تەکێی زیبا
Open in Telegram
1 661
Subscribers
-3824 hours
-487 days
-7230 days
Posts Archive
1 659
ڕۆژگارێکە،من پەن خواردووی دەستی پتەوی غەم ئەلەم و و چاوەنۆڕی و حەسرەت و نەعلەت و دەرد و داخی گرانم،لە مێژ ئەبێ من بە جێماوم لە خۆم و لە تۆ و نەتەوەو و نیشتیمانەکەم،بەڵێ ئەوە منم حاڵی حازر خودی خۆمم لێ ون بووە ئەوە منم ئێستا وەکو بڵێی ئاشنای خۆم نیم و خۆمم لا نامۆیەو شەرم و خەوفم لە خۆم بۆ درووست بووە،ڕاست ناکەم لەگەڵ خۆم و ڕا ئەکەم لە هەرا و فەوزای دڵ و مێشکم ئەمەوێ خۆم بزر بکەم،ڕێگای دوور و سامناک دەبڕم دەساااا تیا بچم و نەژیم لەگەڵ خۆمێک کە نامەوێ،من ویستم بۆ جارێ خۆم ببینم لە دوونیای شیعر و ئەدەبیات و گۆرانی و ئامێزی ئەو کچە خشپیلانەیەدا لەگەڵی بۆستم و چاو ببڕم لە باڵای چناری و چاوی بادامی و لێوی قرمزی و لە ڕوومەتی چاڵی و خاڵی چەناگەیی و گەردنی کێلی مەزاری،ئەوان ئیعازم بەنێ و ئیلهام بنێرن بە شانی هەوری خەیاڵێکا و وشە ببارێنن بەسەر ئێخەی پەڕە و پێنووسما،من ئەمویست لەگەڵ نەرمە پێکەنینی ئەو و نیگای لێوان لێو لە خۆشەویستی و ڕاز و نازی شێتانەی ئەو وشە و پیتم وەکو مناڵ بێنە گاڵ گاڵ،من ئەمەویست ڕۆحی ئەو و پەنای ئەو و باڵای ئەو بکەم بە نیشتیمان بکەم بە ماڵ بکەم بە کەمپ بۆ هەزاران شیعری دەربەدەر و بێ پەناگەم بیکەم بە دۆڵێک ئاگری ڕەش و بێ بەزەیی بەر بێتە لاشەی کڵۆڵی و خەم..
