cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ڕشتە

ئەدەب، هونەر، فەرهەنگ، مێژوو

Show more
Iran153 083The language is not specifiedMusic48 231
Advertising posts
458
Subscribers
+124 hours
-17 days
-130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئەو سیلسیلە وا موشکی خەتا نێوی نراوە! موشک ماددەیەکی بۆنخۆشە کە لە ئاسکی موشک (musk) وەردەگیرێ. ئەم جۆرە ئاسکە لوویەکی بۆنخۆشی هەیە کە سەرچاوەی ئەو عەترەیە. بۆ دەستخستنی لووەکە ئاسکەکە ڕاو دەکەن و ئەمە وەهای کردووە ئەم ڕەسەنە ئاسکە بکەوێتە مەترسیی لەناوچوون. ئاسکەکە دوو شفرەی درێژی هەیە و لە ڕاستیدا لە بنەماڵەی مانگاکان نزیکترە تا ئاسک. ئەم ئاسکە و نافەیە موشکینەکەی زۆر لە وێژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باس کراوە و زوڵفی یار و شتی بۆنخۆشی پێ شوبهێنراوە. @Rishte
Show all...
👍 2
دەستنووسێکی غەزەلەکانی نالی کە 1910کاندا بۆ ئەحمەد موختار جاف شاعیر و نووسەر و سیاسەتوانی کورد نووسراوتەوە. سەرچاوە: فەیسبووکی مادێح پیریۆنسی @Rishte
Show all...
4👍 1🤩 1
گەلاوێژ کەوت، دەکا ڕۆژ مەیلی کورتی گەڵا وێژەی وەرین دەچڕێ بە وردی لە ڕۆژی کورت و شەوگاری درێژا دڵم زوڵفی درێژی تۆیە ویردی دڵ هەر ئەو دڵ کە ئەوسا دامە دەست تۆ مەڵێ شێعری نەماوە دەستوبردی نەما باوی قەسیدەی وەزن و بەحری هەمووی بەحری زەمەن خنکاندی بردی دەڵێ شێعرم لە تەنگەی قافیەشدا "غەزەل، عەشق و ژیان خۆشە بە کوردی" مادێح پیریۆنسی @Rishte
Show all...
8👍 3
لە ڕەسمی عاشقی زەحمەتترە مەعشووقەیی یاران کە کەس ساتێ بەسەر نابا وەکوو لەیلا لەگەڵ شێتا! حەمدی @Rishte
Show all...
3
بجۆشۆ ھەرکەس وەقەد ناڵەی وێش بنۆشۆ ھەرکەس وە پیاڵەی وێش مەولەوی (1802-1882) @Rishte
Show all...
7
Dizanî mêvanên herî xwîntehl ên cîhanê kî ne? Moşekan Ew bi serên xwe yên keçel û rûyên hêrs têne hindir Ne xema wan e ku tu xwarinê dixwî Ne xema wan e tu ligel kî işqbazî dikî an ji kîjan Xweda re dua dikî An jî gelo tu "nisbeten Ewropî" yî an "şaristanî" yî Ew têne hindir Çavên te şîn an reş bin, xema wan tune ye Ew têne hindir Madeh Piryonesi @Rishte
Show all...
👍 3😢 2
تێزی دوکتۆرا بە کوردی؟ ساڵی ٢٠١٩ داوام لە زانکۆی تۆرۆنتۆ کرد کە پوختەی تێزی دوکتۆراکەم بە کوردی بخەنە ماڵپەڕەکەیان. زمانی کوردی لە لیستی زمانەکانیاندا نەبوو، بەڵام قەبووڵیان کرد و پوختەی تێزەکەمیان بە کوردی دانا. تێزەکەم دەربارەی بوارێک بوو کە پەیوەندیی بە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیووتەر و گۆڕانی ئاووهەواوە بوو یانی ئەو شتانەی پێی دەڵێن زانستی ڕەق و دەقی کوردی پێیان کەمە. لەو ماوەیەوە زۆرێک لە هاوڕێیان و ئاشنایانم خۆیان سەرپشک بوون و خولاسەی تێزەکانیان لە ئاستی خوێندنی باڵادا (واتە ماستەر و دوکتۆرا) بە کوردی زیاد کردووە (لیستی بڕێکیان کە دەیانناسم لە خوارەوە دادەنێم)، ئەویش نە لە کوردستان بەڵکوو لە زۆرێک لە زانکۆ ناسراوەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووردا. پرسیارەکە ئەوەیە بۆ لە وڵاتێک وەک ئێران و تورکیا ئەم کارە قەدەغەیە و مناڵەکانمان ناتوانن زانستەکەیان بە زمانی خۆیان بنووسن و بخوێنن، نە ئاستی دوکتۆرادا بەڵکوو خوێندنی سەرەتایی کە مافێکی مرۆڤە کە پێویستە بدرێت. ئەم کارە ئەگەرچی سەرەتا کارێکی سیمبۆلیک بووە بۆ خۆشەویستیی زمانەکە، بەڵام دەردەکەی حاجی قادر دەڵێت، ئەگەر ھەموو دوکتۆر و ئەندازیار و مەلا و شێخ و میر و پادشامان وتارێک، پوختەیەک یا تەنانەت دێڕێک بە کوردی بنووسن ئەوە دەبێ بە خەزانەیەکی دەوڵەمەند بۆ پشتئەستوورکردنی زمانەکە. لیستی بڕێک لە تێزەکان بەپێی ساڵ ئەمەیە. سروور ڕۆستەمپوور، ٢٠٢٣، زانکۆی وێستێرن: https://ir.lib.uwo.ca/etd/9674/ پەیوەندیی برینداربوون لەبەر کەوتن و نیشانە و دەستەنەخۆشییە جۆراوجۆرەکان لە پیرەکانی ئۆنتاریۆدا لە ڕێگەی فێربوونی مەکینەوە محەممەد محەممەدئەمینی، ٢٠٢٣، زانکۆی ئاڤینیۆن: https://hal.science/tel-04166008/... سەقامگیریی سیستەمەکانی ناسینەوەی دەنگ (دروستبوو بە تۆڕی دەماریی قووڵ) لە بەرامبەر گۆڕانکاریی ژینگەییدا ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، ٢٠٢٢، ئەنستیتووتی تەکنیکیی کارلسرۆهە: https://publikationen.bibliothek.kit.edu/1000148799 شیکردنەوەی چەندقوتبی بۆ ڕێکی و ناڕێکیی مێتاڕووەکان موحسین ڕەحمانی، ٢٠٢٢، زانکۆی تۆرۆنتۆ (هەر ناوی تێزەکەیە): https://www.proquest.com/.../07558f6980b9cc77b12bece.../1... توێژینەوەی ناهێڵی سەقامگیری و چارەسەرکردنی لەرینەوەی ناسراو بە شیمی لە ئامێری نیشتنی فرۆکە دا مادێح پیریۆنسی، ٢٠١٩، زانکۆی تۆرۆنتۆ: https://tspace.library.utoronto.ca/handle/1807/97601 بەکارهێنانی شیکاریی دراوە لە بەڕێوەبەریی داراییدا: داوەشان و ڕاھاتن لەگەڵ گۆڕانی ئاووھەوا لە ڕێگەکانی ئۆنتاریۆدا فەیسبووکی مادێح پیریۆنسی @Rishte
Show all...
Association of Fall-Related Injuries and Different Diagnoses in Older Adults of Ontario: A Machine Learning Approach

Falls are the leading cause of injury-related hospitalizations among older adults in Canada. This study aimed to identify the most informative diagnostic categories associated with fall-related injuries (FRIs) using three machine learning algorithms: decision tree, random forest, and extreme gradient boosting tree (XGBoost). Secondary data from two Ontario health administrative databases (NACRS, DAD) covering the period 2006-2015 were analyzed. Older adults (aged ≥ 65 years) who sought treatment for FRIs in emergency departments (ED) or hospitals, as indicated by Canadian version of the 10th revision of the International Statistical Classification of Diseases and Related Health Problems (ICD-10-CA) codes for falls and injuries, were included in the study. Accuracy, sensitivity, specificity, precision, and F1 score measures were calculated for each model. A total of 631,339 ED admissions and 304,495 hospitalizations were recorded due to FRIs. The random forest model demonstrated the highest sensitivity and accuracy…

👏 10 3🤩 2👍 1
مەولوودنامەی بەرزنجی لە ئیندۆنیزیا یەکێک لە مەراسیمە ئایینییەکانی گرنگەکانی خەڵکی ئیندۆنیزیا مەولوودنامەی بەرزنجییە کە خۆیان ھەر پێی دەڵێن بەرزنجی. لە مانگی مەولووددا نان و چێشت بۆ خەڵک ئامادە دەکەن و شێعرەکانی دەقێک بە ناوی مەولوودی بەرزنجی دەخوێننەوە. ئەم دەقە دەقێکی مەولوودنامەی عەرەبییە کە زانای کورد محەمەدی بەرزنجی نووسیویە کە موفتی بووە لە مەدینە. @Rishte
Show all...
2
وێنەیەکی سەدەی 19 بە ستایلی بریتانیایی کە هێزەکانی پشتی کەمپی شەڕی عوسمانی و ڕووس پیشان دەدات. تێیدا پیاوێکی کوردی یاریدەر (یاردمچی) و ژنێکی چەرکەسیی* تێدایە. وێنەکە هی کەمپی موختار پاشایە. *چەرکەسەکان خەڵکانێکن کە لە قەفقاز و ئاناتۆلیا دەژین و ئیستە زۆربەیان پەڕەوازە و ئاوارە یان ئاسیمیلە بوون ژمارەیان دەگاتە سێ چوار ملیۆن. @Rishte
Show all...
👍 4
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا، ئانالێنا بییەربروک، بە تویتێکی کوردی پیرۆزبایی لە نێرگز موحەممەدی کرد بۆ ئەو خەڵاتە نۆبێلەی بردییەوە. @Rishte
Show all...
10👎 1