کەناڵی مامۆستا هاشم محمد
Open in Telegram
412
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
فێربن ناڕەحەتیەکان لەسەر دڵەکان لابەرن پێش ڕێگاکان، چونکە بێگومان هەست وشعورەکان لەپێشترن وەک لە ڕێگاکان.
ئەگەر إماطة الأذى عن الطريق لە پلەکانی خواروی ئیمان بێت، بێ شک إماطة الأذى عن القلوب لە پلە باڵاکانی ئیمانە.
هاشم محمد
https://t.me/bawki_abdullah
کە لێبوردەیی « یوسف » یان تێدا بەدی کردی،
بنی زۆر « بیر » ت پێ نیشان دەدەن.
بە بۆنەى هاتنى جەژنى قوربانی پیرۆز داواکارم لەپەروەردگار
جەژنتان پیرۆزبکات، دوعاتان قەبوڵ بکات، ژیانتان پڕ خێر بکات،
دڵتان خۆش بکات، لە ناخۆشیی بەدورتان بکات، ئاخیرتان خێر بکات
أهنئكم بمناسبة عيد الأضحى؛ اسأل الله تعالى أن يتقبل دعواتكم،
ويملأ حياتكم بالخير، ويسعد قلوبكم، ویحفظکم، و يصلح أحوالكم ويحسن ختامكم.
زوو زوو بچۆ بۆ لایان
خێرا خێرا لەدەرگاکەیان بدە
بە شەو
بە ڕۆژ
هەر کات و ساتێک بێ
لە هەر بارو دۆخێکدا بیت
هەرگیز نەڵێی کاتیان نیە
هەموو کات کاتی لە دەرگادانی ماڵی ئەوانە
ئەوان هەمیشە چاوەڕێی تەقەی لە درگا دانی تۆ دەکەن
هەمیشە بە چونت خۆشحاڵن
دەرگاکەیان هەرگیز داناخرێت
هەرچی خەمت هەیە لەوێ هەڵیڕێژەو بڕۆ
چونکە ئەوان نە وێنەیان هەیە
نە هاوشێوە
کە سەفەریان کرد سەفەری یەکجاری دەکەن و ناگەڕێنەوە
کە دەچیتە دادگا
هەندێک کەس دەبینن پێدەکەنن.. ئەوانەن کە هاوسەرگیری دەکەن..
هەندێکیش دەگرین.. ئەوانەن کە لێک جیا دەبنەوە..
کۆمەڵێک منداڵ لەبن دیوار کەوتوون.. ئەوانیش ئەو منداڵانەن کە دایک و باوکیان لە یەکتری جیا دەبنەوە..
نازانن داهاتووی ژیانیان بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات ؟
بۆیە پێت دەڵێم.. بڕیاری بە پەلە نەدەی لە پڕۆسەی هاوسەرگیری.. با نەچیتە ئەو خانەیەوە..
ئەزانی کێ هەڵبژێرە تا سەرکەوتووبیت
(عەقیدە پاک.. بە ڕەوشت.. کەم دوو بێت.. بەدڵی خۆت بێت.. شانازی پێ بکەی ..دڵخۆش بیت بە بینینێ.. توڕە نەبێت.. نەرم و نیان بێت).. ئەگەر یەکێ لەو سیفاتانەی تێدا نەبێ..ئەوە خۆت بگرە.. ئەگەر چویتە ئەو پڕۆسەیەش سەبرت هەبێ تا خوا ئەمانەتەکەت لێ دەسێنێتەوە.
ئەزانم دڵتەنگ بوون.. بەڵام ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە
تاقی دەکاتەوە بەدڵ تەنگی
عن الحکم رحمه الله - قال :
«إذا كثرت ذنوب العبد، ولم يكن له من العمل
ما يكفرها عنه، ابتلاه الله بالحزن ليكفرها عنه»
واتە : ئەگەر بەندە تاوانی زۆربوو ، وە ھیچ
کردەوەیەکی نەبوو تا ببێتە کەفارەتی تاوانەکانی
خوا تاقی دەکاتەوە بەدڵ تەنگی تا ببێتە
کەفارەتی تاوانەکانی .
[ التوبة لابن أبي الدنيا : ج١ ص١٣٠ ]
جەژنتان پیرۆزبێت
ھاوباوەڕ و ھاوچێژانی مزگەوت، جەژنی یەکتر پیرۆز بکەن و جەژنتان پیرۆز، ئاسودە بن هەردەم، گەردنی یەکتر بەخاتری پەروەردگار میهرەبان ئازاد بکەن و یەکتر بسپێرن بە برایەتی.
گەردنی هەمووتان ئازاد و ئێوەش گەردنی ئێمە ئازاد بکەن.
✍️ هاشم محمد
خۆشەویستی گەل و بوونی هەستی نەتەوەیی و گیانی نەتەوەپەروەری لەئایینی پیرۆزی ئیسلامدا شتێكی فەرمان پێكراو و شەرعییە و، مرۆڤ هان دەدا بۆ ئەو تێكۆشانە و لەپێناو ئەو ئامانجە، هەروەها خۆشەویستیی نیشتمان بەشێكی هەرە دیاری نێو سوننەت و ژیانی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت) بووە، هانی مرۆڤیش ئەدات نیشتمان و وڵات و خاكی خۆی خۆش بوێ، كەواتە پارێزگاریكرن و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەركێكی ئایینییە.
📣📣 ئاگاداری 📣📣
هاوڵاتیانی بەئەمەک و خاوەن هەڵوێستی شاری سلێمانی و دەوربەری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە: بە ویستی خوای میهرەبان ئەمرۆ ڕێکخراوی خێرخوازی (أمين) كۆمەکەکانی ئەنێرێت بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای کوردستان - سوریا
بەم هۆیەوە هەر خێرومەندێک دەیەوێت لەم خێرە بەشدار بێت
و هاوکاری و دەستگیرۆیی خوشک و براکانی بکات لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەوا ئاگاداری ئەکەینەوە کەوا ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە و تا ئێوارە ئەتوانێت کۆمەکەکانی بهێنێت و لە خزمەتیدا دەبین.
ناونیشان: سلێمانی / ابراھیم احمد/ تەنیشت مزگەوتی بەھەشت
کات: ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە
تێبینی: تکایە هیچ کەس شتی کۆن و بەکەڵک نەهاتوو نەهێنێت چونکە ناتوانین وەریبگرین و بینێرین. لەگەڵ ڕێزدا.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
07504266553
07705217000
جنێودانو بێ ڕێزی کردن ئیشی موسڵمانان نییه...!
✿ ئیمامی ئەبی جعفر القرشی « رَحِـــمَهُ اللّٰهُ تَعَـالَـىٰ » دهڵێت:
⦅ سلاح اللئام قبيح الكلام ⦆
⦅ چەکی دەستی بێ ڕێزەکان قسەی ناشرین کردنە ⦆.
⦃ من أخبار السلف: ص ۲٤٦ ⦄📚📙
شەریعەت نەهی لە زیادەڕۆیی و ڪورتبڕی دەڪات و ، فەرمان بە "ناوەندە ڕێ" دەدات.
ئەمەش (فاستقم کما امرت) (هود١١٢).
ئاشڪرای دەکات..
کورتبڕیی هێزی ئارەزوو:
"کپ بوون" و حەزنەڪردنە لە هیچ شتێك.
زیادەڕەویشی:
"لەڕێ لادان"ە ، بەوەی هەر شتێك بێتە رێی حەزی پێبکات، حەڵاڵ بێت یان حەرام.
ناوەندەکەشی بریتییە لە:
"داوێنپاکی" بەوەی ڪە حەڵاڵی بوێت و لە حەرامیش هەڵبێت.
ئیتر بۆ خۆت لەسەر ئەم قەد و بناغەیە قیاسی سەرجەم لقەڪانیشی بڪە لە:
"خواردن و ، خواردنەوە و ، پۆشین" و هاوشێوەیان.
بسم الله الرحمن الرحيم
سوپاس بۆ پەروەردگاری جیھانیان ئەمڕۆ - 25/11/2022
گفتوگۆی ماستەرنامەکەم بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
لەژێر ناونیشانی (حكم النقاب في الشريعة الإسلامية ومدى تأثير العرف فيه _ دراسة فقهية تحليلية) لە زانکۆی کارابوک/ تورکیا.
بەشی فقھی ئیسلامی.
سوپاس بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ھاوکار و یارمەتی دەرم بوون بۆ بەدەستھێنانی وەھا بڕوانامەیەک بەتایبەت ھاوسەری بەڕێزم لە خۆشی و ناخۆشی ئەم گەشتە قورسە پاڵپشت و ھاوکارم بوو.
سوپاسی ھەموو لایەک دەکەم ئەگەر بەوشەیەک ھاوکار بوبن
تکاکارم بتوانین زیاتر خزمەت بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەین.
الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
بفضل الله وتوفيقه ناقشت رسالتي المعنونة ب: حكم النقاب في الشريعة الإسلامية ومدى تأثير العرف فيه _ دراسة فقهية تحليلية
لنيل شهادةِ الماجستير في الفقه الإسلامي بجامعة كارابوك/ تركيا.
والشكر موصول في الأخير لكل من أسهم في إنجاح هذا العمل، أساتذتي وزملائي والطلبة.
ھاشم محمد
بهڵێ، "سهربهستی" بهخششێکی میهرهبانیی خوایه و، تایبهتمهندییهکی ئیمانه.
دهسا با ههر بژی "ڕاستگۆیی" و.. نهژی "نا ئومێدی"..
بهردهوام بێت "خۆشهویستی" و.. بههێز بێت "شوورا"..
گلهیی له شوێنکهوتووانی ههوا و ئارهزوو..
سڵاویش له ڕێڕهوانی ڕێی هیدایهت.
✏ ھاشم محمد
http://t.me/bawki_abdullah
بەشێک لەوتاری ئەمڕۆمان لەناحیەی زەڵم
لەژێر ناونیشانی - شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
چیان لەو میللەتە موسڵمانە دەوێت
دوای ئەوەی بێ ھێچ سانسۆڕێک انترنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڕووی گەنجان و لاوان کرانەوە
دوای ئەوەی قوت و داھاتی خەڵکیان نەھێشت
دوای ئەوەی گەنجان نە ئیش و کار ما نە خوێندن سوودی ما
دوای ئەوەی کۆمەڵێ مولحید و بێ دینیان ھێنان دابەشیان کردن بۆ بەناو چەن ئاینێکی جیاواز
دوای ئەوەی کۆمەڵێ بەڕەڵایان ھێنان پارەی ئەم خەڵکە ڕەش و ڕووتەیان لێ سەرف کردن بەناو مۆدێل
دوای ئەوەی کۆمەڵێ ڕێکخراویان دروست کرد بۆ دژایەتی غیرەت و شەرف و ناموس
دوای ئەوەی دژایەتی ئاینی ئیسلامیان کرد بە ھەموو جۆرێ
کۆتا شت مابوو ئەم پەڕلەمان و دەسەڵات و ھەنێ کەسی نەفس نزمی نەخۆش دەستی بۆ بەرن خێزانە
ئەوەتا دەیانەوێت خێزان لێک ھەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک خەریکی گرفتی خێزانی بێت و ئەوانیش داھێنان بکەن لەدزی
مناڵ بێ گوێی باوکی بکات
ژن لاسار بێ
کچ ڕێز بۆ شەرف و ناموسی باوکی دانەنێت
ژن حسابی تەڕەپیازێ بۆ ھاوسەری نەکات
حەق وانیە بە ھیچ شێوەیەک ئەم سوکایەتیە بەداب و نەریت و ڕەوشت و ئاینی ئەم خەڵکە موسڵمانە بکرێت
دەستخۆشی بۆ ئەو ئەندام پەڕلەمان و مامۆستایانی و ئاینی و کەسایەتیەکان بۆ دژ بونیان بۆ ئەم پرسە ھەستیارە.
هاشم محمد
