ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"
Open in Telegram
" ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن" ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن
Show more1 961
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-2430 days
Posts Archive
+6
مژدە مژدە🔴
📗خولی هاوینەی منداڵان📕
بسم الله الرحمن الرحيم والحمدلله رب العالمين
📖ئەکادیمیای ئامۆژگاری هەڵدەستێت ان شاءالله بەکردنەوەی خولێکی زانستی و پەروەردەیی بۆ ماوەی سێ مانگی هاوین بۆ منداڵانی تەمەن (٣-١٠) ساڵ،کە لەڕۆژانی یەک شەم تاوەکو پێنج شەم لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو (١) ی پاش نیوەڕۆ چوار وانەیان پێ دەوترێت بەم شێوەیە:
✏️
⭐️وانەی یەکەم:قورئانی پیرۆز،هەرقۆناغەو بەپێی ئاستی خۆی.
⭐️وانەی دووەم:ئاداب و ڕەوشتە جوانەکان
⭐️وانەی سێیەم:بیروباوەڕو ناسینی پەروەردگارت و ئایینەکەت
⭐️وانەی چوارەم:ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ و فەرمودەکانی.
لەگەڵ وەرزش و یاری و چالاکی بەسود⭐️
بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە☎️
٠٧٧٠٢٠٠٧٧٢٩
٠٧٥٠٢٠٠٧٧٢٩
ناونیشان
سلێمانی/ئیبراهیم ئەحمەد/تەنیشت مزگەوتی بەهەشت
هەدیە کردنی زیاتر لە هەشتا قورئانی پیرۆز بۆ مزگەوتێکی تازە بنیاتنراو لە ناوچەی صڵاح الدینی عێراق ( مزگەوتی عمرو ابن عاص) لەلایەن دکتۆر عبدالطیف بەسەرپەرشتی ئەکادیمیای ئامۆژگاری
دەرگاگانی خێر کراونەتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم دەرگای خێرە لەدەست خۆتان مەدەن و لە بەخشەرەکان بن
ئارامی ڕەمەزان بە تەفسیری قورئان
ئەکادیمیای ئامۆژگاری موژدەتان پێدەدات بە راگەیاندنی خولی مودارەسە
بۆ تەفسیری قورئانی پیرۆز لە مانگی ڕەمەزاندا کە خەتمی تەواوی قوڕئان دەکرێت
بە تەفسیر و تێرامانەوە إن شاءالله لەلایەن دکتۆر (عبداللطیف أحمد) خوای گەورە
بی پارێزێت لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری سلێمانی
تایبەتمەندی خولی تەفسیر
1. تەفسیری تەواوی قوڕئانی پیرۆز لە مانگی دابەزینی قوڕئان إن شاءالله
2. ڕۆژانە یەک جوزء تەفسیر دەکرێت بەهەشت وانە.
3. لە خولەکەدا ئەم دوو پەرتوکە بە دیاری دەدرێت بۆ بەشداربوان
(پوختەی ڕەوشتی هەڵگرانی قوڕئانی ئیمامی ئاجوڕی
4. دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئاشنا بون لە زانستەکانی قوڕئان
5. بەشداربوان دەتوانن ئیعتیکاف بکەن لە مزگەوت
6. وەرگرتنی بڕوانامەی خولی مودارەسە ی سەر بە ئەکادیمیای ئامۆژگاری
7. لە خولەکەدا پێشبڕکێیەک ساز دەکرێت بۆ بەشداربوانی ئامادە بوو ( براوەی یەکەم خەڵاتی عومرەیە و لە دووەم بۆ دەیەم خەڵاتی شایستەیان پێدەدرێت)
8.بەشداربوو پێویستە لەهەموو وانەکان یان زۆربەیان ئامادە بێـت و پێشوەختە ناوی خۆی تۆمار بکات لە لینکی تایبەت بە خولی تەفسیر.
چەند تێبینیەکی گرنگ
1. لینکی ناو نوسین بۆ خولی تەفسیر(https://forms.gle/RVZY1gKkFXkGMtma7 )
2. بەشداربوان پێویستە پێداویستی مانەوە بێنن لەگەڵ خۆیان
3. لۆکەیشنی مزگەوتی بەهەشت (https://maps.app.goo.gl/N99mtPQix8r1FP5W8?g_st=ic )
4. ئارەزو مەندانی بەشداربون لە خولی مودارەسە بۆ تەفسیری قورئان پێویستە زوو ئامادەبن لە شوێنی خولەکە
5. جێگاو شوێنی مانەوە و بەربانگ و پارشێو ئامادەکراوە بۆ بەشداربوان
6. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم
7. ئەم خولە بە ئۆنڵاین نیە
ژمارانە : 07505000852 - 07705000852
✍️ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ کۆتایی هات بەخولی بانگ بێژی، سووپاس بۆ خوا لەم خولەدا شەهادە وسەند بەخشرا بە (33) بـەژداربوو.
لە نووسینگەی چەمچەماڵی ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردە و فێرکردن مەراسیمی تیروپشک بۆ پرۆژەی زیکرودوعا بۆ موسڵمانی بەئاگا. لە بەرواری :21_2_2024 ئەنجامدرا. کە زیاتر لە سێ هەزار کەس بەشداریان تێدا کردبوو. خەڵات بەسەر بەشداربووە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا. کە لە یەکەم تا چوارەم سەفەری عەمرەیان بۆ دەرچوو. دوو سەد بەشداربوو خەڵاتی جۆراو جۆریان پێشکەش کرا.
حەوت تاوانە لەناوبەرەکە
فێرخوازێکی ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی کۆیە
ئایە قوربانی بۆ جگە لە خودای گەورە درووستە؟ فێرخوازێکی ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی کۆیە
قصيدة ابن التيمية لەلایەن عبدالمؤمن فێرخوازی ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی سلێمانی
ناسینی پێغەمبەری خوا ﷺ لەڕێگای ڕەچەڵەکی ڕەسەنیەوە لەلایەن فێرخوازێکی ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی پێنجوێن
نــاونــوســیــن بــۆ خــولــی نــوێ دەســتــی پــێ کــرد :
✍ بــۆ بــەژداری کــردن
نــاوت تــۆمار بــکـە : 07505164065
تاقیکردنەوەی خولی
زیکرو دوعا بۆ موسوڵمانی بە ئاگا
بە بەشداری زیاتر لە سێ هەزار لە برایان و خوشکان، لە ڕۆژی هەینی بەرواری 2\2\2024 تاقیکردنەوەی خولی زیکر و دوعا بۆ موسوڵمانی بە ئاگا، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. کە نووسینگەکانی ( چەمچەماڵ و تەکیەو پێنجوێن و قەرەهەنجیر و تەکیەی جەباری ) ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردە و فێرکردن سەرپەرشتیان دەکرد، تاقیکردنەوەکە لە شاری کەرکوک و هەڵەبجە و شارەزوروبەردەقارەمان و چەند ناوچەیەکی تریش ئەنجامدرا
✍️سووپاس بۆ خوا سێ گـەشــتـی عـەمـرە و نـزیــکەی 150 خــەڵاتـی شـایـسـتـە لەتـیـرو پشک بەئەمادەبوونی بــەشــێـــک لەبەژداربوان پـێـشـکـەش کـرا بە بەژداربوانی پڕۆژەی زیکرەکان لەئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی پێنجوێن.
فێرخوازێکی بەشی ئافرەتانی ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی پێنجوێن
سووپاس بۆ خوا کۆتایی هات بەتاقیکردنەوەی کـتـێـبـی
" - زیکر و دوعا بۆ موسوڵمانی بەئاگا - "بە بەژداری 2373 بەژداربوو لەهەریەک لە پــێـنـجـوێـن وسیدسادق وهەڵەبجە .
✍ إِن شَاءَ اللَّـهُ بەم زوانە نمرەکان بڵاو دەکرێتەوە و تیروپشک بۆ خەڵاتەکان دەکرێت .
ئاگادارى
بسم الله الرحمن الرحیم
باوکان و دایکانى بەڕێز
بێ گومان: پەروەردەبونى باشى منداڵەکەت مایەى خۆشحاڵى و سەربەرزى دونیاو دوا ڕۆژتە، جا کە دەتەوێت منداڵەکەت پەروەردەیەکى موسڵمانانەو جوان بکرێت، وە فێرى ئاداب و ڕەوشتى بەرزو جوان بێت، وە فێرى قورئان و فەرمودەى پێغەمبەر (ﷺ) بێت، وە کە بە گرنگى دەزانیت و مەبەستتە خواناس و دەست گرتوو بە ئاینى پیرۆزى ئیسلام و لەسەر ڕێبازى سوننەت بێت،
ئەوا ئەم دەرفەتە هاتە بەر دەستت، کە: بۆ یەکەمین جار (ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بۆ پەروەردەو فێرکردن)ى -منداڵان- لە سلێمانى، لە سەرەتاى ساڵى تازەوە، واتە لە بەروارى (01/01/2024) دەست دەکات بە دەوامى فێرکردن و پەروەردەى منداڵان (4 ساڵ بۆ 7 ساڵە)، وە تۆش دەتوانیت تاوەکو شوێن ماوە لە ئێستاوە ناوى منداڵەکەت تۆمار بکەیت.
لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ دەرس دەخوێنن (یەک شەممە تاوەکو چوار شەممە)، وە ڕۆژانە پێنج وانەيان پێ دەگوترێت، کە بریتین لە:
1. لەبەرکردنى قورئان
2. فێرکردنى فەرمودەو ژیاننامەى پیغەمبەر (ﷺ)
3. پەروەردەو بیروباوەڕو
4. ئاداب و ڕەوشتى جوان.
5. فێرکردنى سەرەتایەک لە زمانى عەرەبی
• وە لە نێوانیشیاندا یارى و چالاکى بەسودیان فێر دەکرێت.
• وە ژەمێکیش خواردنیان پێ دەدرێت
بۆ زانیارى زیاترو ناو تۆمارکردن پەیوەندى بکەن بەم ژمارانەوە:
07702007729 07502007729
پەروەردگار پەروەردەیەکى جوانمان پێ ببەخشیت
شوێن: سلێمانی، گەڕەکى إبراهیم أحمد، تەنیشت مزگەوتى بەهەشت
🌾خولی پێگەیاندنی منداڵانی تەمەن(4_5)ساڵ🌾
چالاکی بابەتی💛 بیرکاری Mathematics💜
🍀KG1دارستان🍀
ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نووسینگەی کەلار
وانەی شەوانە - سبەی شەو دەست پێدەکات
وەک دیارە ئەکادیمیا ئامۆژگاری نوسینگەی چوارقوڕنە وانەی شەوانەی ڕاگەیاندوە بۆ فێرخوازانی خۆشەویست لە بوارەکانی :
📒 فقە - وتنەوەی مامۆستا عرفان حسن
📒 ڕاڤەی قوڕئان - وتنەوەی مامۆستا اسماعیل احمد
📒 فەرموودە - وتنەوە مامۆستا وەلید حمید
📒 بیروباوەڕ - وتنەوە مامۆستا عباس رضا
📒 ڕاستکردنەوەی و خوێندنەوەی قوڕئان (التجوید)
⏳کات
دوای نوێژی عیشا
بەرواری دەست پێک (٦-١-٢٠٢٤ )
ناونیشان : ناوبازاڕ - بەرامبەر مزگەوتی گەورە ٠٧٥٠١٠٩٧٩٣٣
#ئەکادیمیای_ئامۆژگاری_بۆ_پەروەردەو_فێرکردن
#نوسینگەی_چوارقوڕنە
