en
Feedback
Anwar Abasi (HARAS)

Anwar Abasi (HARAS)

Open in Telegram

شێعر، چیرۆک، وتار و نووسینەکانی ئەنوەر عەباسی (هەرەس)

Show more
631
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-930 days
Posts Archive
وەک باهۆز کە نکۆڵی هەڵناگرێت، بیرکردنت تاکە هەستی ڕاستەقینەی ئەم ڕۆژانەمە. من زاڵم بەسەر زماندا، تووڕەییم پێ ڕکێف دەکرێ، حەسرەتەکانم لە نێو مشتمدا مۆمن، هەوساری بێپەرواترین ئاواتەکانم لە چنگی خۆمدان و جەستەم ڕەشچاڵی لە شکان نەهاتووی دێوەزمەیەکە هێناومەتە سەر چۆک. من تەنانەت تۆیشم دەستەمۆ کردووە ئەی کێویلە ئاسکی من. بیرکردنت بەڵام... بیرکردنت باهۆزە... بێ ڕکێف و بێ پەروا، بێبەزەیی و مێهرەبان. ناچار خۆم داوەتە دەستی ئەم خواوەندە ئەفسوونکارە؛ ئەوەی لەگەڵ باهۆز بجەنگێ، بە با دەچێ! من نامەوێ بە با بچم؛ ڕەنگە لەبەر تۆ! #هەرەس #ڕۆژنووسەکان https://t.me/AnwarAbasiHaras

0850330150

هاتی و ژوورەکە سینگی خۆی بۆ تۆ ڕاخست لە بەژنت دا هەزار پەریلەی دەریایی دەدرەوشانەوە هەزار ئاواز لە بێدەنگیتدا و هەزار ئەستێرەی دڵخواز لە پێکەنینتدا من لە هەزار بە هەزاری تۆدا ون هێشتا بە هەزار چاو لێت ئەڕوانم لە دوورەوە دوور من ئەستێرەیەک شک نابەم لە پێکەنینت بێتەوە ئاوازێک نازانم شیاوی بێدەنگیت پەریلەیەک ناناسم چاوەزاری بەژنتی بکەم ئەی هەناسەی لە ساتەوەختدا کێشراو و ئەی شنەی بلاوێنی گیان پاراو نێوان من و تۆ چارێکە نەنووسراو بە دڵێکی ئەرخەیانەوە بە چارەنووست دەسپێرم ئەو بە دەستەکانی من لە باوەشت دەگرێ. . #هەرەس #ڕۆژنووسەکان https://t.me/AnwarAbasiHaras

ژنێک دەناسم ساڵانێکە سەری خۆی هەڵگرتووە و لەو هەردە کانی نەماوە وێنەی کوڕە پێشمەرگەکەی پیشان نەدابێ! #هەرەس . https://t.me/AnwarAbasiHaras

دایک و باوکی ئەو شەڕڤانە ئاڵمانیانەی لە ڕۆژئاوا شەهید بوون، پێکەوە ناوەندێکیان ساز کردووە و کار بۆ دۆزی کورد ئەکەن. جارجار ئاوا پێکەوە کۆ ئەبنەوە و یادی کوڕ و کچەکانیان و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بەرز ڕادەگرن. https://t.me/AnwarAbasiHaras

باوەڕ بە بوون یان نەبوونی خوا و چەندایەتی و چۆنایەتی خوای باوەڕپێکراو، یەکێک لە پرسیارە مێژینەکانی مرۆڤە. لەم ئێپیزۆدەدا بە کورتی و بە سادەترین شێوازێک کە دەکرێ پەرژاومەتە سەر یەکێک لە بەڵگاندنە فەلسەفییەکانی ڕەتکەرەوەی خوای ئایینە برایمییەکان و هاوکات بەڵگاندنەکانی دژی ئەم بەڵگاندنەشم بە کورتی باس کردووە. https://youtu.be/vyCSDXy73dc?si=5gxGF93jJaYHk3tf

چیرۆک - جاڵجاڵووکە خەمگینەکەی من https://youtu.be/90OMyWazS2w?si=mdkwvnBGUtAd6zih

چیرۆکی شاماران بە گێڕانەوەی من لێرە ببیسن: https://castbox.fm/vb/767169075

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شێعری مۆدێڕن ئاڵۆز بوونییەتی. ئەم ئاڵۆز بوونە زیاتر لەوەی کە بەرهەمی هەوڵ بۆ ئاڵۆسکاندن بێت (بەوشێوەی کە زۆر جاران شاعیرانی مۆدێڕنی پێ تۆمەتبار دەکرێ) پێویستیی سەردەمەکەیەتی. سەردەمێک کە تێیدا هەموو شتێک ئاڵۆزە و مێشکی مرۆڤ بۆ وەرگرتنی ئەم ئاڵۆزییە ئامادە بووە. وەک تی ئێس ئێلیۆت ئەلێ: بە هۆی ئاڵۆز بوونی شارستانییەتی مۆدێڕن، شێعری مودێڕنیش دەبێ ئاڵۆز بێت. ئەم ئاڵۆزبوونە لەگەڵ خۆی دوو بابەتی تریشی هێنا؛ یەکەم هەڵسوکەوتی زانستی لەگەڵ شێعر و دووهەم کەسایەتیسڕینەوە (Depersonalization). دیارە هەر لە سەردەمی مۆدێڕنیشدا شاعرانێک هەبوون کە دژایەتی ئەم بیرۆکەیان کرد بەلام لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە ناوی ئەوان لە بەرانبەر ناوی تی ئێس ئێلیۆت و ئێزرا پاوند و پۆل والێری و ماریان مور و... هیچ شەوقێکی نەبووە و نییە. شاعیر چاوی کراوەی سەردەمی خۆیەتی. #هەرەس https://t.me/AnwarAbasiHaras

بێرتولت برێشت وتەنی: ''باش بوون و هاوکات ژیان (کردن)، وەکوو هەورەتریشقەیەک منی کرد بە دوو کەرتەوە!

جاری داهاتوو کە درەنگ گوڵدانەکانم بەسەر کردەوە وەبیرم بێنەوە چیم. وەبیرم بێنەوە شوێنی کەڵبەی مرۆڤ لەسەر ئێسکی زەوی. وەبیرم بێنەوە ئەوەی ئاوی گوڵدانەکان نەدا شارێکیشی پێ کیمیایی ئەکرێ! . https://t.me/AnwarAbasiHaras #هەرەس

بە ئامادەبوونی نووسەری کتێبی شاماران، کۆڕێکی بەپێز لە لایەن هەردوو بەڕێز سارۆ خوسرەوی و شالا دەباغی لە شوێنی چاپەمەنی و کتێبفرۆشی ئەرزان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو و تێیدا جگە لە باسی کتێبەکە، ئەم ئوستورە کوردستانییە لە هەندێک لایەنی دیکەشەوە خرایە بەر باس. تەواوی کۆڕەکە دەتوانن لەم ڤیدیۆیەدا ببینن. . https://t.me/AnwarAbasiHaras

بە ئامادەبوونی نووسەری کتێبی شاماران، کۆڕێکی بەپێز لە لایەن هەردوو بەڕێز سارۆ خوسرەوی و شالا دەباغی لە شوێنی چاپەمەنی و کتێبف
بە ئامادەبوونی نووسەری کتێبی شاماران، کۆڕێکی بەپێز لە لایەن هەردوو بەڕێز سارۆ خوسرەوی و شالا دەباغی لە شوێنی چاپەمەنی و کتێبفرۆشی ئەرزان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو و تێیدا جگە لە باسی کتێبەکە، ئەم ئوستورە کوردستانییە لە هەندێک لایەنی دیکەشەوە خرایە بەر باس. تەواوی کۆڕەکە دەتوانن لەم ڤیدیۆیەدا ببینن.

ئەگەر کەسێک بە بێ هۆکارێکی ڕاستەقینە ڕقی لێتە، هۆکارێکی ڕاستەقینەی پێ بدە. https://t.me/AnwarAbasiHaras

شەوێک نیچە دێتە سەردانم و دەست لە ملی ئەسپی بزۆزی ئێستە دیلی قەڵەم هۆڕ هۆڕ ئەمیاوێنێ! مراوییەکی وەنەوش شواڵ لە پای نارنگیم دائەکەنێ من شەڵاڵی میوەیەکیتر (کە ئەگەر ناوی بێژم ئێژن: ئەها! ئەوە فۆرماڵیستە) باسکی مردووی سمێڵێکی بابڕ با با با با با با با با ئە . . . دەم. قەینا تاقەت بگرن جارجار بای بای بای بای بای دێـــــــــ . #هەرەس https://t.me/AnwarAbasiHaras

امروز جانیم کاملا دپ

ئەم خۆدواندنەی تاماسپ لە زیندانی شای وڵات و ئەو پرسیارە ئێگسیتانسیاڵانەی لە خۆی دەکا... https://t.me/AnwarAbasiHaras

لە نێوان خۆبەدەستەوەدان و شۆڕشدا من تۆ... من مەترسی هەڵئەبژێرم خۆ ئەدەمە دەستی تۆ شۆڕش بە سەر خۆما ئەکەم. ئەو چرکانەی لەتەک تۆ ئەچرکن پۆلێک پەڕەسێلکەی سەرخۆشن پێش تۆ من خەمگینترین پاساریی ئەم بانیژەی ئێوارە بووم کە تەنیا بۆ ئاخ هەڵکێشان دەمم ئەکردەوە! . لە شێعری درێژی ''گەڕانەوە بۆ تاریکی'' #هەرەس https://t.me/AnwarAbasiHaras