en
Feedback
دیوانی نالی

دیوانی نالی

Open in Telegram

بەڕێوەبەران: @mohammad_daneshgar @Masixanm2002

Show more
The country is not specifiedReligion & Spirituality52 084
2 076
Subscribers
No data24 hours
+97 days
+7030 days
Posts Archive
#پیرەمێرد خاکەکەمان ئاخ بۆ ئەم خاکە، داخ بۆ ئەم خاکە هیچکـەس نازانێ: ئەمـەندە چاکە تـا، هەڵیکۆڵی، ئـاوی لـێـدەردێ تا، ئاوی بدەی گوڵە هەر، هەردێ بـەهـەشـتـی پـەنهان، سلێمانییە ئەو دوو جۆگە! ئەم، هەزار کانییە بـڕوانـن هەرچی هەستا شاعیرە لەزەوقا هەمووی، وەک یەک ماهیرە درێـغـا کوشــتـەی نـائـاشـــتییە سـەرپەرشتیەکـەی، سەربڕشتییە سەیرکە ئەمجارە بەشیعری ئاودار (ژین) وەک نیشتیمان، بووە بە گوڵزار 💐🌸

#مەحوی بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیری مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش دە ئــەمجا ڕابـوێـرە مــن بــە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە: من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کــلک نادا بە زڕپــنگی بــەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگاری خوێنی من حەڵاڵت بێ ، نـیـگارا؟ زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا موژەی خوێنی دەکا هەر لەحزە، سەیرە! ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم (مەحویا) هەر شەربەتی مەرگ لـەســـەر ئـــەرزا نــییە ئــاوی گــەوارا 💐💐🌸

هۆنراوەی مامۆستا #نالی دەنگی ماسی @dangimasi

Repost from N/a
هۆنراوەی مامۆستا #نالی دەنگی ماسی @dangimasi

بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا هــەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و ، مەقسەدی خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟ بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە موحتەشەم دیوانە ، داوای تەختی خاقانی دەکا شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال خەت بەخەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی (مانی) دەکا ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی عارەبی، ئیزهاری چــالاکــی و چـەسپانـی دەکا خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین خۆی کە دامێن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی میسلی ( نـالـی ) ئیمتیسالی ئەمری یەزدانـی دەکا حەزرەتی #نالی

بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین

خودا ئاگایی لێتە وە تۆیی زۆر خۆشدەوێت ئەمە بەس نیە بۆ‌‌ تۆ کە‌بزانیت خالقی گەردوون و کائینات تۆیی خۆشدەوێت و دەستت لێ بەرنادات!! https://t.me/nwre_regaa

هۆنراوەی مامۆستا مەولەوی دەنگی ماسی @dangimasi

#مه‌حوی #به‌ناکا @dangimasi

هۆنراوەی مامۆستا نالی دەنگی ماسی