en
Feedback
کەناڵی مامۆستا هاشم محمد

کەناڵی مامۆستا هاشم محمد

Open in Telegram

ماستەر لە فقهی ئیسلامی

Show more
The country is not specifiedReligion & Spirituality174 807
412
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
بەڕاستی کاریگەرە لاوێک خەریکی پێداچوونەوەی ئەرکی ڕۆژانەی قورئانەکەیەتی بەڵام خوێندنەوەکەی لەدڵەوە دەردەچێ بۆ دڵ

حوجرەی مزگەوتی بەهەشت بۆ فێرکردنی زانستی شەرعی دەست دەکات بە ناونوسین بۆ وەرگرتنی فەقێی تازە بۆ ئەم ساڵی تازە
حوجرەی مزگەوتی بەهەشت بۆ فێرکردنی زانستی شەرعی دەست دەکات بە ناونوسین بۆ وەرگرتنی فەقێی تازە بۆ ئەم ساڵی تازە

السلام عليكم به‌ڕێزان به‌پێویستمان زانی ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌كه‌ناڵێكی تر له‌تلیگرام دانراوه‌ بۆ دكتۆر عبداللطیف احمد له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت . بۆیه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ كه‌ناڵی فه‌رمی دكتۆر عبداللطیف له‌تلیگرام بیرتان نه‌چێت جۆینی بكه‌ن https://t.me/drabdullatifalamin

جاران دژایەتی و دەمارگیری بۆ مەزاھیبی فقھی ھەبوو کارێکی ھەڵە و ناشەرعی بوو ئێستاش دژایەتی و دەمارگیری دژی مەزاھیبی فقھی ھەیە
جاران دژایەتی و دەمارگیری بۆ مەزاھیبی فقھی ھەبوو کارێکی ھەڵە و ناشەرعی بوو ئێستاش دژایەتی و دەمارگیری دژی مەزاھیبی فقھی ھەیە ئەمەش ھەڵە و ناشەرعیە ✍️ هاشم محمد

#مەککە پیرۆز ترە لە کوردستان بەڵێ ئێمە موسڵمانین باوەڕمان وایە مەککە لەھەموو شوێنێکی جیھان پیرۆزترە لەبەر ئەوەی ڕووگە و قیبلەی موسڵمانانە نەک لەبەر ئەوەی دانیشتوانەکانی عەرەبن یا خاکی عەرەبە مەککە پیرۆزترە لەکوردستان بەواتای ڕق و دژایەتی وڵاتی خۆت و بێگانە و عەرەب پەرستی نایەت پاشان ئەوەی جەنابی دکتۆر عبدالواحید ووتوویەتی ھەڵقوڵاوی قورئانی پیرۆ و فەرموودەی سەحیحە فەرموو پەروەردگار لەچەندین ئایەتی پیرۆز باسی لەمەککە کردوە بە موبارەک ناوی ھێناوە • وَهُوَ الَّذِي كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُمْ بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنْ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا} سورة الفتح , الآية 24 خوا ئەو زاتەیە کەدەستی ئەوانی (کافران) لەئێوە کۆتا کرد، دەستی ئێوەشی لەوان (کۆتاکرد بەڕێکەوتنی حودەیبیە) لەناوجەرگەی مەککەدا لەپاش ئەوەی ئێوەی بەسەر ئەواندا زاڵ کرد وەخوا بەھەرچی ئێوە دەیکەن بینایە • {نَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ}.[سورة آل عمران , الآية 96] بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان • {وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا}.[سورة الأنعام , الآية 155] وە ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕ وپیتەمان ناردۆتە خوارەوە کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن و (پارێزکاربن) تا ڕەحمتان پێ بکرێت • {وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ}.(سورة التين , الآية 3) سوێن بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە) ئەمما ھاش و ھوشی عەلمانیەکان لە دڵسۆزیان بۆ وڵات و خاک نیە بەڵکو بۆ قسە ووتنە بە ئیسلام و موسڵمانان ، ئەگینا ئەوەی خاک و نیشتیمانی ھەرزان فرۆش کردوە ئێوەن کۆمەڵەی عەلمانیەکان نەوەک ئێمە. #بەڵێ_بۆ_پشتگیری_دکتۆر_عبدالواحید ✍️ هاشم محمد

نوێژ پەیوەندییەکی بڵند و بۆنەیەکی بەنرخ و خزمەتێکی خاوێنە لە نێوان بەندە و پادشای ئەزەلدا

ھاوسۆزی دژە دینەکان بۆ سمێڵی کاکەیەکان
ھاوسۆزی دژە دینەکان بۆ سمێڵی کاکەیەکان

دەرمان و چارەسەری دڵ لە پێنج شتدا هەیە :
دەرمان و چارەسەری دڵ لە پێنج شتدا هەیە :

جـاری وایە خودا لە ڕێی «نەبەخشین»ـەوە پێت دەبەخشێت، ھەروەکـ جاری واشە لەڕێی «بەخشین»ـەوە پێت دەبەخشێت. کێشەکە لەوەدایە تۆ خود
جـاری وایە خودا لە ڕێی «نەبەخشین»ـەوە پێت دەبەخشێت، ھەروەکـ جاری واشە لەڕێی «بەخشین»ـەوە پێت دەبەخشێت. کێشەکە لەوەدایە تۆ خودا ناناسیت، دەنا گەر بەتەواوی بتناسیبا بێگومان ئەوکات دەتزانی کە «نەبەخشین»یشی خوودی «بەخشین»ـە. ئاخر کاتێک ئەوﷻ کە پێت دەبەخشێت بەو جۆرە پێتی دەدات کە خۆی دەیەوێت و بۆت باشە، نەکـ بەو جۆرەی خۆت پێت باشە و نەفست پێی خۆشە! کاتێک دکتۆر دەرمانێکـ دەدات بە نەخۆش بێگومان ئەو دەرمانەی پێ دەدات کە دکتۆر دەیەوێت و بۆ نەخۆشەکە باشە، نەک ئەو دەرمانەی کە نەخۆشەکە پێی خۆشە و پێی باشە! ✍️ هاشم محمد

جەژنتان پیرۆزبێت ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز، ئاسودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بەخاتری
جەژنتان پیرۆزبێت ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز، ئاسودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بەخاتری پەروەردگار میهرەبان ئازاد بکەن و یەکتر بسپێرن بە برایەتی. گەردنی هەمووتان ئازاد و ئێوەش گەردنی ئێمە ئازاد بکەن. ✍️ هاشم محمد

یەکەم وانە لە پەرتووکی ( ١٥٠ فەرموودەی نەبووی بۆ ژیانی ھاوسەری و ھەندێک لە ئەحکامی ئافرەتان )
+1
یەکەم وانە لە پەرتووکی ( ١٥٠ فەرموودەی نەبووی بۆ ژیانی ھاوسەری و ھەندێک لە ئەحکامی ئافرەتان )

گەورەترین زەرەر كە مرۆڤ بیكات دوانن كە بنچینەی ھەموو زەرەرێكن: إضاعة القلب: دڵ بە فیڕۆ دان إضاعة الوقت: كات بە فیڕۆ دان دڵ بە
گەورەترین زەرەر كە مرۆڤ بیكات دوانن كە بنچینەی ھەموو زەرەرێكن: إضاعة القلب: دڵ بە فیڕۆ دان إضاعة الوقت: كات بە فیڕۆ دان دڵ بە فیڕۆ دان ئەوەیە دونیا بەسەر دواڕۆژدا ھەڵبژێریت، كات بە فیڕۆ دانیش دڵ پەیوەست بوون و ئومێدبوونە بە دونیا. چونكە ھەموو خراپەیەك لەم دووانە كۆبۆتەوە، شوێنكەوتنی دونیا و ئارەزووات، ئومێدی نەبڕاوە بە دونیا. ابن القيم (رحمه الله)

گومانی تێدا نییه نوێژ نووری دیدەی خۆشەویستانە، چێژی ڕوحیی یەکخواناسەکانە، تاقیکردنەوەی دۆخی ڕاستگۆیانە، تەرازووە بۆ ئەوانەی ڕ
گومانی تێدا نییه نوێژ نووری دیدەی خۆشەویستانە، چێژی ڕوحیی یەکخواناسەکانە، تاقیکردنەوەی دۆخی ڕاستگۆیانە، تەرازووە بۆ ئەوانەی ڕێگایان گرتووەتە بەر، ڕەحمەتێکی ئارامبەخشە بۆ بەندەکانی، ڕێنوێنیی کردوون بۆی و پێی ناساندوون وەک میهرەبانی و ڕێزێک بۆیان، بۆ ئەوەی بەهرەمەند بن لە میهرەکەی و نزیکی لە ئەو بەدەست بهێنن. پێویستی بە بەندەکانی نییە، بەڵکوو بە فەزڵ و منەتی خۆی نوێژی بۆ داناون؛ پەرستشە بۆ دڵ و هەموو ئەندامەکان، بەشی دڵ تێیدا کامڵترین و مەزنترین بەشە، نوێژ ڕووکردنە خودایە، دڵخۆشی و چێژوەرگرتنە بە نزیکی لە خودا و دڵخۆشبوون بە خۆشەویستییەکەی، شادومانبوونە بە وەستان لە بەردەمیدا و ڕووکردنە ئەو و پشتکردنە غەیری ئەو، بەجێگایەندنی مافی بەندایەتییە هەتا بەو شێوەیە دەبێت کە پێی ڕازییە. ✍️ هاشم محمد

ابن رجب دەفەرمووێت: گەورەترین شت كە خۆشەویستی خوای پێ بەدەست بێنیت لە سوننەتەكاندا بریتیە لە : خوێندنەوەی قورئان بە تایبەتی بە تێڕامان و بیر لێكردنەوە . [ مجموع الرسائل ٨٧/٤ ] ✍️ هاشم محمد http://t.me/bawki_abdullah

ـ نیقابەکەت لابدە ھەر خۆمانین ـ نیقابەکەت لابدە فڵان کەس وەک براتە یان وەک باوکتە ـ ئەمە چیە کردووتە دەلایبە ـ ئەوە گەرمات نیە؟ ـ ئەوە چۆن دەرەوە ئەبینیت؟ بەداخەوەم بۆ ئەم تەداخولاتە خۆزگە تێ ئەگەشتن کە پەیوەندی بەئێوەوە نیە ساڵی 2022ھێشتا ئەو قسانە ماون! ئازادی بۆ سفووری و بەرەڵایی خۆتان بەڕەوا دەبینن بەڵام بۆ باڵاپۆشی نا.! لە بنچینەدا ئێمە کەمتەرخەمین لەوەی بەئێوە بڵێین جلەکانتان ناشەرعین! ئەم جلە ناشەرعییە چیە لەبەرتدا بۆ لەخوا ناترسیت؟! جلەکەت سەرنج ڕاکێش و تەسکە نەک زمان درێژبکەن بۆسەر جلە شەرعیەکانمان وەکو ناگەن بەپلەی ئێمە زمانیشتان بەرامبەرمان درێژ مەکەن..! 🌸دایکی عبداللە🌸 https://t.me/ba8y_firdaws

جەژنتان پیرۆزبێت ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز، ئاسودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بەخاتری
جەژنتان پیرۆزبێت ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز، ئاسودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بەخاتری پەروەردگار میهرەبان ئازاد بکەن و یەکتر بسپێرن بە برایەتی. گەردنی هەمووتان ئازاد و ئێوەش گەردنی ئێمە ئازاد بکەن. ✍️ هاشم محمد

پرۆژەى سەبەتەى خۆراک ڕێکخراوی أمین پیغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (خيركم من أطعم الطعام) (چاکترین و باشترینتان
پرۆژەى سەبەتەى خۆراک ڕێکخراوی أمین پیغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (خيركم من أطعم الطعام) (چاکترین و باشترینتان ئەوانەن کە خواردن دەدەن بە خەڵکی). ئێوەش دەتوانن هاوکاربن لەگەڵمان بۆ خۆشی خستنە ناو ماڵی هەتیو و کەم دەرامەت و خەڵکی پێویست ئەگەر بەدابینکردنی سەبەتەیەک لەخۆراکیش بێت. سوودمەندەکان: (بێ باوکان, کەم دەرامەت, کرێچی نشین, خاوەن پێداویستی تایبەت, نەخۆش ). ژمارەى سوودمەندان زیاتر لە 2000 خێزان لە کوردستان تێچووی هەر سەبەتەیەک 50،000 (کیسەیەک برنج, زەیت,مریشک,فاسۆلیا,چوکلێت,دۆشاوی تەماتە,چا,نیسک,نۆک) بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆژه‌ خەیریەکانی " أمین " په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ : 07705217000 - 07505217000 یان بە باڵانس هاوکاریەکانتان بنێرن لە ڕێگەی ( کۆڕەک - ئاسیاسێڵ - فاستپەی ) #رمضان1443 #ڕێكخراوی_أمین #سەبەتەی_خۆراکی_ڕێکخراوی_أمین

نزای شەوی قەدر ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، ابن الڪثیر - رحمه الله - دەفەرمووێت : پاڕانەوەی زۆر لە هەموو کاتێکدا سونەت و چاکە ، وە لە مانگی ڕەمەزاندا زیاترو زیاترە ، وە لە دە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا زۆر زیاتر و لە شەوە تاکەکاندا لە هەمووی باشترە وە چاکترە ، وە سونەتە ئەم پاڕانەوەیە زۆر بکرێت: " اللَّهُمَّ ٳنَّكَ عَفُو تُحِبُّ العَفوَ فَاعفُ عَـنَّا" واتـە : "ئـەی خودایـە تـۆ لێبوردەیـت و لێبوردنـت پێخۆشـە و لێـمان ببـورە ". [ تفسير ابن كثير ٤٣٣/٨ ] http://t.me/bawki_abdullah

کەناڵی مامۆستا هاشم محمد - Statistics & analytics of Telegram channel @bawki_abdullah