای دخترک زیبا که خبرهای جنگ را می خواند.)
...
سێبەرەکان دڵتەنگم دەکەن
تەقە دەکرێت لە دارێک کە سێبەرەکەی دەکەوێتە سەر سنووری وڵاتێکیتر؛
ژمارەیەکی زۆر لە درەختەکان کوژران،
چەندین چیا،
زۆر ئەسپ،
مانگای زۆر،
کەس شیعریان بۆ نانووسێت،
دەڵێن مرۆڤ ڕەسەنە، مرۆڤ!
(سایه ها غمگینم می کند
درختی را که سایه اش در مرز کشور دیگری بیافتد، تیرباران می کنند
درختهای بسیاری را کشتند
کوههای بسیاری
اسب های بسیاری
گاوهای بسیاری را
اما کسی برایشان شعر نمی نویسد
می گویند آدمی اصل است، آدمی!)
...
هێواش هێواش تاریک دەبێت
چەند چرکەیەک دوای خۆرئاوابوون، هێڵێکی سوور ئاسمان دەگرێتەوە
ئەو چەند چرکەیە
باشترین کاتە بۆ وێنە گرتن
لە ساتێکی ئاوادا دەمەوێت تەواو بم.
(کم کم غروب می شود
چند ثانیه بعد از غروب، یک خط سرخ آسمان را می گیرد
آن چند ثانیه
بهترین زمان برای عکاسی است
در یک چنین لحظه ای می خواهم تمام شوم.)
| وەرگێڕان بەشێک لە شێعرێک بەناو "کاک خسرو" لە "الیاس علوی"، شاعێرێکێ خەڵک ئەفغانستان |
تەواوی شێعرەکە:
http://elyasalavi.blogfa.com/post/192
282
زاراوەزانی پزیشکی
کتێبێکی terminology پزیشکی کە بە دوو زمانی کوردی و ئێنگلیسییە و بەشێکی زۆر لە وشەکان و زاراوە پیزشکییە گرنگ و بنەڕەتیەکانی بە کوردی ناساندووە.
(197 لاپەڕە)
|BinkeySoran|
282
https://zanistname.com/ck/
|زانستنامە، ئینسایکلۆپیدیای کوردیی فەلسەفە|
زانستنامە تایبەتە بە دابینکردنی سەرچاوەیەکی هەمەلایەنە بۆ زانیاریی فەلسەفی بە زمانی کوردی. زانستنامە وتارە وەرگێڕراوەکانی ئینسایکلۆپیدیای بەناوبانگی فەلسەفەی ستانفۆرد لەگەڵ وتارە ڕەسەنەکانی نووسەرە کوردینووسەکان تێکەڵ دەکات بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵەیەکی ناوازە و فرەچەشن لە تێڕوانینە فەلسەفییەکان. زانستنامە پڕۆژەیەکی ئەکادیمییە لە پێناو هەستکردن بە گرنگیی بەربەستی زمان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری فەلسەفی بۆ بەردەنگی فراوانتر. ئەم پرۆژەیە کارێکی بەردەوامە؛ بۆ دڵنیابوون لە ستانداردە بەرزەکانی وردبینی، ڕوونی، و ڕێکی ئەکادیمی بە زمانی کوردی، وتارەکان بەردەوام زێدەتر و نوێ دەبنەوە.
282
هەورامی
گۆرانی:ئەمجەد بڵبەری
شێعر:مەولەوی تاوگۆزی
پەژارەت شاڐیــم جە بێــخ ئـــاوەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ خەیمە کەن کەردەن
فــــیــراقت فەرقم وە تـــووتیا کـــەرد
جیاییت ئازام جە هـــەم جـــیا کــەرد
وەسواسەت وەی تەور ئێش دان وە جەرگم
وەمەرگت قەسەم ڕازیم وە مەرگم
وێت بڐەر ئــێنساف نەو نەمــام نۆ
مەردەن خاستەرەن یاخۆ دووری تۆ
مەردەن یەک ساتەن ئەڕواحەی وێم
دووریت هەرساتێ سەڐ مەرگەن پەرێم
مەر جەستەی خەستەی من جە فولادەن؟
یەند دووریــت وینۆ هێمان دڵ شــادەن
دەک ڕەحمەت ئەو قەبر گشت وەفاداران
خسووسەن ئەو کــەس شــای وەفاداران
282
بابەتی کتێبی مێشک-زەین شیکردنەوەی زەینە. ڕێبازی ئەو شیکردنەوەیە زانستییە. ئەو بوارە زانستییەی کە شرۆڤەی زەین دەکات پێی دەگوترێت زانستی ناسینی. زانستی ناسینی بوارێکی نێوان-لقییە کە لە زانستی کۆمپیوتەر، زانستی دەماری، دەروونناسی، مرۆڤناسی، زمانناسی، فەلسەفە و تا ڕادەیەک لە ئابووریناسی و کۆمەڵناسی پێکدێت. پۆل تاگارد نووسەری ئەم کتێبە لە کەسانی پێشەنگی بواری زانستی ناسینییە. هەوڵەکانی ئەو لە ئاراستەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی بوارە پێکهێنەرەکانی زانستی ناسینین و لەم کتێبەشدا هەوڵ دەدات چوارچێوەیەکی یەکخراوی چەندئاستی بۆ شرۆڤەی زەینی مرۆڤ پێشکەش بکات.
لەم کتێبەدا ڕووبەڕووی چەندین پرسی زۆر سەرنجڕاکێش دەبینەوە، وەک ئەوەی کە چۆناوچۆن زەین لە دەرەوە زانیاری وەردەگرێت و وێنا یان خەیاڵ لە زەینی مرۆڤدا چۆن دروست دەبێت؟ چۆن چەمکەکان بە تایبەت چەمکە دەرهەستەکان لە زەینی مرۆڤدا دروست دەبن؟ ئایا هەست و سۆزەکانی ئێمە لە بەشی مەنتقیی زەینی ئێمە جودان؟ چۆن هەست و سۆزەکان لە مێشکدا پێکدێن؟ مێشکی مرۆڤ چۆن توانایی بەرهەمهێنانی زمان پەیدا دەکات؟ ئیرادەی ئازاد چییە؟ ئایا ئیرادەی مرۆڤ ئازادە یان نا؟ پەیوەندیی ئاگامەندی و مێشک چۆناوچۆنە؟ ئایا داهێنەری پێکهاتەیەکی هەیە و مێشک چۆن کردار و ڕەوتی داهێنەرانە ساز دەکات؟ خود چییە و بەشە پێکهێنەرەکانی لەناو زەیندا چین؟
http://www.madyarpub.com
https://t.me/madbook2019
282
من و تۆ ڕیشەمان ها ئی کۊەیلە،
ئەگەر دارێ بەڕۊ بمرێ، مریمن.
6104337913074793
ئەنجۆمەنی سەوزی چیا | انجمن سبز چیا
282
گۆڤاری ژوان | مجلەی ژوان
☀️بانگەواز بۆ ناردنی بابەت | فراخوان برای ارسال مطالب
☀️شۆێنی ناردنی بابەتەکان
(محل ارسال آثار):
Jiwangovar@gmail.com
☀️بۆ ئاگاداری زۆرتر
(جهت اطلاعات بیشتر):
t.me/binkeysoran
282
☀️وأَنتَ تُعِدُّ فطورك، فكِّرْ بغيركَ
لا تَنْسَ قُوتَ الحمامْ
لەکاتی ئامادەکردنی نانی بەیانیت، بیر لە کەسانیتر بکەرەوە؛
غەزای کۆترەکان لەبیر مەکە
☀️وأَنتَ تخوضُ حروبكَ، فكِّر بغيركَ
لا تَنْسَ مَنْ يطلبون السلامْ
لەکاتی شەڕەکانتدا، بیر لەکەسانیتر بکەرەوە؛
ئەوانەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن لەبیر مەکە
☀️وأَنتَ تُسدِّذُ فاتورةَ الماء، فكِّر بغيركَ
مَنْ يرضَعُون الغمامْ
لەکاتێکدا پارەی ئاوەکە دەدەیت، بیر لە کەسانیتر بکەرەوە؛
ئەوانەی کە تەنیا ئاو هەورەکان دەمژن
☀️وأَنتَ تعودُ إلى البيت، بيتكَ، فكِّرْ بغيركَ
لا تنس شعب الخيامْ
لەگەڵ گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە، ماڵەکەت، بیر لەوانیتر بکەرەوە؛
ئەوانەی خەڵکی چادرەکانن لەبیر مەکە
☀️وأَنت تنام وتُحصي الكواكبَ، فكِّرْ بغيركَ
ثَمَّةَ مَنْ لم يجد حيّزاً للمنام
لەکاتی خەوتن و ژماردنی هەسارەکان، بیر لەوانیتر بکەرەوە؛
ئەو کەسانەی کە شوێنێکیان بۆ خەوتن نەدۆزیوەتەوە
☀️وأَنتَ تحرِّرُ نفسك بالاستعارات، فكِّرْ بغيركَ
مَنْ فَقَدُوا حَقَّهم في الكلامْ
لە کاتێکدا خۆت بە مێتافۆرەکان ڕزگار دەکەیت، بیر لە ئەوانیتر بکەرەوە؛
ئەوانەی مافی قسەکردنیان لەدەست داوە
☀️وأَنتَ تفكِّر بالآخرين البعيدين، فكِّرْ بنفسك
قُلْ: ليتني شمعةٌ في الظلامْ
ئەو کاتەی کە دوورترین مرۆڤەکانیشیت بیر کرد، جا بیر لە خۆت بکەرەوە
بڵێ: خۆزگە مۆمێک(شەمێک) بووایتم لەم تاریکیەدا
مەحموود دەرویش
|BinkeySoran|
282
هاوڕێیانی بەڕێزی بنکەی سۆران
☀️سبحا ساعەت چوار قەرارە لەسەر گۆڤارەکە قسە کەین، هەرکامتان پێتان خۆشە کە لە کار گۆڤارەکە هاوکاری کەن تەکمانا لە نووسین، لە سەفحەئارایی و حەتتا ئەگەر بیرو بۆچوونێکتان هەس سەبارەت بە چۆنییەتی گۆڤارەکە، خۆشحاڵ ئەبین لەخزمەتتانا بین.
☀️شوێنی کۆبوونەکەمان یا لە فەرهەنگسەرا و یا لە یەکێک لە کلاسەکانی دانشکەدەی پێزێشکیە، سبح لە کاناڵا ئاگادارتان دەکەینەوە.
282
کاریگەریی زمانی دایکی لەسەر وایەربەندیی مێشک
لاپەڕەی هۆژان
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستووە کە ڕەنگە زمانی دایکیمان لەسەر وایەربەندی میێشکمان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت و هۆکاری چۆنییەتیی کارکردنی مێشکمان بێت.
بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە، پێکەوە گرێدانی ئەو شوێنانە لە مێشک کە کاری ڕێکخستنی زمانیان لە ئەستۆدایە، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ زمانێک کە مرۆڤ پێی پەروەردە دەبێت.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە بەشداریی ٩٤ کەس و بە تاقیکردنەوەی ٢ زمانی جیاوازی “عەرەبی” و “ئاڵمانی” بەڕێوە چووە. لێکۆڵینەوەکەیان بە یارمەتیی دەزگای وێنەهەڵگرەوەی ئێم ئار ئای ئەنجام داوە کە تێیدا مێشکی ٢ گرووپ لە عەرەب زمانان و ئاڵمانی زمانانیان تاقی کردووەتەوە. ئاناتۆمیی مێشکی ئەو کەسانە نیشان دەدات کە پێکەوە نووسانیی ماکی سپی ئاکسۆنی و کەناڵی زمانیی مێشک، لەگەڵ پێداویستیی و ڕێکخستنی زمانی دایکییان گونجاوه. واتا، زمانی دایکی لەسەر ڕادە و شێوازی پەیوەندیی نیوەگۆی چەپ و ڕاستی مێشک لەگەڵ یەک کاریگەر و بڕیاردەرە.
ئالفرێد ئەنواندێر، دەمارناسی بەشداربووی ئەم لێکۆڵینەوەیە، دەڵێت: لە بەراوردی نێوان دوو زمانی ئاڵمانی و عەرەبیدا، زمانی عەرەبی پەیوەندییەکی بەهێزتریی لەنێوان نیوەگۆی چەپ و ڕاستدا هەبووە. هەروەها، زمانی دایکیی ئاڵمانی پەیوەندییەکی بەهێزتری لە کەناڵی زمانیی نیوەگۆی چەپدا نیشان داوە. هەرچەندە ئەم لێکۆڵینەوەیە بێ کەموکورتی نییە، تا ئێستا لە یەکەمین توێژینەوەکانە کە سەبارەت بە کاریگەریی زمانی دایکی لەسەر کردەوەی مێشک بەڕێوە چووە و چاوەڕێین لە داهاتوودا ئەم لێکۆڵینەوەیە پێگەیشتووتر ببێت.
*لە لێکۆڵینەوەکەدا، زمانێک کە مرۆڤ پێی پەروەردە کراوە، هەر ئەو زمانە لەبەرچاو گیراوە کە مرۆڤ لە کۆرپەییەوە پێی دواوە. *ماکی سپی و خۆڵەمێشی مێشک لە سەرەکی ترین پێکهاتەکانی مێشکن، کە لە نۆرۆن و بەشەکانی تری خانەی مێشک پێکهاتوونە.
وایەربەندی مێشک: Brain Wiring
نیوەگۆی ڕاست: Right hemisphere
نیوەگۆی چەپ: Left hemisphere
ئاکسۆن: Axon
ماکی سپی مێشک: Brain white matter
ئالفرێد ئەنواندێر: Alfred Anwander
نۆرۆن: Neuron
وەرگێڕ: دڵنیا ئەحمەدی
چاودێری زمانی: هاوڕێ حسەینی
سەرچاوە
282
You start dying slowly
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەیت
if you do not travel,
ئەگەر سەفەر نەکەیت
if you do not read,
ئەگەر (پەرتوک) نەخوێنیتەوە
If you do not listen to the sounds of life,
ئەگەر گوێ نەدەیتە دەنگەکانی ژیان
If you do not appreciate yourself.
ئەگەر ڕێز لە خۆت نەگریت
You start dying slowly
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەیت
When you kill your self-esteem;
کاتێک متمانە بە خۆت لە دەروونتا بکووژیت
When you do not let others help you.
کاتێک ڕێگە نەدەیت کەسانیتر یارمەتیت بدەن
You start dying slowly
هێدی هێدی دەس بە مردن دەکەیت
If you become a slave of your habits,
ئەگەر ببیت بە کوێلەی خوویەکانت
Walking everyday on the same paths…
ئەگەر هەموو ڕوژێ لەسەر هەمان ڕێگا تکراریەکانەوە بڕۆیت
If you do not change your routine,
ئەگەر ڕوتینەکەت نەگۆڕی
If you do not wear different colours
ئەگەر لە ڕەنگە جیاوازەکان لەبەر نەکەیت
Or you do not speak to those you don’t know.
یان قسە نەکەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نایانناسیت
You start dying slowly
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەیت
If you avoid to feel passion
ئەگەر لە حەز و ئازار و شەیدایی، خۆت دوور بگریت
And their turbulent emotions
وە لەو هەست و سۆز شڵەژاوەکانەی وا تێدا هەس
Those which make your eyes glisten
ئەوانەی کە چاوەکانت پێیان دەدرۆشێتەوە
And your heart beat fast.
وە وا دەکەن کە دڵت خێراتر لێبدات
You start dying slowly
هێدی هێدی دەست بە مردن دەکەیت
If you do not change your life when
ئەگەر ژیانت نەگۆڕیت
you are not satisfied with your job, or with your love,
کاتێک کە لە کارەکەت ڕازی نیت وە هەروەها لەگەڵ خۆشەویستەکەت
If you do not risk what is safe for the uncertain,
ئەگەر پارێزراوەکانی ژیانت نەخەیتە بەر مەترسی لەبەر ئەزموونێکی نوێ و نادیار
If you do not go after a dream,
ئەگەر نەڕۆیت بە دوای خەونێکدا
If you do not allow yourself,
ئەگەر ڕێگە بە خۆت نەدەیت،
At least once in your lifetime,
لانی کەم جارێک لە ژیانتدا،
To run away from sensible advice…
لە ئامۆژگاری ژیرانە ڕا بکەیت...
Pablo Neruda | پابلۆ نێرۆدا
|BinkeySoran|
