ئاوازوگۆرانی
276
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-630 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
غه‌زه‌لی نه‌توانین
شیعری: ئه‌حمه‌د شاملوو
وه‌رگێڕانی: ناسری حیسامی
له ده‌سته گه‌رمه‌کانی تۆ
که منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه بیکه‌م
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
o
له میهره‌بانیی بێدریغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به‌سازێکی کۆتایی که هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه له‌سه‌ر نه‌غمه سروود ئه‌ڵیم
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
o
له کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش ونیگار ده‌کێشمه‌وه
که‌هه‌ر ڕه‌نگه‌ی له ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
o
کانیاوێک له نێو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له نێو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له کراسدا،
له ئینسانێک که هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ.
١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٤٣ی هه‌تاوی
بەهاری ١٩٦٤
@onlineshoppiran
❤ 4👍 1
ئاڵا
برینێکم لە دڵدایە، مەپرسە
سەرم چەشنێک بە سەودایە، مەپرسە
.
شەمی شەوگاری ماڵم بوو خەیاڵت
شەمم ئێستا لە بەر بایە، مەپرسە!
.
هەتا هەتوانی زامم بووی نەهاتی،
نەفەس ئێستا کە دەر نایە ، مەپرسە
.
لە باغی زەردەوە، فەسڵی خەزەڵوەر
شەماڵی خۆشخەبەر نایە، مەپرسە
.
هەواڵی مانگ لە ئاوی مەند بزانە
لە دیدەی من کە دەریایە، مەپرسە
.
وڵاتی بەختەوەر ئاڵا بڵندن
لەوەی هەر خوێنی ئاڵایە، مەپرسە
.
ناسری حیسامی
@onlineshoppiran
❤ 4👍 3
ئــەگـەر هـــاتوو بیرتکردم، تامەزرۆ بوویت کە بمبینی
کە لێت دورر بووم ، نەکەی بچیت دڕکی ئازار بچەقێنی
بڕۆ لەگەڵ یــــــادەکانما دابنیشــــــە تــــا دێمە لات
یادگاریمان لەبن نــایەت، بەشــی هـەتـا مردن ئەکات
شیعری / ئەحمەد محەمەد
@onlineshoppiran
❤ 4👍 1
مەلان کاتێک لە باغان پۆل دەبەستن
درەخت کاتێک لەبەر باران دەوەستن
کە نەیزاری قەراخ گۆلاو لەبەر با
وەکوو شمشاڵژەنێک شمشاڵ‌بەدەستن
مرۆڤی سەرزەوی کاتێک کە شادن،
کە غەمبارن، کە هوشیارن، کە مەستن
کە گیانداران لەبەر ئازار دەناڵن
دەنا کاتێک ئەویندار و بەهەستن
هەمووی بە زمانی خۆی دەدوێ و دەخوێنێ
ئەدی بۆچی زمانی من دەبەستن؟
ناسری حیسامی
٢٠٢٠/٢/٢١
@onlineshoppiran
👍 2❤ 2
خۆشەویستیت، لە چاوانما دەریایەکی بێسنوورە
ئەو دەمانەی لە تۆ دوورم، هەموو دنیا لە من دوورە
خۆشەویستیت، بەهارێکە هەزار گوڵی خۆزگەی تیایە
تۆ ئێستاکە هەناسەمیت، بێ تۆ ناژیم لەم دنیایە
شیعری : ئەحمەد محەمەد
مەقام : مەرزییە فەریقی
@onlineshoppiran
❤ 5👍 1
چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات
زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە
بۆیە گریام چەند بەچەند، فرمێسکی خوێنینم نەهات
غەم سەری لێدام و یاریش قەت سەرێکی لێ نەدام
سەبر و هۆشم ڕۆییوە، غارەتگەری دینم نەهات
دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر
خاوەنی ڕووی ئاتەشین و زولفی چین چینم نەهات
دیدە وەک هەوری بەهاران خوێن دەبارێنێ و سەدای
پێکەنینی غونچەیی نەو سەبزە پەرژینم نەهات
گۆی سەرم چەوگانی میحنەت دایە بەر خۆی ڕای فڕاند
وای عەجەب، بۆ شاسواری خانەیی زینم نەهات؟
کەوتمە وەختی مردن و غەم خستمیە حاڵی غەڕغەڕە
کوردی بێ کەس خۆم لە هیچ لایێ سەدای شینم نەهات
( کوردی ) ...
@onlineshoppiran
❤ 4👍 1