اشعار سیّدناصرفتاحے
اشعار و نوشتەهای سیدناصرفتاحی (هۆنراوه و نوسراوەکان به سۆرانی، هۆرامی،که‌لهوڕی، فارسی) ارتباط با ادمین: @naser863 لینک کانال: https://t.me/sayed95
Show more201
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
💠⚜💠⚜💠⚜💠⚜💠
به‌ناوی ئه‌وه‌ی دایناوه هه‌ستی
لا ئه‌با له دڵ توغیان و په‌ستی
له مه‌کۆی خه‌مان دڵه‌ی ته‌م گرتوو
به لای‌لای درۆی دونیایی خه‌وتوو
بۆ ئێش زانی حاڵ خاتر خه‌مناکان
خۆشه‌ویستی خوا‌و خاسان و پاکان
چه‌ن پارچه شیعری کورت و ناته‌واو
پێشکه‌ش به نوری گلێنه‌ی دوو چاو
هه‌ر چه‌ن قه‌ڵه‌می هه‌زاری وه‌ک من
له ئوقیانوسی ئه‌ودا ئه‌بێ ون
له نێو بازاڕی مه‌دحی حه‌زره‌تا
هه‌رتا هه‌تایه وام له عه‌زره‌تا
ئه‌م چه‌ن شیعرانه‌م به عه‌هد و په‌یمان
وه‌ک قاچی کوله‌س بۆ لای سوڵه‌یمان
گڵۆڵه به‌نی ئه‌و پیره‌ژنه‌یه
له‌بۆ سه‌ندنی یۆسف ته‌ژنه‌یه
به‌ڵکو قه‌بوڵی ئه‌و نازاره بێ
گڵۆڵه به‌نێ له‌و بازاڕه بێ
💐 sayed95 💐
💠⚜💠⚜💠⚜💠⚜💠
🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿
🌴ته شریفی ئازیز🌴
بۆ یادی له‌دایک بوونی پێغە‌مبە‌ر(د.خ)
بیستوومه ئه‌ڵێن کوردێکی پیاو چاک
له خـه‌ودا بـیـنی ڕه‌سـوڵی لـه‌ولاک
کـه بـینی جه‌ماڵ ئه‌و عه‌نبه‌ر بـۆیـه
لـه ته‌کیـا که‌وته ئه‌م گوفت و گۆیـه
وتی ئـه‌ی نـووری هـه‌ر دوو چـاوانـم
بـه قــوربـانـت بـ‌م ، خـۆم و بـاوانــم
ئه‌ی دایک و باوکم به ساقه‌ی سه‌رت
گیـانـم بـه نـه‌زری باڵای عه‌رعه‌رت
ئه‌وه چۆن هاتووی بـۆم کـوردستـانـه
به ڕێگه‌ی سنه و سـه‌قـز و بـانـه
گشت شار و گوندی ئه م کورده‌واره
به یومنی تۆوه وا خۆشگه‌واره
به بـزه‌ی شـیریـن لـه سـه‌ر لێوانی
جـوابـی پێ داوه بـه مـیـهـره‌بـانـی
فه‌رمووی بزانه له مانگی مـه‌ولـوود
له یه‌که‌م ڕۆژی تا ئاخـر مـه‌وعـوود
ته‌شریفی ئـه‌مـن لـه کـوردسـتـانـه
لای کوردی ساحێب عـیشق و ئیـمانه
چونکه لـه قـه‌وم وخزمی خۆم زیـاتـر
منیان خۆش ئه‌وێ و ئه‌مگـرن خـاتـر
ئـێوه‌ن دڵسـۆزی خــۆم و ئـه‌ولادم
ئێوه‌ن بـه‌رز ئـه‌گـرن یادی میلادم
له مانگی ڕه‌بـیـع هـه‌موو ساڵێکـا
له نێو مزگه‌وت و ته‌کیـه و ماڵێکـا
لـه گـونـد و شـاری ئـه‌م کوردستانه
چلـه‌ی هـاویـن بێ یـاکو زسـتـانـه
یـادی مــن لــه لای ئێوه مـیـوانــه
بـۆیـه مـنـیش دێم بـۆم کـوردستانه
لای ئـێـوه ، دڵـم ئــه‌کــرێـتــه‌وه
خه‌می عه‌ره‌بـم بـ‌یـ‌ر ئه‌چێتـه‌وه
تـا ئـاخـری مـانـگ لێره ئـه مێنـم
ئه‌م شه‌وق و زه‌وقه به دڵ ئه‌سێنم
مـنیـش هه‌ر وه‌ها به تـایبـه‌تـیـوه
ئه‌نواڕم بـۆ ئـه‌م کـورده هه‌تـیـوه
سا یاڕه‌ب له به‌رخۆشه‌ویستی ئه‌و
ئه‌پاڕێینه‌وه بـه ڕۆژ و بـه شـه‌و
خه‌یر و به‌ره‌که‌ت وه‌ک لێزمه‌ی باران
دابـبــارێنــه ، لــه گـونــد و شــاران
ئه‌م کـوردسـتـانـه هـه‌ر ئـاوه‌دان بێ
پڕ له مه‌ولوودی و زیـکـری قـورئـان بێ
"بـه قـه‌ده‌ر دانـه‌ی قـه‌تـراتـی بـاران
سه‌ڵوات بێ له سه‌ر ڕه‌سووڵ و یاران"
" سه‌یید ناسر فه‌تاحی"
💠 @sayed95 💠
🌿🌸🌿🌺🌿🌸🌿🌺🌿
🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥
"پێشکه‌ش به دارستانه سوتاوه‌کانی مه‌ریوان و خه‌باتی بێ وچانی ژینگه‌پارێزان"
ئاگرێ به‌ربۆته ماڵم
ئاگرێکی گیان سزێن
وا له هه‌ر لایێ ده‌سووتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پڕ سۆ
فه‌رش و په‌رده‌ی
ماڵی ئێمه ، تان و پۆ
من له هه‌ر لا ده‌ر ئه‌چم ناڵان و زار
له و بڵێسه‌ی ئاری دووکه‌ڵ دار
دێته زارم پێکه‌نینێ تاڵ
یان خرۆشی ناڵه‌یێ ناشاد
به دڵێکی ماندو و پڕ تین و پڕ ئازار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
ئاگرێ به‌ر بۆته ماڵم
ئاگرێ بێ ڕه‌حم و سه‌ر چڵ
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێ
ئه‌و هه‌موو نه‌قشه‌ی
که وا به‌ستم به خوێنی دڵ
له سه‌رچاوو سه‌ری دیوار
له شه‌وی ڕیسوایی بێ لێوار
ئه‌ی له من هاوار
خودا هاواره
هاوار
هه‌ر ده‌سوتن ده‌م به ده‌م هه‌ر سات
ئه‌و چرۆیانه‌ی
که وا په‌روه‌رده بوون
لای من به سه‌د دژوار
خۆ له سه‌ر بان چاو ئه‌گێڕێ
دوژمنی تاریک دڵی فێڵ باز
وا له سه‌ر لێوی بزه‌ی قاقایێ ساز
به منێکی گیان له ئاگر چاوی
دانیشتوی ده‌لاقه‌ی شه‌و
هه‌ناسه سوار
من به هه‌ر لا ده‌ر ئه‌چم ناڵان
وه‌ی له بێدادی خۆیی و ئه‌غیار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاوارە
هاوار
وه‌ی له من ، وه‌ی
به‌رده‌وام هه‌ر وا ئه‌سوتێنێ
گڕی ئه‌م ئاگره‌ی پار
ده فته‌ر و دیوانه‌که‌م
هه‌م بۆنه‌کانی یادگار
دیمه‌ن و ئه‌یوانی پڕ ئاسار
من به دوو ده‌ستی بلۆقین
دێم ئه‌که‌م ئه‌م لایه خامۆش
له بڵێسه‌ی لایێکی‌تر
چووم له سه‌رهۆش
به‌رز ئه‌بێ دوکه‌ڵ له ئه‌ولا
تێکه‌ڵی گسپه‌ی گڕی سوور
تا به‌یانی کێ ئه زانێ
ماڵه‌که‌ی من بێ به خاپوور
نوستوون ئه‌م پڕ به‌زه‌ی جیران و
هاوماڵانه دڵشاد
به‌ربه‌یان مشتێ ئه‌مێنێ
خۆڵه‌مێشی به‌رده‌می باد
وه ی له من
داخم که‌سێ هه‌ستێ له خه‌ودا
ئه‌م دڵۆڤانانه بۆ هاو یارمه‌تی من
ئه‌مسوتێنێ ئاگری
بێدادی گه‌ردوون
تا ببم ون
جا منی بێ که‌س
له ده‌س خه‌ڵک و له ده‌س ئار
هه‌ر ئه‌که‌م هاوار خودا
هاواره
هاوار
🔥برگردانی بود از شعر
"خانه‌ام آتش گرفته است" از مهدی اخوان ثالث
"سه‌ید ناسر فه‌تاحی"
@sayed95
🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥☄🔥
بس که بد می‌گذرد زندگی اهل جهان
مردم از عمر چو سالی گذرد عید کنند
#صائب_تبریزی
🌹 @sayed95 🌹
کەی وەهارەن تۆ نەوی ئەی نەووەهارم چی نمە‌ی؟
کەی قەرارت پاسەبێ قەوڵوو قەرارت چی نمە‌ی؟
بێ‌نێشاتەن نەووەهارم بێ‌نەوان ساز و نەوام
تۆ بیەی کەعبەو مرادٚی من زەوارت چی نمە‌ی؟
بێ دزی ئامەن وەهارێو شێعرەکام تاڵان کەرۆ
هەو هەسارەم سەدٚ وەهارێ شەرمەسارت چی نمە‌ی؟
لالەزار وێش ڕازنانەو، بۆ دڵم تۆنی وەهار
یاسەمەن لافێ مدٚۆ بۆ یاگەدٚارت چی نمە‌ی؟
گوڵ وەنەوشەو لاو لەواوی لارەمل مدران عزیز
وەرکەمەر چا کاوەکاوا مەی دیارت چی نمە‌ی؟
بۆ دلێ باخچەو ئەوینیم شێعرەکێم بانێ سەراو
دەفتەروو ژیوایم تەمام بی یادگارت چی نمە‌ی؟
دووروەڵات ،چی بۆ پڕووزت کۆ بە کۆ بارۆ شەماڵ
با غەزڵ بۆ ئاینەت کێشۆ نگارت چی نمە‌ی؟
گۆرانی: چی نمە‌ی
شێعرە: فەیسەڵ هێدایەتی
ئاواز و دەنگ: ئاراس ئاژەند
🌹 @sayed95 🌹
💐 زمانی کوردی
کاتێ زمان دابه‌ش کرا
ئینگلیزی له‌م سه‌ر گۆی زه‌وی
داگیری کرد تا مه‌رزی چین
فه‌ره‌نسی
ئافریقای داگرت
بۆ ڕه‌ش پێسان کرا دابین
ئسپانیۆلی
قاڕه‌ی ئه‌مریکای هه‌ڵبژارد
خۆی سه‌پاند به کوشت و بڕین
عه‌ره‌بیش
بوو به زمانی بیابان و دین
زمانی فارسی
ئێران و ده‌ور و پشتی خۆی
کرده په‌ناو په‌چه‌و په‌رژین
باقی زمانە‌کانی‌تر
هەرکام لە شەوێن و ناوچە‌یە‌ک
بوون جێ‌نشین
زمانی کوردی!
وێنه‌ی هه‌ڵۆ که‌وته فڕین
کوێی هه‌ڵبژارد بۆ دابه‌زین؟
به‌هه‌شتی پێده‌شتی زاگرۆس
وڵاتی جوانی کوردنشین
له شاهۆوه تا ئه‌زمه‌ڕو قه‌ندیل و
کوێستانی‌حه‌مرین
له‌وێوه بۆ شاخی‌هه‌ڵگورد
تا لوتکه‌ی کێوی ئاگرین
تا ڕۆژاواترین کوێستانی کوردستان
کرمانج کێوی نزیک عه‌فرین
زمانی کوردی ئه‌و به‌هه‌شته شاخاویه‌ی
به ده‌شت و پێده‌شتی جوانی
به ڕووبار‌و و هاژه‌ی به‌فراوی کوێستانی
گرته داوین
هه‌رچه‌ن به‌ده‌ستی ئیستعمار
لە‌ت له‌ت کراو
خرایه گێجی گۆمه‌شین
به‌ڵام هێشتا
جیهان به خۆی نه‌یبنیوه
زمانێکی هێنده پاراو
هێنده شیرین!
✍سه‌ید ناسر فه‌تاحی
🍃🌸 @sayed95 🌸🍃
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.