en
Feedback
ADNAN KARIM🎵

ADNAN KARIM🎵

Open in Telegram

تاڤگەێک لە عیشق 🎶 نوێترین به‌ر‌هه‌م و ئه‌لبوم‌کانی ‌مامۆستا عەدنان که‌ریم🎙 ‌‌🌹 Adnan Karim Official Channel 🌹 🌷shawba 2019 🌷Habiba 2018 🌷Badey Gulrang 2015 🌷Gulî Nazdar پەیوەندی ئەدمین 📮 👉@resen86 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

Show more
3 297
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+2330 days
Posts Archive
💛♥️🍁🍂🍁🍂🍁❤️💛 #عەدنان_کەریم پایز بوو باران نم نم ئەباری🍁🍂 نیگای چاوانی پایز و مەستی وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی 🌹کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🌹 ID👇 @adnankarim Link👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

باران🌧✨ باخچه‌کانی هه‌ستم پڕن له‌ لاولاوی خۆشه‌ویستی! ده‌شتی شێعرم، ته‌ژی له‌ شه‌شپه‌ری تاسه‌! کوێستانه‌کانی ئاواتم، نه‌خشاو به‌ سوێسه‌ و هه‌ڵاڵه‌ی حه‌ز و هیوا! دونیای شێعرم پڕ له‌ بڕوا! باران له‌ کوێی؟ ** هه‌موو ڕۆژێ، ده‌لاقه‌یه‌ک، له‌ ڕووی ژیان ده‌که‌مه‌وه‌! ژینی مه‌حاڵ! هه‌موو شه‌وێش، به‌ ئاواتی کازیوه‌ی جوان سه‌رم ده‌نێمه‌ سه‌ر سه‌رین و دونیای خه‌یاڵ! باران له‌ کوێی؟ ** که‌س وه‌کوو من شه‌یدا نیه! که‌س وه‌ک شێعرم، له‌ چاوه‌ڕوانی دا نیه‌! ڕیسوا نیه‌! که‌س بۆحه‌زی به‌ لێزمه‌ی تۆ، وه‌کوو منی دڵ پڕ ئه‌له‌م، سه‌ری ناکا به‌ کوێستان و له‌شی ناکا به‌ سارای خه‌م! باران له‌ کوێی؟ ** به‌ بێ تۆ، قه‌ت ئۆقره‌ ناگرم! ئارامیی من، وه‌کوو زریان، تاوێک له‌ شوێنێک ناوێستێ! له‌ تاوی ڕووت! چاوم گڕکانی ئاگره‌ و دڵم وه‌ک باڵنده‌ی بێ جووت! باران له‌ کوێی؟ ** چاوی ته‌م گرتووی باخان و لێوی قڵشاوی کێڵگه‌کان چاوه‌ڕوانن! هاواری خنکاوی، گه‌نمی شه‌را لێدراو ده‌ڵێ : هه‌ر دێی! باران له‌ کوێی ؟ باران له‌ کوێی ؟! #شیعر ✍🏻نوسەر: #ک_د_ئازاد 💙کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💙 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️ ⁦#بۆکان_هەورامی ❤️کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم❤️ ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦💞 فرمێسکی ئەڵەی تەرزە و بارانە دڵی من... 💙کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💙 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

💜🧡💜🧡💜🧡💜🧡💜🧡 چەند گەڕاوم لە شار ، لە دێ لە نیشتمان ، لە بەیانی سوێند دەخۆم نەمدیوە کەس وەک تۆ کوێ شەنگ و چەلەنگ لە ناو کچانی دونیادا هەر تۆ جوانی بانگت دەکەم دەم پڕ دەبێ، لە شیلەی گوڵ ئەوین هەتاوێکی گەرمە هەنییەی تەنیاییم ماچ ئەکا بانگم دەکەی ئاسمان دەبێ بە چارشێوی گوڵئەستێرە و دارستانی کپی ژیان پڕ دەبێ لە چریکەی بولبول شیرین گیان پێش لەوەی بتناسم تفەنگێکی یاخی بووم گرژ و مۆن... لە لووتکەی خۆمەوە تا بەر پای عەشقی تۆ کەوتمە تلاوتل ئێستا لە قەراخی ئەستێرەکی ئەوینتا هەر وەکوو شۆڕەبی خاکەڕاو لارە مل! شیرین گیان خەریکە شێت دەبم تۆیان لێم بزر کرد ئاخر چۆن من بەرگەی فیراقی تۆ دەگرم ئەگەر زوو نەیتەوە تۆ خۆش بی من دەمرم! شیرین گیان لە دورییت بووگم بە پەیکەری ژان و ئێش وەرەو، بخزە نێو چاوانم زوو بە زوو دەترسم، کڵپەی ئاگری دڵ بتکات بە خۆڵەمێش شیرین گیان دلتەنگم شەودێزی خەیاڵم دەنێرم سواری بەو وەرەوە لە وەختێ ڕۆیشتووی دەروونم خەزانە بە دەستی نیگایەک ، بزەیەک دەلاقەی دڵ بەرەو بەهاری جوانیت بکەرەوە! شیرین گیان من ئەگەر خوا بایام تەنیا تۆم دەخولقاند دەمکردی بە تەنیا ئافرەتی رووی زەوی پەستی تۆم دەکرد بە مەسحەف و ڕۆژانە سەد ڕەکات نوێژم بۆ دەکردی! ئێستاکەش من ئەگەر خوا بایام قابیزم دەناردە خوارەوە ئافرەتی سەرانسەر ڕووی زەوین بمرێنێ تۆم ئەکرد بە تەنیا خواژن و ئیتر تا ئەبەد سوژدەم بۆ دەبردی! #شیعر ✍🏻نوسەر: #جەلال_مەلەکشا 🤍کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🤍 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦💖 وادەی منو تۆ... 🤍کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🤍 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦💛🦋 حەرامە خەو شەوانەم دێوانەی ئەو کێوانەم نازانم چییە ناوم شێتی ئەگریجەی خاوم... ❤️‍🔥کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم❤️‍🔥 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

ئەڵێن خەیاڵ هیچ ڕاست نییە واز لە خەون و خەیاڵ بێنە وەکو هەوری بێ بارانە ڕاستی لە خۆت مەشێوێنە ئەمشەو خەیاڵ تۆی بۆ هێنام تون ت
ئەڵێن خەیاڵ هیچ ڕاست نییە واز لە خەون و خەیاڵ بێنە وەکو هەوری بێ بارانە ڕاستی لە خۆت مەشێوێنە ئەمشەو خەیاڵ تۆی بۆ هێنام تون تون دەستمت گرتبوو ئەگەر خەیاڵ درۆ بکات بۆ بەیانی بۆچی بۆنی تۆم گرتبوو ؟ 🤍کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🤍 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦💙 وه‌ره گیانه... 💕کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💕 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستای دڵان #عەدنان_کەریم ⁦♥️😍 🎧 #ئەی_موتریبی_حەریفان ... 💕کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💕 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

خۆشەویستــی من! چۆن بەرایی دا، چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟ خۆ دڵی من كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو! نەتئەزانی من بەبێ تۆ، ڕۆحی نەسرەوتم؟ وەک گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێباران زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ! سەد مخابــن! من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی... ئێستە سەرگەردان... وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش توێشە خاڵی، دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم! ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ! من تــەژی دەردم نوقمی هاڵاوی خەیاڵم شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی! بەفری وەرزی خــەم دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم ته‌نیا، تاپۆیەک ماوه... تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم! ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ! وەک چلۆن تەنیا له دایك بووم هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین تازه ئاخر هەر به تەنیایی سەر بنێمە باوەشی مەرگ و بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین خۆشەویستـــم! كاتێ من مردم قەت مەپرسە چۆن بەبێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد! ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو! قەد هەواڵی شوێنی مەرگ و گۆڕەكەم لە كەس مەپرسە، بەس، من بەڵێنم برده سەر پەیمانەكەم نەشكاند كاتی مەرگیش دوا هەناسەم هەر به یادی تــۆوه هەڵكێشا دوا وشەم هەر ناوی تـــۆ هەر ناوی تـــۆ هەر ناوەكەی تـــۆ بوو... ✍🏻نوسەر: #جەلال_مەلەکشا 💕کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💕 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦🤍 💕کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم💕 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ مامۆستای دڵان مامۆستا #عەدنان_کەریم ⁦♥️ 🌹کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🌹 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

⁦🎙️⁩ #عەدنان_کەریم ⁦♥️ 🌹کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🌹 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

ڕۆڵە ئێوەن، نەبەز ئێوەن، قافڵەچی و پێشەنگ ئێوەن، ئاگر بەزێن و دوژمن تەزێن سەرچاوکەی بەرخۆدان ئێوەن.... _______________________ من بە نەوبەی خۆم لە لایەن بەڕێوبەرانی کاناڵی ماموستا عەدنان کەریم لە تەنیشت ئاویەری سەربەرزەوە سەری کورنووش دادەنم بۆتان ئەی ڕۆڵە ماندوو نەناس و قارەمانەکانی زاگروس🧎 دەستی ماندوو نەناستان ماچ ئەکەم❤️ خوشک و برایانی ئازیزم بە هەر شێوەیەک دەتوانن یارمەتی ئەم ڕۆڵە قارەمانانە بدەن ❤️🙏 لینکی کاناڵی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان 👇 https://t.me/chya_ngo 🖤کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🖤 @adnankarim

‍ ◼️◼️◼️◼️ ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار. @adnankarim

⁦🎙️⁩ #عەدنان_کەریم ⁦♥️ 🎵 #چاوەکانت 😍 🌹کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🌹 ID👇 @adnankarim Link 👇 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw

#شێعری_شەریف پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ پڕشنگ ئەخاتە سەر دێ خوێندەواران دێنە دەر رێی مەکتەب دەگرنە بەر لە نێو کۆمەڵی ماڵان بۆ خوێندنی منداڵان ماڵێکی زۆر وێرانە کراوەتە قوتابخانە کاکی مودیر بەیانی بەر لە خوێندەوارانی ئەڕوات و لەو بەر درگا ماوەیێ هاتوچۆ دەکا رەوشتی کاکی مودیر لاوی ژیر و رۆشنبیر لە نێو دڵی خەڵکی دێ بە جوانی گرتوویە جێ یاری هەژارەکانە هیوای نەدارەکانە لاوێکی چاک و رووخۆش کوردی وێژ و کوردی پۆش ماوەی تر مەکتەبی دێ گەرم ئەبێ بە سروودێ لە پەنجەرەی پورتوکاو تیشکی خۆر ئەداتە ناو مامۆستا وەکوو جاران ئەڵێ بە خوێندەواران: دیسان رۆژی شەممەیە کاتی پرسینەوەیە ( وریا تۆ هەستە سەر پێ دەرسی پێشووم بۆ بڵێ (ئا) وێنەی چی؟ (ب) وەک چی؟ (ت) وێنەی چی؟ (پ) وەک چی؟ لە ئەلفەوە تاکوو یێ هەرچی دەیزانی بیڵێ. ) وریا بیر ئەکاتەوە وەڵامی ئەداتەوە: ( ئا وێنەی ئازادی ئاڵای ئاوات و شادی ب وەکوو برسییەتی پ وێنەی پێ پەتی ت وەکوو تاڵی ژین تاریکی و تێکۆشین) کاتێ شتێ نازانێ بۆ منداڵان ئەڕوانێ (نون بە وێنەی نەدار هـ بە چەشنی هەژار) کاکی مودیر هەڵدەستێ بەرامبەریان دەوەستێ ئەڵێ: (بەسیەتی ئیتر دەس کەینە باسێکی تر هەتا من لە بیرم بێ ئەم وشانە ئەگوترێ تاکەی دەرسی دڵتەنگی؟ تاکەی دەرد و بێدەنگی؟ ئیتر لایان بەین لە بیر روو کەینە را و تەگبیر) منداڵەکان مات ئەبن دەرسی تازە گوێ دەگرن بێدەنگی قوتابخانە پڕ دەبێ لەم وشانە: (ئا وێنەی ئازادی ئاڵای ئاوات و شادی ب وەکوو بیرەوەر ت وێنەی تێکۆشەر س وەکوو سەربەستی سەر و سێدارە و سستی) منداڵ بە یەک دەنگەوە دەڵێن بە ئاهەنگەوە: (خ بە وێنەی خەبات خوێندن و خوێن و خەڵات کاف وێنەی کوردستان کورد و کۆمەڵ و کوێستان) ماوەی بەر لە نیوەڕۆ دوایی دێ دەرسی ئەمڕۆ ئێوارە منداڵەکان لە نێو باخ و لە سەربان دەرسی تازە دخوێنن بە خەڵکی رادەگەیێنن: (ی وەکوو یەکیەتی یەکگرتن و یارمەتی) ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەم دەرسەیان لەبەر بوو بەڵام تاکوو خۆراوا بەو گەرمای خۆرەتاوا لە رێی شارا وەستابوون چاوەڕێی مامۆستا بوون تینی خۆر و خەمباری پرسین و چاوەنواڕی: (مامۆستامان وا لە کوێ؟ بۆچی نایەتەوە دێ؟ ) پێش ئەوەی تاریک دابێ هەواڵێ کەوتە نێو دێ: (مامۆستای قوتابخانە کەوتووەتە بەندیخانە مامۆستای قوتابخانە کەوتووەتە بەندیخانە) ماوەی حەفتەیێ دەگوزەرێ نابێ لەوی خەبەرێ بەڵام خوێندەوارەکان هەر لە قوتابخانەدان دەنگی بەرزی دەرسی جوان ئەڕوا بەرەو ئاسمان: (ب وێنەی بێگانە برین و بەندیخانە... ) چاویان وا بە رێەوە مامۆستایان بێتەوە رۆژی هەوەڵی زستان کە سەرما هاتە کوێستان کەسێ هەواڵێ دێنێ دڵی دێ ئەلەرزێنێ: (چەن لاوێکی رۆشنبیر بە هاوڕێی کاکی مودیر ئەو رۆژە تاریک و روون لە سێدارە درابوون) ئیتر ئەو منداڵانە جێ دێڵن قوتابخانە کاتێ ئەڕۆن بە دڵتەنگ چاو بە فرمێسک و بێدەنگ خوێندەوارێ کش و مات سەرنجی دیوار ئەدات فرمێسکی پڕ لە گرێ دێت و بەر چاوی دەگرێ لە بان تەختەی سەر دیوار خەتێ مابوو بە یادگار دڵی نەدەهات کەسێ شتی لە سەر بنووسێ: (ی وەکوو یەکیەتی یەکگرتن و یارمەتی ئا وێنەی ئازادی ئاڵای ئاوات و شادی) ڕۆژی مامۆستا لە هەموو مامۆستایانی ئازاد و ئازادی خواز پیرۆز بێ❤️🌹✌🏻 🌹کاناڵی مامۆستا عەدنان کەریم🌹 https://t.me/joinchat/AAAAAECG38pXxCMWO_cRgw