en
Feedback
ژیانەوەی ڪوردستان، ڪاناڵێڪ بۆنـاسـاندنی ژیانی لادێ ،ڪایەی ڪۆنی ڪوردە واری،پـەند ومـەتـەڵ

ژیانەوەی ڪوردستان، ڪاناڵێڪ بۆنـاسـاندنی ژیانی لادێ ،ڪایەی ڪۆنی ڪوردە واری،پـەند ومـەتـەڵ

Open in Telegram

ڪانالێڪ پر لە شێعر وگۆرانی ڪوردی ،پەند ومەتەڵ ،وتەی ناوداران ـ ناساندنی جوانیەڪانی ڪوردستان بۆ پیوەندی لە گەڵ ئێمە @T7421 تڪایە ڪاناڵ بناسینن ئازیزان

Show more
477
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
تەختەپۆش بەشی٢ ئێوارە عەتا لە سەکۆی بەر مزگەوت، هەواڵ بەردکێشی پرسی. وتیان: لێرە گیر نایەت. ئەگەر پێت کرا سەردانێکی حاجی سەعی مەیدۆڵ بکە. ئێوە سڵامەت حاجی بۆ دارتاشی ناوبانگێ باشی بوو. بێ بەرانبەر و بێ ئەوەی تمەنێ وەربگرێت لە وەروەرە و پاڕۆ و سەرکۆڵ و هەموو شتێکی درووست ئەکرد. سەرکۆڵ دەخرایە سەر کۆڵەکەی خانوو و حەماڵ یان دار سەربان دەخرایە سەری. دار وەکوو ئاسن نییە. ئەگەر لە سێ چوار مەتر زۆرتر بێت، دەبێت گۆڵەکە بدرێتە ژێری. کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە نیزامی بینی. دوای سڵاو و هەواڵپرسی وتی: - نیزام گیان ئەگەر تەمەن ڕێگە بدات ئیمساڵ ئەمەوێت گەوڕەکان تەختەپۆش بکەم. وتی: - بە سڵامەتی. وەڵڵا خۆ کارێکی باش ئەکەیت. حاشا لە گەوڕێ تەختەپۆش نەبوو. پاش ماوەیەک وتووێژ، عەتا وتی: - خۆت باش ئەزانی تەختەبەرد بەتەنیا بار ناکرێت. ئەتوانی چەن ڕۆژێک یارمەتیم بدەی؟ نیزام بە پێکەنینەوە کردیە جواب: - باشە ئەوە بە ڕاستە؟ مەگەر من و تۆ هاوڕێی چەندساڵە نین؟ تۆ وا ئەزانی یارمەتیت نادەم؟ عەتا وتی: - ڕاستە ئێمە هاوڕێین و لە تاڵی و خۆشی دایمە پێکەوە بووین. سبەی ئەڕۆم بۆ مەیدۆڵ. بەڵکوو بەردکێشێ باشم دەست بکەوێت. پشت بە خودا چەن ڕۆژێ پێکەوە ئەڕۆین بۆ تەختەبەرد. وتی: - بەدڵ و بە گیان ئامادەم. بەڵام ئەگەر کرا بەشکم دوو بەردکێش ئامادە بکەی. بە دوو وڵاخ زووتر ئەتوانین کارەکە جێبەجێ بکەین. لە ماڵەوە باسی بەڵێنەکەی نیزامی کرد و وتی: - نیزام کوڕێکی زۆر باشە. بڕیارە بۆ هێنانی تەختەبەرد یارمەتیم بدات. شیلان بە پەلە دیوەخانی جێهێشت و ڕۆیشت بۆ ماڵی خواروو و لەوێ وەکوو دایکی بووک کەوتە هاتووچوو! هەموو جەستەی پێدەکەنی. بەوە دڵخۆش بوو چەند ڕۆژێک لە نیزامەوە نزیک دەبێت. بەوە دڵخۆش بوو نیزام پێ بخاتە سەر جەرگ خۆی و باسی خۆشەویستی  بکات. پاش ماوەیەگ گەڕان بەناو ژوورەکەدا چوو بۆ لای یەغانەکە. دەرگای بەرز کردەوە و سەیرێکی جلەکانی کرد. چوار پێنج کراسی جیا کردەوە و لە سووچێکی یەغانەکە داینا. بۆ خۆی بڕیاری دا هەر ڕۆژێکو دەستێکیان لەبەر بکات. گەرچی دڵنیا نەبوو نیزام بە جوانی بۆی بڕوانێت. سبەی عەتا هێسرزەردی کۆپان کرد. نان و پێخۆری هەڵگرت و سوار بوو. ناوی خودای لێ هێنا و بەرەو مەیدۆڵ کەوتە ڕێ. نیوەڕۆ لە دەرگای ماڵ حاجی دابەزی. خوا عەفووی بکات حاجی بەسەر کۆتەی بەر دەرگاوە دانیشتبوو. دوای سڵاو و دەست و مشتاق، هەوساری هێسرەکەی لە دەستی گرت و خوڵکی کرد بڕواتە ژوورەوە. عەتا ماڵاواییەکی زۆری کرد و وتی: - حاجی گیان باوکم سڵاوتی گەیاند و منی ناردووەتە خزمەتت بۆ بەردکێش. وتی: - یا خودا بەخێر بیت. سڵاوی بەسەر چاوم. جارێ با بڕۆینە ژوورەوە. کار نییە چارەسەری نەبێت. پێکەوە ڕۆیشتن بۆ دیوەخان. حاجیژن و منداڵەکان بەخێرهاتنیان کرد و زۆری پێ نەچوو چایی هات. پاش خواردنەوەی دوو دەور چایی و ماوەیەک دانیشتن، عەتا وتی: - حاجی گیان ئەگەر بەردکێش هەیە باری ئەکەم و ئەگەڕێمەوە بۆ ئاوایی. حاجی وتی: - دوو بەردکێشمان هەیە. جارێ دانیشتووین پەلەمان چییە؟ - ئەمەوێت بە زوویی بگەڕێمەوە. - یەک دوو ڕۆژێ دانیشە. دوایی خودا گەورەیە. - تەمەن ڕێگە بدات دیەنی بۆ کاتێکی تر. باوڕ بفەرموو ناتوانم دانیشم. لەو کاتەدا حاجیژن هاتە ژوورەوە و وتی: - بە شێخ سمایل تا نان و چایی نەخۆی ڕێگە نادەم بڕۆی! ماڵ حاجی گەورەماڵ و دایمە دیوەخانیان پڕ لە میوان بوو. بێ ئێوە ناخۆش نانی نیوەڕۆیان خوارد و دوانیوەڕۆ بەردکێشیان بار کرد و پاش خواحافیزی ڕێگای گوند خۆیانی گرتە بەر. بۆ نزیک بانگی ئێوارە لە دەرگای خۆیان بە هاوکاری شیلان، بەردکێشەکانی داگرت. کۆپان هێسری گرتەوە و بردی بۆ گەوڕ. کاتێ نیزام بەردکێشەکانی بینی هات بۆ لای عەتا و وتی: - بەیانی زوو هێسرەکەی خۆم ئەهێنم. لەگەل هێسرزەرد بەردکێشەکان بار بکەین و بڕوین بۆ بەرد. عەتا وڵامی دایەوە: - ماڵت نەشێوێت. خودا لە هاوڕێیەتی کەمت نەکات. باشە کوێ بەرد باشی هەیە؟ نیزام سەیرێکی پەنجەرەی دیوەخانی کرد و وتی: - من بزانم پەل قەڵبەز زۆر باشە. بێجگە لەوە تەختەبەرد باشی هەیە زۆریش نزیکە. هەمووی بیست خولەک ڕێگایە. لە کۆتاییدا بڕیاریان دا سبەی دوای نان و چایی بەیانی بە دوو بەردکێشەوە بڕۆن بۆ تەختەبەرد. کاتێ خاڵۆژن بە بڕیارەکەی زانی، ڕووی کردە عەتا و وتی: - وەڵڵا هەر ئەوەت ماوە دوو هێسر بخەیتە ئەم ناوە و گیرۆدەی چاو مامە کەرممان بکەی! کۆتایی بەشی٢ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر ▪️چیرۆک و بەسەرهات

#تلاوت_صوتی | جزء نهم 📖🤍 🌙 اگر فرصت دیدن نداشتی… چشمانت را ببند و فقط گوش بسپار… 🕊 شاید همین تلاوت، آرامشی باشد که دنبالش بودی… 🌿 یک جزء در روز… ✨ یک دلِ روشن‌تر… ✨🌙🌙🕋🌙🌙✨ 🔻هاوبەش بە لە بڵاوکردنه‌وه‌ی کەناڵەکەمان و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ هاوڕێکانت بڵاو بکەرەوە. (کاناڵی مامۆستا سيد عبدالسلام محموديان) https://t.me/mamosta_mahmoudian

#تلاوت_تصویری | جزء نهم 📖🤍 🌙 در این ماه مبارک، هر روز با شنیدن یک جزء، دل‌مان را تازه می‌کنیم… 🕌 با تلاوت دلنشین قاری ناصر القطامی، آیات را ببین، تأمل کن، و بگذار دل‌ات آرام بگیرد… 🤍 شاید همین یک آیه، مسیر امروزت را تغییر دهد… 🌿 ۳۰ روز… ۳۰ جزء… رمضان را با قرآن زندگی کنیم… ✨🌙🌙🕋🌙🌙✨ 🔻هاوبەش بە لە بڵاوکردنه‌وه‌ی کەناڵەکەمان و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ هاوڕێکانت بڵاو بکەرەوە. (کاناڵی مامۆستا سيد عبدالسلام محموديان) https://t.me/mamosta_mahmoudian

‍ ‍ ‍ ‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌
+5
‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ڕۆژ باش نیشتمان☀️☀️☀️ ئەمڕۆ: پێنجشەممە 7ی ڕەشەمەے  2725ے ڪوردے 7ی ئەسفەندے1404ے هەتاوے 9ی ڕەمەزانی1447ے مانگے 26ی فەبریوێرے2026 زایینے ناچاری ده‌بێ باری مه‌رگ هه‌ڵبگری ناشێ هه‌مووده‌م له ترسی مردن بمری خوێن و ڕه‌گ و پێستێک و دوو سێ ئێسقانێک وه‌بزانه نه‌بوون بۆ چییه خه‌م داده‌گری #مامۆستا_هەژار @jyanikurdstan
ناوچەی نەوڕۆڵی، پارێزگای هەڵەبجە.

🔻چیرۆک و به‌سه‌رهات تەختەپۆش (بەشی١) شەو، کاتی خەوتن، عەتا ڕووی کردە باوکی و وتی: - باوە گیان خودا یار بێت، بەیانی بەرخەکان داخ ئەکەم. خاڵۆ ڕەحیم کردیە جواب: - باشە ڕۆڵە. تەلداخەکەم لە تەنیشت کەنووی ناوداڵان لە کونەدیوارێک داناوە. خاڵۆژنە مینا قسەکەی پێ بڕی و وتی: - ئامان لە حەوشی خواروو کارەکان جێبەجێ بکەن. وەکوو پار خەڵکی مەهێننە سەیرمان. ئەوە بوو بەر چاو و چڵە کەوتین. عەتا بە تووڕەییەوە وتی: - دایە گیان ئەو قسانە چییە؟ چاوپیسی چی؟ کەی باو ئەو شتانە ماوە؟ گەوڕەکانمان نابار و خراپن. مەڕێ بسەڵەمێتەوە کارەسات درووست ئەبێت! چەن جار هاوارم کرد با تەختەپۆشیان بکەین؟ جا خۆ باوکم لەسەر بەزم خۆیەتی! خاڵۆژن وتی: - بە خوا برا سەیرتان خۆشە. هەموو دانیشتووانی ئاوایی تەنانەت خێزانەکەی خۆیشی ئەزانن مامە کەرەم چاوی پیسە. بە خوا بیستوومە دوو ساڵە ڕێگەیان پێ نەداوە سەردان گەوڕەکان خۆیان بکات. وەکوو مێردەزمە لێی ئەترسن. لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە و وتی: - کاکە گیان لە دیوەخان جێگام ڕاخستووە بڕۆ بخەوە کاتەکە درەنگە. تا بەیانی خودا گەورەیە. عەتا وتی: - بەشکم تۆیش بتوانی یارمەتیم بدەی. بەتەنیا داخ ناکرێن! وتی: - بە خوا برا من زاتم نییە! ناتوانم سووتان گوێ و پۆزەی ئەو بەستەزمانانە ببینم! عەتا پێکەنی و وتی: - کورە سووتانی چی؟ خۆ ئەشکەنجەخانەی ساواک نییە. ئەو کەسانەی ئازاری مەڕ و ماڵات ئەدەن دڵڕەق و بێڕەحمن. وەڵڵا من قەد دڵم نایەت ئازاریان بدەم. ڕاستە گوێی بەرخەکان داخ ئەکەم بەڵام تەنها تووکەکەیان هەڵەپڕووزێنم. ئەوەندەی لە دوورەوە بیانناسینەوە. ئەو شەوە خەوتن و بەیانی زوو عەتا کوانووی حەوشی تاو دا و تەلداخەکەی خستە ناو ئاگر. پاشان داوای لە شیلان کرد دانە دانە بەرخی بۆ بهێنێت و ئەویش گوێی داخ بکات. تا نیوەڕۆ هەموویان داخ کرد. دوان لە بەرخەکان کەڕی بوون. واتا گوێیان نەبوو. هەر بۆیە سەر پۆزەیان داخ کرد. نیوەڕۆ کاتی نانخواردن، عەتا وتی: - باوە گیان بێ ئەمجارە لە قسەم دەرمەچۆ. گەوڕەکان وەکوو وێرانەی لێ هاتووە. نە ئاخوڕی ئاخوڕە. نە تەختەپۆش کراوە. خۆمان بە چەکمەوە هاتووچوومان بۆ ناکرێ نازانم دەوڵەت  چۆن لەوێ ئیسراحەت بکات؟ ئیتر ئەوەش با بمێنێت شیلان داماو بە چ مەینەتێ پەین و شیاکەی کۆ ئەکاتەوە! خاڵۆ سەرێکی سووڕدا و وتی: - ئەیهەی برا تۆ خوا ئەوە باسی چی ئەکەن؟ تەختەپۆشی چی و ئاخوڕی چی؟ ئێمە بە خەڵکی ئێرە نابین. هاکا بارمان کرد! خاڵۆژن تووڕە بوو: - بە خوا برا سەیرت خۆشە.  چل ساڵە باس بارئەکەین و لە جێگەی خۆمان ماوینەتەوە. تکات لێ ئەکەم ئیتر باسی مەکە. بهێڵە کوڕەکە کارەکانی بەڕێوە ببات. ئەوەی بمانناسێت ئەزانێت عەتا گەورە بوو دەستمان گەیشتە دەم خۆمان. کوڕەکان تر وەکوو خۆت تەمەڵ و لاشەخۆشەویست بوون. ئەلبەت ئیسە بۆ ماڵ خۆیانی ئەکەن. بوونە بە کەر ژنەکانیان. تا ئێوارە بە پشتەڕووت ئەیانسووڕننەوە! شیلان دەست دایکی گرت و وتی: - دایە بۆ خاتری خودا واز بێنە. ئەوان لە ماڵ و حاڵ خۆیانن و لە ژیانیان دڵخۆشن. بۆ چی ئەوەندە باسیان ئەکەی؟ عەتا وتی: - باوە گیان ئەگەر بڕیاری بارکردنت داوە لە بەیانی زووتر نییە هەواڵ ئەنێرم  بۆ حاجی عەلی ئارەنان و داوای لێ ئەکەم بێت و یخەی لێ بکات و هەموو مەڕ و دەوڵەتەکەی پێ ئەفرۆشم! خاڵۆ ڕەحیم بە دەسەسڕەکەی دەم و دەستی سڕی و وتی: - جا بەم پەلە بۆ چی؟ خۆ ڕووس نەهاتووە! وتی: - باوە گیان من تۆ بناسم قەد دڵت نایەت لەم گوندە دوور بکەویتەوە. لەسەر ئیجازەت یەک دوو ڕوژی تر لەگەل نیزام کا مەحیە ئەڕۆم بۆ تەختەبەرد. ئیستە عەرزەکەی نەرمە. کاتەکەی گونجاوە بۆ دەرهێنانی بەرد. بە بیستن ناوی نیزام، دڵخۆشی ڕووی کردە دڵی شیلان. ڕواڵەتی وەکوو گوڵاڵەسوورە سوور هەڵگڕا. نیزام هاوڕێی منداڵی بوو. بەیانی تاکوو ئێوارە خەریک ڕاوڕاوان و گەمە بوون. لە تەمەنی مێرمنداڵیش بۆ گیای بەهار و گۆێژ و بەرخشۆردنەوە پێکەوە بوون. دوایی کە گەورەتر بوون بە هەڵسووکەوتیاندا ئاشکرا بوو یەکتریان خۆش دەوێت بەڵام دەرفەت نەبوو وەکوو جاران پێکەوە بن. ئەگەریش دەرفەت ببوایەت ڕوویان نەبوو قسەی دڵیان بکەن! نیزام  زۆر شەرمن بوو. کاتێ شیلانی دەدی ناو خۆیشی لەبیر دەکرد! شیلانیش بە عەیبەی دەزانی ئەگەر باسی خۆشەویستی خۆی بکات. ئەڵبەت چەن جار نەڕاستەڕێ قسەی لێ کرد بەڵام نیزام مێشێ میوانی نەبوو! بۆ نموونە جارێک لێی پرسی: شایانەی سەربازی و زەماوەندت ئەخەیتە ڕوژێک؟ جارێکیش بە گاڵتەوە وتی: کاتێ ویستت هاوسەرگیری بکەی وەرە بۆ لای من. خۆم کچێکی کاڵ و باڵابەرزت بۆ ئەدۆزمەوە. کۆتایی بەشی١ ✍#سید_نعمان_برزگر

هەموو شتێک باش دەبێت، هیوا هەیە، دوعا هەیە، هەوڵ هەیە، لەسەرەوەی هەمووشیانەوە #خودا هەیە . . .🤍🌱 @jyanikurdstan

ئه‌گه‌ر ناخیش وەک جه‌سته‌ ده‌ستنوێژ بگرێت زمان و دڵیش پێکەوە لەگەڵ جەستەدا به‌ڕۆژوو بن دڵه‌كان له‌ئاستی یه‌كتردا هه‌رگیز به‌د گومان نابن زمانی كه‌س نابێته‌ ئامرازی بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ مرۆڤه‌كان به‌دڵیاكیی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ، به‌وه‌فادارییشه‌وه‌ ماڵئاوایی ده‌كه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

ژیـان 🌹 گه‌شتێڪە ناگه‌یته‌ ڪۆتاییه‌ڪه‌ی ، بەڵام ده‌توانیت له‌راسته‌ رێیه‌ڪه‌ی لا نه‌ده‌یت مافی خۆته‌ بگه‌یت به‌ ئامانجه‌ڪانت
ژیـان 🌹 گه‌شتێڪە ناگه‌یته‌ ڪۆتاییه‌ڪه‌ی ، بەڵام ده‌توانیت له‌راسته‌ رێیه‌ڪه‌ی لا نه‌ده‌یت مافی خۆته‌ بگه‌یت به‌ ئامانجه‌ڪانت ، به‌و مه‌رجه‌ی به‌سه‌ر پشتی ڪه‌سدا نه‌په‌ریته‌وه‌ بۆیان مافی خۆته‌ له‌هه‌ر ڪه‌س ببوریت ، به‌ڵام باش نییە ده‌رفه‌تی زياد به‌هه‌موو ڪه‌س بده‌یت. «بەیانیتان باش» ‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌@jyanikurdstan

#تلاوت_صوتی | جزء هشتم 📖🤍 🌙 اگر فرصت دیدن نداشتی… چشمانت را ببند و فقط گوش بسپار… 🕊 شاید همین تلاوت، آرامشی باشد که دنبالش بودی… 🌿 یک جزء در روز… ✨ یک دلِ روشن‌تر… ✨🌙🌙🕋🌙🌙✨ 🔻هاوبەش بە لە بڵاوکردنه‌وه‌ی کەناڵەکەمان و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ هاوڕێکانت بڵاو بکەرەوە. (کاناڵی مامۆستا سيد عبدالسلام محموديان) https://t.me/mamosta_mahmoudian

نانت بخه بەر سەگی بێ‌زمان مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێ‌نەزان ئەم په‌نده گەلێ کۆن و لەمێژە مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە لە قەدیمەوە ئەم قسە قاوە کوێر هەتا دەمرێ بەهیوای چاوە پیرەمێرد @jyanikurdstan

#وشەی_کوردی ⚜ صرف نظر کردن = وازلێهێنان، چاوپۆشین، دەستهەڵگرتن، لێگەڕان، لەبەرچاونەگرتن، چاوپۆشیکردن ⚜ صرف نظر از = جگە/بێجگە لە، جیا لەوە ⚜ انحنا = چەماوەیی، چەماوی، کووڕی، لاری، خواری، کەوانی ⚜ منحنی = چەماوە، لار ⚜ من حیث المجموع = بەگشتی، بەتەواوی، بەتێکڕایی، سەرجەم، بەئێجگاری ⚜ زیرساخت = ژێرخان، بناغە ⚜ منسجم = تۆکمە، یەکدەست، یەکپارچە، یەکگرتوو ⚜ انسجام = تۆکمەیی، یەکگرتوویی، یەکپارچەیی، یەکدەستی، هاوڕێکی ⚜ تعمدا = بەئانقەست، لەقەستی، بەقەستی، دەسەنقەست، زانستە ⚜ در خلال = لەنیوان، لەماوەی ⚜ بە نحوی از انحا = بەشێوەیەک لە شێوەکان، بەجۆرێک لە جۆرەکان ⚜ امحا = لەناوبردن، تیابردن، پاککردنەوە، سڕینەوە، تەفروتووناکردن ⚜ تحکیم = پتەوکردن،  قایمکردن، توندوتۆڵکردن ⚜ حکاکی = هەڵکەندن، هەڵقەندن، هەڵکۆڵین، کۆڵین ⚜ حکاک = هەڵکۆڵەر، کۆڵەر، کەندەکار، هەڵقەن، هەڵکەن، هەڵکۆڵ 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین @jyanikurdstan

🔻چیرۆک و به‌سه‌رهات باوک بۆ هیچ کەس... نیان ڕووی کردە خەزووری و وتی: - بابە گیان ئاریان ناڕوات بە لای ئیش و کارەوە. دایمە خەوتووە یان خەریک موبایلە. بۆ چرکەیەک بیر لە ژیان و داهاتوومان ناکاتەوە. حەسەن بە پێکەنینەوە وتی: - وتم ئاخۆ چی بووە؟ ترسام کێشە یان گرفتێک درووست بووبێت. کچەکەم ئاریان کار و فرمانی بۆ چییە؟ خوا نەیبڕێت ئەوەندەمان هەیە بەش کوڕ و کوڕەزایشمان. کاتێ پارەت پێویست بوو داوا لە خۆم بکە. وتی: - بابە گیان هەر ئەوە نییە. تەنانەت ناڕوات چوار نان بگرێت. زبڵەکە نابات بۆ ناو سەتڵەکە. دەی چۆن شتی وا دەبێت؟ خەسووی لەولاوە کردیە جواب: - کورە لایبە کچەکەم. ئەو قسانە چییە؟ ڕۆژێ چوار نانتان پێویستە وەره لە دۆڵەکەی خۆمان بیبە. زبڵەکەیش لە بەر دەرگاکەی ئێمە دانێ و حەقت نەبێت. حەسەن پیاوێکی دەوڵەمەند، ماڵ و دووکان و ماشێنێکی زۆری بوو. نەورۆزی ئەو ساڵە زەماوەندی کرد بۆ تاقانە کوڕەکەی و ماڵێکی خۆش و جوانی ڕازاندەوە و هەموو خەرج و پێداویستی ئەو و هاوژینەکەی لە ئەستۆ گرت. ئاریان تاقەت ئیش و کاری نەبوو.ئیشی ڕۆژ و شەوی موبایل و خەو بوو. باوکی مانگانە پووڵی دەخستە ئەژمارەکەی و ڕێگەی نەدەدا لە هیچ شتێک کەمیان ببێت. بەفرگرەکەیان دایمە پڕ بوو لە سەوزە و مێوە و گۆشت و ماسی! بەسەر ئەمانەدا نیان هەستی دەکرد لارەملن. بەو ژیانە دڵخۆش نەبوو. لە داهاتوو دەترسا. بیری لەوە دەکردەوە ئەگەر ڕۆژێ خەزووری لە ژیان ماڵاوایی کرد ئاخۆ ئاریان بتوانێ لە ژیان بەردەوام بێت؟ جارێک بڕیار بوو پێکەوە سەردانێکی زرێبار بکەن. هێشتا خەزووری مووچەکەی ئاریانی نەناردبوو.  تا دەمەو ئێوارە چاوەڕوان بوون کە چی هەواڵێکی مووچە نەبوو. لە کۆتاییدا لە زرێبارچوون پاشگەز بوونەوە. پاش ماوەیەک بۆ زەماوەندی ئامۆزایەکی نیان بانگهێشت کران. لەبەر دواکەوتن پارەی مانگانە، ئاریان ناچار بوو لە کەژوان هاوڕێی قەرز بکات. نە جارێک و نە دوان نە سیان بە ناچار نیان سکاڵای بردە لای باوکی و باس هەموو شتێکی کرد. باوکی وتی: - ڕۆڵە باشترە ئەو شتانە بە حەسەن بڵێی. دڵنیام بەدڵ و بە گیان تۆی خۆش دەوێت. وڵامی دایەوە: - باوە گیان ڕاستە وەکوو کچی خۆی سەیرم دەکات و هەمووکات لە باوەشم دەگرێت. کێشەی من ئەوەیە پێی وایە ئاریان پێویستی بە ئیش و کار نییە! وتی: - بە خوا ڕۆڵە منیش ئەو کارەم پێ باش نییە. گەرچی پێویستە باوک پشتیوان منداڵی بێت بەڵام نابێت  چاوەڕوان دەستی خۆی بکات. پەلە مەکە خۆم چارەسەرێکی بۆ دەدۆزمەوە. عەسرێک  ئاریان سەردان دووکانی خەزووری کرد. دوای تاوێ دانیشتن و خواردنی دەورێ چایی ئازاد وتی: - کوڕەکەم ئەم ماوە نیان تۆزێ نیگەران بوو. دەیگوت دەبێت دایمە چاومان لە دەستی خەزوورم بێت. ئەگەر ڕۆژێ مووچەکە دوا بخات ئێمە دەم و لێۆ وشک دادەکەوین. ئاریان وتی: - خاڵۆ گیان شکور بۆ خودا تاکوو ئێستە پێویستیمان بە هیچ نەبووە. باوکم هەموو شتێکی بەزیادەوە بۆ دابین کردووین! ئازاد وتی: - ماڵی نەشێوێت. خوا زیاتری پێ بدات. بەڵام ئایا باشتر نییە بڕۆیتە سەر ئێشێک با دەستت لە گیرفانی خۆتدا بێت؟ ئەی نەتبیستووە وتوویانە:" باوک بۆ هیچ کەس نامێنێ تا سەر کوڕ ئەو کوڕەیە لە کڵ بێتە دەر!" دەک ڕەحمەت لە گۆڕت مامۆستا قانێع! ئاریان ماوەیەک بێدەنگ بوو پاشان وتی: - نازانم بۆ چی نیان دەست لەم بیانوگرتنیە هەڵناگرێت؟ بەسەر ئەو هەموو ماڵ و دووکان و پارە ئیش و کاری چی؟ وەڵڵا هەر ئەوەی ماوە بمنێرێت بۆ شاگردی دووکان! ئازاد زانی قسەکردن کەڵکی نییە هەر بۆیە بێدەنگ بوو. پاش مانگێک، ئێوارەیەک پارەیەکی ئێجگار زۆر هاتە سەر حەسێبەکەی حەسەن. دەستبەجێ هەموو ئەژمارەکانی لە لایەن حکوومەتەوە داخران. کاتێ بەیانیەکەی سەردان بانکی کرد وتیان: - ئەم پارەیە نایاسایی هاتووە و تا دادوەر ڕێگە نەدات ئەژمارەکانت بە داخراوی دەمێننەوە! بە ڕێکەوت سەری مانگ و کاتی مووچەی ئاریان بوو. ماوەی یەک حەفتەی بە قەرز و قۆڵە بردە سەر. کاتێ زانی کێشەی باوکی چارەسەر نابێت، بە ناچار پارچەیەک زێڕی نیانی فرۆشت. هانای بردە لای کەژوان و باسی کێشە و گرفتی خۆی و باوکی کرد. ئەویش لە وڵامیدا وتی: - چەنێ هاوارم کرد بەدیار تمەنتمەن باوکتەوە دامەنیشە. ئەی نەمگوت: ئەوە نابێت بە نان و ئاو بۆ تۆ؟ وتی: - خۆم هەموو شتێک دەزانم. ئیستە من قوڕی کوێ بپێوم؟ کەژوان سەیرێکی ئاریانی کرد. پێکەنی وتی: - بێخەم بە ئەم جارە ڕێگە نادەم پێویستیت بە هیچ ببێت بەڵام بە مەرجێک کاتێ کێشەی باوکت چارەسەر بوو یەک و دووی لێ نەکەیت و یەکێ لە دووکانەکان خۆتان ئاوەدان بکەیتەوە! #کۆتایی ✍ #سید_نعمان_برزگر @jyanikurdstan

هەر چاوكراوه‌یی به‌ته‌نها به‌س نییه‌ بۆ خۆپارێزیی له‌فێڵ و پیلانی كه‌سانی خراپ به‌ڵكو بیری كراوه‌و ، زانیاری وردیشی ده‌وێت لەمێژە‌ وتراوه‌: ماسییه‌كان هه‌میشه‌ چاویان كراوه‌یه‌ به‌ڵام به‌چاوی كراوه‌شه‌وه‌ دەکەونە تۆڕی راوچییه‌كانەوە عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

#تەندروستی [ئەو خواردنانەی منداڵان قەبز دەکات] بەشێکی زۆری منداڵان لە پێنج ساڵی سەرەتایی تەمەنیاندا تووشی قەبزی دەبن، بێگومان
#تەندروستی [ئەو خواردنانەی منداڵان قەبز دەکات] بەشێکی زۆری منداڵان لە پێنج ساڵی سەرەتایی تەمەنیاندا تووشی قەبزی دەبن، بێگومان بەهۆی ئەو خواردنانەی پێیاندەدرێت لەلایەن دایکیانەوە، کە پێویستە زۆر بە ئاگابیت و بڕێکی کەمی پێبدرێت. ❗️ئەم چەند خواردنانەی خوارەوە دەبن بە هۆی قەبز بوونی مناڵان: ۱- گێزەری کوڵاو بە هەموو جۆرێک ۲- سێو ۳- مۆز ۴- ماست ۵- یاڕەماسی بە هەموو جۆرێ @jyanikurdstan

‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ڕۆژ باش نیشتمان☀️☀️☀️ ئەمڕۆ: سێشەممە 5ی ڕەشەمەے  2725ے ڪوردے 5ی ئەسفەندے1404ے هەتاوے 7ی ڕەمەزانی1447ے مانگے 24ی فەبریوێرے2026 زایینے بولبولم سەیری گوڵاڵەی باغی ڕوخسارت ئەکەم دوو قسەی ناسک لەگەڵ لێوی شەکەربارت ئەکەم بۆ تەماشا هاتووم خۆ مەحوی دیدارت ئەکەم چاوی دڵ ڕۆشن بەشێوەی حوسنی ڕەفتارت ئەکەم #زاری @Fergay_Kurdi

#تلاوت_صوتی | جزء هفتم 📖🤍 🌙 اگر فرصت دیدن نداشتی… چشمانت را ببند و فقط گوش بسپار… 🕊 شاید همین تلاوت، آرامشی باشد که دنبالش بودی… 🌿 یک جزء در روز… ✨ یک دلِ روشن‌تر… ✨🌙🌙🕋🌙🌙✨ 🔻هاوبەش بە لە بڵاوکردنه‌وه‌ی کەناڵەکەمان و ناوەڕۆکەکەی لەگەڵ هاوڕێکانت بڵاو بکەرەوە. (کاناڵی مامۆستا سيد عبدالسلام محموديان) https://t.me/mamosta_mahmoudian

🎥💎مۆناجاتی شەوانە😍 ✍🏻مامۆستا مۆحەممەد ڕەبیعی 🎤 عەلائەدین نەباتی ‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌╲\╭ ╭ 📡𝗝𝗢𝗜𝗡 ➣ @havraman_haval ┗╯\╲ 🔘 پەیجی ئینستاگرامی هەورامان هەواڵ👇 🆔:www.instagram.com/havraman_haval 🆔:www.instagram.com/havraman_haval ‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

طبق حدیث (متفق علیه) پیامبر چند رمضان روزه گرفت و در هر رمضان چند ختم داشت ؟
Anonymous voting