گـۆشخـانـی
Open in Telegram
❤️بەخێر بێن بۆ کاناڵی گوندی گۆشخانی❤️ ڕۆژنامەیەک بە زمانی دایکی بۆ ئێستا و داهاتووی گوندی گۆشخانی ✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.. ڕەخنە و پێشنیار📥 ناردنی بابەت👇 @b_goshkhani1 ژووری بەڕێوەبەران
Show more1 294
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
1 294
#پەتڵە
لـە مـــانـگی خـــەرمـانانا
لە نــاو حەوش و کـۆڵانا
لـە نـزیک کــانـی و ئــاوا
ژن و مـــــنـداڵـی ســـاوا
کــوانوو ئەکەن بـە نـۆرە
بۆ چــەن قـازانی گـەورە
کام گەنمە چـۆرەک بـاشە
چاخ و سـپی و هــەراشە
ئـەیــبەنە سـەر گــڕی دار
تا قـوڵت ئەدا هەزار جـار
ئــەمـجا قــوڵینە دێــنــن
ئـــاوی دا ئـــەچــۆڕێــنـن
هــای پـەتڵە پەتــڵەی تازە
کــێ ئیشتیای لێ ســازە ؟
جـــا کــاردۆژەی لـە لابـێ
لـەوە خــۆشتر هەر نــابێ
ئەمجا ئەیبەنە ســەر بـان
هەڵی ئەخەن تا وشـکــان
ئـەیدەن بە کـــۆڵی پیــاوا
ئــەیـــهاڕن لــە ئــاســیاوا
ئەبێتە ( چــێشی بڕوێش)
زستان خۆتی لێ هەڵکێش😋
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
سڵاو هاوڕێیان
هەر کەس لە ئێوە خۆی ، یان مناڵی ، یان کەسێکی نزیکی هەس کە حەز کات بە گشتی فێری کتێب خوێندنەوە و بە تایبەتی ، نووسین و خوێندن بە زمانی کوردی بێت ، ئەتوانن ( خۆشکان عەسرانە سەعات 3 تا 5 و برایانیش شەوانە 8:30 تا 10 ) تەشریف ببەن بۆ کتێوخانەی گشتی گۆشخانی لە دێهیاری ..
(چیرۆک ئەگێڕینەوە ، فێری کتێب خوێندنەوە ئەبین، کێبەرکێش دا ئەنین)
بە فارسی👇
عزیزانی کە میخواهند ،خود یا فرزندشان بە طور کلی با فرهنگ کتابخوانی بلاخص با خواندن و نوشتن زبان مادری(کردی) آشنا شوند و آن را یاد بگیرند ، از این بە بعد میتوانند کە (خواهران ، ساعت 3 تا 5 بعد از ظهر و اقایان 8:30 تا 10 شب ) بە کتابخانەی عمومی گوشخانی ، واقع در دهیاری روستا ، مراجعە کنند.
(با کتاب انس میگیریم ، با هم داستان میخوانیم ، یاد میگیریم و مسابقە برگزار میکنیم)
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
🔊 هاوڕێیانی کاناڵی گۆشخانی
🌄 با ئاگادار بن کە بە یارمەتی چەن ئازیزێک ، کتێبخانەیکمان لە دێهیاری گۆشخانی ڕێک خستووە و لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەتوانن (سەعات 3 تا 5 دوای نیمەڕۆ خۆشکان و سەعات 8:30 تا 10ی شەو پیاوان) بچێتە ئەوێ و کتێب بە ئەمانەت وەربگرن و خۆیشتان ئەگەر کتێبێکی دیاریتان هەیە بەو کتێبخانەی ببەخشن..
🌄 ئەو دایک و باوکانەی کە گەرەکیانە منداڵیان فێری کتێب خوێندنەوە بێ و لە لاکۆڵان و باخەوباخ و موتر و موبایل و دوربا دوکەڵ و بێ ئەخلاقی و هەزار چاڵ و تەڵەی ماڵ وێرانکەر ، بە دوور بێ بەم ناونیشانە ( @b_goshkhani1 ) پێمان بێژێ تا لەو کتێبخانە وەری بگرین و چاودێریان بکەین.
🌄 چ ئەو کەسانەی کە دەستمان ئەگرن و چ کەسانێکیش کە خوانەخواستە دڵساردمان ئەکەنەوە با دڵنیا بن کە جیهانی داهاتوو ، دونیای چاوکردنەوە و زانیاریە و ئێمەیش خەریکی نووسینەوەی بیرەوەری ئەم ڕۆژگارەی ئاوایین لە کتێبکێدا ، بە ناوی [ #گۆشخانی_خاڵێک_بە_ڕوومەتی_کوردستانەوە ]
و لەو کتێبەدا باسی فرەیەک لە بەسەرهاتەکانی ئاوایی و چیرۆک و هەر وەها ناوی زۆر کەسی خەڵکی ئاوایی و ئاکار و ڕەفتاریان ( بە خاس و ناخاسەوە) لەوێ تۆمار ئەکەین و یادی دڵسۆزان و خەمخۆرانی وڵات و ڕۆڵەکانی ، بەرز و بەڕێز ڕادەگرین و بۆ نەوەی نوێی ئەگێڕینەوە و وەکو بەڵگەیەکی مێژوویی هەڵیدەگرین و ئینشاڵڵە لە ساڵانی داهاتوودا چاپ و بڵاویشی ئەکەینەوە،
🌄دەسا با لە ئاستی بنەماڵە و کۆمەڵگا و سروشت و چارەنووسی ئەم نیشتمانە ، خۆمان بە بەرپرسیار بزانین و لەو ئەرکەی کە بە پێی هاووڵاتی بوونمان ، هەڵگرتنی لە ئەستۆمان کەوتوویە، شان لا نەدەین و وا بین کە شەرمەساری نەوەکانمان نەبین و شانازی یارمەتی یەکەم ماڵی ڕۆشنبیری گۆشخانی بە خۆمان ببەخشین و تێیدا بەشدار بین...🙏
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
بەێانیتان باش هاورێیان
ئەمڕۆ دووشەممە
16ی خەرمانانی 2726ی کوردی
16ی شەهریوەری 1405ی هەتاوی
07ی سێپتامبری زایینی
25ی رەبیعەلئەووەڵی مانگی
🍁کاناڵی گۆشخانی🍁
@goshkhani1
1 294
ڕۆژباش
ئەمڕۆ 14ی خرمانانی 2726ی کوردیه
بەیانیە و هەوایەکی زۆر خۆش وڵاتی داگرتوە و بۆن و بەرامەی پایزێ لێ دێ
خۆزگا ئەکرا ، ئەو جوانیانە بە پۆستێدا لە گەڵ ئێوەدا بەش کەین و هەموو ڕۆژێ ، بە سروەدا بۆنی گوڵاڵە پایزە و هەنار و بەیتان پێشکەش کەین..🌼
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
#مەلا_سادق_نگڵ (1285_1345)
ژنی دوهەمی خەڵکی گوندی نسڵ و لە بنەماڵەی شێخەکان ئەبێ
👇لەم شێعرەی خوارەوەدا ، گوایە کەسێک بە ناوی [ئەحمەد مەجی گۆشخانی] وکوو ڕاسپاردی ماڵی خەزروانی ئەچێتە لای و چەن هەواڵێکی ناخۆشی پێ ئەدا ..
مەلا سادق زۆر لە پەناوە مەبەستی گەیاندوە و ئێمە لە چەن کەسمان پرسی ، بەڵام هەر نەمانزانی باسی چ ڕووداوێک ئەکات و [ئەحمەد مەجی] کێ بوە ؟
🌟🌟🌟🌟
[گوریسەکە براوە]
«ئەحەمەد مەجی گۆشخانی» ئیمڕۆ هاتۆ لە لاوە
نمایشی بە من دا و تاوێ وێسا بە پاوه
سڵامێکی لە من کرد بە ڕەسمی ئاشنایی
منیش بە خوەش ئەخلاقی ئازا «علیكم» داوه
وتم رۆڵە ئەحواڵت، ویەردەی مانگ و ساڵت؟
مەلوولی! ماتی! بۆچی؟ بڵی چیت لێ قەماوه ؟
وتی:
من ڕاسپاردەی «نسڵم» مەپرسە قەت بۆ نەسڵم
لە زیمنی بەعزی کارا حیمارەکەم هێناوە
لە قاری خوا بترسە، لە منداڵەکان بپرسە
«حەمە» بە سەر ئەخولێتۆ «حەفصە» وەک نەی هەژاوە
ئۆمووری زیندەگانیت وا هاتەوە بزانه
چارەکەکە تیاچوو «گوریسە» کەیش بڕاوە
عاجز مەبە دەخیلم، لە عەرزی قال و قیلم
«کەماڵ» وەک هەور ئەگریه، «ریحانێ» باوکی گ...
قەزا لە کەمینا بوو، تەقدیری حەق وەها بوو
زەماوەن تابریەتۆ «شێخ هادیش» توند و تاوە
بناڵینه و بگرییه، هەتا زەکت نەدڕیە
من پیاوێکی ئەجیرم، ئەوا ئەڕۆمە دواوە
🌟🌟🌟🌟
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
کەسێک هەیە بیزانێ ؟؟؟؟
1 294
پیاز زەعفەران بۆ دانان
هەر کەس گەرەکی بوو زەعفەران بەرهم بێنی کا هاشم کەریمی لە گۆشخانی پیازەکەی هاوردوە بۆ فرۆش ..
ئەویشە ژمارەکەی👇
📲 09144920232
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
📚 کتێبخانەی گوند؛
هەنگاوێک بۆ ڕووناکیی داهاتوو
بە خۆشحاڵییەوە گەرەکمانە هەواڵی دەستپێکردنی کار بۆ دامەزراندنی #کتێبخانەی_ئاوایی_گۆشخانی ڕابگەیەنین🌱📖
دەمانەوێت هەر کتێبێک ببێتە چرایەک لە ڕێگای زانست و هەر یارمەتیدانێک، هەنگاوێک بێت بەرەو داهاتوویەکی باشتر.
📖 ئەگەر کتێبتان هەیە کە حەز ئەکەن ببەخشن ، یان بە شێوەی ماڵی یارمەتی ئەو کتێبخانە بدەن 👇بەو ئایدی و ژمارە کارتەی خوارەوە پاڵپشتی زانیاری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵگایەکی ژیر و بەختەوەر بن ،
بەشداریتان مایەی دڵگەرمی و تێکۆشانی زیاتری ئێمە و خۆشبەختی ئەو منداڵانەیە کە قەرارە بە جێی سووڕانەوی لاکۆڵان و کار کردنی هەمیشەیی بە موبایل ، فێری کتێب خوێندن و بیر کردنەوە لە خۆیان و ئەو دونیا بێ ڕەحمە بن کە خەریکە ژیانیان ئەسووتێنێ ،،.
✨✨✨
ئایدی بەڕێوەبەران :
بۆ پەیوەندی👈
@b_goshkhani1
✨✨
ژمارە کارت :
بۆ یارمەتی ماڵی👈
6037701121802620
جمال احدی
✨✨✨✨✨✨
تکایه پاڵپشتمان بن 🙏
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
[ خەرمان بەرەکەت ]
ئەمڕۆ پێجشەممە
5ی خەرمانانی 2726ی کوردیە
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
👆قیدیۆیەک لەو ڕۆژانەی کە جادەی گۆشخانی قیرتاو کرا..
ساڵی 1385 و 86ی کۆچی هەتاوی
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
میوانم به!
ناشتا،
جامێک ڕۆژباشی داخ!
چێشتەنگاو،
گەمگمێک بزە و
نیوەڕۆ،
بەرکۆشێک گوڵ و
پەرداخێک شەربەتی گێلاس!
ئێواران،
باوەشێک ڕیحان
ئیستیکانێک بزەی شیرین!
شەوانەش،
بارستایی کاکێشان و
ئەستێرەکان،
بۆخۆم دەبم بە قوربانت
تا ئاسوودەتر بخەوی و
تا بە شکۆتر،
خۆرت هەڵ بێ
هەموو ڕۆژێ بەیانانت!
✍(ک.د.ئازاد)
📸 ئێستا
گۆشخانی لە #بان_بەرووڵ ەوە
1 294
ئەگەر لە نووسین یان خوێندنەوه زمانی کوردیا ناتەوای ، یان وەختت بۆ نووسین نیە ، ئەم بۆتە (ربات) کە لە گرووپی ئاسۆ سافت ساز کراوە ئەتوانێ زۆر یارمەتیت بدات ،،👇
https://t.me/AsosSoftSTT_bot
✅ هەر چی پێ بێژی ، بە کوردی ئەینووسێ
✅ هەر چی بۆ بنووسی ، بە کوردی ئەیخوێنێتەوە
✅ وێنەی کتێب بگرە ، ئەیکات بە نووسراو
✅ هەڵەچنی (غلط گیر) کوردی ئەکات
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
وشەی [هاوسێ ](هاوسا) لە کوێوە هات ؟؟
لە زەمانێکی زۆر دوورتردا و وەختێ کە تازە ئینسانەکان فێری کشت و کاڵ و فەلاحەت بوون و ڕۆژانە لە زەوی و زاران خەریکی کار ، نیوەڕۆیان ، ئەو چەن ماڵەی کە نزیکی یەک بوون لە سێبەری درەختێکا ، بۆ نان و چایی ، جەم ئەبوونەوە و هەر پێخۆرێکیان بوایە بە یەکەوە ئەیانخوارد .
ئیتر خەڵکیتر بەو ماڵانەیان ئەوت (هاوسا) یانێ سێبەر و شوێنی حەسانەوەی ڕۆژانەیان شەریکیە ...
ئەو وشە لە ناچەکانیتری کوردستاندا (هاوسێ و دراوسێ)یشی پێ ئەڵێن
1 294
🌸🌸🌸🌸🌸🌸
🌺🌺🌺🌺
🌼🌼
دەسـتم کــە بــڕۆیبایە خــودا ئاسـایی
گەردوونێترم دەخـستە ڕووی سانایی
بەدبەختی بەشی نەزان و نامەردان با
دڵــخۆشیم ئـەدا بـەرانبـەری زانــایی !
✍هەژار
🌼🌼
🌺🌺🌺🌺
🌸🌸🌸🌸🌸🌸
دووشەممە _ 26ی گەلاوێژ
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
#سەیوان کوڕێکی ڕوو خۆش بوو،
خۆی هەر نەیدەوت ، بەڵام هەمیشە خەمێک لە دڵیدا بوو..
دوو ساڵان بوو کە باوکی (کا حەمەی مرادی) فەوتی کردبوو.. دایکی (دادە نەوات)بە زەحمەت ئەو و دوو منداڵیتری گەورە کردبوو .
تازە پێگەییبوو و تەمەنی لە 25 ساڵ تێ نەپەڕیبوو و لە سەر و بەری ژن هێناندا بوو کە لە سەفەرێکی تاراندا و و لە نزیک شاری ساوە تووشی کارەسات بوو و بۆ هەمیشه ماڵاوایی لە دونیا کرد..(1389)
ڕۆحت شاد سەیوان
ئەگەر بمابای ، لە خۆشترین حاڵەتدا ، ئێسته پیاوێکی چل و یەک ساڵانی ژن و منداڵداری سەر و ڕیش سپی تێکەوتوو بووی کە دیسان وەک ئێمە ، بە شوێن عومرێکی تاڵدا ، چاوەڕوانی مردنت ئەکرد..
تۆ ڕۆییت و ئێمە تا هەین بەو وێنەدا ئەتناسینەوە کە لە هەڕەتی لاویدا لێت بە جێما ،،
بەڵام ئێمە لە ژێر باری ژیاندا زۆر گۆراوین ، داخۆ کە مردین ، تۆ ئامانناسیتەوە ؟؟؟
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
👆📸 گۆشخانی لە هەر چوار وەرزدا
☀🌼🌸🌺
بـەهــار و هـاوین پــایز و زسـتـان
هەر کام بە جۆرێ جوانی ئەنوێنێ
بەڵام هەر کەسێ بە وەرزێکی ساڵ
پەژارە و خــەمی خــۆی ئەڕەوێنێ
ڕەنگە زسـتانێک تــۆ لێی بـێــزاری
بـۆ کـەسێکیتر جێگەی شــادی بێ
یــان ئەو پـایـزەی زیـندانی تـۆیــە
بــۆ کەسێک بــەهـاری ئازادی بــێ
🌸🌼🌺☀
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
هەموو وەرزێک جوانیەکی تایبەت بە خۆی هەیە ، بەڵام هەر کەس بە وەرزێک دڵشادە .
ڕەنگە ئەو زستانەی کە تۆ لێی بێزاری ، بۆ کەسێکیتر وەرزی ئارەزوو بێ ،،
بـەهــار و هـاوین پــایز و زسـتـان
هەر کام بە جۆرێ جوانی ئەنوێنێ
بەڵام هەر کەسێ بە وەرزێکی ساڵ
پەژارە و خــەمی خۆی ئەڕەوێنێ
ڕەنگە زسـتانێک تۆ لێی بـێزاری
بۆ کەسێکیتر جێگەی شادی بێ
یان ئەو پایزەی زیندانی تۆیە
بۆ کەسێک بەهاری ئازادی بێ
1 294
ئاواییەکانی #نسڵ و #تەرخاناوا ، دوو هاوسای باشی یەکتر و ئێمەیشن..
تکایە گەوەرەکانی هەر دوو لایان ، بە مامۆستای ئاوایی و ڕیش سپی و ڕۆشنبیر و هەر کەس کە بیر لە عاقیبەتی ئەو شەڕە ئەکاتەوە کە جەماعەتێ بە هەر دوو لای ئەفرۆشن ، چی زووترە بێنە کایەوە و بەر بەو کاولگاری و ماڵ وێرانیە بگرن و ئاو به ئاگری ئەو قینەدا کەن کە خوێن ئەڕێژێ و ماڵ و دارستان ئەسووتێنێ ،،
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی
بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم
وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا
سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری
هەرەس هێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم،
سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و
تەمی ناسۆری بەولاوە..
✍ #ئەحمەد_هەردی
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
1 294
ئەم دەنگەیش
لە کا #حمەعارف_شاکری
با لێرە بێ بۆ یادگاری....
( کا حەمەعارف هەر ژنی نەهێنا و گشت تەمەنی بە تەنیا ژیا .
لە دەروێشیا سووتابوو و فرە وەخت بەدەم شێخانە وتنەوە کوڵی گریان دای ئەگرت و بۆ ماوەیەک حاڵی ئەگۆڕا )
لە سەرەتای هەشتاکانی هەتاویدا کۆچی دوایی کرد.
_ ڕۆحی شاد _
💢 کــانــاڵـی گـۆشـخـانـی💢
@goshkhani1
