en
Feedback
Abdulrahman Sedeeq

Abdulrahman Sedeeq

Open in Telegram

مامۆستا عەبدولرەحمان سدیق نوسەر و توێژەر

Show more
Iran103 965The category is not specified
989
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+230 days
Posts Archive
هەندێك له‌خه‌ڵك راستییه‌كانت نیشان ناده‌ن ، بۆیه‌ خۆت ئاوێنه‌ی خۆت به‌ ویژدانی خۆت راستیت پێده‌ڵێت ، به‌دوای راستیدا مه‌گه‌ڕێ لای هەموو خه‌ڵك گەر خودا به‌باشت بناسێت ، ئه‌وسا هه‌رچی قسه‌ی خراپه‌ با له‌باره‌ته‌وه‌ بیڵێن خۆت به‌خودا بسپێره‌ ، چونكه‌ سپارده‌ ته‌نها لای خودا بزرو ون نابێت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

هه‌میشه‌ باش به‌ ، به‌ڵام با له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانی خۆت نه‌بێت كۆتایی به‌ هه‌ر كارێك بێنه‌ ، كه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ كۆتایی پێبێت له‌و كه‌سانه‌ دوور به‌ ، كه‌ به‌گومانی ره‌شیان رۆژی ژیانت تاریك ده‌كه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

باشتر وایه‌ كه‌سی زاناو دانا بیری لای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کەسیی نه‌بێت با خراپەکار بداتە دەستی یاساو دادگا یان هه‌واڵه‌ی خودای بكات په‌ندێكی گەلان هه‌یه‌ ده‌ڵێت: تۆڵه‌ خۆشه‌ ، به‌ڵام پێش سه‌ندنه‌وه‌ی چونكه‌ نه ‌لێی خۆشبوویت هه‌تا ئارام بێت ، نه‌ده‌شزانێت به‌نیازی چیت بەو جۆرەش خراپەکار لەچاوەڕوانیدا بەردەوام خۆی لەخۆی دەخوات عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

جۆرێک لەپەیوەندی هەن ، لەبەر هەر هۆکارێک ، وەک مەحاڵ و ئەستەم وان لەژیاندا بۆیە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانت ، خۆ به‌دوور بگره‌ له‌ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تاك لایه‌نه‌ له‌گەڵ هه‌ر كه‌سێك ، یان جێگه‌یه‌ك ، یان هه‌ر شتێك كه‌ هی تۆ نین و ، نابنه‌ هی تۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

داوای لێبوردن لەکەسانێک مەکە ، ئەگەر هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ریان نه‌كردبێت‌ چونکە گه‌ر داوای لێبوردنیان لێ‌بكه‌یت ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ریان كردبێت فێر ده‌بن هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر بكه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنیشت لێ بكه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

(ئەنتوان چیخۆف)ی نووسەری رووسیا لەچیرۆکێکیدا دەڵێت: (جوتیارەکە ، ژنە نەخۆشەکەی لەعەرەبانەکەدا دانا ، جووڵەی کرد بەرەو شار بۆ لای دکتۆر لەڕێگادا هەرچی قسەی خۆش هەبوو هەمووی بەگوێی خێزانیدا دا : من باش نەبووم بۆ تۆ ، بەس ئەم جارە چاک بیتەوە ، پەیمان بێت نەهێڵم ئەوەندە ماندوو بیت گەیشتنە شار ، لەعەرەبانەکەی هاتە خوار ، چوو خێزانەکەی دابگرێت ، بینی گیانی لەدەست داوە ئەوسا زانی ئەو قسە خۆش و درەنگ وەختەی کەدەبوایە زووتر بیگوتبایە ، ئەو گوێی لەهیچیان نەبووە !!) پەند: واباشە مرۆڤ چی هەیە خێرا بیڵێت ، خێرا ئەنجامی بدات ، ژیان هەموو ساتێک بەردەست نییە.

ئه‌گه‌ر بارودۆ خ به‌ره‌و رێگه‌ سه‌خته‌كانی ژیانی بردیت له‌بیرت بێت كه‌ هه‌ندێك جار له‌ڕێگه‌ سه‌خته‌كانی ژیانه‌وه‌ ده‌روازه‌ی ئاسانكاریی و په‌نجه‌ره‌ی خۆشییت به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه‌ چونکە هەندێ جار ئەو بژاردانەی کە لەنادیارەوە دێن ، ده‌تبەنەوه‌ سه‌ر رێگه‌ی چاره‌ ، نه‌ك ئەو بژاردانەی کە خۆت پێشبینییان دەکەیت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

شوێن زۆرن ، هه‌ر شوێنه‌و مایه‌ی ئارامیی ده‌روونه‌ بۆ جۆرێك له‌مرۆڤ به‌ڵام زۆرینه‌ هه‌ر له‌رووبه‌رێكی بچوكدا قه‌ره‌باڵغیی دروست ده‌كه‌ن بێ ئاگا له‌وه‌ی كه‌ زۆر جار خۆشیی هه‌ر له‌و شوێنه‌دایه‌ كه‌ كه‌س شه‌ڕی له‌سه‌ر ناكات و ، كه‌سيش سه‌رنجی ناخاته‌ سه‌ر بۆیه‌ جوانترینه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ جگه‌ له‌خۆت كه‌س ئاوریان لێناداته‌وه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

هەروەک كاتێك ده‌گه‌ینه‌ ڕێگه‌ی قوڕو لیته‌و چڵپاو بەشێکی جل و به‌رگمان بڵند راده‌گرین نه‌بادا پیس بێت هەر ئاواش پێویسته‌ ده‌روونمان پاك و بڵند رابگرین له‌ ئاست وشە‌ی پیس و رستەی نزم و رەفتاری نامرۆڤانەدا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

هیوابه‌خشان له‌کاتی نائومێدیدا كه‌من به‌ڵام ئەوان هه‌وێنی چاكه‌و چاكه‌كاریین قسه‌یان خێره‌و ، بوونیان خۆشه‌ویستییه‌ ناخی وێران و زۆر دڵی شكاو چاک دەکەنەوە باخی وشكبووی رۆحی زۆرێكیش دەژێننەوە عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

با یادی بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر) وێستگەیەک بێت بۆ نوێبوونەوەو دووبارە لەدایکبوونی خۆمان وەک عاریفی کورد مـــــەولـــەوی دەڵێت (هەر کەس تەوەللود دووبارەش نیەن .... ئەڵبەت سەعادەت سـتارەش نیەن) واتە: هەرکەسێک لە ناخی خۆیدا دووبارە لەدایک نەبێتەوەو خۆی نوێ نەکاتەوە گۆڕان لەژیانی خۆیدا نەکات ، هەرگیز ئەستێرەی بەختیاری لەژیانیدا هەڵنایەت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

له‌مێژه‌ وتوویانه‌ : نهێنییه‌كانت دیلی ده‌ستی تۆن ئه‌و كاته‌ی باسیان ده‌كه‌یت تۆ ده‌بیته‌ دیلی ده‌ستیان بۆیه‌ نهێنییه‌كانت بۆ هه‌موو جۆره‌ كه‌سێك باس مه‌كه‌ چونكه‌ هه‌ندێك کەس حه‌ز له‌بیستنیان ده‌كه‌ن هه‌ندێكیش هه‌ن ئاره‌زووی گێڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

رزگار به‌.. له‌و هه‌سته‌ت كه‌ پێت ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر گرفتارێك هه‌بێت له‌دنیادا ، ته‌نها تۆیت چونكه‌ هه‌مووان خاوه‌ن گرفتن ، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك ، له‌كاتێك ، له‌شوێنێك خودا بەمیهرەبانی خۆی دەرگای چارەسەر بەڕووی هەموو گرفتارێكدا بکاتەوە عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

له‌هیچ چاكه‌یه‌ك په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه‌ كه‌ كردووته‌ له‌ژیانتدا ئەگەر ئه‌وانیش شایانی نه‌بوو بن ، خۆت شایانی چاكه‌كردن بووی جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌كردن له‌باوه‌ڕو ناخى پاكی خۆته‌وه‌ بووه‌ ناكرێت باوه‌ڕی دامه‌زراوو ناخی پاكت ، لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت بكه‌یت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

مرۆڤ بەدرێژایی ژیان زۆر دەبیستێ لەبارەی ترسەوە بەڵام زۆر کاتیش کە شریتی ئەو ترسانە لەمێشکیدا لێدەداتەوە ئەزموونی ئەو بەساڵاچووانەی بیردەکەوێتەوە کە لەژیانیاندا لەزۆر شت ترسان ، بەڵام دواجار هیچیشیان روویان نەدا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

هەر کات قسه‌یه‌كی خراپ یان نامه‌یه‌كی توندت پێگەیشت ، نه‌كه‌یت به‌په‌له‌ وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌ وه‌ڵامی به‌په‌له‌ ، خراپیی و توندییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌خاته‌ نێو وشه‌كانته‌وه‌ ماوه‌یه‌ك ئارام بگره‌ ، ئه‌وسا یان وه‌ڵامێكی باشت ده‌بێت ، یان ده‌رده‌كه‌وێت شایانی وه‌ڵام نییه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

راكردن به‌دوای هه‌موو شتێكدا ‌خه‌ریكه‌ ببێته‌ دیارده‌ی سەردەم راكردنێك نه‌ مرۆڤ به‌ره‌و پێش ده‌بات ، نه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ راكردنێكه‌ له‌بازنه‌یه‌كدا ، راده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ره‌تا چاره‌سه‌ر له‌دواجاردا شكاندنی بازنه‌كه‌یە ، يان ده‌ربازبوونه‌ لێی عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

مرۆڤ کاروان و سەفەری ته‌مه‌نی له‌رۆیشتن پێ راناگیرێت چونکە بەفری ته‌مه‌ن تا ماوەیەک له‌نێو چنگدایه‌و دواتر وەک ئاو به‌نێوان په‌نجه‌كاندا گوزه‌ر ده‌كات بەرەو خوار خودای بەخشندە به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ته‌مه‌نی هه‌موانه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

ژیان ئه‌م هه‌موو خەڵکە جیاوازە كۆده‌كاته‌وه‌ بەئومێدی یەکترناسین به‌ڵام درەنگ پێڕاده‌گه‌ن یه‌كدی بناسن و تەمەنیش خێرا دەڕوات خۆزگه‌ مرۆڤه‌كان باشتر قه‌دری خۆیان و قه‌دری یه‌كتریان ده‌زانی هیچ ساتێكی ژیانی خۆشیان له‌دژایه‌تیی یه‌كدیدا به‌فیڕۆ نه‌دەدا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

ئه‌وانه‌ی ئیره‌یی و حه‌سوودیی ناخی ماندوو كردوون ، با دڵنیابن كه‌ ئیره‌یی و حه‌سوودییان هیچ شتێك لەكه‌سی به‌رامبه‌ر ناگۆڕێت بۆیە باشتر وایه‌ خۆیان خه‌ریك بكه‌ن به‌و شتانه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتوویان دەكات چونکە ئاسووده‌ نابن ئه‌وانه‌ی چاویان له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه‌یه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق

Abdulrahman Sedeeq - Statistics & analytics of Telegram channel @abdulrahman_sedeeq