وتەی زانايان
Open in Telegram
فَالـدّالُّ علَى الخَيرِ كَفَاعِله فەرمودەكانى پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) وتەی زانایان
Show more562
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-430 days
Posts Archive
562
عومەری كوڕی عبدالعزیز دەڵێــت:
" ئەگەر لە دونیادا شتێك خەمباری كردیت ...
ئەوا یادی مردن بكەرەوە ، ئەوکات لەسەرت ئاسان دەبێت "
(الفرج بعد الشدة لابن أبي الدنيا (ص42).
562
🍃💭 قال العلامة عبد الرحمٰن السعدي
- رَحِمَهُ اللهُ تبارك و تعالى - :
« فمن قام بحسن الخُلق مع الله ومع الخَلق فقد نال الخير والفلاح ».
هەرکەس هەستا بە ڕەوشت جوانی لەگەڵ خوای پەروەردگار وە لەگەڵ دروستکراوەکانی ئەوا خێر و سەرکەوتنی دەست کەوتوە.
📒| (بهجة قلوب الأبرار: ٢٠٦)
@WtayZanayan
562
قال الإمام ابن حجر العسقلاني
«إذا تَكَلَّمَ المَرْءُ فِي غَيْرِ فَنِّهِ، أَتَى بِهَذِهِ العَجَائِبِ»
ئیمامی (ابن حجر العسقلاني) فەرموویەتی
کاتێک مرۆڤ لە بوارێکدا قسە دەکات کە پسپۆڕیی خۆی نییە، تووشی هەڵەی سەیروسەمەرە دەبێ.
(المتوفى سنة 852 هـ)، وذكرها في كتابه "فتح الباري شرح صحيح البخاري
562
باشترین نوێژ لەلای خودا
قال النبي ﷺ :
(( أفضلُ الصلواتِ عندَ اللهِ صلاةُ
الصبحِ يومَ الجمعةِ في جماعة ))
( باشترین نوێژ لەلای خودا نوێژی
بەیانی ڕۆژی هەینی بە جەماعەت ).
📥الراوي:عبدالله بن عمر
📥المحدث:الألباني
📥المصدر:صحيح الجامع
📥خلاصة حكم المحدث: صحيح
📥الصفحة أو الرقم: 1119
☝ خودایە بێ بەشمان نەکەی لێی .
@wtayzanayan
562
ئەوزاعی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت:
ئەوزانست و زانیاریەی کە دەبێت وەری بگرین ئەوەیە
کەلەھاوەڵانی پێغەمبەری خواوه-ﷺ-پێمان گەشتووە و
ئەوەی لەوانەوە پێمان نەگەیشتبێت ئەوە پێی ناڵێین زانست!
صفة الصفوة|١٨٠/٢|
562
قال : عطاء رحمه الله
ئەگەر توانای ئەوەت هەیە لە دوای نوێژی عەسر تاوەکو بانگی مەغریبی ڕۆژی عەرەفە بە تەنیابیت و دوعا بکەیت ئەوە ئەنجامی بدە.
📚 الزهد للإمام أحمد ( ٢٢١١ ).
562
.
صەحابەکان هەندێ دووعاکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە
قال أحد الصالحين : " والله ما دعوتُ دعوة يوم عرفة وما دار عليها الحول إلا رأيتها مثل فلق الصبح "
اللهم بلغنا يوم عرفة
یەکێ لەپیاو چاکان دەیفەرموو سوێند بەخودا هەردووعایەکم بکردایا لەڕۆژی عەرەفە لەدرێژای ساڵدا دووعاکەم بەدی دەکرد کەقبووڵ بووە
خوای گەورە دووعای هەمووان قبووڵ کات لەم ڕۆژە موبارەکەدا
562
زیکر و دوعای رۆژی عەرەفە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی :
( خير الدعاء دعاء يوم عرفة ،
وخير ما قلت أنا والنبيّون من قبلي :
لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ،
وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير ) .
صحيح الترغيب : ( 1536 ) .
واتە : باشترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە ؛ باشترین زیکر و دوعا کە من و پێغەمبەرانی پێش من فەرمویانە :
( لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير ) . واتە : هیچ خوایە نیە بە تاک و تەنها و بەحەق بیپەرستیت جگە لە (الله) نەبێت ، موڵک و سامان هەمووی هی ئەوە ، وە سوپاس و پێزانین هەر بۆ ئەوە بە راستی ، وە ئەو دەسەڵات و توانای بە سەر هەموو شتێکدا هەیە .
562
کاتێک حافز ئەحمەدی شیرازی کۆچی دوایی کرد، پیاوێک هاتە لای کوڕەکەی و وتی: «باوکتم لە خەودا بینی کە لە میحرابی مزگەوتی گەورەی شیراز وەستابوو، جلی پادشایانەی لەبەردا بوو وە تاجێکی
ڕازاوە بە گەوهەر و مرواری لەسەر بوو.
وتم: خودا چی لەگەڵ کردی؟
وتی: لێم خۆش بوو و ڕێزی لێ گرتم.
وتم: بە چی؟
وتی: بەهۆی زۆری سەڵاواتدانم لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ.»
سیر أعلام النبلاء ١٦/٤٧٣
562
#وتەی_زانایان
قالَ الشَّيخُ ابنُ عُثَيْمِينَ -رَحِمَهُ الله-.
«النَّاسُ في غَفْلَةٍ عَنْ عَشْرِ ذِي الحِجَّةِ؛
فَعَلَى طُلَّابِ العِلْمِ أَنْ يُبَيِّنُوا فَضْلَها لِلعَامَّةِ».
خەڵڪۍ لە بێ ئاگاییدان لە دە ڕۆژۍ مانگۍ "ذي الحجة" لەبەرئەوە پێویستە لەسەر فێرخوازانۍ زانستۍ شەرعۍ فەزڵۍ ئەم دە ڕۆژە دەربخەن بۆ خەڵڪۍ بەگشتۍ .
• مَجمُوعُ الفَتاوى(١٨٩/٢٥)
562
ئافرەتێکی میسڕی کە پۆشتە نەبوو کاتێک داوای لێدەکرێت ڕۆڵی ئەکتەری ئافرەتێکی نیقاب ببینێت لە فیلمێکدا.دوای ئەوەی کە فلیمەکەی تەواو دەبێت پرسیاری لێدەکەن تۆ ئافرەتێکی پۆشتە نیت هەستت چۆن بوو بە نیقابەوە؟
وتی لەبەر کردنی زۆر ئیزعاجە و کێشی قوڕسە زوو زوو دەمویست لە کاتی نمایشدا نیقابەکە لابدەم بەڵام نەمدەتوانی لەبەر نمایشەکە. هەستم بە خنکان دەکرد.نازانم ئافرەتانی تر چۆن دەتوانن ئەم جلە ئیزعاجە لەبەر بکەن. بەتایبەت کاتێک جەو گەرمە زۆر ناڕەحەت دەبیت پێی.
بانگخوازێکی میسڕیش لە کۆمێنتدا بەم شيوازە وەڵامی دەداتەوە
خوشکەکەم تۆ لەسەرت قورس بوو نیقاب بکەیت چونکە تۆ لەبەر برێک پارە پۆشتەییت هەڵبژارد و ئەو کەسەشی فەرمانی پێکردبویت پۆشتە بیت دەرهێنەری فیلمەکە بوو واتە تۆ لەبەر دەرهێنەرەکە نیقابت کرد.
بەڵام ئافرەتانی ئیماندار کە باڵاپۆشی دەکەن لە پێناو بەهەشتی خودا دەیکەن ئەو کەسەشی فەرمانی پێکردون مرۆڤێک نیە خودای گەورەیە بۆیە لەسەریان ئاسانە کە نیقاب بکەن و پۆشتە بن لە سەرما و گەرمادا بگرە ئافرەتی پۆشتە ئەوەندە دڵی بە نیقابەکەی خۆشە گەر بەبێ نیقاب دەرچێت بۆ دەرەوە وا هەست دەکات کە بەبێ جل دەرچوە
#وەرگیراوە
562
«وَیْلٌ لِلَّذی یُحَدِّثُ فَیَکْذِبُ لِیُضْحِك بِهِ الْقَوْمَ، وَیْلٌ لَهُ، وَیْلٌ لَهُ!»
«ماڵوێرانى بۆ ئهو كهسهى قسه دهكات و درۆ دهكات بۆ ئهوهى خهڵكى پێ پێبكهنێنێت؛ ماڵوێرانى بۆ خۆى، دووباره ماڵوێرانى بۆ خۆى!»
سنن ابی داود 4990
ترمزی 2315
نسائی 11126
ئیتر بهسه گالته کردن بو پیکهنین !!!
562
ئیمام ئەحمد ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەیفەرموو:
"ئارام گرتن لەسەر هەژاری"
پلەیەڪە تەنها گەورەڪان پێی ئەگەن ..
البِداية والنّهاية ۳۹۲/۱٤
562
پـێـغـەمـبـەری خـوا ﷺ
دەفەرموێ: (لايَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً،
إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَرَ)
مسلم: 1469
واتە: با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕق لەژنە ئیماندارەکەی هەڵنەگرێت، ئەگەر ڕەوشتێکیشی بەدڵ نەبوو لێی ڕازی نەبوو ئەوا ڕەوشتێکی تری هەیە بەدڵیەتی لێی ڕازییە.
562
جارێکیان ئیمامی بوخاری بۆ بەدەستهێنانی زانست
بە کەشتی گەشتی دەکرد و هەزار دیناری پێ بوو.
پیاوێک لەناو کەشتییەکەدا خۆی لە ئیمام نزیک
کردەوە و نیشانی دا کە زۆری خۆشدەوێت و
هۆگریەتی. ئیمامیش کە هەستی بەو
خۆشەویستییە کرد، متمانەی پێ کرد و باسی
ئەو هەزار دینارەی بۆ کرد کە پێیەتی
ڕۆژێکیان پیاوەکە لە خەو هەستا و دەستی کرد
بە گریان، جەستەی خۆی دەکوتا و جلی خۆی
دادەدڕی. خەڵکەکە لێیان پرسی: "چی بووە؟
بۆ وا دەکەیت؟"
پیاوەکە وتی: "کیسەیەکم پێ بوو هەزار دیناری
تێدا بوو، لێم ون بووە!"
بەرپرسانی کەشتییەکە بڕیاریان دا یەک بە یەکی
سەرنشینەکان بپشکنن. ئیمامی بوخاری کە
تێگەیشت ئەمە تەڵەیە و پیاوەکە دەیەوێت
تۆمەتباری بکات، بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت،
کیسە پارەکەی دەرهێنا و فڕێی دایە ناو دەریاوە!
کاتێک سەرنشینەکانیان پشکنی، هیچ شتێکیان
لای ئیمام نەدۆزییەوە. دوای ئەوەی گەیشتنە
وشکانی و خەڵکەکە دابەزین، پیاوەکە چوو بۆ
لای ئیمامی بوخاری و بە سەرسوڕمانەوە
لێی پرسی: "ئەی کیسە پارەکە چی لێ هات؟"
ئیمام فەرمووی: "فڕێم دایە ناو دەریاوە!"
پیاوەکە وتی: "چۆن توانیت ئارام بگریت
لەسەر لەدەستدانی ئەو هەموو سامانە
گەورەیە؟!"
ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
فەرمووی:
"ئەی نەفام!.. ئایا نازانیت من هەموو تەمەنم
لە کۆکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەردا
ﷺ بەسەر بردووە؟ خەڵکی بە ڕاستگۆیی منیان
ناسیوە و متمانەیان پێ کردووم. ئیتر چۆن بۆ
من دەبێت خۆم بخەمە بەر تانە و تەشەر و
تۆمەتی دزی، تەنها لەبەر چەند دینارێکی کەم؟!"
📚 سيرة الإمام البخاري - للإمام عبد السلام
المباركفوري (122/1 ).
562
هەندێ لە ئادابەکانی گەشت و سەیران
پێش دەرچوونت لەماڵ دوو رکعات نوێژی سونەت بکە و کە گەڕایتەوە لەمزگەوت دوو رکعات سونەت بکە
ٱن يصلي ركعتين: فعن جابر- رضي الله عنه- أنه قال: (( إذا همّ أحدكم بالأمر، فليركع ركعتين غير الفريضة )) [البخاري].
وكان إذا قدم من سفر بدأ بالمسجد، فركع فيه. [البخاري ومسلم].
_ بۆ ئەوە بڕۆ کە بیر لە نیشانەو دەسەڵاتی خودا بکەیتەوە نەك بۆ تاوان و گۆرانی و هەڵپەڕکێ .
_ خۆت لە تێکەڵی ناشەرعی بپارێزە .
_ لەکاتی دەرچونت لە ماڵ زیکری تایبەت بخوێنە کەبریتیە لە
(بسم الله، توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)
أبو داود، ٤/ ٣٢٥، برقم ٥٠٩٥، والترمذي، ٥/ ٤٩٠، برقم ٣٤٢٦، وانظر: صحيح الترمذي ٣/١٥١.
_ لەکاتی سوار بوونی سەیارەکەتدا ئەم زیکرە لە بیرمەکە
(بسم الله، والحمد لله ﴿سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون﴾، (الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، سبحانك اللهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي؛ فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)
أبو داود، ٣/ ٣٤، برقم ٢٦٠٢، والترمذي، ٥/ ٥٠١، برقم ٣٤٤٦، وانظر: صحيح الترمذي، ٣/١٥٦، الآيتان من سورة الزخرف:١٣- ١٤.
_ لەکاتی سەرکەوتن بۆ بەرزایی الله أکبر بکە و دابەزین بۆ نزمانی سبحان الله بکە.
_ لەکاتی دەرچونت بۆ گەشتەکەت زیکری گەشت بخوێنە و فێری منداڵەکانتی بکە
(اللهم إنا نسألك في سفرنا هذا البر والتقوى، ومن العمل ما ترضى، اللهم هون علينا سفرنا هذا واطو عنا بعده، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك من وعثاء السفر، وكآبة المنظر، وسوء المنقلب في المال والأهل)، وإذا رجع قالهن وزاد فيهن: (آيبون، تائبون، عابدون، لربنا حامدون)
مسلم، ٢/ ٩٧٨، برقم ١٣٤٢.
_ ئەگەر گەشتەکەت لە ڕۆژی هەینیدا
لەگوندەکەی خۆت بووی نوێژی جمعە مەفەوتێنە، ئەگەر چەن کەسێك بوون مەحرەمێك لەپیاوان لای ئافرەتان جێ بمێنێ و باقی بچن بۆ نوێژی هەینی.
_ هەوڵ بدە زیادەڕەوی مەکە لە خواردن و خواردنەوەدا چونکە خودا ئەو کەسەی خۆش ناوی کە زیادەڕەوێ دەکات .
_ ئەو شوێنەی لە لێی دانیشتی دوای خۆت پاکی بکەوە لانی کەم بە جۆرێك جارێکی تر چووی بتوانی لێی دابنیشی .
_ پاشماوەکانت لە شوێنی تایبەت دابنێ ئەگەر خواردنی تێدابوو لەشوێنێك دایبنێ کە ئاژەڵ یان باڵندە سودی لێ ببینن .
_ لەکاتی ڕۆیشتن و گەڕانەوەتدا بە ئۆتۆمبێلەکەت کەسانی تر بێزار مەکە و بە شێوازێکی یاسایی ئۆتۆمبێل لێ بخوڕە.
داواکارم لە خودا بەسەلامەتی بڕۆن و بێنەوە
سەفەرتان خێر بێت و پڕ بێ لە بەرەکەت و دوربێ لە تاوان .