cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

🌼pişko yasînî🌼

بەفر و گوڵ هۆنراوە و دیکلەمەکانی پشکۆ یاسینی pişko yasînî

Show more
Iran150 127The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
483
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+530 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

97165159.mp33.14 MB
97165159.mp32.08 MB
97165159.mp32.62 MB
پێشکەش بە ڕۆحی چیایی مامۆستا جەلال مەلەکشا، ساڵڕۆژی کۆچ و یاد و هزری بەرز و پیرۆز و هەرمان. 🆔 @pshko_yasini60
Show all...
3.33 MB
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
ڕازی ئێوارە سریوەی ڕازی گوڵ زارن، نیگای سای وازی ئێوارە گزینگ ڕەنگ زەرد و دڵتەنگی کەنیشکی شازی ئێوارە برینجەی ئاوی نێو کانی دەڵێ نەغمەی هەتاو بۆ کەژ کەژ و کۆسار مەقام دەچڕن بە سروەی سازی ئێوارە چیا و ڕووبار، لە سایەی سێبەری ئەشقا بوو ون تێکەڵ شەپۆلانی چرۆی ژینە لە سینەی وازی ئێوارە چنارستان لە پاش کۆچی هەتاو، ورد ورد گەڵا دەڕژێ شەقام و گوڵ، لە ئاوەنگا دەڵێن ئاوازی ئێوارە هەموو ئێوارەیەک یاد و خەیاڵ دەمباتەوە جێژوان لە پڕ ناخم دەژاکێنێ، گوڵی بێ‌نازی ئێوارە چەنێ بێ تۆیی ڕێ پێوم لە سەیرانگا و شەقامی شار لە تەنیایی ئەشک ڕێژم، منی هاوڕازی ئێوارە لە نێو ئامێزی ئێوارە هەموو دونیا دەبێ ئارام سپاردوومی بە ئەستێران لە سەر شێوازی ئێوارە هەناسەی نێو دڵی «پشکۆ» ئەوینی ڕاستەقینەی تۆن عەشق ئێوارەشی خۆشە بزانی ڕازی ئێوارە!                     ✍ پشکۆ یاسینی @pshko_yasini60
Show all...
لە وێرانەی دەروونم هەر مەپرسە شەو‌ و ڕۆژی ژیانم بۆتە پرسە! خودام ناسی و پەرەستوومە وەتای هەم لە ناسینی مرۆ، دڵ پڕ لە پرسە؟!                 ✍پشکۆ یاسینی @pshko_yasini60
Show all...
چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە. دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
Show all...
AsoSoft_bot

گۆڕینی دەنگ بە نووسراو، گۆڕینی نووسراو بە دەنگ بەرهەمی ئاسۆسافت asosoft.com پەیوەندی @abdulhadyabass

پاییز 🍂پاییز منم هەموو ڕۆژێ هەڵدەوەرم بە دەستی دۆست و دوژمنم!🍂                        ✍ پشکۆ یاسینی @pshko_yasini60
Show all...
‍          🍂 پاییز 🍂 شنە بای سەردی ئێوارەی پاییز         بۆچی دڵتەنگی بو کامە ئازیز             تۆش وەک من دەستی باهۆز و خەزان بە باڕێزەی گوڵ دڵتی هەڵتەزان    تۆش داری هیوات گەڵای وەریوە   کۆچی ئازیزان جەرگتی بڕیوە      هەواران چوڵ و ئاوا بوو زەردە   هەر من و پاییز دڵمان پڕ دەردە   شەوە و دەروونم پڕ لە سریوە  ئەستێرەی خۆزگەم تینووی زریوە مانگ وا چارشێوی شەوی پۆشیوە سیخوار و شەختە دنیای تەنیوە    هەواران چوڵ و زەردە بوو ئاوا  هەر من و پاییز چاومان پر ئاوە   پاییزی خەمین پاییزی خەمین    وەرە هەر دووکمان با بە کوڵ بگرین تۆش بەوێنەی من دڵت بوو تۆتۆ  تۆ بۆ من بگری من ئەگریم بۆ تۆ          ✍ پشکۆ یاسینی @pshko_yasini60
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.