زانستـــے زمان
📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
Show more899
Subscribers
+124 hours
+27 days
+2930 days
Posting time distributions
Data loading in progress...
Find out who reads your channel
This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.Publication analysis
Posts | Views | Shares | Views dynamics |
01 شاسوارهەرەشمی
خوا خێری پیرێژنەکەی شانەدەر بنووست!
زۆر جاری دیش هەر لەم دیوارەوە، ئاماژەم بەوە کردووە، کە هێشتا خەڵکێکی زۆر هەن، مێژوو و حیکایەت و چیرۆک و ئەفسانە و بابەتە تیۆلۆژی و ئیلاهیەکانی ناو کتێبە ئاینیەکان، لەگەڵ بابەتە زانستییە هاوچەرخەکانی لێکۆڵینەوەی جینات و دی، ئێن، ئای، هەمووان تێکهەڵدەشێلن و بە مێژووی خالیس و پووختە بەچاومانی دادەدەنەوە.
ڕەنگە بەشێکی ئەوە، بۆ ئەمە بگەڕێتەوە، کە هەندێک لەو قەڵەم بەدەستانە، هێشتا ناتوانن میتۆدی زانستیی نووسینەوەی مێژوو، لە بابەتەکانی دی، کە لە سەرەوە ناومان هێناون، جیابکەنەوە، بۆیە هەر خۆیان بە ڕاست دەزانن و کاریان بە قسەی نەزانی وەک ئێمەوە نیە.
هۆیەکی دی، هەست بە کەمیی و کەمبایەخی خۆ کردنە، بەهۆی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ و دواکەوتن لەو کاروانە گرنگەی، کە مرۆڤایەتی هاوچەرخ پێیدا تێدەپەڕێت. بۆیە هەڵپەیانە تا ئەو مێژووە بە هەرچیەک بئاخنن، کە دەکەوێتە بەردەستیانەوە. بە پوختی، هەمان ئەو شتەی کە زووتر و لێرە، لەژێر ناوی (مێژووی ساختە) دامنابوو:
(هەموو کەمایەتیەکی بچکۆڵە، یان بێ دەوڵەت، جا نەژادیی بێت یان ئایینیی، ڕابردوویەکی مەزن بۆخۆی پێک دێنێت. هاوکاتیش هەوڵ دەدەن، تا ئەو ڕابردووە، بە زانیاری مێژویی پتەو بکەن، بەڵام بە یارمەتی وەرگرتن لە ئەفسانە و چیڕۆک…).
هەندێک ڕاستیی:
هەرچیەک لەو کوردستانە ڕوویدابێت، بە دڵنیایی، بەشێکە لە مێژووی ئێمە. جا خوای دەکرد، مێژووی لەمرۆڤچووەکانی نیاندەرتالی ئەشکەوتی شانەدەر بێت، یان میرنشینەکانی ئاق قۆینلوو و قەرە قۆینلوو و ئەتابەگەکانی سەلجوقیی، بە سوڵتان مزەفەریشەوە، خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، بەشێکن لە مێژووی ئێمە. لەو ڕوانگەیەوە، خاتوونەکەی شانەدەر مایەی شانازیمانە، بێ ئەوەی پێویستمان بەوە بێت، پێداگریی لەسەر کوردبوونی بکەین.
کوردبوون، پەیوەندی بە کاری پشکنینی جینات و دی،ئێن،ئەیەوە نیە و دوور و نزیکیش، ناچێتەوە سەر خوێنپاکیی. کورد بوون بریتییە لە زمان، دیسان زمان و ئینجا دابونەریت و هاوهەستیی و نەریتی پۆشین و خواردن درووستکردن و کۆمەڵێک وردەکاری دی هاوشێوە.
مێژووی کورد، بریتییە لە مێژوویەکی بچووکی ئەتنیی و ڕەگەزیی، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە نووسینەوەی مێژوویەکی (نیشتیمانیی) هەیە، کە هەموو جۆر و توخم و ڕەگەزەکانی ناو سنوری وڵاتەکەمان تێیدا جێیان ببێتەوە. | 147 | 4 | Loading... |
02 🔸ڕوخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە ٧۵ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە
🔹ئێسکی ژنێکی نیاندەرتاڵ ناسراو بە «شانەدەر زێدZ» کە 75هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە هەولێر-باشوری کوردستان دۆزرایەوە.
- کەللـەسەرەکە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانیا لە 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە، ناویان لێناوە شانەدەرZ. ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکە لە 2015 دەستیان بە گەڕان کردەوە.
ـ لەسەر ئەم ئێسکە 75هەزار ساڵەی شانەدەر Z بڕیارە بەڵگەفیلمێک بەناوی “نهێنییەکانی نیاندەرتاڵەکان - Secrets of the Neanderthals” بڵاوبکرێتەوە.
- ئێسکوپروسکە دۆزراوەکە بریتیبووە لە پەراسوو، شان، پشتەسەر، ددان، بڕبڕە، شەویلاگ و دەستی راست. کارکردن لەسەر پێکەوەبەستنەوەی پارچەکان نزیکەی یەک ساڵی پێویست بووە؛ چونکە ئێسکەکان زۆر نەرم ببوون و پێویستیان بەوە بووە پتەو بکرێنەوە.
▫️استخوان های یک زن نئاندرتال معروف به شانەدەر Z که 75000 سال پیش می زیسته در غار شانەدەر هولیر پیدا شده است.
- این جمجمه توسط یک تیم باستان شناسی بریتانیایی در سال 2018 در اقلیم کوردستان کشف شد. bbc
🆔 @saqqezrudaw | 66 | 1 | Loading... |
03 🔸پەندی پێشینیان لە شاکارەکانی سێ گەورەپیاوی کورد؛
🎙خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا غەفووری دەباغی (شاعیر) ، کاکە عەلی عابدی و خوالێخۆشبوو مامۆستا قالەمەڕە.
🆔 @saqqezrudaw | 112 | 0 | Loading... |
04 وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ...
( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی )
نووسینی : وەفایی
خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە
@avindaripartok | 162 | 0 | Loading... |
05 📝 گەل واتای چییە؟
وشەكە لە زمانى ئینگلیزیدا هەر بەسادەیى بە واتاى خەڵك (people)ـە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كە وشەى خەڵک هەر لە خۆیدا دابەش بووە. بەڵام لەوەش ڕادیكاڵتر، دەتوانین بڵێین بەگوێرەى زمانى كوردى، زاراوەى (people) لە خۆیدا (poly)یە. خەڵک نە قەومە و نە ئوممەت، نە ڕەشەخەڵكە و نە جەماوەرێكى یەكڕەنگ، بەڵکوو گەلە. گەل زاراوە سیاسییەكەى وشەى “خەڵکـ”ـە. خەڵكێک تەنیا بەو جۆرە دەبن بە “نەتەوە”، كە “گەل” بن. وشەى “گەلـ”ـیش لە خۆیدا زاراوەیەكى سەربەخۆ نییە، پتر پێشگر، یان پاشگرێكە بۆ وشەى دیكە كە دەیكات بە كۆ وەک: گەلەگورگ، سەگگەل و ... بەڵام هاوكات وەک ئاوەڵناوێكى سەربەخۆش بەكار دەهێنرێت: گەلێک جوان.
📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "فرە".
✍: هاوار محەممەد
💎 @Perrenus | 147 | 0 | Loading... |
06 📝 گەل واتای چییە؟

💎 @Perrenus | 1 | 0 | Loading... |
07 Miĥemed kurdî:
استماع= گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری
✅✅✅
استراق سمع= گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی)
مشمول= بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی
✅✅✅
جهان شمول= جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر
✅✅✅
مماشات= سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری
✅✅✅✅
لابد= ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە
✅✅✅
در غیاب کسی= لە نەبوونی کەسێکدا
✅✅✅
واهی= بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە
✅✅✅✅
لاینحل= چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر
✅✅✅
حائل/حایل= بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین
✅✅✅✅
محافظ= پارێزگار، پارێزەر
✅✅✅✅ | 146 | 1 | Loading... |
08 کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە
ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن.
نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن.
هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت.
نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت.
لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.
پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن.
تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت.
ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن.
ئەگەر تۆ "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان.
ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە.
کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە. | 135 | 0 | Loading... |
09 Media files | 113 | 0 | Loading... |
10 Media files | 145 | 1 | Loading... |
11 Media files | 151 | 2 | Loading... |
12 Media files | 157 | 1 | Loading... |
13 ئەوەی لە سەدەکانی ناوەڕاست پێی دەوترا دیمن (جنۆکە) ئەمڕۆ بە ئاسانی پێی دەڵێین نەخۆشی دەمار.
دیمن، بەشە سەرکوتکراوەکانی خراپەی (خود)ه کە سەربەخۆییان وەرگرتووە و تەخەددای ئیگۆ و هەموو سیستەمی دەروونی دەکات.
"د.سی.جی.یۆنگ"
خواوەندی دەروونزانی
تانترا دەڵێت: دەربڕ بژی، دەربڕین ژیانە، ژیانێکی سەرکوتکراو مەژی، چەپێنراو مەژی، دەرنەبڕین خۆکوژییەکی درێژخایەنی هێواشە.
قەشەو مەلاکان بەردەوام لەسەر هزری خۆکوژی ڕاهێنانت پێدەکەن، شتێکیان دروست کردووە، ڕۆژ نییە هەواڵێکی ئابڕووبەریان بڵاو نەبێتەوە.
ئەوانەی یارمەتی بەهێز بوونی (دیمن / Daemon) دەدەن:
یەکەم: کحول و ئایین و هەموو ماددەیەکی بێهۆشکەر و سەرخۆشکەر و سڕکەر.
دووەم: دەرنەبڕین لای کەسانی متمانە پێکراو، یان پڕاکتیزە نەکردنی خواستە سەرکوتکراوەکە.
سێیەم: ئەنجامنەدانی ڕامان و مێدیتەیشن، لە کاتی مێدیتەیشنیش ئەم (دیمن)ە بۆ هەندێک کەس دەردەکەوێتەوە.
بۆیە "گۆرجیف" دەڵێت: ئەگەر لە کاتی مێدیتەیشن ئەهریمەن (شەیتان) دەرکەوت، هەوڵبدە مێدیتەیشن بە ئەهریمەنیش بکەیت.
چارسەری کاریگەر و باش بۆ ئەمە زۆرن، بەڵام خۆم هەردەم سەرەنجم لەسەر ئەزموونی ئاژەڵیانەی مرۆڤە لە سێکسی بە کۆمەڵ و بێ یاسا و ڕێسا و هەموو خواردنەوەیەکی حەرام (جگە لە ماددە بێهۆشکەرەکان)
چونکە ئەهریمەن، هێزی خۆی لە ئاژەڵە سەرکوتکراوەکەی ناخ وەردەگرێت، کاتێ ئەو ئاژەڵە بەهێز دەبێت، بەربەستەکانی ئیگۆ تێکدەشکێنێت و وەک کەسانی سایکۆسس (نەخۆشانی ئەقڵی) دێنە بەرچاو.
ئارۆن کوردی
بەستەری کەناڵ:
https://t.me/Deepth_psychology | 175 | 0 | Loading... |
14 مێگەلە فەیلەسوف
بیرمەندێک دەڵێ :
" لای چایچیەک دانیشتم باسی سیاسەت کرا، چایچیەکە وا باسی سیاسەتی دەکرد وەک ئەوەی بلیمەت ترین سیاسی بێت، باسی ئاین کرا بە هەمان شێوە باسی ئاینی کرد و ڕەخنەی لە هەمو زاناکان گرت و لێمان بو زانای ئاینی ، پاشان باسی وەرزش کرا بە هەمان شێوە ماوەیەک لەسەر ئەویش دوا و بو بە پسپۆڕی وەرزشی ، ئەو لە هەمو بابەتەکان پسپۆڕ بو بەڵام نەیدەزانی چایەکی باش ئامادە بکات ، لەکاتێکدا ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ چای دەفرۆشت "
لەناو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی خەڵک دەربارەی هەموشت قسەدەکەن بێ ئەوەی لە هیچ لەو بابەتانە شتێکی ئەوتۆ بزانن ، هەر کەسێک چەند وشەیەک دەبیستێ دەبێتە شاعیر و ڕۆماننوس چونکە هێندە چونەتە ناو دنیای خەیاڵ لەگەڵ میدیا و سۆشیال میدیای بێ بەرنامە و خەیاڵپڵاو و خاڵی لە هزر ، زۆرێک لە خەڵکی خۆیان لێ بۆتە فس فس پاڵەوان و لە هەمو مەیدانێک ئەسپی خۆیان تاو دەدەن .
ئینگلیزیش لەم بارەیەوە دەڵێ :
" A Jack of all trades is a master of none"
" ئەوەی هەمو کارێک بکات لە هیچیان وەستا نییە ".
ئێمەش تەواو وەک چایچیەکەین، لە هەموشت قسە دەکەین لە کاتێکدا لە کارەکەی خۆشمان بەتەواوی شارەزا نین .
لە کۆنیشەوە گوتراوە :
" زۆربەی کێشەکانی ئێمە چارەسەر دەبون ئەگەر نەزانەکان وازیان لە قسەکردن بهێنایە "
لە کتێبی: فەلسەفەی مێگەل و مێگەلە فەیلەسوف
#شەماڵی هۆشیاری
#شەماڵ محەمەد
@Kurdish_Zanist | 185 | 5 | Loading... |
15 Media files | 134 | 0 | Loading... |
16 126 ساڵ لەمەوبەر یەکەم رۆژنامەی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە 22ی نیسانی ساڵی 1898دا میقداد مەدحەت بەدرخان، كەسایەتی دیاری بنەماڵەی بەدرخانییەكان یەكەم رۆژنامەی بە زمانی كوردی بەناوی رۆژنامەی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاپ و بڵاوكردەوە.
ئەو رۆژنامەیە لەماوەی پێنج ساڵدا بە گشتی 31 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە و بەهۆی دژایەتی عوسمانییەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز چاپکرا، هاوکات بڵاوکردنەوەی ئەو رۆژنامەیە گرنگیەکی زۆری هەبوو بۆ زمانی کوردی چونکە تاوەکو ئەو کاتە زمانی کوردی تەنها زمانی قسەکردن بوو لە چوارچێوەی گێڕانەوە، هۆنراوە و پەخشانەکان. | 146 | 0 | Loading... |
17 📚تەواوی ئەم PDF کە لەنێو چەنێڵ داندراون و بۆ توێژەران، بەردەستن:
https://t.me/zimannasi/513 جوتزمانی و ناسنامەی کۆمەڵایەتی📓
https://t.me/zimannasi/538 پۆلی یەکەمی سەرەتایی📓
https://t.me/zimannasi/544 فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی📓 ئینگلیزی
https://t.me/zimannasi/573 پۆلی یەکەم و دوهەم📓
https://t.me/zimannasi/595 زمانی کوردی لە ئاستی سەردەمێکی تازەدا📔
https://t.me/zimannasi/608 فۆنیمی /و/ درێژ لە زمانی کوردیدا📔
https://t.me/zimannasi/620 زاراوەسازی پێوانە📔
https://t.me/zimannasi/630 بنەماکانی وشەسازی و وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا📔
https://t.me/zimannasi/647 ڕێزمانی دیمیلکی یا زازاکی📒
https://t.me/zimannasi/648 سیستمی کات، ڕێژە، نمود لە زوانی هەورامی📒
https://t.me/zimannasi/650 واتارێ کوڵەو پوختە سەرو زانستو واتسازی📒
https://t.me/zimannasi/667 فۆنێتیک📒
https://t.me/zimannasi/674 ئەسپێکتی ڕێزمانی کردار لە زوانی ئینگلیزی و کوردی📕
https://t.me/zimannasi/675 وشەی لێکدراو لە زوانی هەورامی📕
https://t.me/zimannasi/678 دەنگناسی و ڕێزمانی کوردی📕
https://t.me/zimannasi/682 فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی📕
https://t.me/zimannasi/689 ئەلفبێی زوانی کورمانجی لە ڕوانگەی فۆنێتیکیەوە📗
https://t.me/zimannasi/693 زار و زوان📗
https://t.me/zimannasi/694 مۆرفۆلۆجی و سینتەکسی ژمارە لە زوانی هەورامی📗
https://t.me/zimannasi/698 ڕێنوسی کوردی، زوانی کەڵهوڕی📗
https://t.me/zimannasi/702 ئەلفبێ و ڕێزمانی بازنەی باکوری کوردیک📘
https://t.me/zimannasi/709 ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا📘
https://t.me/zimannasi/718 وشەسازی زمانی کوردی📘
https://t.me/zimannasi/724 ڕێزوانی زوانی کەڵهوڕی📘
https://t.me/zimannasi/735 ڕێنوسی سەرەتایی کورمانجی📙
https://t.me/zimannasi/738 ڕێزمانی زوانی کورمانجی📙
https://t.me/zimannasi/739 کاری بیەی - بون لە زوانی هەورامی📙
https://t.me/zimannasi/740 خەتی زوانی کوردیک لە مێژو تا ئەمڕۆوە📙
https://t.me/zimannasi/751 واژەبست در کردی ایلامی📓
https://t.me/zimannasi/761 ستانداردسازی زوان یا ئیمپێریالیزمی زوان📓
https://t.me/zimannasi/766 نەورۆز لەنێو دو بازنەی ڕیتواڵ و ئێتیمۆلۆجی📓
https://t.me/zimannasi/767 زمانی فەرمی بۆ کوردستان📓
https://t.me/zimannasi/768 سینتەکس📔
https://t.me/zimannasi/771 زوانی کوردیک و زوانەکانی ئەم زوانە📔
https://t.me/zimannasi/772 دەنگناسی📔
https://t.me/zimannasi/773 ڕێزمانی زوانی کەڵهوڕی📔
https://t.me/zimannasi/784 تێگەیشتنی فۆنۆلۆجی📒
https://t.me/zimannasi/791 باسێک لەسەر (ی) خستەپاڵ📒
https://t.me/zimannasi/832 ڕێزمانی ئینگلیزی - کوردی📒
https://t.me/zimannasi/836 دوبارەبونەوە و تایبەتمەندی فۆنێتیەکانی کورمانجی📒
https://t.me/zimannasi/838 کۆمەڵەبابەتی زمانناسی کوردی زانستگەی ئامستردام📒
https://t.me/zimannasi/839 شکۆی زمان📕
https://t.me/zimannasi/840 فێرکاری زوانی کوردی📕
https://t.me/zimannasi/849 ڕێزمانی زوانی کوردی سنەیی📕
https://t.me/zimannasi/851 ڕێزمانی زوانی کوردی سەقزی📕
https://t.me/zimannasi/858 ڕێزمانی زوانی کوردی مەهابادی📗
https://t.me/zimannasi/863 یاسایێن دەنگی دکوردیا ژۆریدا📗
https://t.me/zimannasi/867ڕێزمانی زوانی کوردی شوانی📗
https://t.me/zimannasi/869 ڕێنوس، چۆنیەتی نوسینی کوردی📗
📘وەرگرتنی وشە لە زمانی تورکیەوە بۆ زمانی کوردی https://t.me/zimannasi/882
https://t.me/zimannasi/892 ڕازوانو هەورامی📘
📘چەند لایەنێکی واتاسازی https://t.me/zimannasi/904
📘تێگەیشتنی هەڵە لە زمان https://t.me/zimannasi/907
https://t.me/zimannasi/908 زمان
📙مێژوی زمان کوردی https://t.me/zimannasi/910
https://t.me/zimannasi/916 سێمەنتیک📓
https://t.me/zimannasi/917 زوانناسی و زوانکوشی📓
چەنێڵی زمانناسی:
@zimannasi | 181 | 4 | Loading... |
18 📝 پێشانگەی کتێبی ههولێر
✍: د. بێهرووز چەمەنارا
ئهم دڵقه نوێنهری ئهندێشهیهکه. ههمان ئهندێشه که له پشتی پێشانگەی کتێبهکهوهیه و بڕیاردهره.
یهکهم: من خۆم دژی هیچ زوانێک نیم بهڵام، زوانی کوردیم له ههموویان خۆشتر دهوێ. له خۆم دهپرسم هۆکاری ئهوهی زوانی سهرهکیی پێشانگەی «نێودهوڵهتی»ی ههولێر بۆچی «عهرهبییه»؟ ئایا عهرهبی نێودهوڵهتییه و کوردی نییه؟ کێشه چییه زوانی کوردی له ماڵی خۆیشی ڕێزی لێ ناگیرێت؟
دووههم: وشهی «نێودهوڵهتی» بهرابهر به «international» دانراوه. ههموومان
دهزانین نهیشن و نهشناڵ به واتای نهتهوه و نهتهوهیییه و وڵاتان له جێگەی ئاماژهدان به دهوڵهتهکانیان، ئاماژه به نهتهوهکانیان دهدهن، چونکه ئهوه مرۆڤهکانن که ڕۆحی وڵاتهکانن. من هۆکاری کهڵکوهرگرتن له چهمکی «نێودهوڵهتیـ»ـش نازانم.
سێیهم: هێنانی «بۆ» له ڕستهی کوردی له جێگای «لـ»ـی گرێدەری عهرهبی ههڵهیهکی زهقه. ئهمه پێ دهڵێن ناهۆشیاریی زوانی و ئهوهش له ئاستی باڵای دهوڵهتی. ڕستهی کوردی، پێکهاتهی گرێدەری تایبهت به خۆی ههیه و له نیشانهی «ی» کهڵک وهردهگرێت. واته «پێشانگەی نێونهتهوهییی/نێودهوڵهتیی کتێبی ههولێر» لهگهڵ پێکهاتهی ڕێزمانیی کوردی سازگاره، نهک وهرگێڕانی ناهۆشیاریی ڕستهی عهرهبی.
خاڵی کۆتایی: پێشانگەی «نێودهوڵهتی + ی» ههولێر به دوو "ی" دروسته؛ واته «نێودهوڵهتیی ههولێر»، نهک نێودهوڵهتی ههولێر که یهکهمهکهی هیی خودی وشهکه و دووههمهکهی ئامرازی دانەپاڵە. بۆ وێنه «شارەوانی ههولێر» و «شارهوانیی ههولێر» که یهکهمهکهی ئاماژه به خودی شارهدار دهکات و دووههمینهکه ئاماژه به دهزگای شارهوانی دهکات. لهوێش نێودهوڵهتی ههولێر به واتای پێشانگەیهکه که نێو دهزگای دهوڵهت له ههولێر بهڕێوه دهچێت.
هیوادارم ئاوهها کارگهلێک له کوردستان بهردهوام بێ و کوردستان ببێته پێشهنگ و ناوهندی بێ ڕەکابهری کتێب له ڕۆژههڵاتی ناڤین.
💎 @Perrenus | 135 | 0 | Loading... |
19 شاسوار هەرشەمیی
مێژوی ساختە
(هەموو کەمایەتیەکی بچکۆڵە، یان بێ دەوڵەت، جا نەژادیی بێت یان ئایینیی، ڕابردوویەکی مەزن بۆخۆی پێک دێنێت. هاوکاتیش هەوڵ دەدەن، تا ئەو ڕابردووە، بە زانیاری مێژویی پتەو بکەن، بەڵام بە یارمەتی وەرگرتن لە ئەفسانە و چیڕۆک.
تایبەتمەندیی ئەو زانیاریانەش لەوە دایە، کە زۆر نین و باشیش ڕێک نەخراون).
نوسەری سویدیی، یۆران بۆریێ
لە کتێبی: مێژووی ئارامییەکان لە کوردستاندا/ بەشی حەفتەم/ ئاسوریەکان، لاپەرە ٣٠٢ | 202 | 1 | Loading... |
20 بۆ زانینی بابەتی (سایکۆلۆژیای قوڵ و دەروونشیکاری و مێدیتەیشن، ئاستی ئاگایی و پێوانی ئاگایی، شیکردنەوەی نائاگایی).
لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە https://t.me/+W1JxfkBtbuc4ODRi
بەشداری کەناڵ بکەن، دەتوانن سوودمەند بن لە بابەتەکان. | 201 | 0 | Loading... |
21 🎙وتووێژ لەگەڵ دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی، ئەندامی لێژنەی زانستیی کۆنفرانسی نەتەوەیی میرزا ئەحمەد داواشی سەبارەت بە شیعر و بەرهەمەکانی میرزای داواشی
📽https://aparat.com/v/beyCq
#ئاپاراتی توێژینگەی کوردستان ناسی
__
🟠 لینک وبسایت همایش داواشی:
🔗 dawashi.conf.uok.ac.ir
🟠لینک کانال تلگرامی همایش داواشی:
🔗 https://t.me/dawashi_conf_uok_ac_ir
@ksi_uok_ac_ir | 218 | 0 | Loading... |
22 کاتێک باگوان (ئۆشۆ) دەڵێت: فرۆید و یۆنگ و ئادلەر قەشەی مۆدێرن بوون، دژە شۆڕش و دژە گۆڕانکاری بوون.
ئەو ڕاست دەکات، لەبەر ئەوەی زۆرێک لەوانەی ئازار بەدەستی کۆمەڵگەوە دەچێژن، ئازاری گرێ و گرفتە دەروونی و شڵەژانەکان نییە. ((ئەگەر هەشبێت هەر کۆمەڵگە و ژینگەی پەروەردەیی بەرپرسیارە چونکە ئەگەر وانەبێت تاک بۆی وای بەسەر دێت؟))
بەڵکو ئاگایی ئەو تاکە بەرزتر بووە لە تێکڕای ئاگایی کۆمەڵ، یۆنگی مەزن دەنووسێت: ئازاری نیتچە بەهۆی ئاگاییە زۆر بەرزەکەی بوو، ئەو زۆر لە پێش کۆمەڵگاکەی بیری دەکردەوە.
باگوانیش (ئۆشۆ): لە وەڵامی کەسێکدا، هەر وا وەڵامی خاوەن پرسیارەکە دەداتەوە.
کاتێ مرۆڤێکی یاخی، ئاگامەند، کڵپەی ئاگر، بەهۆی هۆشیارییەکەیەوە ناتوانێ لەگەڵ جەهالەت و پیرۆزی و ئەخلاق و کلاواتی کۆمەڵگا و یاسا و پرۆتۆکۆل هەڵبکات، دەروونزانێک چ چارەسەرێکی بۆ پێشنیار دەکات تا لەم ئازارە ڕزگاری بکات؟.
دەروونزان هەوڵدەدات میکانیزمە بەرگرییەکانی ئیگۆ، بەتایبەتی (خۆ گونجاندن) لە چارەخواز بەهێز بکات بۆ ئەوەی خۆی بگونجێنێت!.
بەڵام خۆ گونجاندن لەگەڵ چی؟
لەگەڵ جەهالەت و پیرۆزی و ریا و رووکەشی کۆمەڵگا، دەروونزان لە رێگای خۆگونجاندنەوە ئەو مرۆڤە ئاگامەندە دەکاتەوە بە تاکێکی ڕەشۆک و عەوامی ناو کۆمەڵگەی نەزان و نا هۆشیار.
کە مرۆڤە ئاگامەندەکانت پاشەکشە پێکرد، گۆرانکاری و شۆڕش دژی ناشیرینی و فەیک و کلاوات بەدی نایەت، گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ماف و ئازادی تاکەکەسی و لیبرالی بەدی نایەت.
بۆیە کۆمەڵگە هەر لە ناهۆشیاری خۆیدا بەردەوام بۆگەن دەکات، وەکو کۆمەڵگای کوردستانی. یان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی گشتی.
ئەم بارەش خزمەت بە دوو توێژ دەگەیەنێت، ئەویش توێژی وتە بێژەکانی خوان (مەلان)، لەگەڵ سیاسیە پۆپۆلیستەکان، سیاسییەکانیش هەر کاهین و قەشەی حیزب و ئەنجێنداکانیانن، هەمیشە قازانجی ئەم دوو توێژە لەسەر گەمژەیی کوێری و کەڕی خەڵک بووە.
بۆیە وتەبێژەکانی خوا (مەلا) رقیان لە هۆشیاری و ڕەخنە و لۆژیک و ئەقڵانیەتە، چونکە تاک هۆشیار دەکاتەوە، چەندیش هۆشیار بێتەوە بەرژەوەندی ژنبازی و پارەی مفت و بەلاشی دەکەوێتە مەترسی، رێز و رەزامەندی کۆمەڵایەتی و ئایینی دەکەوێتە مەترسی کە لەسەر پشتی کۆمەڵگەی گێژ کراو بە خیتابی دین و حیزبی بنیادی ناوە.
گۆرجیف وتوویەتی: من پیاوی هاوسۆزی نیم، من گڕی ئاگرم، من پیاوی تێکشکاندن و لە ناو بردنم. مەسیح وتوویەتی: من بۆ ئێوە زۆر ترسناکم، هەموو شتێکی ئێوە لە ناو دەبەم، تەنیا شتێک لە ئێوەدا هەیە لە ناو ناچێت. (مەبەستی هۆشیاری و ئاگاییەکە بووە).
چارەسەری ئۆشۆیی و گۆرجیفی یان بودایی، بۆ مرۆڤی ئاگامەند کە بە دەست ناهۆشیاری و ئایینی ئەوانی تر دەناڵێنێت، هەمان چارەسەری بە گێژ کردنی فرۆید و یۆنگ و ئادلەر و مەدرەسەکانیان نییە.
ئارۆن کوردی | 202 | 1 | Loading... |
23 ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
✍«هێمن»
🆔 @saqqezrudaw | 204 | 1 | Loading... |
24 🎥هگمەتانە کوێنەس؟
🎙سینا کهریمی
🆔 @saqqezrudaw | 241 | 2 | Loading... |
25 🔸مراسم تشیع جنازه بابا شیخ حسینی نویسنده و زبان شناس کورد در سروآباد
🔹«سید باباشیخ حسینی» نویسنده و پژوهشگر حوزه زبان و ادبیات کوردی، که روز جمعه ۲۴ فروردین در بیمارستان کوثر سنندج دارفانی را وداع گفت، پیکرش برای خاک سپاری به زادگاهش سروآباد منتقل و مراسم تشییع جنازه وی انجام شد
📚از جمله کتاب های ماندگار این محقق کورد، «اسما در زبان کردی» و «هامشی بر دانش زبان شناسی» بوده که به منابع مرجع در حوزه زبان شناسی بدل گشه است.
کتاب های «زبان های کوردی و انگلسیی در قاموس اتمولوژی» و «ناو ناوەڕۆک» (وجە تسمیە) هم از این نوسینده آماده چاپ است.
🆔 @saqqezrudaw | 230 | 0 | Loading... |
26 بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد
https://t.me/dr_rehber | 199 | 1 | Loading... |
27 📝 زانیارییەکی کورت لەسەر کۆڵوانە
١ـ کۆڵوانە: چارۆکە، چارەکە؛ کۆتاڵێکە هەر دوو جەمسەری گرێ دەدرێ و لە شان دەکرێت و وەکی کیفی ئەمڕۆی ژنانە هەندێک شتی سووکیشی دەخرێتە تۆییەوە. ئەم شێوەیە تایبەتی ژنانی گەڕاوەیە، بەڵام کچان کۆڵوانە وەکی چارشێوشیان بەسەر شاندا دەدەن و لێواریشی بە گوڵینگەی ئاوریشم دەڕازێننەوە. گوڵینگەی لێواری کۆڵوانە ورد و زەریفە، بنی بە سیمی ڕەنگاوڕەنگ دەبسترێت و دوو گوڵینگەی جەمسەری کۆڵوانە، کە دەکەوێتە سەرشان، قەوین و بە قەیتانی ئاوریشم هەندی ٣٠ س. م. شۆڕ دەبنەوە و لەسەر سینگ لێک گرێ دەدرێن و کۆڵوانەکە بە شانەوە قایم دەکەن.
سەرچاوە: فەرهەنگۆکی خشڵ و پۆشاکی ژنانی موکریان / ماڵپەڕی سەرهێڵی ڤەژینلێکس.
✍: عەبدوڵڵا سەمەدی
٢ـ کۆڵوانە: لە قوماشی جورجێت دروست دەکرێت شێوە لاکێشەیە (۶٩ لە ٩٦ م) دوو لای بەرانبەر یەک، هەریەکە بە ڕیز ٢٧ گولنگی پێوەیە؛ بە کۆڵیدا دەدەن و لایە بە گولنگەکانی بەسەر پشتدا شۆڕ دەبنەوە خوارێ.
📖 سەرچاوە: فەرهەنگی شێخانی / ماڵپەڕی سەرهێڵی ڤەژینلێکس.
✍: عەبدولوەهاب شێخانی
💎 @Perrenus | 211 | 0 | Loading... |
28 📝 زمانناسی چییه؟
✍️: پرۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی
زمانناسی بریتییه له لێكۆڵینهوهی زانستییانهی زمان. ئهگهرچی زانینی زیاتر له زمانێک لهوانهیه یارمهتی خوێندكاری زمانناسی یان زمانناسێک بدات كه باشتر له چهمک و دیاردهكانی زمان تێ بگات، بەڵام زمانناس ناچار نییه زمانێكی دیكه فێر بێت. بهڵكوو زمانناس ههوڵ دهدات كه له زمان، وهكوو دیاردهیهكی كۆمهڵایهتی و مرۆڤی تێ بگات. زمانناسی، بۆ نموونه له وهڵامی ئهم چهشنه پرسیارانه دهگهڕێت: دهنگهكانی زمان چۆن ساز دهبن؟ بۆچی كاتێک قسهكهرێک ئهم دهنگانه به دوای یهكتر دا ڕیز دهكات، یهكێكی تر، واته گوێگرێک، دهتوانێت لهم دهنگانه واتا و مانا چێ بكات؟ ههروهها، بۆچی ئهم سازكردنهی واتا له دهنگ به ههموو گوێگرێک ناكرێت؟ زانینی زمانی زگماكیی مانای چییه؟ ئایا زمانی ههڵه و زمانی ناههڵه ههن؟ ئایا زمانێكی بهربڵاوی وهكوو ئینگلـیسی له زمانێكی سهركوتكراوی وهكوو كوردی، یان زمانی گوندێكی دوورهدهستی ئهفریقایی تهواوتره؟ جیاوازی له نێوان زار و زمان چییه؟ بۆ نموونه، ئایا كوردی زمانه، یان زارە؟ جیاوازیی شێوهقسهكردنی ژن و پیاو چییه؟ ئهم جیاوازییانه چ کاریگەرییەکیان له پێگه و پلـهی كۆمهڵایهتیی ژن و پیاودا ههیه؟ ئهمانه و زۆر پرسیاری تریش بابهتی خوێندنهوه و لێكۆڵینهوهی فێرخوازهكانی زمانناسی و زمانناسانن. جیاوازیی و بهربڵاویی پرسیارگهلێكی یهكجار زۆر سهبارهت به زمان بووهته هۆی ئهمه كه زمانناسی به چهندین لک دابهش بكرێت.
١- زمانناسیی تیۆریک (Theoretical linguistics) (خالیس و بنهڕهتی: زمانهكان چۆن كار دهكهن؟)
٢- زمانناسیی مێژوویییانه (Historical linguistics) (زمانهكان چۆن بوون به ئهمهی كه ئێستە ههن؟)
٣- زمانناسیی كۆمهڵایهتییانه (Sociolinguistics) (پێوندی زمان له گهڵ پێكهاتهكانی تری كۆمهڵایهتی چییه؟)
٤- زمانناسیی دهروونناسییانه (Psycholinguistics) (زمان لهناو مێشکدا چۆن ساز دهبێت و دهكهوێته كاركردن؟)
۵- زمانناسیی پێكگرتن/ كارپێكهرانه (Applied linguistics) (فێربوون و فێركردنی زمان، وهرگێڕان، هتد.)
٦- زمانناسیی كۆمپیوتەری ( Computational linguistics) (به كۆمپیۆتەرهكردنی زمانی مرۆڤ)
جگه لهمانه، هەندێک لكی دیكهش له زمانناسی دهبنهوه. بۆ وێنه هەندێک زمانناس له زمانی ماڵات دهكۆڵنهوه. هەندێكی دیكه خهریكی لێكۆڵینهوه له زمانی كهمهندامانی بیستن و گوتنن. هەندێكیش له كهرهسهكانی تری پێوهندیگرتن، وهک هێما و ئاماژە دهكۆڵنهوه. هیی واش ههیه كه له فهلسهفهی زمان دهكۆڵێتهوه. ههموو ئهو بهشانهش كه تاکوو ئێستە ناویان هاتووه، له خۆیاندا دابهش دهكرێنهوه سهر لكی بچووكتر.
📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی "یاگەی زمانی کوردی"، وتاری "پێشهكییهكی زۆر كورت بۆ زمانناسی".
💎 @Perrenus | 163 | 3 | Loading... |
29 🔺 زوان یان زمان؟
🖌 (https://t.me/BCH_jabehsiah) ب.چ.
زوان، زوبان، زوفان، زوڤان، زهبان، زبان جۆره تۆمارکراوهکانی وشهیهکن که ئاماژه به ئهندامی گۆشتینی نێو دهم که مرۆڤ پێ قسه دهکات دهگوترێ که دواجار به دیاردهی زوان وهکوو ئامرازی پهیوهندیش وتراوه.
براندنشتاین-ماینهۆفێر پێیان وایه ڕهچهڵهکی ئهم وشهیه مادییه و له «هزبان»ـهوه هاتووه له کاتێکدا که ئهم وشهیه له ئێرانیی کۆندا «سزڤانه». وا دیاره ئێرانیی کۆن ئهم وشهیه له مادی وهرگرتووه و له مادی بهرهو ئێرانیی کۆن، گۆڕانێکی ناڕێسایی واته گۆڕانی /هـ/ بۆ /سـ/ ڕووی داوه. براندشتاین-ماینهۆفێر سهرچاوهی ئهو بیرۆکهی خۆیانه ڕوون ناکهنهوه، بهڵام لهبهر ئهوهی که زۆربهی وشه مادییهکان له دهقه سهکایییهکاندا بهجێ ماون، دهبێ لێکۆڵهر بۆ تێگهیشتنی باشتر، ئهو دهقگهله لێکبداتهوه.
به گشتی ڕیسایهکی زوانهوانی ههیه که له سهر ئابووریی زوان دامهزراوه و بریتییه له واکداریی زۆرتر و کپکردنی کهمتر. واته ئهگهر چاو له مێژووی گۆڕانی دهسگای دهنگیی زوانی ئێرانیی کۆن بکهین و له درێژهی گۆڕانی بهرهو زوانگهلی نوێ وهکوو فارسی، کوردی، تاتی و هتد لێ ورد ببینهوه، بۆمان دهردهکهوێت بۆ وێنه ڕادهی کپی له فۆنیمی /پ/ بهرهو /ب/ و له دوای ئهوه بهرهو /و/ نزم بووهتهوه.
بۆ وێنه دهبینین چۆن وشهی «خواپ» له پههڵهویی ساسانی دهبێته «خواب» له فارسیی نوێ و «خاو/خهو» له زوانی کوردیدا.
لێرهدا و له بهستێنی زوانی کوردی، به پێی ڕێسای «لێنیسیۆن» یان نهرم کردنهوهی کپیی واکهکان، گۆڕینی /م/ بۆ /و/ بۆ وێنه له وشهگهلێک وهکوو «چهم، زاما، کهمان» (فارسی: چشم، داماد، کمان) بۆ«چهو، زاوا، کهوان» به تایبهتی له کوردیی خواروودا چاوهڕوانکراوه.
بهڵام گۆڕینی /و/ بۆ /م/ لهبهر دژبهری لهگهڵ ڕێسای گشتیی لێنیسیۆن و نهرمبوونهوهی کپییهکانی زوان، دژهڕێسای زوانی دێته ئهژمار. واته چاوهڕوان ناکرێ پێواژۆی گۆڕین و نهرمبوونهوهی /م/ بۆ /و/ له وهرچهرخانێکی چاوهڕوان نهکراودا، دژی پێواژووی گشتی بگهڕێتهوه. ئهگهر ئهم ههوارته ببێته ڕێسا، ئهو کاته بۆ وێنه له بهستێنی شێوهزاری کوردیی ناوهڕاستدا، دهکرێ «چاو، ههوار و کهوتر» (فارسی: چشم، هموار، کبوتر) بگهڕێنهوه بۆ «چهم، هامار و کهمووتهر» و «چام، ههمار و کهمتر» گۆ بکرێن.
ئهنجامی ئهم بابهته ئهمهیه که گۆڕینی وشهی «زوبان» بۆ «زوان» واته /ب/ بۆ /و/ لهگهڵ ڕێسای گۆڕینی دهنگهکاندا سازگاره بهڵام گۆڕینی «زوان» بۆ «زمان» واته گۆڕینی /و/ بۆ /م/ به پێچهوانهی ڕێسای چاوهڕوانکراوی گۆڕینی دهنگهکان له زوانی کوردیدایه.
دیاره ئهم دیارده واته بهکارهێنانی وشهی «زمان» تهنها له بهستێنی شێوهزاری کوردیی ناوهڕاست و ئهوهش تهنها له سهردهمی مودێڕندا دهبینرێ و بهم جۆره له مێژووی زوانی کوردیدا تۆمار نهکراوه. ئهمه نهک تهنها دژی سروشتی مێژووی دهنگیی کوردیی ناوهڕاسته بهڵکوو لهگهڵ باقی شیوهزارهکانیش سازگار نیه و ههوارتهیهکی نابهجێ و تێکدهره که باشتره بگهڕێتهوه بۆ«زوان» که میراتداری راستهقینهی چهشنه کۆنهکهی خۆیهتی. | 170 | 1 | Loading... |
30 بۆ وێنه دهبینین چۆن وشهی «خواپ» له پههڵهویی ساسانی دهبێته «خواب» له فارسیی نوێ و «خاو/خهو» له زوانی کوردیدا.
لێرهدا و له بهستێنی زوانی کوردی، بهپێی ڕێسای «لێنیسیۆن» یان نهرمکردنهوهی کپیی واکهکان، گۆڕینی /م/ بۆ /و/ بۆ وێنه له وشهگهلێک وهکوو «چهم، زاما، کهمان» (فارسی: چشم، داماد، کمان) بۆ «چهو، زاوا، کهوان» بهتایبهتی له کوردیی خواروودا چاوهڕوانکراوه.
بهڵام گۆڕینی /و/ بۆ /م/ لهبهر دژبهری لهگهڵ ڕێسای گشتیی لێنیسیۆن و نهرمبوونهوهی کپییهکانی زوان، دژهڕێسای زوانی دێته ئهژمار. واته چاوهڕوان ناکرێت پێواژۆی گۆڕین و نهرمبوونهوهی /م/ بۆ /و/ له وهرچهرخانێکی چاوهڕواننهکراودا، دژی پێواژۆی گشتی بگهڕێتهوه. ئهگهر ئهم ههوارته ببێته ڕێسا، ئهو کاته بۆ وێنه له بهستێنی شێوهزاری کوردیی ناوهڕاستدا، دهکرێ «چاو، ههوار و کهوتر» (فارسی: چشم، هموار، کبوتر) بگهڕێنهوه بۆ «چهم، هامار و کهمووتهر» و «چام، ههمار و کهمتر» گۆ بکرێن.
ئهنجامی ئهم بابهته ئهمهیه که گۆڕینی وشهی «زوبان» بۆ «زوان» واته /ب/ بۆ /و/ لهگهڵ ڕێسای گۆڕینی دهنگهکاندا سازگاره، بهڵام گۆڕینی «زوان» بۆ «زمان» واته گۆڕینی /و/ بۆ /م/ بهپێچهوانهی ڕێسای چاوهڕوانکراوی گۆڕینی دهنگهکان له زوانی کوردیدایه.
دیاره ئهم دیارده واته بهکارهێنانی وشهی «زمان» تهنیا له بهستێنی زاری کوردیی ناوهڕاست و ئهوهش تهنیا له سهردهمی مودێڕندا دهبینرێ و بهم جۆره له مێژووی زوانی کوردیدا تۆمار نهکراوه. ئهمه نهک تهنیا دژی سروشتی مێژووی دهنگیی کوردیی ناوهڕاسته، بهڵکوو لهگهڵ باقیی شیوهزارهکانیش سازگار نییه و ههوارتهیهکی نابهجێ و تێکدهره که باشتره بگهڕێتهوه بۆ«زوان» که میراتداری ڕاستهقینهی چهشنه کۆنهکهی خۆیهتی.
💎 @Perrenus
https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk | 140 | 0 | Loading... |
31 زوان، کۆمەڵە دیاردە و پێکهاتەیەکی زنجیرەییە کە لە ڕەوت و ڕەهەندێکی فرەڕەهەندی زانستیەوە، زنجیرەیەکی نەپساوەی زانستی، پێک دەهێنن کە پەیویستە بۆ ناسینی ئاڵقەیەک لەم زنجیرە، شارەزاییمان لە ئاڵقەکانی دیکەی ئەم زنجیرە نەپساوەیە هەبێت و بە گەڕانەوە بۆ هەر کام لە ئاڵقەکان، ئەم زنجیرە نەپساوەیە، بناسین. بەشێکی نەپساوەی ئەم زنجیرە لە ڕەوتی ڕێسا فۆنۆلۆجیەکانی زوانی کوردیک، ڕەوتی ئەڵۆکرۆن و دایەفۆنیە.
ئەڵۆکرۆن Allochronic
ئەم بەشە دەگرێتەوە کە تەیدا، پاش سازبونی فۆن و فۆنێم و واچ دەزگەی فۆنێتیکی هەر زوانێک بۆ بازنەی فۆنۆلۆجی ئەم زوانە، ئەمە لە ئاستی زنجیرەبەستنیان لە بەستێنی وشە و بڕگەیەک، ئاستی سازگەیی و بەرهەمهێنانی فۆنەکە و پڕۆسەی درێژەپێدانی ئاوا و دەنگی فۆنەکە لە بازنەی فۆنێتیکیەوە، دەکێشرێتەوە کە ئەم کێشرانەوەیە لە پرۆسەی فۆنۆلۆجیەوەش، هیچ ئەرکی واچی ناگرێتەوە و واتاگۆڕ نیە و ناتوانێت کە واتای وشەکە، بگۆڕێت و لە ئاستی لێکسیمی و واتایی، واتای بنەڕەتی و فەرهەنگی وشەکە، ناگۆڕێت و لە هەمان دۆخەوە ئەگەر فۆنەکە کورت و بێهێز بکرێتەوە و نزم بکرێتەوە، دوبارە هیچ کار لە واتای وشەکە ناکات و واتاگۆڕ، نیە.
بۆ نمونە ئەلۆفۆنی بێلایەنی [وو، uː] لە نمونەی (لوت lʊt، لووت luːt، قول qʊl، قوول quːl، ڕێنوس reːnʊs، ڕێنووس reːnuːs) و [یی، iː] لە نمونەی (شیر ʃiːr، پیر piːr، شادیی ʃɑːdi ، بژیی bʒiː) و بەرانبەریان لە دۆخی جوتەیی و جوتۆکەی بەرانبەری ڤاوڵی /و، ʊ/ و /ی، i/ دەکەونە ئەم پڕۆسەوە کە هیچ ئەرکێکی واتاگۆڕی نیە و کار لە واتای وشە ناکات. واتە پەیویست ناکات کە هەر کام لە مۆنۆفتۆنگەکان - تەک دەنگەکان بە جوتەپیت، بەکار ببەین. ئەمە بەرانبەری هەمان دۆخە کە بەهۆی دەرکەوتنی ئەم بەشە لە بازنەی کلاسیک و کۆنی ڕێنوسی زوانی کوردی، هەست دەکرێت کە چون فۆن و واچەکە لە بەستێنی وشەیەک دەکێشرێتەوە، ئەمە پەیویستە کە وەکو خۆی درێژ بنوسرێتەوە! سەرەڕای دۆخی کەرەستەناکەرتی و ڕێسا فۆنۆلۆجیەکانی دیکە کە دەبنە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە، کورد و ڕێنوسەکەی بە شێوەیەکی خۆزا و سروشتی، زۆر لە مێژە بە شێوەی ئێکۆیی و ئوتۆماتیکی و خۆزاییەوە، لە وشەی وەکو (پیر، شیر، میر، ژیر) کە لەم دۆخە، ڤاوڵی /ی iː/ لە بازنەی فۆنۆلۆجی خۆی بەرانبەر بە ئاستی فۆنێتیکی خۆی، ئاستێکی کێشراوەیی هەیە و ڤاوڵی /ی/ کۆدی ئاوایی /iː/ هەیە، بەڵام ڕێنوسی کوردی هەر بە یەک /ی/ بەکاری هێناوە، هەمان پێوانەش بۆ دەرکەوەتنی /وو/ هەیه کە هێزێکی لاوازی دەگرێت و هەر بە یەک /و/ بەکاری دەبەین.
دایەفۆن Diaphone
بازنەیەکی دیکەی هاوشێوەی ئەرک و کارایی و چالاکی "ئەلۆکرۆنەوە" لەم دۆخەش، ئەمە جیاوازی فۆنێتیکی لەچاو ئەلۆکرۆن، دەردەکەوێت کە ئەم فۆن و دەنگە دەگرێتەوە کە لە پڕۆسەی فۆنێتیکی، ئەرکی جیاوازی لە سازگەیی و بەرهەمهێنان و فۆنێتیکیەوە، هەیە کەچی لە پڕۆسەی فۆنۆلۆجیەوە، هەمان ئەرک و چالاکی هەیە و ناچێتە، هێز و کارای واچ کە واتای وشە و بڕگەکە، بگۆڕێت و واتاگۆڕ بێت. بۆ نمونە لە زوانی کوردی، ئەمە ئەلۆفۆنی بێلایەنی [وو uː] و [یی iː] دەکەونە، ئەم بەشەوە کە دایەفۆنن و واتای بنەڕەتی و فەرهەنگی وشەکە، ناگۆڕن. بۆ نمونە:
قووت quːt - قوت qʊt
جووت ʤuːt - جوت ʤʊt
بژی bʒi - بژیی bʒiː
شادی ʃɑːdi - شادیی ʃɑːdi
#سابیرژاکاو
سەرچاوە:
فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی کوردی، سابیر ژاکاو، لە ژێر چاپ.
http://zimannasi.blogfa.com/post/21/%d8%a6%db%95%d9%84%db%86%da%a9%d8%b1%db%86%d9%86-%d8%af%d8%a7%db%8c%db%95%d9%81%db%86%d9%86
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi | 71 | 2 | Loading... |
32 لەلایەن خۆم و بەڕێوەبەرانی کۆڕی وانەی کوردی پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانتان لێ دەکەین.جێژنتان پیـــــرۆز بێت. | 149 | 0 | Loading... |
33 لەلایەن خۆم و بەڕێوەبەرانی کۆڕی وانەی کوردی پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانتان لێ لێ دەکەین.جێژنتان پیـــــرۆز بێت. | 2 | 0 | Loading... |
34 زوان، کۆمەڵە دیاردە و پێکهاتەیەکی زنجیرەییە کە لە ڕەوت و ڕەهەندێکی فرەڕەهەندی زانستیەوە، زنجیرەیەکی نەپساوەی زانستی، پێک دەهێنن کە پەیویستە بۆ ناسینی ئاڵقەیەک لەم زنجیرە، شارەزاییمان لە ئاڵقەکانی دیکەی ئەم زنجیرە نەپساوەیە هەبێت و بە گەڕانەوە بۆ هەر کام لە ئاڵقەکان، ئەم زنجیرە نەپساوەیە، بناسین. بەشێکی نەپساوەی ئەم زنجیرە لە ڕەوتی ڕێسا فۆنۆلۆجیەکانی زوانی کوردیک، ڕەوتی ئەڵۆکرۆن و دایەفۆنیە.
ئەڵۆکرۆن Allochronic
ئەم بەشە دەگرێتەوە کە تەیدا، پاش سازبونی فۆن و فۆنێم و واچ دەزگەی فۆنێتیکی هەر زوانێک بۆ بازنەی فۆنۆلۆجی ئەم زوانە، ئەمە لە ئاستی زنجیرەبەستنیان لە بەستێنی وشە و بڕگەیەک، ئاستی سازگەیی و بەرهەمهێنانی فۆنەکە و پڕۆسەی درێژەپێدانی ئاوا و دەنگی فۆنەکە لە بازنەی فۆنێتیکیەوە، دەکێشرێتەوە کە ئەم کێشرانەوەیە لە پرۆسەی فۆنۆلۆجیەوەش، هیچ ئەرکی واچی ناگرێتەوە و واتاگۆڕ نیە و ناتوانێت کە واتای وشەکە، بگۆڕێت و لە ئاستی لێکسیمی و واتایی، واتای بنەڕەتی و فەرهەنگی وشەکە، ناگۆڕێت و لە هەمان دۆخەوە ئەگەر فۆنەکە کورت و بێهێز بکرێتەوە و نزم بکرێتەوە، دوبارە هیچ کار لە واتای وشەکە ناکات و واتاگۆڕ، نیە.
بۆ نمونە ئەلۆفۆنی بێلایەنی [وو، uː] لە نمونەی (لوت lʊt، لووت luːt، قول qʊl، قوول quːl، ڕێنوس reːnʊs، ڕێنووس reːnuːs) و [یی، iː] لە نمونەی (شیر ʃiːr، پیر piːr، شادیی ʃɑːdi ، بژیی bʒiː) و بەرانبەریان لە دۆخی جوتەیی و جوتۆکەی بەرانبەری ڤاوڵی /و، ʊ/ و /ی، i/ دەکەونە ئەم پڕۆسەوە کە هیچ ئەرکێکی واتاگۆڕی نیە و کار لە واتای وشە ناکات. واتە پەیویست ناکات کە هەر کام لە مۆنۆفتۆنگەکان - تەک دەنگەکان بە جوتەپیت، بەکار ببەین. ئەمە بەرانبەری هەمان دۆخە کە بەهۆی دەرکەوتنی ئەم بەشە لە بازنەی کلاسیک و کۆنی ڕێنوسی زوانی کوردی، هەست دەکرێت کە چون فۆن و واچەکە لە بەستێنی وشەیەک دەکێشرێتەوە، ئەمە پەیویستە کە وەکو خۆی درێژ بنوسرێتەوە! سەرەڕای دۆخی کەرەستەناکەرتی و ڕێسا فۆنۆلۆجیەکانی دیکە کە دەبنە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە، کورد و ڕێنوسەکەی بە شێوەیەکی خۆزا و سروشتی، زۆر لە مێژە بە شێوەی ئێکۆیی و ئوتۆماتیکی و خۆزاییەوە، لە وشەی وەکو (پیر، شیر، میر، ژیر) کە لەم دۆخە، ڤاوڵی /ی iː/ لە بازنەی فۆنۆلۆجی خۆی بەرانبەر بە ئاستی فۆنێتیکی خۆی، ئاستێکی کێشراوەیی هەیە و ڤاوڵی /ی/ کۆدی ئاوایی /iː/ هەیە، بەڵام ڕێنوسی کوردی هەر بە یەک /ی/ بەکاری هێناوە، هەمان پێوانەش بۆ دەرکەوەتنی /وو/ هەیه کە هێزێکی لاوازی دەگرێت و هەر بە یەک /و/ بەکاری دەبەین.
دایەفۆن Diaphone
بازنەیەکی دیکەی هاوشێوەی ئەرک و کارایی و چالاکی "ئەلۆکرۆنەوە" لەم دۆخەش، ئەمە جیاوازی فۆنێتیکی لەچاو ئەلۆکرۆن، دەردەکەوێت کە ئەم فۆن و دەنگە دەگرێتەوە کە لە پڕۆسەی فۆنێتیکی، ئەرکی جیاوازی لە سازگەیی و بەرهەمهێنان و فۆنێتیکیەوە، هەیە کەچی لە پڕۆسەی فۆنۆلۆجیەوە، هەمان ئەرک و چالاکی هەیە و ناچێتە، هێز و کارای واچ کە واتای وشە و بڕگەکە، بگۆڕێت و واتاگۆڕ بێت. بۆ نمونە لە زوانی کوردی، ئەمە ئەلۆفۆنی بێلایەنی [وو uː] و [یی iː] دەکەونە، ئەم بەشەوە کە دایەفۆنن و واتای بنەڕەتی و فەرهەنگی وشەکە، ناگۆڕن. بۆ نمونە:
قووت quːt - قوت qʊt
جووت ʤuːt - جوت ʤʊt
بژی bʒi - بژیی bʒiː
شادی ʃɑːdi - شادیی ʃɑːdi
#سابیرژاکاو
سەرچاوە:
فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی کوردی، سابیر ژاکاو، لە ژێر چاپ.
http://zimannasi.blogfa.com/post/21/%d8%a6%db%95%d9%84%db%86%da%a9%d8%b1%db%86%d9%86-%d8%af%d8%a7%db%8c%db%95%d9%81%db%86%d9%86
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi | 84 | 1 | Loading... |
35 📝 زوان یان زمان؟
✍: د. بێهرووز چەمەنارا
زوان، زوبان، زوفان، زوڤان، زهبان، زبان جۆره تۆمارکراوهکانی وشهیهکن که ئاماژه به ئهندامی گۆشتینی نێو دهم که مرۆڤ پێ قسه دهکات دهوترێت که دواجار به دیاردهی زوان وهکوو ئامرازی پهیوهندیش وتراوه.
براندنشتاین - ماینهۆفێر پێیان وایه ڕهچهڵهکی ئهم وشهیه مادییه و له «هزبانـ»ـهوه هاتووه، له کاتێکدا که ئهم وشهیه له ئێرانیی کۆندا «سزڤانه». وا دیاره ئێرانیی کۆن ئهم وشهیه له مادی وهرگرتووه و له مادی بهرهو ئێرانیی کۆن، گۆڕانێکی ناڕێسایی واته گۆڕانی /هـ/ بۆ /سـ/ ڕووی داوه. براندشتاین - ماینهۆفێر سهرچاوهی ئهو بیرۆکهی خۆیانه ڕوون ناکهنهوه، بهڵام لهبهر ئهوهی که زۆربهی وشه مادییهکان له دهقه سهکایییهکاندا بهجێ ماون، دهبێ لێکۆڵهر بۆ تێگهیشتنی باشتر، ئهو دهقگهله لێک بداتهوه.
بهگشتی ڕیسایهکی زوانهوانی ههیه که له سهر ئابووریی زوان دامهزراوه و بریتییه له واکداریی زۆرتر و کپکردنی کهمتر. واته ئهگهر چاو له مێژووی گۆڕانی دهزگای دهنگیی زوانی ئێرانیی کۆن بکهین و له درێژهی گۆڕانی بهرهو زوانگهلی نوێ وهکوو فارسی، کوردی، تاتی و هتد لێ ورد ببینهوه، بۆمان دهردهکهوێت بۆ وێنه ڕادهی کپی له فۆنیمی /پ/ بهرهو /ب/ و له دوای ئهوه بهرهو /و/ نزم بووهتهوه.
بۆ وێنه دهبینین چۆن وشهی «خواپ» له پههڵهویی ساسانی دهبێته «خواب» له فارسیی نوێ و «خاو/خهو» له زوانی کوردیدا.
لێرهدا و له بهستێنی زوانی کوردی، بهپێی ڕێسای «لێنیسیۆن» یان نهرمکردنهوهی کپیی واکهکان، گۆڕینی /م/ بۆ /و/ بۆ وێنه له وشهگهلێک وهکوو «چهم، زاما، کهمان» (فارسی: چشم، داماد، کمان) بۆ «چهو، زاوا، کهوان» بهتایبهتی له کوردیی خواروودا چاوهڕوانکراوه.
بهڵام گۆڕینی /و/ بۆ /م/ لهبهر دژبهری لهگهڵ ڕێسای گشتیی لێنیسیۆن و نهرمبوونهوهی کپییهکانی زوان، دژهڕێسای زوانی دێته ئهژمار. واته چاوهڕوان ناکرێت پێواژۆی گۆڕین و نهرمبوونهوهی /م/ بۆ /و/ له وهرچهرخانێکی چاوهڕواننهکراودا، دژی پێواژۆی گشتی بگهڕێتهوه. ئهگهر ئهم ههوارته ببێته ڕێسا، ئهو کاته بۆ وێنه له بهستێنی شێوهزاری کوردیی ناوهڕاستدا، دهکرێ «چاو، ههوار و کهوتر» (فارسی: چشم، هموار، کبوتر) بگهڕێنهوه بۆ «چهم، هامار و کهمووتهر» و «چام، ههمار و کهمتر» گۆ بکرێن.
ئهنجامی ئهم بابهته ئهمهیه که گۆڕینی وشهی «زوبان» بۆ «زوان» واته /ب/ بۆ /و/ لهگهڵ ڕێسای گۆڕینی دهنگهکاندا سازگاره، بهڵام گۆڕینی «زوان» بۆ «زمان» واته گۆڕینی /و/ بۆ /م/ بهپێچهوانهی ڕێسای چاوهڕوانکراوی گۆڕینی دهنگهکان له زوانی کوردیدایه.
دیاره ئهم دیارده واته بهکارهێنانی وشهی «زمان» تهنیا له بهستێنی زاری کوردیی ناوهڕاست و ئهوهش تهنیا له سهردهمی مودێڕندا دهبینرێ و بهم جۆره له مێژووی زوانی کوردیدا تۆمار نهکراوه. ئهمه نهک تهنیا دژی سروشتی مێژووی دهنگیی کوردیی ناوهڕاسته، بهڵکوو لهگهڵ باقیی شیوهزارهکانیش سازگار نییه و ههوارتهیهکی نابهجێ و تێکدهره که باشتره بگهڕێتهوه بۆ«زوان» که میراتداری ڕاستهقینهی چهشنه کۆنهکهی خۆیهتی.
💎 @Perrenus | 128 | 1 | Loading... |
36 Media files | 170 | 1 | Loading... |
37 هەی سێزدە!
وشەی سێزدە، هەروەک ژمارەی (13، سێزدە) لە فەرهەنگی کوردیی و زۆر فەرهەنگ و زمانی دیش، واتای شوم و بەد دەگەیەنێت. لە کوردیی، بە کەسێکی بەدکار دەگوترێت: هەی سێزدە!
بۆ ئەوەی لەمە تێبگەین کە بنەڕەتی بەدیی سێزدە لە چییەوە هاتووە، دەبێت لە مێژووی ڕیزبەندی پیتەکان لە زمانی کۆنینەی ئارامیی بگەین. تا کارەکە ئاسان بکەم، دەڵێم کە پیتە عارەبییەکان، کە ئێمە و چەندان گەلانی دی، بە کەمێ گونجاندن و دەستکاریی، کردوومانەتە بنەچەی ڕێنووسی زمانەکانمان، لە ئارامییەوە هاتووە.
کەواتە ڕێزبەندی پیتەکانیش لە عارەبیی، هەر لە ئارامیی خواستراونەتەوە.
یان:-
١- ڕیزبەستنی ئەلفەبێتی زمانی عارەبیی، تا لاسایی کردنەوەی زمانە هاوچەرخەکانیش، هەر بەو شێوەیە مابووەوە، کە لەسەرەتادا بۆ ڕیزبەندی پیتەکانی زمانی ئارامیی بەکارهاتووە. واتا (أبجد، هوز، حطي، کلمن، سعفص، کلمن، قرشت، ثخذ، ضظغ). لە فێرگە ئایینیەکانی ئایین، هێشتا ئەو ڕیزبەندیە فێری فێرخوازان دەکرێت.
٢- لە زمانی سریانیی لە ئارامیی وەپاشکەوتوو، هەر پیتێک و توانایەکی ژمارەیی پێدراوە، کە لەکۆندا، وەک کۆدی ژمارەیی ئەم سەردەمە، بەکارهێندراوە. دەبینین کە لە زمانی عارەبییشدا، تا ئەمڕۆ، هەمان شێوە، بەبێ دەستکاری ماوەتەوە و کاری پێدەکرێت.
بەگوێرەی ئەو ڕیزبەندیەی کە لە سەرەوە، بۆ پیتەکان دامانناوە، نۆ پیتی یەکەم، ژمارەکانی خانەی دەیانیان بۆ داندراوە. وەک: آ=١. ب=٢. ج=٣. د=٤. ھ=٥ و تاد. نۆ پیتی دووەمیش، ژمارەکانی خانەی سەدانیان بۆ داندراوە. وەک: ي=١٠. ک=٢٠. ل=٣٠ و تاد. نۆ پیتی دواییش، ژمارەکانی خانەی هەزارانیان بۆ داندراوە. وەک: ق=١٠٠. ر-٢٠٠. ش-٣٠٠. تا غ=١٠٠٠.
شاعیرانی کلاسیکی کورد، لە دیاری کردنی ڕووداوە مێژوییەکاندا، سودێکی زۆریان لەو پیتە کۆدانەی سەرەوە وەرگرتووە و مێژوی زۆر ڕووداوی گشتیی و تایبەتییان، بە تۆمارکراوی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە.
هەر لەسەر ئەم پیتە کۆد و ژمارانە، سەرنجتان بۆ بابەتێکی سەرنجڕاکێش ڕادەکێشم. ئەمڕۆ ژمارە ١٣ لای زوربەی گەلانی دنیا، بە ئایین و فەرهەنگ و زمانی لێکجیاجیاوە، وەک ژمارەیەکی بەد و خراپەهێن سەیری دەکرێت. دەربڕینی (هەی سێزدە!) لە زمانی کوردیی، وەک توک لێکردن وایە. زۆر هۆکار بۆ ئەم بە بەد وەرگرتنەی ژمارە ١٣ و ڕۆژی ١٣ی مانگ تاوتوێ کراون.
ئەوەی سەرنجی زۆر کەسی ڕانەکێشاوە، ژمارە ١٣ بە گوێرەی توانای ژمارەیی پیتەکانی هەردوو زمانی سریانیی و عارەبیی، واتای (یەکشەم) دەگەیێنێت، کە لای سریانییە مەسیحییەکان، ئەو ڕۆژە، ڕۆژی خودایە و خەڵکی دەبێت دەست لە کارەکانیان هەڵبگرن و ڕوو لە کلێساکان بکەن بۆ بەشداری لە سریمۆنیاکانی خوداپەرستی. تەنانەت، لە ئەوڕوپاش، تا درەنگانێکی سەدەی بیست، لە کۆمەڵگا بچوکەکاندا، کارکردن لە ڕۆژانی یەکشەمدا، ناباو، یان بە کارێکی بەد داندراوە.
یەکشەم، کە بە سریانیی و عارەبیی، پێیدەگوترێت (أحد)، توانا ژمارەییەکەی سێ پیتەکانی بریتین لە: أ=١. ح=٨. د=٤. هەرسێکیشیان بەسەر یەکەوە، واتا ١+٨+٤=١٣، دەبێتە هەمان ژمارە سێزدە. لەمەشدا بەد بوونی ژمارە سێزدە، لە سریانیی و بە چاولێکەری، لە عارەبییشدا، هەر ئاماژەیە بۆ بەد بوونی کار لە یەکشەمدا.
بە گومانی هەرە زۆر، لە سەردەمەکانی شەڕی دوو سەدەی خاچپەرستان و بوونی ئەوروپیان لە کەنارەکانی شام و لەوێش بە تێکەڵبوونیان لەگەڵ مەسیحیانی ناوچەکە، هەمان دابونەریتی بەدیی و خراپی ژمارە سێزدە بەناویاندا بڵاوبۆتەوە.
لای سویدیان و چەندان گەلی دی، کاتێک کە ڕۆژی سێزدەی مانگ، بکەوێتە ڕۆژێکی هەینیشەوە، کە لەلای بەرامبەرەکەی خاچپەرستان، ڕۆژی خواپەرستیی بووە، ئەوا خۆیان لە زۆر کاری گرنگ دەپارێزن، نەوەک تووشی کێشە و بەڵا ببن.
پوختەی ئەم بابەتەم لە کتێبی:-
(مێژووی ئارامییەکان لە کوردستاندا) چاپی دەزگای جەمال عیرفان هەیە. | 158 | 3 | Loading... |
38 شاسوار هەرشمی:
کاتێک کە ئەرمەنەکان دێنە ناو جەرگەی کوردستانەوە
ساڵی ٨٧پ.ز، میتریداتی دووەمی پاشای پارتە ئەشکانیەکان مرد. لەسەر چۆنیەتی جێگرتنەوەی، ئاژاوەیەکی گەورە لە ناو بنەماڵەی دەستەڵاتدار بەرپا بوو. ئەمە هەلێکی باشی، بە پاشای هەرە بەناوبانگی ئەرمەنستان، واتا تیگرانی دووەم (٩٥-٥٥پ.ز) دا، تا سوود لەم بۆشاییەی دەستەڵات وەربگرێت و کەوشەنی دەوڵەتەکەی، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فراوان بکات. ئەو زوو، دەستی بەسەر پۆنتوس، لە کەناری دەریای ڕەشدا داگرتبوو.
تیگران، ساڵی ٨٧پ.ز، بە سوپاکەیەوە، بەرەو باشور داکشا. سەرەتا ناوچەکانی مادی گەورە و بچوکی گرت، تا گەیشتە پایتەختی جارانی ماد، واتا شاری ئاکباتانا، یان هەمەدان. ئینجا بەبێ بوونی لەمپەر و بەرگریی، لەوێوە ڕووی کردە خواروی ڕۆژئاوا و ناوچەی کوردۆنی داگیرکرد. ئەمجارە ڕووی کردە ناوچەی ئەدیابنە (ئوربێلا، هەولێر). ئینجا بەرەو شنگال، نسێبین و ڕوها هات و دەستی بەسەر داگرتن. میری سلوکیا، کە دوا دەستەڵاتی گرێکەکانی سەردەمی ئەسکەندەری گەورە بوو لە ناوچەکە، هیچ چارەیەکی نەما، جگە لە بانگهێشتنی تیگران نەبێت، بۆ ئەنتاکیە، تا تاجی پاشایەتی سلوکیای لەسەر بنێت. ئەو ساڵی ٨٣پ.ز، چووە ئەنتاکیا و تاجی سلوکیای لەسەرنا. لەوێشەوە تا باکوری ئیسرائیل چوو.
تیگران، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، بووە خاوەنی کەوشەنێکی یەکجار پان و بەرین، کە نەک هەرگیز خەونی پێوە نەبینیبوو، بەڵکو لە چۆنیەتی پارسەنگ ڕاگرتنی ناکۆکیی و کێشەکانی فەرمانڕەوایەتی هەموو ئەم ناوچانەش نەگەیشتبوو.
ئەمە چۆن هاتە پێش؟
لەسەردەمی جیهانگیریی تیگراندا، لە کەوشەنی پارتە ئەشکانیەکان، کە دوا دەستەڵاتی ناوچەکە بوون، هێشتا زمانێکی لە زمانی میدی بەجێماویان بۆ کاروباری دەوڵەتداریی بەکاردەهێنا و دواتر هەردوو زارەکانی کرمانجی سەرو و خوارو و چەند زمان و زاری دی لێ وەپاشکەوت. لەو سەردەمە تاریکەدا، چەند خۆ بە پاشازانێک، هاوکات و دژ بەیەک، فەرمانڕەواییان دەکرد. ئەوان لەبەر خەریک بوونیان بە ململانێی یەکدیی، هەموویان دانیان بە دەستەڵاتی تیگران نا.
هاوکات، کۆماری ڕۆمانەکانیش، کە فەرمانڕەوای ئاسیای بچووک بوون، تووشی کێشەی ڕاپەڕینی کۆیلان ببوو، بە ڕابەرایەتی سپارتاکۆس، بۆیە مەیدانەکەی بە چۆلی هێشتبووەوە و نەیدەپرژایە سەر ڕێگری کردن لە تیگران، یان هەر جەربەزەیەکی دی.
تیگران، لە خۆشی سەرکەوتنەکانی، بڕیاری دا تا نەگەڕێتەوە ئەرمەنستان، بۆیە لە میافارقینی نزیک شاری ئامەد (دیاربەکر)، شارێکی گەورەی، لەسەر شێوەی شارە هێلینییەکانی گرێکیی دروست کرد و ناوی لێنا تیگرانۆگراد و کردیە پایتەختی خۆی.
ئەو، جگە لەو دەیان هەزار ئەرمەنیانەی کە لە ئەرمەنستانەوە هێنانی، ژمارەیەکی زۆر یۆنە گرێکەکانی ناوچەکانی ئەنتاکیە و ئیزمیریشی هێنا و لەو شارەی نیشتەجێ کردن.
ئیمپراتۆریەتەکەی ئەرمەنیان زۆر نەژیا. هێزی ڕۆمانەکان لە ساڵی ٦٩پ.ز، واتا تەنیا دوو ساڵ دوای تێکشکاندنی ڕاپەڕینی سپارتاکۆس، شاری تیگرانۆگرادیان گرت. بەشێکی هەرە زۆری ئەرمەنەکان، نەگەڕانەوە وڵاتی خۆیان و پەنایان بۆ ناوچیاکان برد و تا شەڕی یەکەمی جیهانیش، لەگەڵ کوردان ژیان و مانەوە.
ئەم سەردەمە کورتەی جەربەزەییەکانی تیگران و بڵاوەپێکردنی ئەرمەنییان بەرەو باشور و ڕۆژئاوا، دواتر و لە سەردەمی بوژانەوەی بیری نەتەوەیی، لای نەتەوەپەرستانی ئەرمەنیی، ناوی لێندرا سەردەمی زێڕینی ئەرمەنستان. هەروەک سنور و کەوشەن و شوێن پێ و سەرەسمی ئەسپی تیگران، لای ئەوان، بەتایبەت ئەو ئەرمەنییانەی لە ئەکسیل و ئاوارەیی دەژین، بۆتە ئەرمەنستانی گەورە و لە نەخشە خەیاڵیەکاندا، کەوشەنەکانی کێشراوە و زۆرجاریش داوای دەکەنەوە. (لاپەڕە ٤٣).
لە کتێبی:
(مێژوی ئارامییەکان لە کوردستاندا)
لە (دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان) سلێمانی دەست دەکەوێت. | 191 | 1 | Loading... |
39 بەڕەزا (باڕێزە، گیالاڤە)
ئەگەر ئێمەی کورد وەک گەلانی دراوسێ کۆنەقامووسی نووسراومان ناگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی زوو تا خۆمانی پێ گیڤ بکەین، بەڵام شوێنەناوی گوندەکانی کوردەواری مێژووییان بە قووڵایی ڕەگی دار بەڕووەکانی زاگرۆسە و لە کۆنەقامووسی هاوسێکان کۆنترن:
ــ هانەبەڕەزا: کانیاوێکە لە پشتی عەواڵانی هەورامان بەرەو دیوی دەگاکانی بنۆڵ و باراماوا
ــ کۆڵانی بەڕەزاکە: شیو و یاڵێکە نزیک لووتکەی شاخی کوڕەکاژاو لە شارباژێڕ
ــ بەردی بەڕەزا: شاخێکە لە پشتی دێیەکانی کێلو و مەسۆ لای پێنجوێن
ــ شاخەبەڕەزا: شاخێکە لە پشتی ئاوایی بەردەبەلی بناری سوورێن
ــ بەڕۆژی باڕێزە: بەشێ لە لەوەڕگاکانی نێوان گوندەکانی سیسێر و نستان و کانیەڕەش لای شارۆچکەی ڕەبەت
ــ قەڵا بەڕەزان: قەڵا و چیایەک لە گوندی ئاڵکەڵووی سەقز
مامۆستا بێسارانی (950ـ1050 کۆچی) وەک یەکەم شاعیری کورد چەند جار ناوی بەڕەزای لە شێعرەکانیدا هێناوە:
بەڕەزایێو هەن نە سای کەمەردا
پەخشەن پەڕ کەردەن بەسەراندەردا...
بەر مەیۆ نە پای بەرزە مەغاران
شەماڵ مەشانۆش چوون زوڵف یاران
شێوەی بەڕەزا ها بەو زوڵفەوە
بەو زنجیرەی زوڵف دەس توڵفەوە
باڕێزە لە کۆنەوە وەک ناوی کچانەی کوردی دانراوە. بەڕەزا و بەڕەزە هەم بۆ کوڕان و کچان بەکار براوە. بۆ نموونە لە هەقایەتی کۆنی (وەنەوش و بەڕەزا) کوڕی پاشای ئەردەوێڵ ناوی بەڕەزا بووە کە هاتووەتە کوردستان و عاشقی کچێکی کورد بووە بە ناوی وەنەوش...
[میرزا شەفیع کولیایی ئەم بەیتە کوردییەی بە شێعر هۆنیوەتەوە لەسەر هەمان تەخت و فەردی کۆن.]
لەسەر پاشناو و نازناوی بەڕەزا چەند وردەسەرنج هەیە، وا باشە لێرە بنووسرێن:
۱ـ یەکێ لە شاعیرانی لەکی هاوسەردەمی ئەڵماس خانی کەنوولەیی و میرزا شەفیعی کولیایی ناوی عەلی بەگ ڕەزا و نازناوی شێعریی (بەڕەزا لەک) بووە. شێعری ناسراوی (زڵێخام ئاڵا، زڵێخام ئاڵا / بە تەڕی نەرگس نازداری ئاڵا) دانراوی ئەوە. [سرود بادیە: لاپەڕە ۱٤۲ـ۱٤٤]
۲ـ بەڕێز کاک ماجد ئیمام ـ توێژەر لە بواری دەستنووسی کوردی ـ لەو ڕۆژانە لە پەڕەی Fb خۆی وێنەی پەراوێزی دەستنووسی مامۆستایەکی مزگەوتێکی ناوشاری سەقزی دانابوو. باسی پەراوێزەکە قەرزی دوو کەس بوو کە مامۆستا یاداشتی کردووە: مصطفی ابن برزا بگ صد قران دادە معروف سلیم آقا... . بەپێی ئەنجامەی دەستنووسەکە ئەم یاداشتە هی دەوری ۱۵۰ ساڵ لەمەو پێشە. لێرە موستەفا کوڕی بەڕەزا بەگ نووسراوە. واتا وەک ناوی پیاوانە هاتووە.
۳ـ لە پەڕەی Fb (عەشیرەتی بێسەری) نیشتەجێی شارەزوور و سلێمانی، ژیاننامەی سەرۆکی پێشووی ئەو عەشیرەتە نووسرابوو: حاجی فارسی عەزیزی بەڕەزا بێسەری
بەڕەزا تەنیا ئامیانی شێعری نەبووە بۆ شاعیرانی هەورامان و یارسان. لای شاعیرانی دیکەش هەوێنی پرچی شۆڕ و بۆنی خۆشی یار دانراوە:
ــ وەک دوڕ و یاقووت نەقشە دەندان و لەبی ئاڵی
هەر وەک بەڕەزا پەخشە ئەگریجە لەسەر خاڵی
(نالی)
ــ بەڕەزا و چنوور کاوان ئەکەن فەرش
عەتری یاسەمەن دای لە قولەی عەرش
(قانع)
ــ نەفسی چەڵەک بە هەڵپەیە هەر تا لە خوانی خۆڵ
دڵ هەرچێ هەوڵی هەوڵی هەبێ، باوڕت نەبێ
ڕێبواری سەختەوانی کەڵەی سەڵتی پێ ئەوێ
تۆی مێرگەوانی شل بەڕەزا کەی گیات ئەبێ
(ئەحمەد موفتیزادە)
ــ پێش ئەوەی گزنگی هەتاو ترۆپکی چیا بنگێوێ
پێش ئەوەی شنەی بەیان بسکی بەڕەزا ببزێوێ ـ ۱
کەی گەزۆ شیرن وەکوو دەمی بوو
کەنگێ بەڕەزا وەک پەرچەمی بوو ـ ۲
(هێمن)
بەڕەزا لە گۆرانی و پەند و قسەی نەستەقی کوردی:
ــ بەڕەزا جە کۆ وەنەوشە جە باخ
سوورەهەراڵە و شمڵی بەدەماخ
ــ باڕێزە شین بوو بە شاخانەوە
با گولە بمرێت بە داخانەوە
ــ کەویار ئەی کەویار، کەویارەی خۆمی
بەڕەزای شاخان، کەنێرەی چۆمی
ــ بەڕەزام پیر بوو بە کەژانەوە
بە مەیلۆ و بێشکەی ئامە گیانەوە
ــ بەڕەزای زاخە، لەیلی
وەفر ئێڵاخە، لەیلی
ــ کەڵ بۆ ڕاوان، بەڕەزا بۆ سەختەوان
ــ ئی لای ماڵمان کانی بەڕەزا
ئەو لای ماڵمان کانی بەڕەزا
دەم نامە ناوی دۊ دگانم ڕزا
بەڕەزا شوێنی لە ماهـ و زەرد و هەڵەمووتی دوندی چیا و بەرزایی شاخەکانە. هەر بۆیە لە کۆنەوە تەنیا سەختەوان (زەردەوان) توانیویە بە ئاسانی بگاتە بەڕەزا. لەو شوێنانە هەندێ جار بەهاران خەڵک لەبەر کەندنی بەڕەزا هەڵەدێرن و تووشی شکیان و پسیان دەبن.
ئەگەر لەسەر تاریفی بەڕەزا لای گەورەکانی کورد بڕۆین، دەبێ سەختەوان و شاخەوانەکان پەل بکێشن بۆ گشت بنچکە بەڕەزایەک. چونکا زیاتر بە ڕووکاری بەرد و سەخت و هەڵەمووتەکانەوە دەڕوێ.
بەڕەزای بەرزان، بەڕەزای بەرزان / بەڕەزای تاتای ڕووی تاشە بەرزان.
(خاڵۆی کۆماسی)
بەڕەزا لە باکووری کوردستان ـ چیاکانی جۆلەمێرگ ـ بە گیالاڤە دەناسرێ. لەوێ وەک ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات ناسراو نییە. دیارە لەوێ گیای دیکە هاوشانی بەڕەزا هەیە و بووەتە هەوێنی شێعر و حەیران و بەیت، یانێ: ئالۆ، بیزا، سیابۆ و هەڵز.
[بەشی یەکەم]
✍ ئیرەج مورادی
@dastnoosxane
@irajmoradi | 119 | 0 | Loading... |
شاسوارهەرەشمی
خوا خێری پیرێژنەکەی شانەدەر بنووست!
زۆر جاری دیش هەر لەم دیوارەوە، ئاماژەم بەوە کردووە، کە هێشتا خەڵکێکی زۆر هەن، مێژوو و حیکایەت و چیرۆک و ئەفسانە و بابەتە تیۆلۆژی و ئیلاهیەکانی ناو کتێبە ئاینیەکان، لەگەڵ بابەتە زانستییە هاوچەرخەکانی لێکۆڵینەوەی جینات و دی، ئێن، ئای، هەمووان تێکهەڵدەشێلن و بە مێژووی خالیس و پووختە بەچاومانی دادەدەنەوە.
ڕەنگە بەشێکی ئەوە، بۆ ئەمە بگەڕێتەوە، کە هەندێک لەو قەڵەم بەدەستانە، هێشتا ناتوانن میتۆدی زانستیی نووسینەوەی مێژوو، لە بابەتەکانی دی، کە لە سەرەوە ناومان هێناون، جیابکەنەوە، بۆیە هەر خۆیان بە ڕاست دەزانن و کاریان بە قسەی نەزانی وەک ئێمەوە نیە.
هۆیەکی دی، هەست بە کەمیی و کەمبایەخی خۆ کردنە، بەهۆی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ و دواکەوتن لەو کاروانە گرنگەی، کە مرۆڤایەتی هاوچەرخ پێیدا تێدەپەڕێت. بۆیە هەڵپەیانە تا ئەو مێژووە بە هەرچیەک بئاخنن، کە دەکەوێتە بەردەستیانەوە. بە پوختی، هەمان ئەو شتەی کە زووتر و لێرە، لەژێر ناوی (مێژووی ساختە) دامنابوو:
(هەموو کەمایەتیەکی بچکۆڵە، یان بێ دەوڵەت، جا نەژادیی بێت یان ئایینیی، ڕابردوویەکی مەزن بۆخۆی پێک دێنێت. هاوکاتیش هەوڵ دەدەن، تا ئەو ڕابردووە، بە زانیاری مێژویی پتەو بکەن، بەڵام بە یارمەتی وەرگرتن لە ئەفسانە و چیڕۆک…).
هەندێک ڕاستیی:
هەرچیەک لەو کوردستانە ڕوویدابێت، بە دڵنیایی، بەشێکە لە مێژووی ئێمە. جا خوای دەکرد، مێژووی لەمرۆڤچووەکانی نیاندەرتالی ئەشکەوتی شانەدەر بێت، یان میرنشینەکانی ئاق قۆینلوو و قەرە قۆینلوو و ئەتابەگەکانی سەلجوقیی، بە سوڵتان مزەفەریشەوە، خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، بەشێکن لە مێژووی ئێمە. لەو ڕوانگەیەوە، خاتوونەکەی شانەدەر مایەی شانازیمانە، بێ ئەوەی پێویستمان بەوە بێت، پێداگریی لەسەر کوردبوونی بکەین.
کوردبوون، پەیوەندی بە کاری پشکنینی جینات و دی،ئێن،ئەیەوە نیە و دوور و نزیکیش، ناچێتەوە سەر خوێنپاکیی. کورد بوون بریتییە لە زمان، دیسان زمان و ئینجا دابونەریت و هاوهەستیی و نەریتی پۆشین و خواردن درووستکردن و کۆمەڵێک وردەکاری دی هاوشێوە.
مێژووی کورد، بریتییە لە مێژوویەکی بچووکی ئەتنیی و ڕەگەزیی، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە نووسینەوەی مێژوویەکی (نیشتیمانیی) هەیە، کە هەموو جۆر و توخم و ڕەگەزەکانی ناو سنوری وڵاتەکەمان تێیدا جێیان ببێتەوە.
👍 1👎 1
Repost from آژانس خبری-تحلیلی سقزرووداو
Photo unavailableShow in Telegram
🔸ڕوخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە ٧۵ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان ژیاوە
🔹ئێسکی ژنێکی نیاندەرتاڵ ناسراو بە «شانەدەر زێدZ» کە 75هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە هەولێر-باشوری کوردستان دۆزرایەوە.
- کەللـەسەرەکە لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانیا لە 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە، ناویان لێناوە شانەدەرZ. ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکە لە 2015 دەستیان بە گەڕان کردەوە.
ـ لەسەر ئەم ئێسکە 75هەزار ساڵەی شانەدەر Z بڕیارە بەڵگەفیلمێک بەناوی “نهێنییەکانی نیاندەرتاڵەکان - Secrets of the Neanderthals” بڵاوبکرێتەوە.
- ئێسکوپروسکە دۆزراوەکە بریتیبووە لە پەراسوو، شان، پشتەسەر، ددان، بڕبڕە، شەویلاگ و دەستی راست. کارکردن لەسەر پێکەوەبەستنەوەی پارچەکان نزیکەی یەک ساڵی پێویست بووە؛ چونکە ئێسکەکان زۆر نەرم ببوون و پێویستیان بەوە بووە پتەو بکرێنەوە.
▫️استخوان های یک زن نئاندرتال معروف به شانەدەر Z که 75000 سال پیش می زیسته در غار شانەدەر هولیر پیدا شده است.
- این جمجمه توسط یک تیم باستان شناسی بریتانیایی در سال 2018 در اقلیم کوردستان کشف شد. bbc
🆔 @saqqezrudaw
Repost from آژانس خبری-تحلیلی سقزرووداو
02:00
Video unavailableShow in Telegram
🔸پەندی پێشینیان لە شاکارەکانی سێ گەورەپیاوی کورد؛
🎙خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا غەفووری دەباغی (شاعیر) ، کاکە عەلی عابدی و خوالێخۆشبوو مامۆستا قالەمەڕە.
🆔 @saqqezrudaw
Repost from دەنگەپەڕتووک
Photo unavailableShow in Telegram
وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرە گەورەکانی کورد زمان. لە ساڵی 1844 لە مهاباد لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری ...
( بەشێک لە هۆنراوەکانی وەفایی )
نووسینی : وەفایی
خوێندنەوەی و کاری دەنگ: هەژار حەسەن زادە
@avindaripartok
👍 2
Repost from Perrenûs
Photo unavailableShow in Telegram
📝 گەل واتای چییە؟
وشەكە لە زمانى ئینگلیزیدا هەر بەسادەیى بە واتاى خەڵك (people)ـە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كە وشەى خەڵک هەر لە خۆیدا دابەش بووە. بەڵام لەوەش ڕادیكاڵتر، دەتوانین بڵێین بەگوێرەى زمانى كوردى، زاراوەى (people) لە خۆیدا (poly)یە. خەڵک نە قەومە و نە ئوممەت، نە ڕەشەخەڵكە و نە جەماوەرێكى یەكڕەنگ، بەڵکوو گەلە. گەل زاراوە سیاسییەكەى وشەى “خەڵکـ”ـە. خەڵكێک تەنیا بەو جۆرە دەبن بە “نەتەوە”، كە “گەل” بن. وشەى “گەلـ”ـیش لە خۆیدا زاراوەیەكى سەربەخۆ نییە، پتر پێشگر، یان پاشگرێكە بۆ وشەى دیكە كە دەیكات بە كۆ وەک: گەلەگورگ، سەگگەل و ... بەڵام هاوكات وەک ئاوەڵناوێكى سەربەخۆش بەكار دەهێنرێت: گەلێک جوان.
📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "فرە".
✍: هاوار محەممەد
💎 @Perrenus
Repost from Perrenûs
Photo unavailableShow in Telegram
📝 گەل واتای چییە؟
وشەكە لە زمانى ئینگلیزیدا هەر بەسادەیى بە واتاى خەڵك (people)ـە. جۆرجیۆ ئاگامبێن، ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كە وشەى خەڵک هەر لە خۆیدا دابەش بووە. بەڵام لەوەش ڕادیكاڵتر، دەتوانین بڵێین بەگوێرەى زمانى كوردى، زاراوەى (people) لە خۆیدا (poly)یە. خەڵک نە قەومە و نە ئوممەت، نە ڕەشەخەڵكە و نە جەماوەرێكى یەكڕەنگ، بەڵکوو گەلە. گەل زاراوە سیاسییەكەى وشەى “خەڵکـ”ـە. خەڵكێک تەنیا بەو جۆرە دەبن بە “نەتەوە”، كە “گەل” بن. وشەى “گەلـ”ـیش لە خۆیدا زاراوەیەكى سەربەخۆ نییە، پتر پێشگر، یان پاشگرێكە بۆ وشەى دیكە كە دەیكات بە كۆ وەک: گەلەگورگ، سەگگەل و ... بەڵام هاوكات وەک ئاوەڵناوێكى سەربەخۆش بەكار دەهێنرێت: گەلێک جوان.
📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "فرە".
✍: هاوار محەممەد
💎 @Perrenus
Miĥemed kurdî:
استماع= گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری
✅✅✅
استراق سمع= گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی)
مشمول= بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی
✅✅✅
جهان شمول= جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر
✅✅✅
مماشات= سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری
✅✅✅✅
لابد= ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە
✅✅✅
در غیاب کسی= لە نەبوونی کەسێکدا
✅✅✅
واهی= بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە
✅✅✅✅
لاینحل= چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر
✅✅✅
حائل/حایل= بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین
✅✅✅✅
محافظ= پارێزگار، پارێزەر
✅✅✅✅
❤ 1
Repost from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە
ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن.
نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن.
هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت.
نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت.
لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.
پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن.
تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت.
ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن.
ئەگەر تۆ "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان.
ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە.
کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە.
👍 1