cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

KNO_NGO

ڕێكخراوێكى ناحكومى سه‌ربه‌خۆى ژینگه‌یی خۆبه‌خشه‌ كارده‌كات بۆپاراستن وگه‌شه‌پێدانى ژینگه‌ى باشور كوردستان. 🌎☘له‌گه‌ڵ مان بن☘🌎 @KNONGO

Show more
Iran172 263The language is not specifiedPolitics24 624
Advertising posts
345
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

خۆڵ و خاشاکی سلێمانی چارەسەر دەکرێت یاخود بە شێوازە کۆنەکە فڕێدەدرێت؟ لێدوانی سەروەر قەرەداغی- ب. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان https://fb.watch/lk6iB9Lt2t/?mibextid=ZbWKwL
Show all...
لێدوانی ڕاوێژ مەحوی، ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بۆ "وێستگە نیوز" سەبارەت بە نەورەسەکانی دەربەندی ڕانیە . .......... ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ـ ناوەندیی میدیا 11-06-2023
Show all...
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، سەروەر قەرەداغی، گفتوگۆیەکی ژینگەیی لەگەڵ ڕێکخراوی ژینکۆ کە لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردەکات، ڕێکدەخات . ناونیشان: پاشماوەکان و پیس بوونی ژینگە میوان: سەروەر قەرەداغی – بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان. پێشکەشکار: دکتۆر هێمن مورادی - ئەندامی دەستەی بەرێوبەری ڕێکخراوی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ - ( ژینکۆ) کات: 09:00ـى شەو بەکاتى هەولێر ڕۆژ و ڕێکەوت: شەوی هەینی 09-06-2023 گفتوگۆکە بەشێوەی لایڤ بەڕێوەدەچێت، لە هەردوو ئینستاگرامی : ئەنجومەنی ژینکۆ @kszshno شنۆیەکەم https://instagram.com/shnoyakam ...... ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، ناوەندی میدیا 08-06-2023
Show all...
ڕۆژی جیهانی ژینگە و دامەزراندنی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لەسەرجەم ئەندامان و دۆستان و پارێزەرانی ژینگە پیرۆزبێت و بەوهیوایەی ژینگەی کوردستان پارێزراو و سەوز و پاک بێت و هەموان لە ئاست بەرپرسیارێتی پاراستتی ژینگەدا بین.. ئەمڕۆ 6/5 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژینگە، 12 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوی سروشتی کورستان دا، لە ماوەی 12 ساڵی کارکردنی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پرسەکانی ژینگەیی و پەروەردەییەکاندا و بەبێ وەستان و بێ لادان لەو پڕەنسیبانەی لەسەری دامەزراوە بەردەوامە.. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان 12 ساڵە بە خۆبەخشی و قازانج نەویستی، تەنها بە هەوڵی ئەندامان و دۆستانی توانیویەتی لەسەر شەقام، لەنێو ناوەندەکانی پەروەدە، باخچەی ساوایان و قوتابخانە و زانکۆکان پەیامی ژینگە دۆستی و هۆشیاری بڵاو بکاتەوە و پەرتوک ئامادەبکات و بێ بەرامبەر بڵاوی بکاتەوە کە دواهەمیان بڵاو کردنەوەی سێ پەرتووک بوون بە ناونیشانەکانی (شانۆى ژینگەیى بۆ منداڵان, هۆنراوە و ئۆپەرێتى ژینگەیى بۆ منداڵان, چیرۆکى ژینگەیى بۆ منداڵان) جیا لەوەش لەڕێگەی نوسینەوەی یاسا و چاکسازی و ڕێکخستنی یاساکان، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان توانی یاسا ئامادە بکات و بینێرێتە نێو پەڕلەمان کە ئەویش "یاسای ژمارە 14ـی ساڵی 2022 (یاسای ڕێکخستنی ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان)ـە،کەلە 31-05-2023 یاساکە بەرکاربوو، کە ئەم یاسایە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت لە باشترکردنی ژیانی ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان . یەکێکی دیکە لەکارەگرنگەکانی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، کردنەوەی خولی ئۆنلاین و سیمینارە پەروەردەیەکان بووە لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی میدیای مەجازی، کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لەڕێگەی پرۆژەکانی (گرین سکوڵ Green School و کتێبی سەوز، درەختی سەوز) توانی خەڵکانێکی بەرچاو لە تەمەنە جیاوازەکان بە پرسە ژینگەییەکانە و پەرتووکە ژینگەییەکان ئاشنابکات . هەروەها ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بەردەوام لەڕێگەی چالاکی و گردبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی و هەڵمەتی نەمام چاند بێدەنگی لە ئاست پێشێلکارییەکانی سەر ژینگە نەنواندوە و هەمیشە خاوەن دەنگ و پرۆژە و چارەسەری بووە و بەهەبوونی فشارە بەردەوامەکانی میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندی بەردەوام نزیک لە ژینگە و گرفتەکانی ژینگە هێشتۆتەوە . ........................ ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ـ ناوەندیی میدیا 05-06-2023
Show all...
ئه‌مڕۆ 5-6-2022 بە ڕۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، بەم بۆنەیەوە ژینگە دۆستان لە سەرتاسەری جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن. رۆژی جیهانی ژینگە، یان رۆژی جیهانی سازگاری لەگەڵ ژینگە، کە بە (W.E.D)کورتکراوەتەوە، یەکێکە لە ڕووداوە مەزنەکان کە ئێستاکە ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ژینگەپارێزان بەمەبەستی پاراستنی ژینگە لەو رۆژەدا چالاکی ژینگەیی ئەنجام دەدەن و یادی دەکەنەوە. رۆژی جیهانی ژینگە، لە ساڵی 1973بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی دانیشتوانی سەرزەوی لەپێناو بایەخدان بە ژینگەی پاک و سەوزی ژیانی مرۆڤ دیاری کرا. ئەم رۆژە بۆ یەکەمین جار لە کۆنفرانسێکدا بەناوی ‘مرۆڤ و ژینگە‌ لە 5 تا 15ی حوزەیرانی 1973دەستیپێکرد، لە سالی 1973 دا لەسەر ناوی بابەتێکی تایبەت بەناوی (تەنیا یەک زەوی) یادی کرایەوە، لە ساڵی 1974بەدواوە رۆژی جیهانی ژینگە لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەڕێوەچوو. ئامانجی (UNDP) لە بەڕێوەبردی ئەو رۆژەدا * بەخشینی رووی مرۆیی بە پرسە ژینگەییەکان. * تواناسازی خەڵک بۆ ئەوەی ببنە چالاکانی بواری پەرەپێدان و پاراستنی ژینگە. * بەرزکردنەوەی ئەو دیدە گشتییە کە کۆمەڵگەکان لە گۆڕانی دیدگاکان و بەتایبەت لە پرسە ژینگەییەکان و رۆلی تەوەرەیی و بنەڕەتی دەگێڕێت. * برەودان بە بەشداریکردن بە ئامانجی متمانەپێدان بە رەفتاری هەموو گەلان لە داهاتوویەکی پڕ لە ئاسایشی ژینگەیی و بەختەوەرانەتر. - 5ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە. - 14ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك ڕۆژی ژینگەی وڵاتە عەرەبیەكانە. - 15ی نیسانی هەموو ساڵێك ڕۆژی ژینگەی عێراقە، كە بە نووسراوی ڕەسمی ئاراستەی ئەنجومەنی حوكمی عێراقم كرد وەك پێشنیار و ئەنجومەنیش بە ڕەسمی پێشنیارەكەی پەسەندكرد و لە ساڵی 2004وە هەموو ساڵێك لەو ڕۆژەدا لە پارێزگاكانی عێراقدا چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. - رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكیش رۆژی ژینگەیە لە هەرێمی كوردستاندا كە پێویستە لەو رۆژەدا گرنگی ژینگە زیاتر بۆ هاوڵاتیان روون بكرێتەوە. .................................. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان- ناوەندی میدیا
Show all...